Diwaxan Podcast

The Diwaxan Podcast

News AR ↓ 210 episodes

پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ ‏کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.

Author

Diwaxan Podcast

Category

News

Podcast website

podcasters.spotify.com

Latest episode

Jul 9, 2026

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android 5M+ downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

ئەم نیشانانەی قورگت پشتگوێ مەخە، هەبوونی جیوب راستە، بۆچی هەناسەت تەنگ دەبێت دوای جوانکاری لوت! 09.07.2026

لە ئەڵقەی ئەمجاریان لەگەڵ دکتۆر ئەرسەلان شەم پزیشکی پسپۆڕی بواری قوڕگ و لوت و گوێ گفتوگۆ دەکەین دەربارەی باوترین نەخۆشیەکان و کێشە و گرفتەکان وچۆنێتی چارەسەرکردنیان. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش پیشەی پزیشکی بە گشتی لە وڵاتی خۆمان.

د. کۆیار: هۆکارەکانی تاوان، بکوژە ترسناکەکان، نەخۆشیە دەرونییەکان و بیرکردنەوەی پیاوکوژەکان! #215 24.06.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر کۆیار شێرکۆ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتی تاوانی کوشتنە چۆن ڕوودەدات و هۆکارەکانی پشتی چین، پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیە دەروونیەکان و ناڕێکیە کەسێتێکان، کەیسی حاڵەتە سەیر و دەگمەنەکان و زۆر لایەنی دیکە باس دەکرێت لەسەر بابەتەکە.

سالار جەلال: نهێنییەکانی تۆپی پێ، ئەفسانەکانی مێژوو، خۆشترین یارییەکان! #214 24.06.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سالار جەلال شرۆڤەکار و بێژەری وەرزشی بەتوانا گفتوگۆ دەکەین لەسەر گەرموگوڕترین ڕووداوی ئەم ڕۆژانە کە ئەویش مۆندیالە، گەشتێک دەکەین بەناو مێژووی پاڵەوانێتیەکە و ئەفسانەکانی تۆپی پێ ڕووداوە گرنگەکان، هەروەها پێشبینیەکان و سوپڕایزەکانی ئەمساڵ باس دەکەین.

ژیار سینەماتیك: ٢ سەعات قسە کردن لەسەر جیهانی فیلم و زنجیرەکان#213 10.06.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ژیار هەندرێن یەکەم پەیامنێر و شیکەرەوەی سینەمایی بە زمانی کوردی، گفتوگۆیەکی چێژبەخش دەکەین دەربارەی جیهانی سینەما و فیلم و زنجیرەکان، هەڵسەنگاند بۆ فیلم و زنجیرە جۆراوجۆرەکان دەکەین باس لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان و کاری ئەکتەر و بەرهەمهێنەرە جیهانیەکان دەکەین

مامۆستا ئاکام: نهێنیەکانی مامۆستای سەرکەوتوو، تێگەیشتن لە ناخی قوتابی، سزا و لێدان! #212 10.06.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاکام ئیدریس باس لە پیشەی مامۆستا و خوێندن و پەروەردە دەکەین بە گشتی و بەتایبەتی ئەو پەیوەندیە تەندرووست و سەرکەوتووەی جەنابی مامۆستا لەگەڵ قوتابیەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر گرنگترین کێشە و گرفتەکانی پەروەردە و چۆنێتی چارەسەرکردنیان

#211 هونەر ئەحمەد: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئازادی ڕۆژنامەنووسی، چەکە دزراوەکان و ئاسایشی نیشتیمانی! 17.05.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک هونەر ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی دیار و بە توانا گفتوگۆیەکی قووڵ و هەمەلایەنە دەکەین دەربارەی کار و پیشەی ڕۆژنامەنووسی و میدیایی لە کوردستان و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا، هەروەها بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و گۆڕانکاریەکان بە گشتی تاوتوێ دەکەین.

#210ڕاوێژ عوسمان: چیرۆکەکانی سروشت، ئاژەڵ و باڵندەکانی کوردستان، سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان! 07.05.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕاوێژ عوسمان فۆتۆگرافەری شارەزا و بە ئەزموون لە بواری فۆتۆگرافی سرووشت گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی چیرۆک و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا. سەرەڕای حاڵەتی جەستەییەکەی بەهێزی کۆڵنەدان و بەهێزی ئیرادە گەیاندیە حەز و خولیاکەی.

#209 کاک جیهاد: کێشەکانی قژ و ستایل، سەرچاککردنی ٥٠ هەزاری، دوژمنەکەشم جوان ئەکەم 29.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک جیهاد دەلاکی شارەزا و خاوەنی ١٢ ساڵ ئەزموون و هەڵگری ٩ بڕوانامەی جیهانی دەلاکی، باس لە پیشەی دەلاکی و چیرۆکی جەنابیان دەکەین لە ناو بوارەکەدا. هەروەها باس لە جۆر و کێشەکانی قژ، داهێنان و ستایڵە جیاوازەکان، قاڵبی دەموچاو و هەڵبژاردنی ستایلی گونجاو.

