fr

Navid Vahabiazar

Blingo

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟ چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Auteur

Navid Vahabiazar

Catégorie

History

Site du podcast

shows.acast.com

Dernier épisode

24 mai 2025

Où écouter ?

Les podcasts dans l'appli Replaio Radio Bientôt disponible

Les podcasts arrivent très bientôt dans l'appli. Installe-la dès maintenant et découvre en avant-première une toute nouvelle façon de vivre les podcasts

Télécharger sur Google Play Installe-la gratuitement Android près de 10 M de téléchargements · note de 4,8 iOS bientôt

Épisodes

AK47 یان کڵاشنیکۆڤ چۆن ساز کرا؟ 24.05.2025

کوشندەترین چەکی جیهان! لەم ڤیدیۆیەدا باس لە یەکێک لە بەناوبانگترین و کوشندەترین چەکەکانی جیهان دەکەین: کڵاشنیکۆڤ (AK-47)! ئەم چەکە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن میکائیل کڵاشنیکۆڤەوە دروست کراوە، بووەتە هێمایەکی جیهانی و بە یەکێک لە کاریگەرترین داهێنانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت. بەڵام چیرۆکی پشت ئەم چەکە چییە؟ بۆچی ئەوەندە بەناوبانگە؟ و چۆن بووە هۆی گۆڕانکاری لە جیهانی شەڕ و سیاسەت؟ Hosted on Acast....

ئەو وشکانیانەی زەوی بۆ ون بوون؟ 20.05.2025

🌍✨ **جیهانی ونبووی ساهوڵ: گەشتێک بەرەو مێژوو!** ✨🌏 نزیکەی ٧٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، زەوییەکی گەورە بە ناوی **ساهوڵ** ئۆسترالیا، نیوگینیا، تاسمانیا و دوورگەکانی ئارووی پێکەوە گرێ دەدا. 🦘🌴 ئەم پارزەوییە کۆنە شوێنی ئاژەڵە ناوازەکان، دارستانە باراناوییەکان و شاخە بەرزەکانی بوو. مرۆڤەکان بۆ یەکەمجار نزیکەی ٦٠-٤٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر گەیشتنە ئەم شوێنە، بە پێ و بەلەمی بامبوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە...

ئەو هەسارانەی هیچ کات باوەڕ ناکەی هەبن 20.05.2025

هەواڵەکە قسە دەکاتە سەر ئەستێرەکان و هەسارەکانە جۆرە جۆرانە کە پەیوەندیدار بە سەختیەکان و تایبەتمەندیەکانە. بۆ نموونە هەسارەی کیپلێر ١٦بەیە کە دوو خۆر هەیە، و هەسارەی GJ1214-b کە پەیچەکەی ئاو لە سەر گۆی زەوی هەیە. هەروەها هەسارەی HD189733b پارێزگاکانیە بە گەرمیەکەی ٩٠٠ درەجە سانتیگراد و بایەکانی هەوایەی خۆیان دەگەڕێنەوە بە شێوەیەکی زۆر توند. ھەروەها تیتان مانگەی زوحەڵە بە شێوەیەکی تایبەتی گاز و مە...

ئەگەر لە شوێنێک ون بوون چۆن ڕێگا بدۆزینەوە؟ 17.05.2025

اراستەکردن،بریتییە لە دۆزینەوەی ئاراستە جوگرافییەکان.ئاراستەکردن لە سروشتدا لە زۆر حاڵەتدا بەکاردەهێنرێت.بۆ نموونە ڕەنگە هەندێک جار لە شاخ،دارستان یان بیابان و هتد ون بووبن، بە زانینی ئاراستەکانی گیتالۆجی،دەتوانیت بگەیتە شوێنی دڵخوازی خۆت. هەروەها شاخەوانەکان،سەربازەکان،پارێزەرانی دارستانەکان و هتد پێویستیان بە زانینی شێوازەکانی ئاراستەکردن هەیە. هەرچەندە ئەمڕۆ بە بوونی ئامێرەکانی وەک کۆمپاس یان س...

