Diwaxan Podcast
The Diwaxan Podcast
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
Author
Diwaxan Podcast
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 9, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
دکتۆر جێگر کۆیی: خەیاڵەکانی پزیشکی، پێویسترین پیشەکانی کوردستان، فشاری کۆمەڵگە#141 03.07.2025 1:14:13
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر جێگر کۆیی گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە بارودۆخی کەرتی تەندروستی و بەتایبەتی پیشەی پزیشکی ددان، هەروەها باس لە پەیوەندی نێوان پیشە و پێگەی کۆمەڵایەتی دەکەین. ئەم ئەڵقەیە زۆر گرنگە گەنجەکانمان و تەواوی ئەو کەسانەی کە نازانن بچنە چ بوارێک و کاری تیادا بکەن
ژیانی ٣ کەرکوکی لە زانکۆیەکی ئینگلیزی کوردستان! - پۆدکاستی دیوەخان #140 03.07.2025 2:12:37
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کارۆخ نورادین گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە ئەزموونی ژیانی زانکۆ و ڕۆڵی زانکۆ لە بنیاتنانی کەسایەتیمان و چۆن و کاریگەریەکی درێژخاینمان لەسەر بەجێدەهێڵێت، و شوێن و پێگەمان لە ژیان دیاری دەکات. هەروەها چەندین چیرۆک و یادەوەری کۆن باسدەکەین کە هەمووان بە پەرۆشن بۆ بیستنی.
#139ژیانی ٣ کەرکوکی لە زانکۆیەکی ئینگلیزی کوردستان! - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 1:15:07
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کارۆخ نورادین گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە ئەزموونی ژیانی زانکۆ و ڕۆڵی زانکۆ لە بنیاتنانی کەسایەتیمان و چۆن و کاریگەریەکی درێژخاینمان لەسەر بەجێدەهێڵێت، و شوێن و پێگەمان لە ژیان دیاری دەکات. هەروەها چەندین چیرۆک و یادەوەری کۆن باسدەکەین کە هەمووان بە پەرۆشن بۆ بیستنی
کارزان یاسین: خۆشەویستی و جیابوونەوە، نهێنی دروستکردنی پەیوەندییەکان - پۆدکاستی دیوەخان #138 03.07.2025 1:33:02
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا کارزان، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتی پەیوەندی، مرۆڤ بە حوکمی کۆمەڵایەتیبوونی، ناچارە پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ چواردەوری کە ئەمەش کە چارەنوسسازە بۆ ژیان و مەرجە بۆ سەرکەوتنمان لە هەر بوارێک، هەروەها تیشک دەخەینە سەر پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری.
#137دایکی سارا: چیرۆکی ١٠ هەزار مناڵی بێ باوك، قوربانیدانی دایك، خەونی هەژاران! - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 1:09:41
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ گفتووگۆ دەکەین دەربارەی کاری خێرخوازی و بارودۆخی هەژاران لە کوردستان، هەروەها کۆمەڵە چیرۆک و بەسەرهاتێکی زۆر کاریگەر دەگێڕێتەوە کە لە ماوەی کارکردنیدا ئەزموونی کردووە
#136برادەرە کوردەکەی تڕەمپ: بزنسمانی نێودەوڵەتی، فرۆشیاری نیو ملیار دۆلار، سایکۆلۆژیای گۆڕانکاری! 03.07.2025 1:40:18
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ئاسۆس هەرسین گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بزنس و وەبەرهێنان و ئەزموونی کاکرکردن لە دەرەوەی وڵات، هەروەها باسی پەیوەندی پارە و ماناداری لە ژیان دەکەین.
