Diwaxan Podcast

The Diwaxan Podcast

News AR ↓ 210 episodes

پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ ‏کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.

Author

Diwaxan Podcast

Category

News

Podcast website

podcasters.spotify.com

Latest episode

Jul 9, 2026

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android 5M+ downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

#191دکتۆرە سروە خالید: نهێنییەکانی تەندروستی جەستەی ئافرەتان! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆرە سروە خالید پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار لە بواری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵبوون باس لە بابەتی تەندرووستی جەستەی ئافرەتان، هۆکار و چارەسەر و خۆپارێزی لە نەخۆشیە باوەکانی ئافرەتان دەکەین. بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی جەنابی دکتۆر کە لە وڵاتی ئێرلەندا و بەریتانیا وەک پزیشک کاری کردووە چەندین چیرۆکی کاریگەر دەخەینەڕوو.

#190پێشەوا بەرزنجی: جیهانی گەیمەرەکان، ئەتاری و شمشار، ئەو یاریانەی ژیانت دەگۆڕێت! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک پێشەوا بەرزنجی گەیمەری دیار و ناسراو باس لە بابەتی گەیمینگ و یاریە ئەلیکترۆنیەکان دەکەین. لایەنە جیاوازەکان، ئەرێنی و نەرێنی بوارەکە و پیشەی گەیمەری بە گشتی دەخەینە بەرباس، هەروەها یاریەکانی سەردەمی مناڵی و یاریە دڵخوازەکانی خۆمان باس دەکەین

#189ڕێگەی خارج: نهێنی قاچاخچییەکان، ڤیزەی زەمان، چیرۆکەکانی جەنگەڵ و دەریای ئیجە! 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕابەر زیاد باس لە ڕێگاکانی چوون بۆ دەرەوەی وڵات دەکەین، بەتایبەتی سەرنج دەخەینەسەر ڕێگەی قاچاخ و چیرۆک و بەسەرهاتە کاریگەر و دڵتەزێنەکانی ئەو ڕێگایە دەکەین. هەروەها باس لە چۆنێتی بەدەستهێنانی ڤیزا و ڕێگا یاساییەکانی چوون بۆ ئەوروپا و وڵاتان دەکەین و بیرۆکە هەڵەکان دەربارەی پڕۆسەکە ڕاستدەکەینەوە و ڕاستیەکان دەخەینەڕوو.

#188سەعیدی نوورسی: ڕێباز و پەیامەکانی نوور، دوژمنی سەرسەختی کەمالیزم، وەڵامی هەموو شتێک 16.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ناصح فتاح ئاروزەری، مامۆستای ئاینی و پسپۆڕ لە بواری هزری ئیسلامی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ژیاننامەی مامۆستا سەعیدی نوورسی گەورە بیرمەند و زانای ئاینی کورد. باس لە بیروباوەڕ، ناوەڕۆکی پەیام، بەرهەم و نووسینەکانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینە سەر ڕووداوە گرنگ و چیرۆکە کاریگەرەکانی ژیانی ئەو پیاوە مەزنە ئەقڵ پڕ لە زانستە، دڵ پڕ لە نوور و ئیمانە دەکەین

#187پۆدکاستە خۆشەکەی فاخیر هەریری! 15.04.2026

ئەمجارەیان لە خزمەت قسە خۆشەکانی هونەرمەندی گەورە کاک فاخیر هەریری، ئەڵقەیەک دەکەین کە تیایدا گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان، هەرە لە ئەزموونی گۆرانیبێژی و هونەرەوە هەتا دانانی چێشتخانە و هەروەها کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی خەڵک. گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرهاتە سەرنجڕاکێش و کاریگەرەکانی ژیانی ئەڵقەکە چێژبەخشتر دەکات.

