Navid Vahabiazar

Blingo

History KU ↓ 88 episodes

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟ چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Author

Navid Vahabiazar

Category

History

Podcast website

shows.acast.com

Latest episode

May 24, 2025

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android almost 10M downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

کەربۆن؛ ماکی پێکهێنەری ژیان 20.05.2024

کەربۆن، ماکی شەشەم کە ژیانی پێک هێنا کەربۆن پێکهاتەی شەشەمە لە خشتی خولگەیی{جدول تناوبی} و لەوانەیە بیستبێتان کە ماکی ژیانە. بەڵام ئەمە واتای چییە؟ و کەربۆن چ پەیوەندییەکی هەیە بە ژیان؟ هەر ئەتۆمێک لە پرۆتۆن کە بارگەی ئەرینی هەیە، نۆترۆن کە بێبارگەیە و لە ئێلێکترۆن کە بارگەی نەرینی هەیە، ساز بووە. ژمارەی هەر ماک لە خشتەی خولگەیی لەسەر بنەمای ژمارەی پرۆتۆنەکانیانە. بۆ نموونە هێلیۆم دوو پرۆتۆنی هەیە...

قورسترین ، گەورەترین و بە تەمەنترین گیانلەبەری سەر زەوی چیە؟ 07.05.2024

ئەمە ڕەقپێستێک بە ناوی کریلە (Krill) بەڵام زۆر گرینگ نییە چونکە دوای چەند چرکەیەک، نەهەنگێکی دێوئاسا دێت و بە یەک هەڵلوشین ئەو و 40,000,000 لە هاوڕێکانی یەک جێ دەخوا. درێژایی کریل یەک سانتیمەترە و یەکێک لە خواردنە سەرەکییەکانی نەهەنگی شیینە. لە ئێستادا نەهەنگی شین گەورەترین بوونەوەری سەر ڕووی زەوییە و 150هەتا 180 تۆن کێشی هەیە. بەڵام ئەو گەورەترین ئاژەڵی جیهان، لەچاو گەورەترین گیانلەبەری جیهان هەر...

خوێ بۆ ئەوەندە بۆ خەڵکی جیهان گرینگە؟ 03.05.2024

خوێ تەنیا بۆ خۆشتام کردنی خواردنەکان بەکار نەهاتووە بەڵکوو شتێکی دژە پیسی و خەرابوون بووە. کاتی خۆی کە سەهۆڵدان و سەلاجە بوونی نەبوە. شتی خوادەمەنیان دەگەڵ خوێ تێکەڵ دەکرد، ماوەیەکی زۆر ڕادەگیرا. بۆ نموونە ماسیەک کە لە خوێی دەگرن ئیتر بۆگەن نابێت ، بەهۆی ئەوەی خوێ ئاوەکەی هەڵدەمژێت و وشکی دەکاتەوە، کاتێک شتی خواردەمەنی ئاوی تێدا نەمێنێت، میکرۆب گەشە ناکات و بۆگەن نابێت. کاتی خۆی گۆشتیان هەر بەوشێو...

ژیاننامەی یەڵماز گونەی باوکی سینەمای کوردی!! 28.04.2024

هونەرمەندی سینەماکار یەڵماز گونەی یەکێکە لە ناسراوترین دەرهێنەر و ئەکتەرەکانی کورد کە بەهۆی بیرو بۆچوونەکانی لەسەر مرۆڤایەتی و داکۆکیکردنی لە مافی کورد چەندین ساڵی ژیانی لە زینداندا بەسەر برد. گۆنەی بە باوکی سینەمای کوردی ناسراوە و لە فیلمەکانیدا چەوسانەوە و زۆرداری دژی کوردانی باکوور دەخاتە بەرچاو. دوای ئەو کودەتا سەربازیەی لەساڵی 1971 لەتورکیادا ڕووی دا، یەڵماز لەسەر ئەو بۆچوونە جیاوازانەی هەیبو...

وەندێربێلت ، کەسێک کە بۆ پارە هەموو کارێکی دەکرد! 25.04.2024

دوای تێپەڕینی چەن ساڵان دایکی کۆرنێلیێس ئیشێکی نوێی لە زەوی کشتوکاڵ دیتەوە و داهاتی کەمێک زیاتر دەبێ ،باوکیشی لە کۆمپانیایەکی دەریاوانی ئیشێک دەدۆزێتەوە و دەبێتە کارپێکەری یەکێک لە بەلەمە گەشتیاریەکانی نیۆیۆرک . بارودۆخی ئەو بنەماڵە کەمێک گۆڕانکاری بەسەرداهات بەڵام هێشتا باش نەبوو هەر بۆیەش کۆرنێلیێس لە تەمەنی یازدە ساڵیدا قوتابخانەی بەجێهێشت و دەچیتە ئەو کۆمپانیایە کە باوکی لەوێ ئیش دەکا و لەوێ د...