#135لە ڕەحیماواوە بۆ کۆلێژی شاهانەی بەریتانی: پسپۆڕی هۆڕمۆنات، پزیشک و توێژەری نێودەوڵەتی 03.07.2025 1:50:53
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئەحمەد صاڵحی، پسپۆڕی شارەزا لە بواری نەخۆشی ڕژێنەکان، شەکرە و قەڵەوی، هاوەڵی کۆلێژی شاهانەی بەریتانییە. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی توێژینەوە و پیشەی پزیشکی لە وڵاتی بەریتانیا. هەروەها، باس لە چەند لایەنێکی دیکەی ژیانی خۆی دەکات
#134دیوەخانێکێ نێودەوڵەتی: بەرەو هەندەران، بە جیهانی بوون، گەورەترین هەنگاو! - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 1:04:29
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە دوو قۆڵی گفتوگۆ دەکەین لەبارەی بابەتی بە جیهانیکردنی بڕاندی خۆماڵی و کلتووری کوردەواری و ئەو پیشە گرنگانی کە دەبێت کاری زیاتر لەسەر بکرێت، هەروەها سوپڕایزێکی گەورەشمان بۆتان ئامادەکردووە!
#133شاڵاو حەسەن: ئەتەکێت، عەشایەری، ئەخلاق - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 1:18:56
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا شاڵاو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتی ئەتەکیەت، کە بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێش و هەستیارە وپانتایەکی فراوانە لە ژیانەی هەر یەک لە ئێمە داگیردەکات، زۆر کەميش باس و خواسی لەبارەوە کراوە.
#132محەمەد مەسعود: درۆیەکانی مێژوو! قسەی هەق ڕەقە - پۆدکاستی دیوەخان 03.07.2025 1:45:30
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا محمد مەسعوود, گفتووگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی مێژوو مە چەندین ڕەهەندی نوێی بابەتەکە دەخاتە ڕوو، نهێنی سەرکەوتن و شکستی گەلان، پێشنیارکردنی چارەسەری لۆژیکی بۆ نەتەوەی کورد
#131 داوەر لهۆنی: چۆن ببیت بە براند، نهێنی بوون بە کەسایەتی ناو کۆمەڵگە 03.07.2025 1:25:01
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک داوەر لهۆنی, گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتی بڕاندی کەسی، چۆن سەرکەوتن لە کار و پیشەکەمان یاخود کەسایەتی و کردەوەمان.
چی لە کارەساتی فەڵەستین فێربین؟ ئاین یان نەتەوە! پرس و بنەمایەکی ئەخلاقی - پۆدکاستی دیوەخان #130 25.08.2024 1:08:54
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی کێشەی فەڵەستین لە دیدێکی ئەخلاقیەوە، مەبەستی میدیا لە زەقکردنەوەی هەندێک ڕووداو و پشتگوێخستنی هەندێکی تر، ئەرک و ڕۆڵی ئێمەی کورد لەم پرسەدا.
#129سەنار کەریم: خاوەنی UK Pizza، بیرکردنەوەیەکی ڕوحی بۆ بزنس - پۆدکاستی دیوەخان 25.08.2024 1:06:48
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دامەزرێنەری UK پیتزا کاک سەنار، گفتوگۆیەک دەکەین سەبارەت بە نهێنی سەرکەوتن لە بزنس و شێوازی درووستی بەڕێوەبردن و چیرۆکی سەرکەوتنی UK پیتزا!
سەهەند ئەتێلەر: وێرانی شار، خانووی سەقەت، تەلارسازی مانادار! - پۆدکاستی دیوەخان #128 25.08.2024 1:15:27
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ تەلارساز سەهەند، گفتوگۆمان کرد دەربارەی پەیوەندی نێوان تەلارسازی و دیزاین، گرفتەکانی دیزاین لە کوردستان و چۆنێتی چارەسەرەکردنیان!
#127حەمە کوردش: دزینی یاری، گەیمینگی خۆش، یادگاری مناڵی😂🎮 20.06.2024 1:27:26
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ خاڵە حەمە کوردشە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گەیمەرەکانی کوردستان. لەگەڵ خاڵە حەمە باسێکی یادگارییەکانی مناڵی و گەیمینگ ئەکەین.
