Navid Vahabiazar
Blingo
بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکات ئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەن لێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوە وەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟ چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
Author
Navid Vahabiazar
Category
Podcast website
Latest episode
May 24, 2025
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
بکوژێک کە زمانی خۆی بڕی تا وەک مار بچێت 01.01.2025 12:08
بکوژێک کە زمانی خۆی بڕی تا وەک مار بچێت Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
گەورەترین و دڕندەترین دایناسۆڕی مێژوو کامە بوە؟ 20.09.2024 9:24
گیگاناتۆسۆرێس، گەورەتر و کۆنتر لە تیرێکس ئەوەی کە دەیبینن تیرێکسە، بەنێوبانگترین دایناسۆڕی جیهان. لەوانەیە زۆربەتان وا بزانن کە تیرێکس گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری مێژووی زەوییە بەڵام دەبێ بزانن کە ئەوە هەڵەیە. گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری زەوی گیگاناتۆسۆرێسە{GIGANOTOSAURUS}. گیگاناتۆسۆرێس نەوەد و هەشت ملوێن ساڵ پێش لە ئارژەنتین و باشووری ئەمریکا دەژیا. ئەم دایناسۆڕە پێشتر نەناسراو بووە بەڵام...
دانمارک وڵاتێک پڕ لە شتانی سەیر و سەمەرە 17.09.2024 11:04
دانمارک، پاشماوەیەک لە هۆزی وایکینگەکان دانمارک وڵاتێکە لە باکوور کە بە تەمومژ گەمارۆ دراوە و ناوەندی شانشینی وایکینگەکان بووە. دانمارک خاوەن یەکێک لە دواهەمین حکومەتەکانی پاشایەتی ئەورووپایە و بچووکترین وڵاتی ناوچەی ئیسکاندیناوییە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان، دڵخۆشترین خەڵکانی جیهان لەوێ ژیان بەسەر دەبەن. زمانی فەرمییان دانمارکی و کۆپێنهاگ پایەتەختەکەیەتی کاتێک لەگەڵ ئەم وڵاتە زیاتر ئاشنا بن لەگەڵ خۆت...
بە ڕاستی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ژینگە پیس ناکات؟ درۆ و ڕاستیەکان چین؟ 14.09.2024 10:00
گرفت و پیسبوونی زیادتر بەهۆی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەوە لیتیومە Lithium و ماوەیەکە لە جیهان دا زۆر کاریگەرە و کەڵکی لێ وەردەگیرێ و ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر دەبێت. لیتیۆم کانزایەکی ئەلکالییە و هۆکاری گرینگ بوونی ئەوەیە کە دەتوانێت وزە لە خۆی دا ڕاگرێت و هەرکات پێویست بوو کەڵکی لێ وەرگری. ئەوە یانی باترییەکی باش. یەکەمین جار کە باتری لیتیۆمی جیهانی کرا کاتێک بوو کە موبایل ناسرا Hosted on Acast. See acast.com/p...
زێڕ چۆن ساز دەبێ ؟ 11.09.2024 8:57
لەم بەشە دەمانهەوێ بزانین زێڕ چۆن ساز بووە و گەردوون چۆن ئەوی بە دەست ئێمە گەیاند؟ بۆ ماوەیەک لە مێژووی دنیا، زانستی کیمیاگەری زۆر باو بووە و له زۆربەی وڵاتانی دنیا، هەر جێگایەک کیمیازانێک بووە، ویستوویەتی کیمیاگەری بکا. بۆ ئەو کەسانەی نازانن کیمیاگەری چییه، بەکورتی، کیمیاگەری زانستێکه سەبارەت بە گۆڕینی کانزای کەمنرخ به کانزای بەنرختر وەکوو گۆڕینی مس بۆ زێڕ. زاناکان و کیمیاگەرەکان بۆ ئەوەی بە زێڕ...
ئۆلمپیک لە کوێ ڕا هات و چۆن بوو بە گەورەترین پاڵەوانیەتی جیهان؟ 08.09.2024 7:19
ئۆڵمپیک وەک لە هەواڵەکانی کاناڵەکان و سۆشیال میدیا دیار دەکەوێ یەکێک لە باسە گرینگەکانی ئەمڕۆی جیهان ئۆڵمپیکە. بەڵام ئەو ڕووداوە چییە و بۆ ئەوەندە گرینگە؟ لێرەدا دەمانهەوێ سەبارەت بە مێژوو و چۆنیەتی ئەو ڕووداوە بدوێین. یارییەکانی ئۆڵمپیک یان ئۆڵۆمپیاد ڕووداوێکی وەرزشیی جیھانییە. یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تێدا دەکەن و ھەموو چوار ساڵ جارێک ساز دەدرێت. کاتی خۆی لە یۆنان بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر خ...