وەندێربێلت ، کەسێک کە بۆ پارە هەموو کارێکی دەکرد! 25.04.2024

دوای تێپەڕینی چەن ساڵان دایکی کۆرنێلیێس ئیشێکی نوێی لە زەوی کشتوکاڵ دیتەوە و داهاتی کەمێک زیاتر دەبێ ،باوکیشی لە کۆمپانیایەکی دەریاوانی ئیشێک دەدۆزێتەوە و دەبێتە کارپێکەری یەکێک لە بەلەمە گەشتیاریەکانی نیۆیۆرک . بارودۆخی ئەو بنەماڵە کەمێک گۆڕانکاری بەسەرداهات بەڵام هێشتا باش نەبوو هەر بۆیەش کۆرنێلیێس لە تەمەنی یازدە ساڵیدا قوتابخانەی بەجێهێشت و دەچیتە ئەو کۆمپانیایە کە باوکی لەوێ ئیش دەکا و لەوێ د...

ژیاننامەی مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکانی کوردستان 22.04.2024

لە دوای کودتای 14ـی تەمووزی 1958 له شارەزوور گیراوە و خراوەتە بەندیخانەی شاری عەمار لە باشووری عیراق. بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی 1961 لە ترسی دەسەڵاتی عیراق چۆتەوە مەریوان. قانع غەزەل و قەسیدەی ئاسایی شێعری کلاسیکی زۆرە و لەڕووی ڕوخسارەوە ژانر و بابەتەکانی پاراستووە. هەردوو جۆری کێشی عەرووزی و سیلابی خۆماڵی بەکار هێناوە و له بەحرەکانی عەرووزدا دەوڵەمەندە. لەڕووی ناوەڕۆکیش ئاسۆی شێعری قانع فرا...

ئینسان و ئاژەڵ دەتوانن لەگەل یەک قسە بکەن ؟ هۆشی دەستکرد چ دەکا؟ 12.04.2024

تێگەیشتن لە ئاژەڵان کارێکی زۆر ئاسان نییە، تەنیا دەتوانین ڕایان بێنین و فێریان بکەین تا گوێڕایەڵیمان بکەن. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئاژەڵێکی ناو ماڵمان هەبێ، پێمان خۆشە لە قسەکانی تێبگەیین و قسەی لەگەڵ بکەیین و ئەویش لێمان حاڵی بێت. لە ڕاستی دا ئەو زمانەی کە ئێمەی مرۆڤ پێکەوە قسەی پێدەکەیین لە ئاژەڵەکان جیامان دەکاتەوە. کە وایە ئەوەی کە دەمانهەوێ ئاژەڵەکانیش وەکوو ئێمە قسە بکەن ئاسایی نییە!! بەڵا...

سیکۆرسکی چۆن دنیای فڕۆکەوانی بە یەک جاری گۆڕی؟ 05.04.2024

ئیگۆر لە ساڵی 1903و لە تەمەنی 14ساڵی دا لە سوپای دەریایی کادێتی سەنت پتەرزبورگ خوێندنی دەست پێکرد. لە ساڵی 1906 بەو ئاکامە گەیشت کە داهاتوویەکی باشی لە لقی ئەندازیاری دا هەیە کەوابوو وازی لە ئاکادمیای دەریایی هێناو بە هۆی خوێندن، لە ڕووسیاوە ڕۆیشت بۆ پاریسی فەرانسە. دوای ساڵێک خوێندن لە فەڕانسە لە ساڵی 1907 گەڕاوە بۆ ئیمپراتۆری ڕووسیا و لە پەیمانگای پۆلی تەکنیکی کییەف ناونووسی کرد. ئەو دووبارە لە...

