Dr. J. Vernon McGee

گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.

Author

Dr. J. Vernon McGee

Category

Religion

Podcast website

ttbkurdish.captivate.fm

Latest episode

Jul 3, 2026

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android 5M+ downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

ئه‌فه‌سۆس ٤: ٢٢ - ٣٢ 16.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٤: ٢٢ - ٣٢ 22سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە، 23هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و 24مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە. 25بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین. 26﴿کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.﴾ م...

ئه‌فه‌سۆس ٤: ١٤ - ٢١ 15.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٤: ١٤ - ٢١ 14بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی، 15بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح. 16بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوک...

ئه‌فه‌سۆس ٤: ٧ - ١٣ 14.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٤: ٧ - ١٣ 7بەڵام بەگوێرەی پێوانەی بەخشینی مەسیح نیعمەت بە هەر یەکێکمان دراوە، 8بۆیە دەفەرموێ: ﴿کاتێک ئەو بەرزبووەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆری لەگەڵ خۆی برد، دیاری بە خەڵکی بەخشی.﴾ 9مەبەست لە «بەرزبووەوە» چییە، جگە لەوەی کە دابەزیوەتە نزمترین شوێنی زەوی؟ 10ئەوەی دابەزی هەر خۆی بەرزبووەوە بۆ سەر هەموو ئاسمان، تاکو هەمووی پڕ بکاتەوە. 11ئیتر مەسیح بە هەندێکی دا ببنە نێردراو، هەندێک پێغەمبەر، ه...

ئه‌فه‌سۆس ٤: ١ - ٦ 13.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٤: ١ - ٦ 1منی بەندکراو لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆ لێتان دەپاڕێمەوە بە شێوەیەک بژین شایانی ئەم بانگەوازە بێت کە پێی بانگکراون. 2بەوپەڕی بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتنەوە، بە خۆشەویستی بەرگەی یەکتری بگرن. 3تێکۆشەر بن بۆ پاراستنی یەکێتی ڕۆحی پیرۆز بە پشتێنی ئاشتی. 4هەروەک یەک جەستە و یەک ڕۆح هەیە، بۆ یەک هیوای بانگەوازەکەتان کە بانگکران، 5یەک پەروەردگار، یەک باوەڕ، یەک لەئاوهەڵکێشان، 6یەک خود...

ئه‌فه‌سۆس ٣: ١٤ - ٢١ 12.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٣: ١٤ - ٢١ 14لەبەر ئەمە چۆک بۆ باوک دادەدەم، 15ئەوەی هەموو خێزانێک لە ئاسمان و سەر زەوی بوونیان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. 16لێی دەپاڕێمەوە کە بەپێی دەوڵەمەندی شکۆی خۆی بەهێزتان بکات لە ڕێگەی ڕۆحەکەی کە لە ناختاندایە، 17تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتاندا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت، 18تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و ق...

ئه‌فه‌سۆس ٣: ١ - ١٣ 11.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٣: ١ - ١٣ 1بەهۆی ئەمەوە، من کە پۆڵسم، لە پێناوی ئێوەی ناجولەکە ئێستا دیلی عیسای مەسیحم… 2بێگومان گوێتان لەوە بووە کە ئەرکی ڕاگەیاندنی نیعمەتی خودا بۆ ئێوە بە من سپێردراوە، 3کە خودا بە ئاشکراکردن نهێنییەکەی بۆ دەرخستم، هەروەک پێشتر بە کورتی نووسیم. 4بە خوێندنەوەی ئەم نامەیە، دەتوانن لە تێگەیشتنی من لە نهێنی مەسیح حاڵی بن، 5ئەو نهێنییەی بۆ هیچ کەسێک لە نەوەکانی پێشتر ئاشکرا نەکراوە، وەک ئێ...

ئه‌فه‌سۆس ٢: ١٤ - ٢٢ 10.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٢: ١٤ - ٢٢ 14لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە‏ یەک‏، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند، 15بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت، 16تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد. 17مەسیح ها...