مەترسیەکانی شێرپەنجەی دەم Şêrpenceya dev 05.09.2024 4:19
شەشەم باوترین شێرپەنجە لە جیهاندا شێرپەنجەی دمە. ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە کەسانی گەنجتریش بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن. بە ئەگەرێکی زۆرەوە، تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ پی وی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم شێرپەنجەیە لە نێو گەنجاندا. پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ؛ چونکە پیاوان زیاتر مەی دە...
ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد خاتوو ژیلا حوسێنی. 02.09.2024 7:50
ژیلا حوسەینی لە زنجیرەی ژنە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی کوردستان ئەو جارە با باس لە خاتونێکی دیکەی ئەو وڵاتە بکەین. ژیلا حوسێنی شاعیر و نووسەرێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیدا بەتایبەت شیعری نوێی کوردی بەرھەمەکانی خۆی پێشکەش کرد و به یەکەم ژنێک پێناسە دەکرێ که شیعری نوێی کوردی هۆنیبێتەوه و هەرورها وەک فروغی کوردی ناوی دەبەن. ژیلا حوسێنی کچی شێخ مێهران و نەوەی شێخ عەبدولقادر...
چ شتهایەک سەبارت بە سەردەمەکانی بەرد و بڕۆنز و ئاسن هەیە کە ئێمە نایزانین؟ 18.08.2024 8:49
مرۆڤ لە سەردەمی سەرەتایی ملوێنان ساڵ لەمەوبەر پلە و پایەی مرۆڤەکان لە زنجیرەی بژیوی دا لە نزمترین ئاستی خۆیدا بوو. ڕاوچییەکان، کەش و هەوا و نەخۆشییەکان هەمووی مەترسیەکی گەورە بوو بۆ لەناوچوونی مرۆڤ بەڵام دوای ماوەیەک بە ھۆی پێشکەوتنی مرۆڤ ، لە کۆبوونەوەی نێو ئەشکەوتی تاریک ڕا ڕوویان کردە ساز کردنی شار و شارستانیەت. بەڵام ئەو هەڵکەوتە چۆن ڕووی دا؟ ئەو سەردەمە نامۆیە لە کاتێک دایە کە بە فەرمی لە مێژ...
زانایان چاوەڕوانی تەقینەوەی ئەستێرەیەکی نزیک لە زەوی دەکەن 15.08.2024 8:23
تەقینەوەی ئەستێرەیەک بەم زوانە ئەوە دەهەمین ئەستێرەی ڕووناکی ئاسمانە، ئەستێرەیەک کە هەزاران ساڵە مرۆڤ لە ئاسمان دا دەیبینێت. ئێوەش بینیوتانە بەڵام ڕەنگە سرنجتان نەداوەتێ. لە سەردەمی کۆنەوە ناوی ئەو ئەستێرە نراوە بەشن . شەوان شانە یان ئەبتۆلجوزەشی پێ دەڵێن. بە ئینگلیزی دەبێتە Betelgeuse. ئەگە لە ئاسمان دا بینیوتانە ئەوە هیچ بەڵام ئەگەر نەتانبینیوە جارێک بیبینن چونکە بیتێل جۆس بڕیاڕوایە بتەقێتەوە. ئ...
هەڵە گەورەکانی کە مرۆڤ لە سەردەمی نوێ دا کردی 12.08.2024 11:41
هەڵەکانی مرۆڤ 2 بۆ سەرەتا لەو کەشتیەوە دەست پێ دەکەین. بەناوبانگترین کەشتی مێژوو؛تایتانیک! کاتێک لە ساڵی ١٩١٢دا بڕیار وابوو تایتانیک بۆ لای ئەمریکا وەڕێ کەوێ و ڕێگاکەی دیاری کرا، لە هەر لایەکەوە ئاگادار دەکرایەوە کە ڕێگایەک کە ئەو کەشتیە دەیهەوێ پێیدا بڕوات زۆر مەترسیدارە و پڕیەتی لە شاخی سەهۆڵی.کاتێک کۆتا گەشتیار سواری کەشتی تایتانیک بوو و ئامادەی ڕۆیشتن بوو بۆ ناو زەریا، تەلەگراف دوای تەلەگراف ت...
لە ژێر گەورەترین دارستانی جیهان چ ڕوو دەدا؟ 09.08.2024 8:11
لە ژێر ئامازۆن چ باسە؟ مرۆڤەکان زۆر پرسۆکن و پێیانخۆشە بزانن لە هەموو شوێنێک چ باسە. ناو زەریاکان، ئەشکەوتەکان، مانگ یا لە ناو ئاسمانی بێ سنوور. بەڵام ئێستا لەسەر زەوی خۆمان شوێنی وەهای لێییە کە زانیاریێکی دروستمان لێی نییه و نازانین چ باسە. یەکێک لەو شوێنانە ناو ئەو دارستانە چڕەیە. دارستانی ئامازۆن، گەورەترین و چڕ ترین دارستانی جیهان. ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام هێشتا بەتەواوی زانیاریمان لەسەر ئەو دا...
درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمان و نهێنیەکانی 25.07.2024 8:08
گەلاوێژ، ئەو ئەستێرە درەوشانەی لە تەواوی سوچەکانی زەوی دەدیترێ. ئەم گەردوونە ئەوەندە گەورەیه کە هەرچی بەرەو پێشتر دەڕۆین، شتانێکی نوێ دەدۆزینەوە. 500 ملوێن ساڵی نووری ئەوبەرتر، ئەستێرەیەک دەتەقێتەوە. 200 ساڵی نووری لەوبەرتر، هەسارەیێکی شێوەی زەوی دەدۆزرێتەوە. مەوداکان یەکجار زۆرن. ئێمە ئەوەندە لە دوورەدەست دەڕوانین کە لە دەوروبەری خۆمان بێئاگاین، لە حاڵێکدا هەر لە دەوروبەری خۆمان شتانێکی سەرسووڕه...
مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟ 09.07.2024 7:55
کۆمارە یەکگرتووەکانی شووڕەوی لە 15 کۆمار پێک هاتبوو، ئەوان ئەو 15 وێنەیان دابوو بە پۆلیسەکانی شووڕەوی و پێیان گوتبوون بنەچەی جیاواز و هەندێک بنەچە جیا بە جیا لە شووڕەوی ژیان دەکەن، ئێوە بەو وێنەیە دەبێ تێبگەن کە کابرای بەرامبەرت خەڵکی کوێیە. شتێکی کە هەرگیز ڕاست نەبوو و دوای ئیستالین پەشیمان بوونەوە وهەڵیانگرت، چونکە هەموو کەمینەی شووڕەوی تێگەیشتن کە ئەو وێنەیان لەبەر ئەوە دابوو بە پۆلیسەکان تاکوو...
ژیاننامەی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی 06.07.2024 9:53
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ئەو هەڵانەی هیچ کات نابەخشرێن!! 03.07.2024 10:35
هەڵەکانی مرۆڤ مرۆڤ و هەڵە دوو دیاردەی لێک دانەبڕاوی جیهانن.کاتێک ناوی مرۆڤ دێت، بە دڵنیاییەوە وشەی هەڵەش لەگەڵی دێت بەڵام هەندێک لە هەڵەکان زۆر ساویلکانەن و لە مێژوودا لەو شێوە هەڵانە یەکجار زۆر ڕوویان داوە. لەو بەشە دەمانهەوێ هەندێک لەو هەڵانە بۆ ئێوە ڕوون کەینەوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
کڕاولی ، شەیتانێک لە بە هۆی ژنێکەوە بۆوە بە ئینسان 30.06.2024 13:00
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ناوچەی۵۱ ، شاراوەترین شوێنی جیهان! لە ناوچەی 51 چ باسە؟ 28.06.2024 7:56
ئەورۆ دەمانەوێت سەبارەت بە شوێنێک بدوێین کە زۆر نهێنییە. تەنانەت باڵندەش بێ ئیزن لەوێ تێناپەرێت و بە هۆی ئەو پێداگرییە ئەو ناوچەیە کۆمەڵێک چیرۆکی لە پشتە. ئایا لێرە بوونەوەری ڕەپۆشەیی کە کەوتوونە بەردەست مرۆڤەکان ڕادەگرن ؟ ئایا لێرە خەریکن بەسەر کەشوهەوای زەوی ڕادەگەن؟ دەڵێن ئەو چالاکییەی لێرە هەیانە پێی دەوترێت کارە ڕەشەکان ، مەبەست لە ڕەش ئەوەیە کە بە توندی نهێنییە. ئەورۆ دەمانەوێت سەرێک لەو ناو...
مەستورە؛ شانازی نەتەوەیەک 26.06.2024 9:11
یەکەم ژنی مێژوونووسی جیهان و کورد، خاتوو مەستوورەی ئەردەڵانی خاتوونی مێژوونووس، زانا و شاعیری سنەیی، ماەشەڕەف خانم بە نازناوی {مەستوورەی ئەردەڵان} کە ساڵی ۱٨۰٤ زایینی له شاری سنە، ناوەندی میرنشینی ئەردەڵان و لە کاتی دەسەڵاتداری ئەمانۆڵڵا خانی ئەردەڵان چاوی بە ژیانی سەخت بەڵام پڕ لە پیت و خێری خۆی هەڵێنا. کچی ئەبولحەسەن بەگ، کوڕی موحەمەد ئاغای ئازیزی کوردستانی و هاوسەری خوسرەوخانی ناکام، والیی ئەرد...
سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە 24.06.2024 9:03
کۆسەی سەر چەکوچی بە تایبەتمەندی هەستی شەشەم. 550,000,000 ساڵ لەمەوبەر سەراسەری زەریاکانی گۆی زەوی پڕ بوو لە باکتێری. جیا لە باکتێری، بوونەوەری وردی دیکەشی تێدابوو. ئەو جیهانە ئاو دایگرتووە و لە هەموو ئەو ئاوانە دا باکتێری ژیان دەکەن. تاق و لۆق بوونەوەری بەقەرای قالۆچەیەکیش هەن. ئەو جیهانە کە لە ڕوانگەی زانایان بێزارکەرە، لە پاش چەند ملیۆن ساڵ بە تەواوی گۆڕا و نزیکەی 540,000,000 ساڵ لەمەوبەر یەکەمی...
مرۆڤ چۆن فێری بژاردن بوو؟ 16.06.2024 7:55
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
گەورەترین دزیی ئۆتۆمبێل چۆن و لە کوێ ڕووی دا؟ 05.06.2024 9:34
لە تەواوی دنیا دزی ئۆتۆمبێل دەکرێ. هەندێ جێ زیاتر و لە هەندێ جێگا کەمترە. جاری وایە ڕێکۆڕدی زۆر گەورەش لێ دراوە لەو بابەتە. بۆ نموونە ئەگەر فیلمی دزی لە شێست چرکەتان دیتبێ (Gone in 60 Seconds)، باندێکی دزی ئۆتۆمبێل لە کەلیفۆرنیا دەبێ لە ماوەی هەفتا و دوو کاتژمێر پەنجا ئۆتۆمبێل بدزن، هۆیەکەشی مەرجەکانی نێوان کەسانی ئەو باندە بوو. بەڵام دزینی ئەو ئۆتۆمبێلە بەنرخانە و لەو قەبارە گەورەیەدا لە بەرانبەر...
ژیاننامەی عەلی حەسەنیانی شاعیرونووسەر 02.06.2024 8:32
میرزا سەعید کوڕی وەهاب، کوڕی حاجی حەسەن کە سەر بە یەکێک لە بنەماڵە کۆنەکانی مهاباد بوو، لە ڕۆژی 25 پووشپەڕی ساڵی1318 هەتاوی لە گەڕەکی پامناری تاران، کوڕێکی دەبێ کە بە عەلی نێودێری دەکا، عەلی دەبێتە برای سێ خوشکان. میرزا سەعید بە هۆی کاروباری بازەگانی ئەو شارەوشار دەکا و پاش چەند ساڵ نیشتەجێبوون لە تاران و کەرەج بەرەو هەمەدان دەبێتەوە و هەر لەو شارە عەلی وەبەر خوێندن دەنێ. دوو پۆلی سەرەتایی بە زیرە...
ئەو بەتاڵاییە گەورەی ناو گردوون چیە؟ 30.05.2024 7:51
لە ناو جیهان واتا هەر ئەو شوێنەی ئێمە لێی دەژین ،10 تریلیۆن تریلیۆن ئەتۆمی تێدایە. سرنج بدەن کە دووجار کوتم تریلیۆن. هەتا زیادتر لە ڕووی زەوی بەرەو سەر بڕۆین ژماری ئەو ئەتۆمانە کەمتر دەبێتەوە. ئەگەر 100 کیلۆمەتر لە لە ڕووی زەوی بەرەو سەر بڕۆین، واتا نزیک بینەوە لە دەرەوەی کەشی زەوی، ژماری ئەتۆمەکان لە هەر مەتری چوارگۆشە دا ، دەگات بە 1 تریلیۆن تریلیۆن. زۆر کەمتر لە پێشوو، یانی 7 دانە سفری لێ کەم د...
ئەمیشەکان ؛خەڵکێک بە ژیانێکێ سەیر و سەمەرە 27.05.2024 12:59
کۆمەڵگای ئەمیش لە سویس و فەرانسە و ئەڵمان و ڕووسیا و هۆڵەندا سەریان هەڵدا، بەڵام کۆچکردنیان بۆ ئەمریکای باکوور لە سەدەی نۆزدە و بیستەم دەستی پی کرد و ئاسمیلەکردن لەگەڵ گرووپە مێنۆنییەکان وردە وردە ئەمیشەکانی لە ئەوروپا لەناوبرد. ئەمیشەکان لە سەرەتای سەدەی ١٨ دەستیان بە کۆچکردن بۆ ئەمریکای باکوورکرد. ئەمیشەکان بە جیا ژیان ناکەن زۆربەیی زۆریان هەر پێکەو دەژین و هەر ئەوەش بۆتە ئەوەیی کە شوێنەکەیان دی...
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.