ژیاننامەی یەکەم مامۆستای 7 هونەرعەباسی کەمەندی 31.03.2024

لە ساڵی ٢٦٥٢ی کوردی (1952ز) لە خۆراوای سنەی ئەردەڵان لە گەڕەکی جەوراوە منداڵێ پێ دەنێتە دنیاو و چاوی بە ژیان هەڵ دێ کە دواتر ناوبانگی لە هەرێمی ئەردەڵانەوە باڵ بەسەر هەموو کوردستاندا دەکێشێ و ئاسەواری دەنگ و ڕەنگی لە دڵی ئەویندارانی لە گشت کوردستاندا جێگەی خۆی دەکاتەوە و بۆ هەتاهەتایە بە ناخیاندا ڕۆئەچێ. ئەم بڵیمەتە ئاهەنگساز، مۆسیقاژەن، وێنەگر، شانۆنامەنووس، سینەماکار، دووبلۆر، نووسەر، شاعێر و گۆ...

هەکەرێک کە وڵاتان و بانک و کۆمپانیاکانی جیهانی تووشی مەترسی کردوە 24.03.2024

کاتێک بیر لە دزانی زۆر لێزان و شارەزا دەکەیەوە کە ناویان لە مێژوودا تۆمارکراوە و ماوەتەوە کەسانێک وەک جان دیلینجێر(Jon Dillinger) و جێسی جێیمز (Jesse James) بە مێشکت دادێت. بۆ نموونە جێسی جێیمز کە لە سەدەی 19 دا زۆر شارەزای دزی کردن لە بانک بوو، لە نێوان ساڵەکانی 1860هەتا 1882 بە چەکەوە دەچێتە ناو بانکەکان و لەو ماوەیە دا دەتوانێت20بانک تاڵان بکات و 200هەزار دۆلار بدزێت . ژمێرەری ئاوسان کە پێی دەو...

نەورۆز کۆنترین جێژنی کورد 18.03.2024

ساتی نەورۆز لە ساتی ڕۆژگەڕانەوەی بەهارەوە دەست پێ دەکات. ڕۆژگەڕانەوەی بەهار لە نیوگۆی باکووری زەوی، بەو ساتە دەوترێت کە هەتاو لە نیوگۆی باشووری زەوی بەسەر هێڵی ئیستیوادا تێدەپەڕێت و دێتە نیوگۆی باکووریی زەوی، واتە بەرەو باکووری ئاسمان دەڕوات. ئەم ساتە پێی دەوترێت ساتی سەرەتای کەلووری بەرخ {برج الحمل} یان بە زمانی ئەستێرەوانی: کاتێ بازنەی کەلوورەکان {دایرە البروج} درێژیی جوگرافیاکەی دەبێتە سفر(0) پ...

ok ناسراوترین وشە لە ناو زمانەکانە ی جیهان 10.03.2024

لەسەر زەوی ok شتێکی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی کە پەیوەندیەکانمان لەگەل یەکتر و دەرووبەر نیشان دەیین. هەروەها لەگەڵ تەکنەلۆژیاش بە کاری دێنین وەک ئەوە: "ئەلێکسا ڕووناکی ژووری میوان بکوژێنەرەوە ok" ڕەنگە هەموو ڕۆژێک بەکاری بهێنیت ،لەوەانەیە قەت سەرنجیشت نەدابێ بەڵام لە ڕاستیدا مانای OK چییە؟ OKلە کوێ هاتووە؟ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

دولفینی ڕەش سامناکترین بەندیخانەی جیهان لە کوێیە؟ 07.03.2024

پێنال کلۆنی ژمارە 6(PENAL COLONY NO.6) یان دۆلفینی ڕەش سامناکترین گرتووخانەی ڕووسیایە. کاتێک دەیانەوێت ئێرە دەگەڵ شوێنێکی تر بەراورد بکەن، دەگەڵ کەمپی ئاڵمانی نازی هەڵیدەسەنگێنن. بەڵام بۆ ناوی بە دۆلفینی ڕەش دەرچووە؟ گرتووخانەکە بەر دەرگایەکی زۆر جوانی هەیە و پەیکەرێکی دۆلفینی ڕەش لەوێ دامەزراوە، هیچ دیار نییە لە ژوورەوە چ ڕووی دەدات. ژوور گرتووخانەکە بێدەنگی و هێمنایەتێکی تایبەتی بەخۆی گرتووە، کا...

ژیاننامەی مامۆستا حەسەن زیرەک گەورە گۆرانیبێژی کورد 04.03.2024

مامۆستا حەسەن زیرەک لە ساڵی 1921زایینی(1300 هەتاوی) لە گەڕەکی قەڵای سەرداری شاری بۆکان هاتە دنیا و زۆربەی ئەوانەی لە نزیکیشەوە دەیناسن، گوندی هەرمێلە کە لە نێوان شاری سەقز و بۆکان هەڵکەوتووە بە شوێنی لەدایکبوونی دەزانن و یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی کورد کە نە لە قوتابخانە پیتێکی خوێند و نە لە هیچ ئاکادمیایێکی هونەریش ئاواز و مۆسیقای نەخوێندووە و بەرچاوترین کاریشی کۆکردنەوەی گەنجینەیەک ل...

