Dr. J. Vernon McGee
گەنجینەکانی دانایی
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.
Author
Dr. J. Vernon McGee
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 3, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
زهبورهكان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩ 21.09.2024 19:05
زهبورهكان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩ 1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات. 2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. 3چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ 4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! 5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم. 6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. 7من ئاشتی...
زهبورهكان ١١٩: ١ - ١٧٦ 20.09.2024 20:25
زهبورهكان ١١٩: ١ - ١٧٦ 1خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. 2خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. 3هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. 4تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. 5خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! 6ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕا...
زهبورهكان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩ 19.09.2024 21:41
زهبورهكان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩ 1ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن، 2چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بەسەرمانەوە گەورەیە، دڵسۆزی یەزدانیش هەتاهەتاییە! هەلیلویا! زهبورهكان ١١٨ 1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 2با ئیسرائیل بڵێ: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 3با بنەماڵەی هارون بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 4با...
زهبورهكان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩ 18.09.2024 24:26
زهبورهكان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩ 1کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە، بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون، 2یەهودا بووە پیرۆزگای خودا، ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی. 3دەریا بینی و هەڵات، ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە. 4چیاکان وەک بەران بازیان دا، گردەکان وەک بەرخۆلە. 5چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟ 6ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و ئێوەش ئەی گر...
زهبورهكان ١١٠: ١ - ١١٣: ٩٩ 17.09.2024 18:51
زهبورهكان ١١٠: ١ - ١١٣: ٩٩ 1یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: «لە دەستەڕاستم دابنیشە، هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.» 2یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات، لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت. 3گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن، بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە، تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت. 4یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتا...
زهبورهكان ١٠٧: ١ - ١٠٩: ٣١ 16.09.2024 19:09
زهبورهكان ١٠٧: ١ - ١٠٩: ٣١ 1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 2با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە، ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە، 3لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە: 4هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان، ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە. 5برسی و تینوو بوون، گیانیان داهێزرا. 6ئینجا لە تەنگا...
زهبورهكان ١٠٣: ١ - ١٠٦: ٤٨ 15.09.2024 19:42
زهبورهكان ١٠٣: ١ - ١٠٦: ٤٨ 1ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە. 2ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە: 3ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت، لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە، 4ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت، 5ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە، تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە. 6یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام...
زهبورهكان ١٠٠: ١ - ١٠٢: ٢٨ 14.09.2024 20:16
زهبورهكان ١٠٠: ١ - ١٠٢: ٢٨ 1ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن، 2بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن، بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی. 3بزانن کە یەزدان خودایە، ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین، ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین. 4بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی، بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی، سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن، 5چونکە یەزدان چاکە و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،...
زهبورهكان ٩١: ١ - ٩٩: ٩ 13.09.2024 22:53
زهبورهكان ٩١: ١ - ٩٩: ٩ 1ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت، ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە، 2بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی، خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.» 3بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات، لە دەرد و بەڵای کوشندە. 4بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت، لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە. 5نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت، 6نە لەو دەردەی...
زهبورهكان ٨٩: ١ - ٩٠: ١٧ 12.09.2024 22:03
زهبورهكان ٨٩: ١ - ٩٠: ١٧ 1هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم، نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم. 2هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت، لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە. 3فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە، سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە، 4”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم، نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“» 5ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێ...
زهبورهكان ٨٥: ١ - ٨٨: ١٨ 11.09.2024 21:00
زهبورهكان ٨٥: ١ - ٨٨: ١٨ 1ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت، دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە. 2لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت، هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە. 3هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە، لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە. 4ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە، تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە. 5ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟ نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟ 6ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە، بۆ ئ...
زهبورهكان ٨٢: ١ - ٨٤: ١٢ 10.09.2024 22:17
زهبورهكان ٨٢: ١ - ٨٤: ١٢ 1خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات. 2«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ 3بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن. 4فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن. 5«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن. 6«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کو...
زهبورهكان ٧٩: ١ - ٨١: ١٦ 09.09.2024 21:41
زهبورهكان ٧٩: ١ - ٨١: ١٦ 1ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ، پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە، ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە. 2تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیان کردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان و گۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی. 3لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن، کەس نەبوو بیاننێژێت. 4بووین بە پەندی دراوسێکانمان، بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان. 5ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئای...
زهبورهكان ٧٦: ١ - ٧٨: ٧٢ 08.09.2024 21:45
زهبورهكان ٧٦: ١ - ٧٨: ٧٢ 1لە یەهودا خودا ناسراوە، لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە! 2کەپری لە شالیمە، هەواری لە سییۆنە. 3لەوێ تیرە گڕدارەکان و قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند. 4تۆ ڕەوشەنی، لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری. 5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو، دوایین خەوی خۆیان نوستن، هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە. 6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ، ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە! 7تۆ خۆت...
