Diwaxan Podcast
The Diwaxan Podcast
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
Author
Diwaxan Podcast
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 9, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
#166چێنەر عەبدولقادر: واز لە خۆشەویستەکەت بێنیت واز لە تیمەکەت ناهێنیت! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:38:05
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک چێنەر عەبدولقادر شیکەرەوە و ڕۆژنامەنووسی دیاری تۆپی پێ لە دیدی خۆمان و کاک چێنەرەوە باس لە کۆمەڵێک بابەتی گەرموگوڕ و پڕ لە مشتومڕ دەکەین لەسەر یاری تۆپی پێ و یادگاریە چێژبەخش و ساتە خۆش و ناخۆشەکانی یاری باس دەکەین. هەروەها چیرۆکی سەرنجڕاکێشی کاک چێنەر دەخەینەڕوو. بینەربن شێرەکان
#165ئیبراهیم حەکیم: خۆشەویستی و دڵشکان، شاخ و هونەر، مەلا موستەفا و حەمە جەزا! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:28:58
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم شەریف هونەرمەند و شانۆکاری بەناوبانگ و کۆنی شاری هەولێر گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان کە چۆن لە سەرەتاوە چوونە ناو بواری هونەر و شانۆوە و دواتر پەیوەندی کردووە بە شاخ و شۆڕشەوە و وێنەگری ڕاپەڕین بووە. حیکمەت و قسە خۆش و شیرینەکانی مام ئیبراهیم ئەڵقەکەی سەد ئەوەندە زۆر خۆشتر کردووە
#164نهێنیەکانی دیوەخان: لە دەبە ئاوێکەوە بۆ دەزگایەکی میدیایی، چۆن پۆدکاست دابنێیت؟! 15.04.2026 35:40
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە دوو قوڵی باس لە چیرۆکی دامەزراندنی دیوەخان دەکەین و بە تێر و تەسەلی ئەزموونی بەڕێوەبردنی پۆدکاست و لایەنە تەکنیکی و هونەریەکان و تەواوی پڕۆسەکە دەخەینەڕوو و چەند خاڵێکی زۆر گرنگ باس دەکەین کە لە ئەزموونی ئەم چەند ساڵەوە فێری بووین.
#163دکتۆر فەرهەنگ: کریپتۆ و فۆڕێکس وەبەرهێنانە یان پارە بەفیڕۆدانە؟! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:35:03
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر فەرهەنگ مەغدید هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە ئەندازیاری سۆفتوێر و پسپۆڕ و توێژەر لە بواری کریپتۆ و فۆڕێکس و دراوە ئەلیکترۆنیەکان گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل و تەواو دەکەین سەبارەت بە بابەتی دراوە ئەلیکترۆنیەکان و فۆڕێکس. هەروەها ببیرۆکەی سیستەمی ئابووری بڵۆک چەین ڕووندەکەینەوە. لەم ئەڵقەیە تەواوی زانیاریەکانت دەستدەکەوێت کە پێویستە بیانزانیت پێش ئەوەی وەبەرهێنان بکەیت لە ب...
#162محەمەد بالیسانی: نهێنی وەبەرهێنان، زانکۆکەی هاری پۆتەر، کۆمپانیا لە دووبەی! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:14:29
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک محەمەد بالیسانی پسپۆڕی بواری ئابووری و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بەشی بزنسی زانکۆی ئۆکسفوڕد لە وڵاتی بەریتانیا گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان هەر لە خوێندنی ئابووریەوە بۆ ئۆکسفۆڕد و دواتر دامەزراندنی کۆمپانیای وەبەرهێنان لە دووبەی، هەروەها باس لە پڕۆسەی وەبەرهێنان دەکەین بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی و ئاڵۆزیەکان و ئالەنگارییەکانی پڕۆسەکە و تێگەیشتن...