رەوا جەلیزادە: ترس و ئازارەکانی دایك، لێدانی مناڵ، خۆشەویستی ئۆتیزم - پۆدکاستی دیوەخان #126 19.06.2024 1:22:10
پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ خاتوو ڕەوا جەلیزادەیە، کە دایکێکی زۆر میهرەبان و بە توانایە، ڕەوا خان باسی چیرۆکی خۆی ئەکات کە بوون بە دایك چۆن ژیانی گۆڕی، خاوەنی براندی خۆی بوو و بەڕێوبەری کۆمپانیا بوو بەڵام وازی لە هەموو کارەکانی هێنا لە پێناو پەروەردەکردنی کچە تاقانەکەی.
لە شاخەوە بۆ کۆشکی سپی: یەکەمین دکتۆرای زانکۆی سلێمانی، دکتۆری ٣ زانکۆی نێودەوڵەتی! - #125 19.06.2024 1:18:39
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دکتۆر سامان شاڵی باسی ئەزموونی زۆر دەوڵەمەندی چەن ساڵەی خۆی دەکات، یەکەم کەس بووە کە بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنێت وەکو قوتابی زانکۆی سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا، و خزمەتێکی زۆری کردووە بە شۆڕشی کورد و پێشمەرگە لە شاخدا، دامەزرێنەری کۆنگرەی کورد بووە لە ئەمریکا و خزمەتێکی زۆری بە دۆزی کورد کردووە لە ئەمریکا. هەروەها باسێکی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەکادیمی کوردستان دەکات.
دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون، جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! - پۆدکاستی دیوەخان #124 19.06.2024 1:16:42
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەسابی زۆر ئازیزە کە دکتۆری دەروونی و دەروونشیکارە. دکتۆر زانا باسی جیاوازی نێوان ئیشی پزیشکانی مێشک و دەمار لەگەڵ پزیشکی دەروونی ئەکات و مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون ئەکاتەوە. وە هەروەها باسی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەکات لە ڕووی زانستی و ئیسلامییەوە. وە نەخۆشی خەمۆکی و چارەسەرەکانی لەگەڵ کاریگەری ژینگە لەسەری بە جوانی ڕوون ئەکاتەوە.
باریکان: ژنی ماڵەوە و سەرکردە، ئازاری ژن و پیاو، کاندیدی پەرلەمانی ئەوروپا! - پۆدکاستی دیوەخان #123 19.06.2024 1:12:03
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ باریکان خانی زۆر ئازیزە، باریکان کۆمەڵناسێکی کوردە و زۆربەی ژیانی لە دانیمارک ژیاوە و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە خزمەتێکی زۆری کردووە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و لە ئێستادا خۆی کاندید کردووە بۆ یەکێتی نوێنەرانی ئەوروپا وەکو ئافرەتێکی کورد! باریکان باسی ژن و سەرکردایەتی و گرنگی زمانی دایک دەکات و ڕوونیشی دەکاتەوە کە چۆن پیاو و ژن هەردووکیان ڕۆڵ و بایەخی خۆیان هەیە. هەروەها باسی پ...
جەژنی دیوەخان: میوانەکان لە پشتی کامێرا، خۆشترین ئەڵقەکانمان، راستی ژیان! - پۆدکاستی دیوەخان #122 19.06.2024 48:52
ئەڵقەی ئەمجارەی دیوەخان تەنیا خۆمانین! باسێکی جەژن و ماندووبوونی ڕەمەزان ئەکەین، هەروەها باسی خۆشترین ئەڵقەکانی دیوەخان و میوانەکان ئەکەین کە لە پشتی کامێرا چۆنین،لەگەڵ چەن ڕاستییەکی ژیان کە لەم ماوەیە بۆمان دەرکەوتووە.