زهبورهكان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠ 07.09.2024 20:17
زهبورهكان ٧٣: ١ - ٧٥: ١٠ 1بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل، بۆ دڵپاکەکان. 2بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت، 3چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد، کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی. 4ترسیان لە مردن نییە، جەستەیان تەندروست و قەڵەوە. 5لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن، وەک خەڵکی تێناکەون. 6بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە. 7خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە د...
زهبورهكان ٦٩: ١ - ٧٢: ١٩ 06.09.2024 24:23
زهبورهكان ٦٩: ١ - ٧٢: ١٩ 1ئەی خودایە، ڕزگارم بکە، چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە. 2لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم، جێی پێی تێدا نییە. چوومەتە ناو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم. 3ماندوو بووم لە هاوارکردن، گەرووم ژان دەکات، چاوەکانم کز بوون هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن. 4ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە لە مووی سەرم زۆرترن، زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن، ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن. ئەوەی نەمدزیوە ئێ...
زهبورهكان ٦٧: ١ - ٦٨: ٣٥ 05.09.2024 19:19
زهبورهكان ٦٧: ١ - ٦٨: ٣٥ 1با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە، 2تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان. 3ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. 4با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت. 5ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هە...
زهبورهكان ٦١: ١ - ٦٦: ٢٠ 04.09.2024 24:46
زهبورهكان ٦١: ١ - ٦٦: ٢٠ 1ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت، گوێ لە نوێژەکەم بگرە. 2لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم، کە دڵم لاواز دەبێت، پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر، 3چونکە تۆ پەناگای منی، قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن. 4با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت. 5ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت، منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی...
زهبورهكان ٥٦: ١ - ٦٠: ١٢ 03.09.2024 19:32
زهبورهكان ٥٦: ١ - ٦٠: ١٢ 1ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن، بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن. 2دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن، چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە. 3کاتێک ترسم لێ دەنیشێت، من پشت بە تۆ دەبەستم. 4بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ 5بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن، هەمیشە پیلان بۆ خراپە...
زهبورهكان ٥٢: ١ - ٥٥: ٢٣ 02.09.2024 22:27
زهبورهكان ٥٢: ١ - ٥٥: ٢٣ 1ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟ ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا، بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟ 2زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت، وەک گوێزانێکی تیژ وایە، خەریکی فێڵبازییە. 3زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە، لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی. 4حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە، ئەی زمانی فێڵباز! 5بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات، دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت، ڕ...
زهبورهكان ٥١: ١ - ١٩ 01.09.2024 20:54
زهبورهكان ٥١: ١ - ١٩ 1ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. 2بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و لە گوناهم پاکم بکەرەوە، 3چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. 4لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. 5ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لە...
زهبورهكان ٤٩: ١ - ٥٠: ٢٣ 31.08.2024 23:04
زهبورهكان ٤٩: ١ - ٥٠: ٢٣ 1ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن، ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن، 2پایەبەرز و پایەنزم، هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە. 3دەمم باسی دانایی دەکات، لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە. 4گوێ بۆ پەند شل دەکەم، بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە. 5بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم، کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟ 6ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن، شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن. 7کەس نا...
زهبورهكان ٤٦: ١ - ٤٨: ١٤ 30.08.2024 21:38
زهبورهكان ٤٦: ١ - ٤٨: ١٤ 1خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت. 2بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە، 3ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن. 4ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات، ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە. 5خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت، لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهانا...
زهبورهكان ٤٤: ٤ - ٤٥: ١٧ 29.08.2024 21:41
زهبورهكان ٤٤: ٤ - ٤٥: ١٧ 4تۆ پاشا و خودای منی، تۆی فەرمانی ڕزگاری دەدەیت بۆ یاقوب. 5لە ڕێگەی تۆوە دوژمنەکانمان دەبەزێنین، بە ناوی تۆوە ناحەزەکانمان پێشێل دەکەین. 6من پشت بە کەوانەکەم نابەستم، شمشێرەکەم ڕزگارم ناکات. 7بەڵام تۆ لە دوژمنەکانمان ڕزگارت کردین، تۆ ناحەزەکانی ئێمەت ڕیسوا کرد. 8بە درێژایی ڕۆژ شانازی بە خوداوە دەکەین، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەین. 9بەڵام ئێستا وازت لێ هێناوین و ڕیسوات ک...
زهبورهكان ٤٢: ١ - ٤٤: ٣ 28.08.2024 23:29
زهبورهكان ٤٢: ١ - ٤٤: ٣ 1چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار، ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ. 2گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو. کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم؟ 3بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم، لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» 4هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم: چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین، بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد، بە هەلهەلە و ستایشکرد...
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.