نهێنیەکانی ڕووداوی ڕازوێل و بیشەڵانی بۆهێم شوێنی کۆبوونەوەی کەسانێک کە جیهان کۆنترۆل دەکەن 28.02.2024

لەو بەشەدا پێداچوونەوەمان هەیە لەسەر ڕووداوی نهێنی پشت تیۆرییەکانی پیلانگێڕی. سەرەتا بە ڕووداوە ناودارەکەی ڕازوێل(ROSWELL) دەست پێدەکەین. لە ساڵی 1947 شتێکی سەیر لە چۆڵگەی دەورووبەری ناوچەی ڕازوێلی نیو مەکسیکۆ کەوتە خوارەوە، ئەو کەسانەی لەو ناوچەیە دابوون کوتیان شتێک هاوشێوەی یوفۆ(شتگەلی نەناسراو کە هەڵدەفڕن) کەوتۆتە خوارەوە. هێزی ئاسمانی بە خێرایی هات ناوچەکەی گرت و لە رۆژنامە دا خێرا ڕایانگەیاند...

پەیکەرەی ئازادی چۆن ساز کراو و چۆن دامەزرا؟ نهێنیەکانی ئەو پەیکەرە چن؟ 24.02.2024

سڵاو لە ئێوە بنەماڵەی ئازیزی بڵینگۆ.لەگەڵمان بن تا یەکێک لە بەناوبانگترین پەیکەرەکانی جیهانتان پێ بناسێنین؛پەیکەرەی ئازادی! پەیکەری ئازادی وەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین پەیکەرەکانی جیهان دەناسرێ.هەر کەشتیەک کە لە شاری نیۆیۆرک نزیک دەبێتەوە یەکێک لەو شتانەی کە دەیبینێ ئەو پەیکەرەیە؛چۆن شوێنی دامەزراندنی ئەو پەیکەرە لە ناو دوورگەیەک دایە و لەگەڵ شار مەودای هەیە.هەر بۆیەش دیارە؛دەنا ئەگەر لە ناو شار ب...

جولیان ئاسانژ ، ئەو کەسەی هەموو حکومەتکانی دنیا لێی بەداخن و دەیانهەوێ لە ناوی ببەن. 20.02.2024

لە سێیەمی ژووئیەی ساڵی ١٩٧١ لە تاونزویلی(TOWNSVILLE) کوینزلەندی (QUEENSLAND) ئوسترالیا کوڕێک لەدایک دەبێت کە ناوی لێ دەنێن جولییان _ جولییان ئاسانژ (JULIANA ASSANGE) . جولییان کاتێک شازدە ساڵی تەمەنە ، دەیەی ھەشتای زایینیە. سەرەڕای ئەم ڕاستییەی کە تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەر لەو کاتە پێشکەوتوو نییە بەڵام جولییان کەسێکی هاکەرە. ئەو لە تەمەنی شازدە ساڵی دا لە ماڵی دایک و باوکی، لە پشت کۆمپیوتەر دانیشتوە و...

سەردەمی پێش دایناسۆرەکان لە سەر زەوی چ باس بوو؟ چ بوونەوەرانێک پێش لە دایناسۆرەکان دەژیان؟ 17.02.2024

زەوی لە سەرەتای ساز بوونی ڕا گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە، سەردەمێک وەکوو جەهەنەم بوو، سەردەمانێک وەکوو تۆپەبەفرێکی سەهۆڵی، زەمانێکیش چەندین ساڵ لەسەر یەک بارانی بەسەر دا باریوە. سەردەمێکیش هەموو وشکاییەکانی بەیەکەوە لکابوون و وشکاییەکی گەورەیان ساز کردبوو بە نێو (پانگێ ئا)، بەشەکەی تری زەویش پاناوێکی(اقیانوس) گەورە بوو بە نێو (پانتالاسا). لەسەر پانگێ‌ئا بوونەوەرانێکی زۆر دەژیان، کاتێک باسی ئەو...