دکتۆر نەوزاد باجگر: پزیشکی دڵ، بازرگان و سەرمایەدار، نووسەر و شاعر - پۆدکاستی دیوەخان #121 03.04.2024 59:11
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، دکتۆر نەوزادی ئازیز دکتۆری دڵ بووە و ماوەی ٢٣ ساڵ خزمەتی کردووە، جگە لەوە پیاوێکی ئیشکەر بووە و ئێستا یەکێکە لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی کوردستان و خاوەنی ٣٢ کۆمپانیایە، دکتۆر کەسێکی ئەکادیمیشە و نزیکەی ٤٢ کتێبی نووسیوەو تابلۆکێشیشە و، دکتۆر باسی چۆنێتی خۆ بەرەو پێش بردنی گەنج دەکات و باسی پارە و کارکردن و گرنگی خێزان دەکات
مەلا و ڵایڤی تیکتۆک، خواپەرستی لە دەرەوەی مزگەوت، تۆبەکردنی گەنج - پۆدکاستی دیوەخان #120 03.04.2024 1:12:11
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا سۆرانی زۆر ئازیزە، مامۆستا بە زمانێکی شیرین باسی شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی دین ئەکات کە چۆن لە ڕێگەی تیکتۆکەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵک بە گشتی و گەنج بەتایبەتی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە لە سەردەمی ئێستادا تیکتۆک بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان و ھەبوونی کەسانی وەک ئەم لە تیکتۆکدا زۆر گرنگە و تێکەڵبوونی لەگەڵ گەنجدا و ھۆشیارکردنەوەیان بە شێوازێکی نەرم و گەنجا...
مێژووی کورد لە ئیسلامدا: سەربەخۆیی، ئاشتی، شەڕ و شمشێر! - پۆدکاستی دیوەخان #119 03.04.2024 1:04:13
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی باسی مێژووی کورد ئەکەین لە ناو ئیسلامدا و لە پێش ئیسلامدا. باسێکی ئەو هەموو کەسایەتییە مێژووەیەی کورد ئەکەین کە خزمەتیان بە ئیسلام گەیاندووە و پرسیاريکی گرنگ وەڵام ئەدەینەوە کە کورد هیچ سوودێکی لە ئایینی ئیسلام وەرگرتووە؟!
بنمەکانی دڵخۆشبوون: ئیشکردن و پارە، خۆدۆزینەوە، ونبوونی گەنج - پۆدکاستی دیوەخان #118 03.04.2024 1:12:49
لە پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ کاك عبدالسلام باسی چەن بابەتێکی گرنگی قووڵ ئەکەین کە سەرکردایەتی چییە؟ پێویست ئەکا هەموو کەسێك سەرکردە بێت هەروەها پرسیارێکی تر کە لە مێشکمان بوو و ماوەیەكە زۆر بیری لێ ئەکەینەوە، خۆ دۆزینەوە چییە؟ ئایا پێویستە هەموو کەسێك خۆی بدۆزێتەوە؟ باشە خۆدۆزینەوەش ئێستا بۆتە کێشەیەك کە پێویستە چارەسەری بکەین بەڵام لە سەرەتادا خۆی چارەسەرێك بووە بۆ کێشەکان.
گەشتی ئەندازیارێک؛ مامەڵەی ملیۆن دۆلار، ئەزموونی وڵاتان، ترس لە مردن - پۆدکاستی دیوەخان #117 03.04.2024 1:15:17
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك شێروان مزورییە. کاك شێروان تەلارسازە و لە بواری خانووبەرەیا ئیش ئەکات. لە پۆدکاستەکەیا باسی چیرۆکی سەرکەوتن و شێوازی ژیانی کاك شێروان ئەکەین، هەروەها باسی کۆمەڵە بابەتێکی قووڵ ئەکەین سەبارەت بە ژیان و مردن و کتێب خوێندنەوە و گەشت کردن و مامەڵەی ملیۆن دۆلاری!
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.