ئەو داهێنانەی زیاترین کاریگەری لە ژیانی مڕۆڤ دا هەبوە چیە؟ 14.05.2025

ئەم وتارە باسی گرنگترین داهێنانە کۆنەکان دەکات کە هەزاران ساڵە پێش ئێستا دروست کراون و کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی مرۆڤەکان هەبووە. لە سەرەتا، ئەم وتارە دەستی پێ دەکات بە داهێنانی پاپیروسەکانی میسرییە کۆنەکان و یەکەم ساڵنامەی دروستکراوە لە سوی سومەرییەکان. پاشان باسی داهێنانی نووسینی، کۆنکرێت، کارێزە و جۆرە جۆرە داهێنانی تایبەتی کۆنەکان دەکات کە هەریەک کاریگەرییەکی زۆری بەرەو پێشکەوتنەکان کردووە....

چۆن مناڵێک بە کایەی کۆمپیوتێری کوڵاوی لە سەری خەڵک نا؟ 11.05.2025

چیرۆکی سەرسوڕهێنەری مێهمێت ئایدین، داهێنەری یارییە بەناوبانگەکەی *چیفلیک بانک*، کە بوو بە گەورەترین فێڵی دارایی لە تورکیا. لە ژیانی هەژارییەوە بۆ دەستکەوتنی ملیۆنان دۆلار، و دواتر هەڵهاتن بۆ ئەمریکای باشوور و دەستگیرکردنی لەلایەن ئینتەرپۆلەوە. ئەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە باس لە هەوڵەکانی مێهمێت دەکات و ئەو سزایە سەختەی کە بەهۆی فێڵەکەیەوە بەسەردا سەپێندرا. بە بینینی ئەم ڤیدیۆیە، فێری ئەوە دەبیت کە هیچ...

مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن 08.05.2025

ئایا ئەتوانن جیهانێک وێنا بکەن کە هیچ وێنەیەک بوونی نەبووە و کامێراکان دروست نەکراون؟ ئەزانم کە ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام پێویستە بزانن زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی بەبێ کامێرا و وێنە تێپەڕ بووە. ئەگەر شتانێکیش لە ڕابردوو لەبەر دەستمانە ئەوە نیگارەیە. وشەی فۆتۆگرافی یا وێنەگری ٢٤٠٠ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە و هیچ پێوەندی بە فۆتۆگرافی ئەمڕۆوە نییە. ٢٤٠٠ساڵ پێش فەیلەسووفێکی چینی بە ناوی مۆزی نووسیوییەتی...

دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان 18.03.2025

شاری دێرینی دارا لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان لە شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، هەزاران شوێن و ناوچەی کۆن هەتا ئەمڕۆش وەک ناوچەیەکی ڕۆشنبیری، مێژوویی و گەشتیاری ماونەتەوە؛ یەکێک لەو شوێنانە شاری دێرینی دارایە. شاری مێژوویی دارا یان دێرا، دەکەوێتە گوندی دارا سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان و ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و لەسەر ڕێگای ناوچەی نسێبینە. مێژووی شاری دارا دەگەڕێتەوە...

ژیاننامەی عەربی شەمۆ (عەرەب شامیلۆف) ڕۆماننوسی گەورەی کورد 15.03.2025

ئەو کەسایەتیە دیارەی ئێستا دەمانهەوێ سەبارەت پێیی بدوێین یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و زانا و ڕوناکبیرەکانی کوردستانی سوور، بە "شوانە کوردییەکە" ناوبانگی بەدەستهێناوە و خزمەتی بە فۆلکلۆر و پرسی نەتەوە و نیشتمانی خۆی کردووە، لە رێکەوتێکی 23ی کانونی دووەمی 1897، لە گوندی سوسزی ناوچەی قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بە شێخانی(ئێزید_داستی)لەدایک بووە.سەرەتا ژیانی بە شوانکاری ب...