#186گەشتیار کاوە: نهێنییەکانی گۆرانی، هونەری میلی و خدر بێگەڵاسی، داهێنانی حەسەن زیرەك! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک گەشتیار کاوە، هونەرمەند، گۆرانیبێژ و موزیکژەنی لێهاتوو باس لە چیرۆکی جەنابیان دەکەین کە چۆن لە ژەنینی سێتارەوە بوو بە دەنگێکی ڕەسەن و دیاری جیهانی هونەر و گۆرانی کوردی. هەروەها باس لە مەقامە ڕەسەن و نەبیستراوەکان دەکات لەگەڵ نموونەی باڵا و ئیلهامبەخشەکانی لە ڕێبازە هونەرییەکەی، و بابەتی هونەری میلی تاوتوێ دەکەن

#185بابەشێخ: ژیانی شاخەوانی، بەراز و ورچ کوشتن، نزیکبوونەوە لە مردن! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک بابەشێخ شاخەوان و ڤڵۆگەری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بواری شاخەوانی وەک پیشە و چیرۆکی بەڕێزیان دەبیستین لە گەشتی شاخەوانیەکەیاندا بە ناو سروشتی دڵڕفێنی کوردستان هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژینگەدۆستی و ئاژەڵدۆستی لە کوردستان و جیهان بە گشتی

#184هەوار خان: دەستوری جلی کوردی، عاشق بەند و سیلاح، لفکە و لیرە! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ هەوار خان خاوەنی ئێچ ئێڵ دیزاین گەورەترین و ناسراوترین بڕاندی جلی کوردی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی مێژوو و دەستووری جلی کوردی لە کۆن و ئێستادا، جۆر و بەشە جیاوازەکانی چین. هەروەها باس لە بیرۆکە و ئامانج و سەرەتاکانی دامەزراندنی بڕاندەکەی جەنابیان دەکەین

#183عەقڵی کوردی: عەشرەتگەرایی، ژوورە تاریکەکەی پیاو، مەلای شیوعی! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر پێشڕەو عەبدوڵا نووسەر و ڕۆشنبیری بەتوانا، گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی پێکهاتەی عەقڵی کوردی کە ناونیشانی نوێترین کتێبی جەنابیانە. چەندین بابەتی هەستیار و سەرنجڕاکێش باسدەکەین لەسەر جیهانبینی، بیرکردنەوە، کلتوور و چەند لایەنێکی دیکەی کۆمەڵگەی کوردی

#182فێڵ و دزییەکانی عەقارات! موڵكی خۆت یان کرێ؟ کێشەی پڕۆژەکانی کوردستان - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ئەندازیار شێروان مزوری و کاک ڕاوێژ بوڕهان گفتوگۆیەکی سێ قۆڵی دەکەین دەربارەی بابەتی خانووبەرە 🏘 و ئیشی نێوەندگیریی. باس لە بیرکردنەوەی وەبەرهێنەر و کڕیار و تاکی کورد دەکەین بە گشتی سەبارەت بە عەقارات و موڵک، هەروەها پڕۆسەی وەبەرهێنان و قازانج و زەرەری بوارەکە دەخەینەڕوو

#181حاكم ناز: چیرۆک و دۆسیەکانی تاوان، بۆچی دوای ٢٧ ساڵ وازم لە دادگا هێنا؟! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ حاکم ناز نووری گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەزموون و یادەوەریەکانی چەندین ساڵ لە دادگا وەک دادوەر و داواکاری گشتی. هۆکارەکانی تاوان کەیس و دۆسیە باوەکانی دادگا، یاسا و دادپەروەری سیستەمەکە هەموو ئەمانە دەخەینە بەرباس. هەروەها باس لە چیرۆکی پشت تابلۆ هونەرییەکانی بەڕێزیان دەکەین.

#180ژیری دەستکرد: کۆتایی مرۆڤایەتی، هەڵخەڵەتاندن و کۆنتڕۆڵکردن، دزینی ئیش! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر هێمن فاتیح پسپۆڕی و شارەزای بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد باس لە بابەتی ژیری دەستکرد دەکەین چییە و لە کەیەوە سەریهەڵداوە، جۆرەکانی چیە و چۆن بتوانین بەکاریبهێنین و زۆرترین سوودی لێوەربگرین، داهاتووی مرۆڤایەتی بە کوێ دەگەێنێت، هەروەها باس لە سەرەتاکانی ئاشنابوونی خەڵک دەکەین بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا لە کوردستان

#179دکتۆر هێڤار: دایەتی کیتۆ و کەروێشک، ڕاستی توێژینەوەکان، دیبەیتی کێش داگرتن! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ پزیشک و ڕاهێنەر د. هێڤار عاسی ناسراو بە دکتۆر ئەنابۆڵیک گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێک کە مشتومڕی زۆر لە خۆدەگرێت، ئەوانیش بابەتاکانی کیتۆ دایەت و دایەتەکانی تر بە گشتی، کێش داگرتن و سیستەمی خواردن و خۆراکی تەندرووستەکان، تەواوی ئەم بابەتانەش لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەی تازەترین توێژینەوەکان دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە سوود و زیانەکانی پڕۆتین، ستیرۆید و سەپڵیمێنتەکانی یا...