ئه‌فه‌سۆس ٢: ٨ - ١٣ 09.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٢: ٨ - ١٣ 8لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، 9بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات. 10ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین. 11بۆیە وەبیرتان بێتەوە، ئێوە بە جولەکەیی لەدایک نەبوون، پێتان دەگوترا «خەتەنەنەکراو» لەل...

ئه‌فه‌سۆس ٢: ٣ - ٧ 08.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٢: ٣ - ٧ 3ئێمەش هەموو لەوان بووین، لە هەوەسەکانی سروشتی دنیاییماندا دەژیاین، بە خواستەکانی ئەم سروشتە و بیرەکانیمان دەکرد، وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین. 4بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، 5ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. 6خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندە...

ئه‌فه‌سۆس ٢: ١ - ٢ 07.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ٢: ١ - ٢ 1ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون 2کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات.

ئه‌فه‌سۆس ١: ١٧ - ٢٣ 06.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ١٧ - ٢٣ 17داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. 18نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک‏ و برا پیرۆزەکان تێبگەن، 19هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو تو...

ئه‌فه‌سۆس ١: ١٢ - ١٧ 05.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ١٢ - ١٧ 12بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح. 13هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. 14ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی...

ئه‌فه‌سۆس ١: ٨ - ١١ 04.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ٨ - ١١ 8ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. 9نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، 10بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات. 11خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی م...

ئه‌فه‌سۆس ١: ٧ - ٩ 03.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ٧ - ٩ 7ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، 8ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. 9نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو،

ئه‌فه‌سۆس ١: ٥ - ٦ 02.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ٥ - ٦ 5پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە، 6ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین.

ئه‌فه‌سۆس ١: ٣ - ٤ 01.10.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ٣ - ٤ 3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمە3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە، 4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین.

ئه‌فه‌سۆس ١: ٢ - ٤ 30.09.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ٢ - ٤ 2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە، 4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین.

ئه‌فه‌سۆس ١: ١ - ٢ 29.09.2024

ئه‌فه‌سۆس ١: ١ - ٢ 1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن: 2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

ئه‌فه‌سۆس پێشەكى 28.09.2024

ئه‌فه‌سۆس پێشەكى

زه‌بوره‌كان ١٤٤: ١ - ١٥٠: ٥ 27.09.2024

زه‌بوره‌كان ١٤٤: ١ - ١٥٠: ٥ 1ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من، ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ، پەنجەکانم بۆ جەنگ. 2ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە، پەناگا و دەربازکەرە بۆم، قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە، ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم. 3ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟ کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟ 4مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت، ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە. 5ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت...

زه‌بوره‌كان ١٤٠: ١ - ١٤٣: ١٢ 26.09.2024

زه‌بوره‌كان ١٤٠: ١ - ١٤٣: ١٢ 1ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، 2ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین. 3زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە، ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە. 4ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن. 5لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، پەت و تۆڕیان ب...

زه‌بوره‌كان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤ 25.09.2024

زه‌بوره‌كان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤ 1بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم. 2بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم، ستایشی ناوت دەکەم، لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت، چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە. 3ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت، ئازا و بوێرت کردم. 4ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن، کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بی...

زه‌بوره‌كان ١٣٧: ١ - ٩ 24.09.2024

زه‌بوره‌كان ١٣٧: ١ - ٩ 1لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین، هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە. 2بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی، 3چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین، چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین: «گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.» 4چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین لە خاکێکی بێگانە؟ 5ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم، با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبی...

زه‌بوره‌كان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦ 23.09.2024

زه‌بوره‌كان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦ 1ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە. 2ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: 3«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم، 4خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، 5هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» 6ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیما...

زه‌بوره‌كان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣ 22.09.2024

زه‌بوره‌كان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣ 1چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی، تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان. 2بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی، وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی، ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە، بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. 3لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە! چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین. 4گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان، لە...

Listen to the گەنجینەکانی دانایی podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.