#161سەردار بیبانی: لە گوندێکی کەرکووکەوە بۆ خاوەنی تۆیۆتا عێڕاق! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:33:49
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ گەورە بازرگان و کارساز کاک سەردار بیبانی خاوەنی تۆیۆتا عێڕاق و ساس گرووپ گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەزموونی دەوڵەمەندی ژیانی بەڕێزیان کە چۆن گەیشتووە بەو پێگەیەی ئەمڕۆی کە دابەشکاری سەرەکی و فەرمی تۆیۆتایە لە سەرانسەری عێڕاق. هەروەها فەلسەفەی کارکردن و ئامانجی پڕۆژەکانی جەنابیان تاوتوێ دەکەین. چەندین زانیاری گرنگ و سەرنجڕاکێش دەربارەی تۆیۆتا و جیهانی ئۆتۆمبێل دەخەینەڕوو
#160 نهێنیەکانی سەرکەوتن لە پسپۆڕێکی سەرکردایەتی ئەمریکیەوە! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:28:06
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک دەیڤد لۆتس مامۆستا و ڕاهێنەر لە بواری سەرکردایەتی کە خاوەن چەندین کتێب و کۆرس و بڕوانامەی جیهانیە لە بوارەکەدا و لە زیاتر لە ٤٠ وڵات سیمیناری پێشکەش کردووە و ڕاهێنانی کردووە بە زیاتر لە ٨٥ هەزار سەرکردە لە سەرتاسەری جیهان و ڕۆڵی هەبووە لە گەشەپێدان و دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتاندا. هەروەها خاوەنی چیرۆکێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە لە کەسێکی زۆر ئاساییەوە توانیوەتی بگات بەو پ...
#159مامۆستا ئەحمەدی شافعی: نهێنی خۆشبەختی، حەرام و حەڵاڵ، چێژی ئیمان! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 2:05:24
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مفتی و مامۆستا و دکتۆر احمد شافیعی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کاروانی ژیانی پڕ ئەزموونی جەنابیان کە هەر لە منداڵییەوە بە حوجرە و فەقێیەتیەوە دەستیان پێ کردووە هەتا گەیشتنی بە لێژنەی باڵای فەتوا، هەروەها باسێکی دڵخۆشی ڕاستەقینە و دونیانەویستی و چەند بابەتێکی تر دەکەین لە دیدی دکتۆرەوە، ئەڵقەیەکەی ڕۆحی و ئاینی گرنگە بۆ هەمووان
#158قانع خورشید: جادوو و چاوپیسی، جنۆکەی پشیلە، سیحر کفرە! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:50:24
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا قانع خورشید گفتوگۆ دەکەین دەربارەی دیاردەی جنۆکە چوونە ناو لەش و سیحر و چاوپیسی کە بابەتگەلێکی زۆر هەستیار و جێی مشتومڕی بەردەوامن لە ناو کۆمەڵگەدا و کاریگەریان لەسەر ژیانی بەشێکی زۆر لە خەڵک هەیە، تەواوی بابەتەکان لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگە شەرعییەکان و بەڵگە عەقڵی و زانستییەکان ڕوونکراونەتەوە.
#157دکتۆر ڕێبوار سیوەیلی: تۆ خۆت نیت، کلتوری بەڕێز و مستەر! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:40:06
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ڕێبوار سیوەیلی پسپۆڕ لە بواری فەلسەفە گفتوگۆ دەکەین لەسەر بابەتی شوناس و خودناسی و چۆن هەمیشە دوای کۆمەڵ نەکەوین و خاوەن کەسایەتی و پرنسیپی خۆمان بین، هەر لەم سۆنگەیەوە تیشک دەخەینە سەر دیاردەی چاولێکەری و لاساییکردنەوەی کوێرانەی کلتووری ڕۆژئاوا و پشتگوێخستنی کلتوری ڕەسەنی خۆمان
#156محەمەد مەسعود: سەدام حوسێن گۆڕی پڕ نور بێت یان ئاگر! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:38:25
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا محەمەد مەسعود گفتوگۆ دەکەین لەسەر کەسایەتی سەدام حوسێن هەر لە سەرەتای لاوێتیەوە هەتا گەیشتنی بە پۆستی سەرۆکایەتی، چی بوون ئەو تاوانانەی ئەنجامیانی دا و چۆن بە دیکتاتۆرانە حوکمڕانی بردەسەر و خەڵکی چەواشەکرد. ئەم ئەڵقەیە بەتایبەت گرنگە بۆ گەنجی ئێستا و ئەوانەی ئەو سەردەمەیان ئەزموون نەکردووە
#155هەموو ئەو شتانەی لە ٧ ساڵ برادەرایەتی فێریبووین! دوو دکتۆر و ئەندازیارێک - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026 1:17:43
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر محەمەد شەم هاوڕێ ئازیز و خۆشەویستی چەند ساڵە گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی بابەتێکی زۆر گرنگ و هەستیار کە ئەویش بابەتی هاوڕێیەتیە, چییە و چۆنە و کێ بکەین بە هاوڕێی خۆمان و کۆمەڵێک بابەتگەلی دیکە دەخەینە بەرباس. و هەروەها کۆمەڵێک ئەزموونی خۆمان باس دەکەین چۆن یەکمان ناسیوە و هاوڕێیەتی یەکترمان هەڵبژاردووە
#154محەمەد نوری: لە کاسبکارێکی ناو بازاڕەوە بۆ باشترینەکانی فۆتۆگرافی لە کوردستان 15.04.2026 1:14:35
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک محەمەد نووری کە یەکێک لە سەرکەوتووترین فۆتۆگرافەر و ڤیدیۆگرافەرەکانی کوردستان کە خاوەن چیرۆک و گەشتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە. چەندین پیشە و بواری جیاوازی ئەزموون کردووە هەتا خۆی دۆزیوەتەوە لە بوارێکدا و پەرەی داوا بە تواناکانی.