#178کاروان کاکەڕەش: وەسوەسەی شەیتان و نەخۆشی، دوعای مەلا و چارەسەرکاری دەروونی! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک کاروان کاکەڕەش دەرووناس و چارەسەرکاری دەروونی باس لە نەخۆشی ڕاڕایی زۆرەملێ یاخود وەسواسی دەکەین. هۆکار و نیشانەکانی مامەڵەی تەندرووست و گونجاو لەگەڵی چارەسەرکردن و خۆپارێزی دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە بابەتی ڕووقیەی شەرعی وەک چارەسەر بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان دەکەین

#177شێف سەیوان: مێژووی خواردنی کوردەواری، هونەری چێشتلێنان، بەهارات بەکارمەهێنن! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ وەستا سەیوان شێفی لێهاتوو و خاوەن ئەزموون باس لە مێژوو و کلتووری خواردنە کوردەواریەکان دەکەین چۆن و لە کوێ سەریانهەڵداوە و چۆن هەر ناوچەیەک شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە. هەروەها باس لە نهێنی و هونەری چێشتلێنان دەکەین چۆن خواردنی بەتام و بەلەزەت ئامادە بکەین چین ئەو شتانەی ئەگەر بیکەین خواردنەکەمان خۆشتر دەبێت

#176ئەیوب نوری: ترسناکترین چیرۆک و ڕاستییەکانی جەنگی عێراق و شەڕی داعش! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووس کاک ئەیوب نووری باس لە ڕووداوەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی عێڕاق و هاتنی ئەمریکیەکان و جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ئەو سەردەمە دەکەین. کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی کاریگەری و تراژیدی دەگێڕێتەوە کە خۆی شایەتحاڵیان بووە.هەروەها کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە لە جەنگەکانی چەندین وڵاتای تر. لە کۆتایشدا باس لە حەز و خولیای جەنابیان دەکەین بۆ پاراستنی ژینگە و لێکۆڵینەوە و نووسین لە بواری...

#175ئاسوودە سۆران: پەروەردەی سێکسی، شەرم و حەیا، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاسوودە سۆران، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە دەرووناسی منداڵان و چارەسەرکاری دەروونی منداڵ. باس لە بابەتی پەروەردەی سێکسی منداڵ دەکەین، چۆن سەریهەڵداوە، چییە، و ئامانجەکانی چین؟ لە هەمووشی گرنگتر تا چەند دەگونجێت لەگەڵ بەها و دابونەریتی کلتووری ئێمە و مامەڵەی درووستی دایکان و باوکان لەگەڵ بابەتەکە. هەروەها تیشکدەخەینەسەر حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ و بابەتی پۆڕنۆ...

#174دیبەیتی دیوەخان: دکتۆری بۆ پارەیە یان مرۆڤایەتی؟! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە ئامادەبوونی د. ئامانج گەردی و د. جێگر کۆیی دیبەیتێکی ئەکادیمی و گفتوگۆیەکی هێمن و بەرهەمدار دەکەین دەربارەی بابەتی پیشەی پزیشکی لەم ڕۆژانەدا ئایا بۆ پارەی و بزنسە یان چاکە و مرۆڤایەتیە؟ هەروەها چەند تەوەرێکی گرنگی دیکە وەک بار و گوزەرانی پزیشک و متمانەی نەخۆش و پزیشک و چەند بابەتێکی گرنگی دیکە