ئایا ئێوە ئامادەن بچنە وڵاتێک کە پیاوی تێدا ناژی؟ 12.03.2025

کاتێک چاو لە ڕێژەی هاوسەرگیری وڵاتێک دەکەین دەتوانین شتانێکی زۆر سەبارەت بە بنەما و پێکهاتەی شار یا وڵاتێک بەدەست بێنین. هەر بۆیە کەم‌بوونی ڕێژەی پیاوانی وڵاتێک، تەنیا دۆخێکه کە مرۆڤەکان لایان سەیرە و کاریگەری هەیە لەسەریان. ئەگەرچی هەندێک وڵات بەهۆی نەبوونی جەماوەری پیاو ڕوانینێکی گەرموگوڕیان بۆ سەر هاوسەرگیری نییە. لە گوندی میستێسێ ئۆدژانگێتیسێ کە لە باشووری لەهێستانە، نۆ ساڵێک دەبێ کە لیچارێکی...

چۆن جوویەک بوو بە سەرۆک وەزیری بریتانیا؟ 09.03.2025

کەی‌یێر ستارمێری جوو، چۆن بوو بە سەرۆکوەزیری بریتانیا؟! نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بۆ یێکەم جار لە مێژووی خۆی خانەخوێی بنەماڵەیەکی جوویە. کەی‌یێر ستارمێر پارێزەری مافی مرۆڤ لە شارێکی بچووکی باشووری ئینگلیس و دوای بەدستهێنانی زۆرترین ڕێژەی دەنگدانی پارتی کرێکار، دوای چواردە ساڵ بوو بە سەرۆکوەزیری نوێی بریتانیا. ستارمێر پێشتر ڕاوێژکاری شاژن ئێلیزابێت بووە بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە ئاراوە ئەویش...

شەمەندەفەری نازیەکان و ڕێگایەکی پڕ مەترسی 06.03.2025

خەزێنە ئەفساناوییەکەی نازیکان لەم بارەیەوە چەندین چیرۆکی جیاواز هەیە. یەکێکیان تیۆرێیەکی پیلانگێڕی بەناوبانگە، بەڵام ئەوەی تریان چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە. لەو چیرۆکەدا کە دەڵێن تیۆری پیلانگێڕییە، دەڵێن نازییەکان زیاتر لە ٣٠٠ تۆن زێڕ و تابڵۆی بەنرخیان لە شەمەندەفەرێکدا بار کردووە کە لە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا کۆیان کردبووەوە بۆ ئەوەی بیبەن بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ئەڵمانیا و بیشارنەوە. زۆرێک دەڵێ...

هێڵی شەمەندەفەری سیبری چۆن ڕوسیای تێزاری لێک هەڵوەشاند؟ 03.03.2025

گەورەترین گۆڕانکاریی مێژووی مرۆڤایەتی شۆڕشی پیشەسازی، یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوو. پێویستە بزانن کە یەکێک لە ڕوکنە گرنگەکانی شۆڕشی پیشەسازی، هێڵی ئاسنین بوو کە خەریکی گۆڕینی جیهان بوو. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا ئەمریکا و ئەوروپا دەستیان کرد بە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر بە هەموو ئاراستەکان. بەڵام لەناکاو ئەمریکا وەپێش ئەوروپا کەوت. چونکە زەوییەکی فراوان و کەسانی وەک ک...

بۆ کەس نازانێ لە بنی چاڵاوای ماریانا چ باسە؟ 28.02.2025

تێئۆری قووڵترین شوێنی جیهان ئەم دونیایە پڕە لە شوێنگەلێک کە ئێمە زۆر کەم لەبارەیانەوە دەزانین. چاڵاوی ماریانا کە لە زەریای هێمن دۆزراوەتەوە، قووڵترین خاڵی جیهانە. ئەگەر بارستەیەکی یەک کیلۆیی ئاسن بخەینە ناو چاڵاوی ماریانا، کاتژمێرێکی دەوێت تا ئەم بارستە ئاسنییە بگاتە بنی زەریاکە. بەڵام ئەو دەنگە نهێنییەی کە لە قووڵایی چاڵاوی ماریانا تۆمار کرابوو، دەنگی چی بوو؟ ئەوڕۆ پێکەوە باس لە چاڵاوی ڕەمزاوی ما...