#153دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی: چۆن خۆشەویست بین لای خەڵک! 10.07.2025 1:28:30
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێکی زۆر گرنگی ژیانی هەر یەک لە ئێمە ئەویش بابەتی هونەری مامەڵەکردنە لەگەڵ خەڵک و نهێنی پەیوەندی سەرکەوتوو و کۆمەڵایەتیبوون و چۆن هاوسەنگی پەیوەندییەکانمان ڕابگرین
#152بیرکردنەوەی ئێمە بەرهەمی ئەم فیلم و کتێب و کەسایەتیانەیە 10.07.2025 1:41:37
لەم ڤیدیۆ تایبەتەدا بە دوو قۆڵی باس لە تەاوی ئەو کتێب و فلیم و کەسایەتییە کاریگەرانە دەکەین کە هۆشیاریان کردووینە سەبارەت بە چەندین بابەت و کاریگەریان هەبووە لە سەر ژیانمان و ڕۆڵیان هەبووە لە بنیاتنانی کەسایەتی و بیروبۆچوونمان وەک دیوەخان
#151گۆران جەودەت: لە سلێمانییەوە بۆ مایکرۆسۆفت، چۆن لە دەرەوەی وڵات کار بکەیت؟! - پۆدکاستی دیوەخان 10.07.2025 1:12:28
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک گۆران جەودەت کە ئەندازیاری پڕۆگرامسازییە لە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەوەی کە چۆن وەک گەنجێک کە لە کوردستان خوێندنی تەواو کردووە و توانیویەتی ببێت بە ئەندازیار لە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان
#150دکتۆر فاتح سەنگاوی: کارەساتی ئەنفال، جینۆساید، سەربەخۆیی ڕۆژئاڤا 10.07.2025 1:19:00
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر فاتح سەنگاوی، پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ئەنفال و خاوەن چەندین کتێب و توێژینەوە لەسەر ئەو بوارە، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەکەین لەسەر پڕۆسەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەکەمان هەروەها کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی زۆر کاریگەر و ناخهەژێن دەگێڕێتەوە کە زۆر پێویستە ئەم نەوەیەی ئێستا گوێبیستی بن و ئەو مێژووە بزانن. هەروەها باسێکی دۆخی براینمان دەکەین لە کوردستانی ڕۆژئاوا و ئەگەرەکانی...
#149دانیشتنێك لەگەڵ نەوەی ماندێلا! کلتوری ئەفریقی و ژیانی لە کوردستان - پۆدکاستی دیوەخان 10.07.2025 1:22:26
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر مەدیبا کوڕەزاکەی نێڵسۆن ماندێلا، شارەزا لە بواری سیاسەت و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و چارەسەرکردنی قەیران. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی سیاسەت و کێشەکانی وڵاتی ئەفریقای باشوور و چۆن دەتوانین ئێمەی کورد سوودمەند بین لەو مێژوو و خەباتەی ئەوان و ئەزموونێکی سەرکەوتوو تۆمار بکەن. هەروەها باس لە جیاوازی و لێکچوونەکانی کلتووری هەردوولا دەکەین
#148عەلی غازی: بەسە، ڕێزی خۆتان بگرن! - پۆدکاستی دیوەخان 10.07.2025 1:54:17
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عەلی غازی مامۆستا و ڕاهێنەر لە لەشجوانی، گفتوگۆ دەکەین لەسەر تەواوی لایەنەکانی بواری لەشجوانی. بە یارمەتی ئەزموون و زانیاری بەڕێزیان دەیخەینەڕوو کە بۆچی دەبێت هەموو کەسێک دەست پێ بکات و چۆن بە شێوازێکی درووست ئەنجام بدرێت. هەروەها باسی ستایڵی ژیان و بەکارهێنانی پڕۆتین هۆڕمۆن و سەپڵیمێنت دەکات
#147د. تەحسین حەمە غەریب: کەس بێ ئەخلاق نییە! زوڵم و دادپەروەری لە کوردستان - پۆدکاستی دیوەخان 06.07.2025 2:09:37
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر تەحسین حەمە غەریب گفتوگۆیەکی قوڵ و تێر و تەسەل دەکەین دەربارەی بابەتی ئەخلاق و دادپەروەری و لە ڕووی ئاین و فەلسەفەوە. بە یارمەتی فکری دەوڵەمەندی مامۆستا بیروبۆچوونی زۆر بەهادار دەخرێنەڕوو کە دەکرێتە ببنە بەرنامە و بنەمای ژیانمان. هەروەها چیرۆک و وانەی مانادار لەسەر بابەتەکە باس دەکات.