جێژنی بێڵندانە لە کوێ ڕا هاتوە و بە بۆنەی چیەوە داندراوە؟ جێژنێکی کۆنی کوردەواری! 15.02.2024

گەلان بە فەرهەنگ و کەلتوور، داب و نەریت و جەژن و بۆنەکانیانەوە زیندوون. ئێمەی کوردیش جگە لە جەژنی نەورۆز و بۆنە ئایینییەکان، کۆمەڵێک جەژن و بۆنەمان هەن کە ڕیشەیان لە ڕابردووی زۆر کۆندایە. چۆنییەتی گوزەران و ژیانی ئەوکات، پیشەی ئاژەڵداری، گۆڕانی وەرزەکان، سروشت و هەڵکەوتەی جوغڕافیایی و ... بوونە هۆکار تاکوو لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانە جەژن بگرین و شایی بگێڕین. جەژنی بێڵندانە یەک لەو جەژنانەیە کە لە کۆندا...

بە ڕای ئێوە سێهەمین خواردنەوەی مێژوویی و یەکێک لە خوراردنەوە سەرەکیەکانی جیهان چیە؟ 13.02.2024

هەروەک چۆن بەڵێنمان پێدابوون لە بەشی سێهەم و کۆتایی ئەو زنجیرە ڤیدیۆیە سەبارەت بە یەکێکی دی لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانی جیهان قسه دەکەین.ئەو چیرۆکەی مە دەگەڕێتەوە ڕابردوویەکی زۆر دوور و لە سێزدە هەزار ساڵ لەوە پێش دەست پێدەکات؛سەردەمانێک کە دانیشتوانی نێوان دوو ڕووبەر بۆ یەکەمجار لە جیهاند ? Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

یەکی دیکە لە خواردنەوە سەرەکیەکانی خەڵکی جیهان! #coffee #kurd 09.02.2024

قاوە،سێیەمین خواردنەوەی بەناوبانگی جیهان!بەڵام بۆ سێیەمین؟!خۆ زۆربەی خەڵکی جیهان قاوە دەخۆنەوە!بەڵام یەکەمین خواردنەوەی بەناوبانگی جیهان و گرینگترینیان ئاوە کە لە پلەی یەکەمە.دووهەمین خواردنەوەی بەناوبانگی جیهانیش چایە.لەوانەیە بۆتان پرسیار بێت کە بۆ چایە؛خۆ زۆربەی دانیشتوانی جیهان قاوە دەخۆنەوە بەڵام ئاماری خواردنەوەی چا بە هۆی چین و هێند لەسەرەوەیە چۆن نزیکەی نیوەی دانیشتوانی جیهان لەو دوو وڵاتە...

ئەو خواردنەوەی کە ژیانی زۆربەمان پێی پێیوەستە چیه 05.02.2024

ەو بەشەدا باس لە چا دەکەین.ئەو خواردنەوەی کە ژیانی زۆربەمان پێی پێیوەستە و لە بەشەکانی داهاتوو سەبارەت بە ئەوانی دی دەدوێین.ئەو خواردنەوەی دەتوانی لە هەموو شوێنی جیهان بدۆزیەوە بەڵام هەر ڕووبەرە بە شێوەی تایبەتی خۆی دەیخواتەوە.زۆرترین بەکارهێنانی چا لە وڵاتە ئاسیایەکانە؛ چۆن بنەمای چا لەو ڕووبەرەوە بۆ هەموو شوێنی جیهان هەناردە کراوە،ئاسامی هیند،سی چوان و یونانی چین.ئێستا ئەگەر بمانهەوێ باسی ئەوە ب...

جی پی مۆرگان: ئەو پیاوەی کە پێشی بە ڕووخانی حکومەتی ئەمریکا گرت 31.01.2024

Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

ئیمپراتوریڕاکێفێلێر,دەوڵەمەندترین بازەرگانی جیهان 27.01.2024

کاتێک سەی ری دەوڵەمەندەکانی ئەم ڕۆی جیهان دەکەین دەبینی ن کە ه ەموویان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە پارەیان ب ە دەست هێ ناوە وەکوو ئیالن ماسک (Musk Elon )یا ن جێف بێزۆس (Bezos Jeff (بەاڵم ئەگەر بمانەوێت د ەوڵەمەندترین بازرگانی جیهان بناسین دەبێت بگەڕێی نەوە بۆ ز ی اتر ل ە سەد ساڵ لە مەوبە ر ئێمه دەمانه ەوێت سەی ری پیاوێکی دەوڵەمەند بکەین که هە رچەنده نزیکەی سەد سا ڵ لە مردنی تێپەڕیوە بەاڵم هێشتا هیچ سەرم...

Listen to the Blingo podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.