جەنگاوەرانی ئەفسانەیی جیهان کامانە بوون؟ 25.02.2025

جەنگاوەرانی ئەفسانەیی بە درێژایی مێژوو چیرۆکی زۆر لەسەر کۆمەڵگا جەنگاوەرەکان و سوپای لێهاتووەکانی حکومەتە گەورەکانی جیهان نووسراون کە تا ئەمڕۆش ناوی ئەم جەنگاوەرانە لەسەر زمانن. بەڵام وەرن با ترسی جووتیارێک کە لە سەدەی 10ـی زایینیدا لە کەناراوەکانی باکووری ئەوروپا ژیاوە، بیخەینە بەرچاومان. کەشوهەوایەکی سارد، برسیایەتی، شەڕی بێکۆتایی، ڕەنگە هێرشی ئاژەڵە کێوییەکان. دەبێت دان بەوەدا بنێم کە دۆخێ...

ڕۆژنامەوان و نووسەری بە توانا ئەحلام مەنسور 22.02.2025

لە زنجیرە باسی کەسایەتیە ناودارەکانی کورد لەو بەشەدا دەمانهەوێ باس لە خاتوونێک بکەین. ئەحلام مەنسوور لە ساڵی ١٩٥١ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٥٦ دەخرێتە بەر خوێندن و لە ساڵی ١٩٦٢ قۆناغی سەرەتایی و ساڵی ١٩٧٠ قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لە خانەقین تەواو کرد و هەر لەم دەمەیشدا بوو بە ئەندامی حزبی شیوعیی عێراق. لە ساڵانی خوێندنی ئامادەیدا لەگەڵ هاوڕێکەی لەیلا قاسم پێکەوە چالاکیی قوتابخانەیان بە ڕێوە دەبرد....

ژیان لە سەر کەشتی فڕۆکەبەر چۆنە؟ 19.02.2025

شارێک لە سەر ئاو! ئەمڕۆ دەمانەوێت بزانین بۆچی شارە گەڕۆکەکان لەسەر دەریا و زەریاکان، ژیان لەسەر ئەم کەشتیانە و ئەم ئامێرانە ئەوەندە گرنگە؟ یاسای نێودەوڵەتی ئەوەیە کە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر دەتوانێت تا ٢٢ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی هەر وڵاتێکەوە نزیک بێتەوە بەبێ ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت، هەر بۆیە ئەم فڕۆکە هەڵگرانە زۆر گرنگن. لە بنەڕەتدا بنکەیەکی سەربازی و فڕۆکەخانەیەکی گەورە دەگوازیت...

تیرەیەکی شەڕانی کە جیهانیان گۆڕی 16.02.2025

ڤایکینگەکان ڤایکینگەکان جەنگاوەرانێکی دڕ و شەڕانی بوون لە وڵاتە ساردەکانەوە کە چوار گۆشەی جیهانیان بە کەشتییە نامۆکانیان تاڵان دەکرد. ئەوەندە فیلم لەسەریان دروست کراوە و ئەوەندە کتێب لەسەریان نووسراوە کە تەنانەت چیرۆکەکانیان چووە ناو ئەفسانەکانەوە. ئەم ئەفسانە و چیرۆکانە سەبارەت بە ڤایکینگەکان هێندەش دوور لە ڕاستی نین. تەنانەت دیپلۆماتە عەرەبەکانی ئەو سەردەمە لەسەر ڤایکینگەکان دەیاننووسی. ڤایکینگە...

قەتەر ، وڵاتی دەوڵەمەندان 22.01.2025

قەتەر ، وڵاتی دەوڵەمەندان Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

زیاترین ئاسەواری کۆن و مێژوویی دنیا لە کوێ کۆ کراوەتەوە؟ 19.01.2025

گەورەترین ماڵکڕەوەی جیهان ئەو بینایە دەبینن؟ مۆزەخانەی بەریتانیایە British museum . یەکێک لە مەزنترین مۆزەخانەکانی جیهان. پڕە لە ئاسەواری مێژوویی سرنجڕاکێش کە لە سەراسەری جیهانەوە بۆ سەردانی دێن بۆ ئێرە. لەو مۆزەخانەیە دا زیادتر لە 8,000,000 ئاسەواری مێژوویی لە سەراسەری جیهان کۆ کراوەتەوە. کاتێک دەچییتە ناو مۆزەخانەکە ئەوەندە گەورەیە کە فریا ناکەوی هەموو شوێنەکانی ببینی. لانیکەم گرینگترین شوێنەکان...