#208کاک عومەر: نهێنیەکانی جیهانی ئۆتۆمبێل، ڕاستییەکانی سەیارەی چینی، سەرئێشەکانی فیتەر 23.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عومەر ناوەڕۆک درووستکەری بەتوانا لەسەر بواری ئۆتۆمبێل، گفتوگۆیەکی پڕ چیژ و زانیاری دەکەین لەسەر جیهانی ئۆتۆمبێل و نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانەکانی بوارەکە. هەروەها باس لە ئۆتۆمبێلی چینی دەکەین کە بابەتێکی گەرم و گوڕە و تیشک دەخەینە سەر کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئۆتۆمبێل و چەند بەرچاوڕوونیەکی گرنگ دەخەینەڕوو.

#207ئەم پۆدکاستە هیچ ژیانت ناگۆڕێت! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دیاری ئەبوبەکر پزیشک و خوێنەری چالاک باس لە بابەتی کتێب خوێندنەوە، ڕۆشنبیری، سوودەکان، بوارە جیاوازەکانی کتێب و تەواوی لایەنەکانی خوێندنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی گەشەپێدانی خوود و پەیوەندی بە چیرۆکی سەرکەوتن و شکست.

#206د.ئیمام: دکتۆری لەشجوانی، بەکارهێنانی هۆرمۆن، شەڕی کاپتنی کۆن و نوێ 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئیمام پزیشکی گشتی و ڕاهێنەری لەشجوانی بە شێوەیەکی زانستیانە باس لە پڕۆسەی گەشەکردنی ماسوولەکە، وەرزشی لەشجوانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بەکارهێنانی هۆڕمۆن و کاریگەریەکانی، وزەی خۆراک و هاوکێشەی کێش دابەزاندن و کێش زیادکردن.

#205توانا عوسمان: پلانی ئیسڕائیلی گەورە، نەمانی شێخی شیعەکان، شەڕی ئاخیر زەمان! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکاری میدیایی، گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی ڕەگ و ڕیشە و دیوە ئاینیەکەی هەڵگیرسانی جەنگی ئیسڕائیل و ئێران و بیروباوەڕە ئاینیەکانی هەردوولا، هەروەها تێگەیشتنەکانی هەردوولا بۆ ئاخیر زەمان و هاتنی مەهدی و مەسیح دەخەینەڕوو

#204د.دانا: شەڕی توڕەیی و خۆشەویستی، گەورەترین کێشەکانی هاوسەرەکان, چارەسەری توڕەیی 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا فازڵ پسپۆڕی کۆمەڵناسی و ڕاوێژکاری خێزانی و پەروەردەیی باس لە بابەتێکی هەستیار و گرنگ دەکەین کە ڕۆژانە بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵی، ئەویش حاڵەتی تووڕەبوونە هەر لە هۆکار ڕیشەکانیەوە هەتاوەکو چارەسەر دەخەینەڕوو، بەتایبەتیش تیشک دەخەینەسەر تووڕەیی لە پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان و لەناو خێزانەکاندا.

#203د.محەمەد ئامانج: لە سفرەوە بۆ سەدی گەشتی ماڵی خوا! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر محمد ئامانج پاڕەزانی، باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە پایەیەکی سەرەکی ئیمانە لە ئیسلام ئەویش بابەتی گەشتی حەج و عەمرەیە لەگەڵ بەڕێزیان کە وەک کەسێکی حەملەدار و شارەزا لە بوارەکەدا باس لە مێژووی سەردانکردن و ڕێکارەکانی سەفەرکردنەکەی و ڕووکن و ئادابەکانی عیبادەتەکەش دەکەین.

#202مامۆستا مورشید: سایکەلۆژیای ئیسلامی، کێشە دەروونییەکانی شەیتان، جەنگی نەفس! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا موڕشید ئەحمەد پسپۆڕی دەروونناسی، باس لە بابەتێکی گرنگ و جیاواز دەکەین ئەویش دەرووناسی ئیسلامیە کە بوارێکی تازەیە و هەڵگری کۆمەڵێک بنەما و تێزی تایبەت بەخۆیەتی، تیشک دەخەینەسەر لایەنە جیاوازەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر دەروونناسی شەیتان و نهێنیەکانی

#201م.هەڵاڵە ئەڵماس: ژن، ئیسلام، ئازادی 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەڵاڵە ئەڵماس نووسەر و بانگخواز و چالاکوانی ژن باس لە بابەتی ژیانکردنی ئافرەتی موسڵمان و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەکەین لە سەردەمی مۆدێرن و پێشکەوتنی دنیا و چۆن خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم دنیا تازەیەدا. وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ و جەوهری دەدرێتەوە سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی ژن لەم سەردەمەی ئێستادا لە ڕوانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

#200١١ ئایەت بۆ هەموو کێشەکانت! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی عەلی باپیر باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە ئەویش بابەتی کارکردنە بە قورئانی پیرۆز و سوود وەرگرتنە لە چیرۆک و بەسەرهات و وانە کاریگەرەکانی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەماندا وەک ئەوەی ژیانمان ئاوێنەی قورئانی پیرۆز بێت. …