#146ژن و مێرد ژانن یان ژیانن؟ نهێنیەکانی هاوسەرگیری سەرکەوتوو! - پۆدکاستی دیوەخان 06.07.2025 1:56:40
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری کۆمەڵناسی و شارەزا لە بواری هاوسەرگیری، باسی بابەتێکی زۆر گرنگ و دڵخواز دەکەین کە ئەويش بابەتی هاوسەرگیریە چەندین بیر و بۆچوونی بەسوود و بەهادار لەسەر پڕۆسەکە و ژیانی هاوسەرگیری دەخرێنەڕوو، کۆمەڵێک ئامۆژگاری پراکتیکی باس دەکرێت، تەواوی زانیاریەکانیش زانستین و بە داتا پشتڕاسکراونەتەوە. بە گشتی باسوخواسێکی گشتگیرە لەسەر هەمو...
#145سامان ئاکۆ: ڕەگەز گۆڕین، قورئان یان مەزهەبی عەرەب، تڕەمپ و دەرمان! - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 2:01:24
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سامان ئاکۆ، گفتوگۆیەکی زۆر تایبەت دەکەین سەبارەت بە کۆمەڵە بابەتێکی هەستیار و جدی کە زۆر جێی مشتومڕن. کە ئەوانیش بابەتی ئازادی ڕادەربڕین و دۆخی ڕۆژئاوا، گۆڕانی ژینگە و ئاو و هەوا و گەڕانەوە بۆ سرووشت و دەرمانە گیاییەکان. هەروەها میوانەکەمان کۆمەڵێک سەرنج و بیروڕا لەسەر بابەتی قورئانی پیرۆز و فەرموودە دەخاتەڕوو
#144ئێزیدییەکان: چین و چیرۆکەکەیان چییە؟ ڕاستی بوونەوەری مەلیك تاوس! - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 1:40:42
لەم ئەڵقەیە لەگەڵ مامۆستا هامنۆ هەورامی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئێزدیەکان کە پێکهاتەیەکی گرنگن لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتێکی زۆر هەستیارە. دوور لە ڕەخنە و ستایش و بە شێوازێکی بابەتیانە لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەنامە مێژووییەکان و دەقەکان بیروباوەڕ و بنەما و مێژووی ئەم ئاینە دەخەینەڕوو
#143ڕووە ڕەشەکەی ناوبانگ، کاریگەری نەمانی بەهایەکانی خوا لە کۆمەڵگە! - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 1:11:59
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە یادی جاران بە دوو قوڵی گفتووگۆ دەکەین سەبارەت بە بابەتی ئینفلوەنسەری و ناوبانگ و ڕۆڵی لە گەیاندنی خزمەت بە کۆمەڵگا، هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژیان و ئامانجداری و کاریگەری باوەڕبوون بە خودا لەسەر بەهاکانی ژیانمان و داڕشتنەوەی باڵاترین مانا بۆ ژیانمان بینەربن شێرەکان!
#142دکتۆر فەرهاد پیرباڵ: خۆتان ڕووتبکەنەوە! - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 2:17:45
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر و پڕۆفیسۆر فەرهاد پیرباڵ، بە یارمەتی ئەزموونی دەوڵەمەند و خوێندنەوەی زۆری جەنابی گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵە بابەتێکی زۆر دەکەین وەک؛ پەروەردە و ڕۆشنبیری، ئەکادیمیا و زانکۆ، بارودۆخی سیاسی و ئابووری. هەروەها باسێکی ئەزموونی ژیانی خۆی دەکات لەگەڵ کارەکانی و ئەو خەون و ئاواتانەی کە هەیەتی بۆ چاکسازی ڕیشەیی لەم وڵاتە
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.