۳ گۆڕستانی زۆر گەورەی سەیر لە دنیا 16.01.2025

۳ گۆڕستانی زۆر گەورەی سەیر لە دنیا Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

۹ پرسیار کە تا ئێستا زانست جوابێکی بۆیان نەبوە 13.01.2025

نۆ پرسیاری ڕەمزاوی کە هێستا هیچ زانستێک وڵامێکی بۆی نەدۆزیوەتەوە. مرۆڤ هەموو کات هەوڵی داوە بزانێت چ نهێنییەک نێوان ئەم جیهانە و دنیا بچووکەی تێیدا دەژیین و گەورەیی بێکۆتاییی کات و شوێن شاراوەیه. ئەگەرچی لێمان ڕوونە کە ناتوانین بەو نهێنییە بزانین بەڵام دیسانیش له گەیشتن بە وڵامەکانمان دەست هەڵناگرین. دین و فەلسەفە یەکێک لەو بابەتانەیه کە لە سەرەتاوە مێشکی مرۆڤی به خۆیەوە سەرقاڵ کردووە. ئەگەر هیچ ک...

کتێبی گینێس ، کتێبێک پڕ لە شتی سەیر و سەمەرە 10.01.2025

ئەگەر بەڵگەیەک هەبێت کە کەسێک لە ئەنجامی کارێک، ڕیکۆردێکی شکاندووە واتە لەبانترین ڕێکۆردێک کە تا وەکوو ئێستا وەدەست هاتووە ئەوە لە کتێبی گینێسدا تۆمار دەکرێت ئێمە ویستمان باسی کتێبی گینێس بکەین، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە بابەتێکی وەهامان بۆ نادۆزرێتۆ بۆ ئەوەی کە باسی بکەین و بەرنامەیەکی پێ پڕ بکەینەوە، بۆیە بڕیارمان دا سەبارەت بە بڕێک ڕێکۆرد کە لەم کتێبەدا تۆمارکراون باس بکەین کە هەم سەیرن و هەم سەرن...

ئۆتۆ ئێسکۆرتسنی ، کەسێکی بەهێز و پڕمەترسی لە موساد و ئێس ئێس 07.01.2025

مەترسیدارترین پیاوی جیهان کێ بوو؟! بە درێژایی مێژوو کەسانی سەیروسەمەرەی زۆر هاتوون و ڕۆیشتوون. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترینیان ئەم پیاوەیە بە ناوی ئۆتۆ سکۆرزێنی. لە 12ی حوزەیرانی ساڵی 1908 کوڕێک بە ناوی ئۆتۆ لە ڤیەننا لەدایک دەبێ. بنەماڵەی ئۆتۆ خێزانێکی چینی مامناوەند بوون. کاتێک ئۆتۆ چووە ناو قوتابخانە، خوێندکارێکی باش بوو و زۆر حەزی لە زانست بوو. هەرچەندە ئۆتۆ زانستی خۆش دەویست، بەڵام کاتێک گەیشتە قۆ...

هەسارەی زەوی بە هەموو ئەو شتانەی لە ناوی دایە چەندی نرخ هەیە؟ 04.01.2025

هەسارەی زەوی بە هەموو ئەو شتانەی لە ناوی دایە چەندی نرخ هەیە؟ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Écoute le podcast Blingo sur Replaio

La radio et les podcasts dans une seule appli - gratuite, sans inscription. Installe-la dès aujourd'hui et ne rate pas le lancement

Télécharger sur Google Play

Replaio n'est pas éditeur de podcasts ; les noms des émissions, les visuels et l'audio appartiennent à leurs auteurs et sont diffusés via des flux RSS publics