Navid Vahabiazar

Blingo

History KU ↓ 88 episodes

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟ چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Author

Navid Vahabiazar

Category

History

Podcast website

shows.acast.com

Latest episode

May 24, 2025

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android almost 10M downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

ژاپۆن بەهەشتێکە لە زەوی!! 25.01.2024

اڵی٢٠٢٤ی زایینییە. دەور دەوری پێش کەوتنەکانە. لەم سەردەمەی مۆدێرنیتەدا وڵاتەکان شێوازی ژیانی تایبەتیان هەیە. ئەگەر چی زۆربەی وڵاتاندەڵێی لە کات و زەمان جێ ماون، هەندێک وڵات هەن کە ژیان و گوزەرانیان دێتە بەر چاوی ئێمە. و٥٠ساڵ و بگرە زۆرتریش لە پێشکۆمەڵگاکانی ترن. ژاپۆن یەکێکە لەم وڵاتە پێشکەوتووانە کە هەرکەس سەردانی دەکات وەکوو چووبێتە هەسارەیەکی دیکە. ژاپۆن وەکوو وڵاتێکی دوورگەیی پێکهاتووە کە زیات...

ڕێگای ئاوریشم گرنگترین ڕێگا لە مێژوودا چۆن کاری کرد و چۆن داخرا؟ 25.01.2024

ڕێگای ئاوریشم ئەگەر نەڵێین کۆنترین ڕێگای گرنگی ئابووری جیهان بووە، بێ شک یەکێک بووە لە ڕێگا گرنگ و کۆنەکانی سەردەمی خۆی تا کاتی هاتنە سەرکاری عوسمانییەکان کە پەیوەندی ئابووری و کلتووری نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای پێک هێنابوو. با بزانین ئەم ڕێگایە کێ سازی کردووە و بۆچی بەم نێوە ناسراوە. #kurd #kurdishyoutube #kurdishpodcast #blingo #kurdistan #awrisham# #کورد Hosted on Acast. See acast.com/privacy fo...

ئایا تۆ ئامادەیت بۆ گەشتکردن بۆ کۆریای باشوور؟ لەو شوێنەی کە وشەی (مەحاڵ) هیچ مانایەکی نییە؟ 23.01.2024

دەمانهەوێ سەبارەت بە وڵاتێک قسە بکەیین کە ٧٠ ساڵ لەمەوبەر هەموو شتێکی لەدەست دابوو. وڵاتێک کە تەنیا دانیشتووەکانی مابوونەوە. بەڵام چۆن بوو کە گەشەیەکی زۆری کرد؟ لەم بابەتەدا باسی کۆریای باشوور دەکەیین بەڵام لە ڕوانگەیەک ڕا کە تا ئێستا نەتانبیستووە و زانیاریتان لەبارەی دا نەبووە. #kurd #kurdishyoutube #kurdishpodcast #blingo #kurdistan #kurdishsubtitles #kurdish #kurdishchannels #kurdishclip Hosted...

مێژووی کاتژمێر وە یەکەم وڵات کە کاتژمێرەکەی هەبوو؟ 21.01.2024

چۆنییەتی تێپەڕ بوونی کات، بەردەوام سەرنجی مرۆڤی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ساز کردنی کاتژمێر یەکێک لە کۆنترین داهێنانەکانی مرۆڤە. با پێکەوە بزانین چ مێژوویەک لە پشت کاتژمێردا هەیە؟ بە دڵنیاییەوە ئەگەر لە بارەی دا بزانین ڕنگە کڕینی کاتژمێر بۆمان ورووژێنەرتر بێ و کاتێک لە دەستمان دایە، وا هەست بکەین مێژوومان لەگەڵە. #kurd #kurdistan #kurdpodcast #kurdish_podcast #podcast #podcasti_kurdi #kurdish_language...

کێوی قاف لە کوێیە؟ 20.01.2024

کێوی قاف لە زۆربەی ئایینەکان و کتێبە مێژووییەکان باسی لێکراوە. لای یۆنانییەکان بە کێوی ئۆلەمپیوس یان ئۆلەمپ دەناسرا و پێیان پیرۆز بوو چونکە شوێنی نیشتەجێ بوونی خواکانیان بوو. لای هێندووەکان بە نێو کێوی موومیر یان مەرڤ باسی لێکراوە کە شوێنی نیشتەجێ بوونی چوار دانە لە خواکانیان بێرەهما، شیوا، ویشنۆ و دیوایە. لە نێو موسڵمانەکانیش دا بەم جۆرە پێناسە کراوە کە کێوی قاف چوار دەوری دونیای گرتووە. Hosted o...

بێچووی ئاژەڵەکان ئازاترن یان منداڵی مرۆڤ؟ 20.01.2024

هەندێک لە ئاژەڵان لە بەرامبەر بە ئاژەڵانی تر تواناییان زیاترە. زۆربەیان بەبێ ئەوەی دایک و بابیان ئاگادارییان لێبکەن و گەورەیان بکەن، هەر لە سەرەتای بە دنیا هاتنیان سەربەخۆن. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

مێژووی واتیکان و بچووکترین وڵاتی دنیا 15.01.2024

واتیکان پایتەختی کڵێسای کاتولیک، بچووکترین وڵاتی دونیایە. کە سەرجەم دانیشتووانی هەر ٥٠٠ کەس دەبێ و لە ناو دڵی ئیتالیا دایە. واتیکان لە سەدەی ٨ تا ١٩ هەر لە ژێر فەرمانڕەوایی پەیپڵ ئیستەیس دابوو. لەم وڵاتەدا بیناگەڵێکی زۆر تایبەت دەبینرێت وەکوو کڵێسای سەن پیتێر و بازیلیکا. کە بازیلیکا یەکێک لە گەورەترین کڵێساکانی دونیایە. پاپ سەرۆکی کاتۆلیکەکان، وەکوو پاشای سیاسی واتیکان دەناسرێ. دانیشتووانی واتیکان...