#199جیهانی غەیب و ئاخیرەت: نهێنیەکانی بەهەشت و دۆزەخ، بینینی خودا! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی علی باپیر گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی ئیمان بە جیهانی غەیب کە پایەیەکی سەرەکی بیروباوەڕە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. جەنابی دکتۆر کۆمەڵێک سەرنج و تێڕوانینێکی نوێ دەخاتەڕوو لەسەر بابەتەکانی بەهەشت و دۆزەخ، زاتی خودا، جیهانی بەرزەخ و ڕۆح کە جێگەی پرسیار و مشتومڕن لای زۆرێکمان

#198د.زانا قەساب: چیرۆکی نەتەوەکان، کێشەکانی نەتەوەی کورد، خەونی بوون بە دەوڵەت! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتێکی گرنگ و هەستیار دەکەین کە ئەویش بابەتی درووستبوون و گەشەکردنی قۆناغ بە قۆناغی نەتەوەیە، بۆ ئەم مەبەستەش جەنابی دکتۆر توێژینەوەیەکی چڕوپڕی ئامادەکردووە بۆ گفتوگۆکە. تیشک دەخەینەسەر کێشەکانمان وەک نەتەوەی کورد و لە چ ئاست و قۆناغێکی پڕۆسەکەداین، هەروەها باس لە چەند نموونەیەکی سەرکەتووی نەتەوەکانی دیکە دەکەین.

#197حاجی کاروان: کاری خێرخوازی، کوردایەتی و موسڵمانبوون، خەوتن لەسەر فەردە دۆلار! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەدا لەگەڵ کاک حاجی کاروان سەرۆکی ڕێکخراوی بەختەوەری و لە کەسایەتی دیاری سیاسی و ئاینی، گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە بابەتی ناسنامەی نەتەوە و ئاین، کوردبوون و موسڵمانێتی کە لەم ڕۆژانەدا و لەگەڵ شەڕ و داگیرکاری ڕۆژئاوادا دەوروژێنرێت. هەروەها باس لە کار و پڕۆژە خێرخوازیەکانی جەنابیان دەکەین بە گشتی و بە تایبەتی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و خەڵکی

#196سۆران حەمەڕەش: مێژووی دزراوی ڕۆژئاوای کوردستان! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا سۆران حەمەڕەش گفتوگۆیەکی چڕ دەکەین لەسەر مێژووی کوردی ڕۆژئاوا و خاکەکەیان، پێش هەزاران ساڵ کێ لەسەر ئەو خاکە ژیانی کردووە و خاوەنی بووە و دەسەڵاتی هەبووە لەسەری و دواتر چۆن گەیشتووە بەمەی ئیمڕۆ. هەروەها تیشک دەخەینەسەر ڕووداو و کارەساتەکانی ئەم دوایەی ڕۆژئاوا.

#195د.شکار هەڵەبجەیی: سفر بۆ ١٠٠ی زێڕ و زیو و دۆلار و ئابووری! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شکار هەڵەبجەیی پسپۆڕی دارایی و بانکی ئیسلامی و شارەزای ئابووری، گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە سیستەمی ئابووری جیهان و مێژووی دراو و زێڕ دەکەین. باس لە وەبەرهێنان دەکەین لە زێڕ و زیو و پێشبینیکر دنی نرخەکانیان لە داهاتوودا، هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بانک و مەسەلەی سوو

#194عەبدوڵا سوور: سەعی کردن حەرامە! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا عەبدوڵا سوور شارەزای بواری پەروەردە و مامۆستای دێرین و خاوەن ئەزموون باس لە سیستەمی پەروەردە و خوێندن دەکەین لە وڵاتی ئێمەدا، و تیشک دەخەینە سەر پڕۆسەی فێربوون و ڕۆڵی ڕاستەقینەی مامۆستا لە پڕۆسەکەدا. هەروەها باس لە خوێندەواری و گەشەی مەعریفی چەند کەسایەتیەکی دیار دەکەین کە دوور لە قوتابخانە بەدەستیانهێناوە

#193دیوەخانە نوێیەکە، پرسیارە شەخسییەکان، لە خۆت ڕازیت ؟! 16.04.2026

لە نوێترین ئەڵقەی ساڵی نوێ بە دوو قۆڵی دانیشتنێک دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ دەربارەی دیوەخان و خودی کەسایەتی خۆمان و کۆمەڵێک ڕا و بۆچوونی شەخسی خۆمان دەخەینەڕوو کە کە پێشتر ڕەنگە باسنەکرابێت نەکردووە. هەروەها لە ڕێی ئەم ئەڵقەیەوە سوپڕایزێکی نوێ ئاشکرا دەکەین.

#192یاسین ئافتاو: کێشەی حیزبەکانی کوردستان، شەڕی ئیسلامی و عەلمانی، ڕۆشنبیری گەندەڵ! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یاسین ئافتاو نووسەر و میدیاکار و مامۆستای زانکۆ باس لە بابەتی ڕۆشنبیری و ئەرکە ئەخلاقیەکانی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگەدا و پەیوەندی ڕۆشنبیر بە حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی ڕەخنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کێشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە و ڕێگەچارەکان.

Listen to the The Diwaxan Podcast podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.