#173یادگار فایەق: ڤڵۆگەر و ڕابواردن، ڕووخانی کۆمەڵگا، سوود چییە؟! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یادگار فایەق پڕۆفیسۆری زانکۆ و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە بۆ هەموو تاکێک گرنگە و جێگەی مشتومڕێکی زۆرە، ئەوانیش بابەتەکانی سوود گەیاندن بە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن، پەروەردەی تاک، ڕۆڵی ئینفلونەسەر لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە

#172سۆران حەمەڕەش: کورد و سۆمەری، درۆیەکانی ڕۆژئاوا، مێژووی نەتەوەکان! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا سۆران حەمەڕەش لێکۆڵەر و توێژەری بەتوانا لە بواری مێژوو، گفتوگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی بابەتی مێژوو و بنەچەی کورد، پەیوەندی کورد و سۆمەریەکان، چیرۆکی ڕەگەزی ئاری و پەیوەندی بە کوردەوە، ئەمانە و زۆر بابەتگەلی دیکە دەخەینەڕوو. گفتوگۆکە دەوڵەمەندە بە سەرچاوە مێژوویی و زانستیە هەمەجۆرەکان.

#171دکتۆر هەڵوێست: ئاشکرا کردنی فرت و فێلی میدیاکان - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر هەڵوێست جەمال، پزیشک و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کاری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی. باس لە ئامانج و ئەجێندای دەزگا میدیایەکان دەکەین و چۆن و بە چ تەکنیکێک هەواڵ ئەگێڕنەوە و سەرنجی بینەر ڕادەکێشن. هەروەها باس لە چیرۆکی بەڕێزیان دەکەین کە چۆن لە هەمان کاتدا پزیشکە و میدیاکاریشە

#170دکتۆر مەزن: نهێنیەکانی خواردنی تەندروست، زۆر خۆری و زەعیفی، کیتۆ ژەهرە یان دەرمان؟! 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر مەزن جەمیلە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمیانە باس لە بابەتی کیتۆ دایت دەکەین لە ڕووی مێژوویەوە چۆن سەریهەڵدا و بە چ میکانزمێک کار دەکات و دەبێتە هۆی کێش دابەزاندن و تەواوی کاریگەریەکانی لەسەر جەستە دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە دابەزاندنی کێش دەکەین و چۆن وا بکەین کە بە تەندرووستیەکی باش بمێنینەوە.

#169جوولەکە چۆن جیهانی کۆنتڕۆڵکردووە؟ نهێنی و ئامانجی شیعە و ئێران! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووسی چالاک و بەتوانا گفتوگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی مێژووی جوولەکە و شیعە. چۆن سەریانهەڵداوە و گەشەیان کردووە لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، دەچینە ڕەگ و ڕیشەی بابەتەکان و بیروباوەڕ و جیهانبینی هەردوولا ئاشکرا دەکەین و پەیوەندیان بە یەکترەوە باس دەکەین و دەیبەستینەوە بە ڕووداو و جەنگەکەی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

#168تەرزە جاف: کێ پەروەردە نەکراوە؟ دایك و باوکمان یان ئێمە! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا تەرزە جاف پسپۆڕی بواری پەروەردە گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێکی هەستیار و گرنگ کە ئەویش بابەتی پەروەردەی تاکەکانی کۆمەڵگەی ئێمەیە. لایەنەی ئەرێنی و نەرێنییەکانی پەروەردە دەخەینەڕوو و بەراوردی دەکەین بە جاران و چۆنێتی باشترکردنی باس دەکەین

#167کوردانی دەرەوە... ڕەگەزپەرستی و شەڕی نەتەوایەتی، ئەوروپا بەهەشتە؟! - پۆدکاستی دیوەخان 15.04.2026

لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک هەکار میرزا چالاکوانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا، باس لە کار و چالاکیەکانی بەڕێزیان دەکەین کە چۆن بووەتە دەنگێکی کاریگەر بۆ داواکردنی مافەکانی کورد و ڕووبەڕوبونەوەی ڕەگەزپەرستی و ناساندنی گەلی کورد بە تەواوی جیهان. هەروەها تیشک دەخەینە سەر چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان دەکەین کە چۆن لە تەواوی ژیانی لە دەرەوەی وڵات بەسەربردووە بەڵام نەتەوەکەی لە بیر نەکردووە. هەروەها بە گشتی باس...

Listen to the The Diwaxan Podcast podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.