شەڕی ناتەواو، کێشەی ئەسڵی فلەستین و ئیسرائیل لە کوێرا دەست پێکراوە؟ 14.01.2024

لەگەڵ دەستپێکی قۆناغی نوێیی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، دیسان مەسەلەی شەڕی لەمێژینەی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. شەڕ و دوژمنایەتییەک کە چەندین ساڵە درێژەی هەیە و هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە و شەڕەکانی ڕابردوو و پەیماننامەکانی ئاشتی نەیانتوانیوە کۆتایی پێ بێنن. و دەبینین کە زۆربەی کات شەڕهایەکی گەورە لە نێوانیان دا ڕوو دەدات. وەکوو شەڕی شەش ڕۆژە، شەڕی یۆم کیبۆر و شەڕ...

نهێنیترین کتێبخانەی جیهان،دەزانی ئەو لە کوێیە؟ 13.01.2024

کتێبخانەیەکی شاردراوە لە ژێرخانەکانی واتیکان دا هەیە کە یەکەم جار ساڵی١٦١٢ دۆزرایەوە. ئەم شوێنە ٨٥ کیلۆمەتر قەفەسە کتێبی هەیە. هەنبانەی ئەم کتێبخانەیە پڕە لە بەڵگە نامەی گرنگ و مێژوویی. ڕۆژنامەی دەیلی ستار لە ڕاپۆڕتێک دا باسی کەرەستەیەک دەکات کە واتیکان لە ئیختیار بەکارهێنەرەکانی ناوە تا بەو کەرەستەیە مێژوو ببینن. ساز کەری ئەم تێکنۆلۆژیایە ئێرنێتی قەشەیەکی ئێتالیاییە. #kurd #kurdistan #kurdpodcast...

ژیوەری پڕ ڵەنهێنی میسری کۆن کێ سازی کرد ؟ چۆن ساز کرا و چۆن لە ناو چوو؟ 18.12.2023

ژیوەری میسری کەونارا،یەکێک لە کۆنترین ژیوەرەکانە کە ڕەنگە ئێمە بە کەمی لەبارەی دا بزانین. ئەوەی کە لە چ سەردەمێک دا ساز بووە؟ و لە کوێ هەڵکەوتووە؟ ئەم ژیوەرە پێشکەوتووە بە پێی قسەی دێرینەناسەکان ٥٠٠٠ ساڵ لەوە پێش و ڕەنگە زیاتریش لە کەنار چۆمی نیل ساز بووە. قووچەکەکانی بۆ زۆربەی خەڵک جێی سەرنجن کە دەبێ چۆن ساز کرابن!! ئایا جندۆکان سازیان کردوون؟!! میسرییەکان خوێندەوار بوون و تەنانەت پێیان دەڵێن ئەن...

کام وڵات شادترین و خۆشبژێوترین خەڵکی هەیە؟ 18.12.2023

ڕاپۆرتێکی ساڵانە هەیە سەبارەت بە شادترین وڵاتانی دونیا. پێڕستێکی پۆلێنبەندی کراو کە نیشان دەدات کام وڵات شادترین و خۆشبژێوترین خەڵکی هەیە؟ لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا هەموو ساڵێک ئەم ڕاپۆرتە بڵاو دەبێتەوە "World Happiness Report"، ڕاپۆرتی جیهانی شادی. لە ساڵی ٢٠١٨ تا ئەمساڵ فێنلاند لە پلەی یەکەم دا بووە. با بزانین چ ڕازێک لە پشت شادی ئەم وڵاتانە دا هەیە؟ بۆ چی فێنلاند شادترین وڵاتە؟ بۆچی ئەم ڕاپۆرتە تا ئەو ڕا...

۲۷ ڕاستی سەرسووڕهێنەر کە هیچ کات لە بارەی پایتەختی ڕوسیا نەتانزانیوە- مۆسکۆ بەهشتێک بۆ خەڵکی ڕوسیا 18.12.2023

#moscow #blingo #podcastkurd #kurd مۆسکو شارێکی ڕەمزاویی و پڕ نهێنییە لە ڕووسیا و بە هەبوونی شوێنە مێژووییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە نەخشەی جێهان دا دەدرەوشێتەوە. ئەم شارە، پایتەختی ڕووسیا پانتاییەکەی زیاتر لە ١٧ ملیۆن کیلۆمتری دووجایە. کۆشکی بەناوبانگی کرێملین ڕێک لە ناوەندی ڕووسیا دا جێی گرتووە. ڕووسیاییەکان لە ڕەگەزی "ئیسڵاو" و زۆربەیان قژێکی زەرد و پێستێکی سپییان هەیە. مێترۆی مۆسکۆ یەکێک لە گ...

ئایا دونیای بەرانبه ر بوونی هه یە؟ ?Aya dunyay barambar buni haya 08.12.2023

وابزانن بەیانییەک لە خەو هەستاون و دەبینن کە شتەکانی دەور و بەرتان گۆڕاون. ئێوە هەر لە ماڵی خۆتان دان و لە ژوورەکەی خۆتانن. بەڵام دیوارەکانی ژوورەکەتان ڕەنگێکی ترە و کتێبخانەکەتان لەسەر جێی خۆی نەماوە و ویزە ویزێک لە بن گوێتان دێت و ڕووناکایییەک دێتە پێش چاوتان Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Listen to the Blingo podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.