Dr. J. Vernon McGee
گەنجینەکانی دانایی
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.
Author
Dr. J. Vernon McGee
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 3, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
پهندهكان ١٢: ٢٢ - ١٣: ٢٥ 10.11.2024 22:23
پهندهكان ١٢: ٢٢ - ١٣: ٢٥ 23مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت، دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت. 24دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات، بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت. 25نیگەرانی لە دڵی مرۆڤدا دەیچەمێنێتەوە، بەڵام قسەی خۆش شادمانی دەکات. 26کەسی ڕاستودروست ڕاوێژی چاک دەداتە هاوڕێکەی، بەڵام ڕێگای خراپەکاران گومڕایان دەکات. 27مرۆڤی تەمبەڵ نێچیری خۆی ناگرێت، بەڵام مرۆڤی تێکۆشەر نرخی سامانەکەی...
پهندهكان ١١: ٢٦ - ١٢: ٢٢ 09.11.2024 23:39
پهندهكان ١١: ٢٦ - ١٢: ٢٢ 26ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات، بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە. 27ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت، بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی. 28ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت، ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن. 29ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت، گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا. 30بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درە...
پهندهكان ١١: ١ - ٢٥ 08.11.2024 17:56
پهندهكان ١١: ١ - ٢٥ 1تەرازووی لاسەنگ لەلای یەزدان قێزەونە، بەڵام ئارەزووی لە کێشی دروستە. 2کە لووتبەرزی هات، ڕیسواییش دێت، بەڵام لەگەڵ بێفیزەکان دانایی دێت. 3ڕاستیی سەرڕاستەکان ڕێنماییان دەکات، بەڵام خواری ناپاکان سەری خۆیان دەخوات. 4بێ سوودە سامان لە ڕۆژی تووڕەیی، بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن. 5ڕاستودروستی ڕێگا بۆ کەسی بێ کەموکوڕی ئاسان دەکات، بەڵام بەدکار بە بەدکاری خۆی دەگلێت. 6ڕاستو...
پهندهكان ١٠: ٣ - ٣١ 07.11.2024 21:56
پهندهكان ١٠: ٣ - ٣١ 3یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن، بەڵام ئارەزووی بەدکاران بەتاڵ دەکاتەوە. 4دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری، بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە. 5ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە، بەڵام ئەو کوڕەی لە کاتی دروێنەدا دەخەوێت، مایەی شەرمەزارییە. 6بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە، بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە. 7یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە،...
پهندهكان ٩: ١ - ١٠: ٢ 06.11.2024 18:37
پهندهكان ٩: ١ - ١٠: ٢ 1دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە، حەوت کۆڵەکەکەی داتاشیوە. 2سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە، هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە. 3کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات، لەسەر بەرزاییەکانی شار: 4«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: 5«وەرن، لە نانی من بخۆن و لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە. 6واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین، بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن....
پهندهكان ٨: ٩ - ٣٦ 05.11.2024 20:16
پهندهكان ٨: ٩ - ٣٦ 9هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو، ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە. 10تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو، زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو، 11چونکە دانایی لە یاقووت باشترە، هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای. 12«من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم، زانیاری و سەلیقەم هەیە. 13ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت، من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە، لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە...
پهندهكان ٦: ٢٤ - ٨: ٨ 04.11.2024 21:14
پهندهكان ٦: ٢٤ - ٨: ٨ 24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت، لە زمانلووسی داوێنپیس. 25لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە، با بە برژانگەکانی نەتبات، 26چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت، بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات. 27ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و جلەکانی نەسووتێت؟ 28یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و پێیەکانی داغ نەبێت؟ 29ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە، هەرکەسێک...
پهندهكان ٦: ١٦ - ٢٤ 03.11.2024 17:21
پهندهكان ٦: ١٦ - ٢٤ 16شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە، حەوتیش قێزەونە لەلای: 17چاوی بەفیز، زمانی درۆزن، دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت، 18دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت، پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات، 19شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان. 20ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە. 21هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە...
پهندهكان ٥: ١٥ - ٦: ١٥ 02.11.2024 16:44
پهندهكان ٥: ١٥ - ٦: ١٥ 15لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە، لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت. 16ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان، جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟ 17با تەنها بۆ تۆ بێت، بێگانەت لەگەڵدا نەبێت. 18با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت، بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە. 19ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ، با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن، بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت. 20کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژن...
پهندهكان ٤: ١٠ - ٥: ١٤ 01.11.2024 18:47
پهندهكان ٤: ١٠ - ٥: ١٤ 10ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە، جا تەمەنت درێژ دەبێت. 11ڕێگای داناییم پیشاندایت، بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. 12لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت، لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. 13دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە، بیپارێزە، چونکە ژیانتە. 14مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران، بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ. 15خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ، لێی دووربکەوە و تێپەڕە، 16چونکە خەوی...
پهندهكان ٣: ١٩ - ٤: ٩ 31.10.2024 15:17
پهندهكان ٣: ١٩ - ٤: ٩ 19یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند، بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند. 20بە زانیاری ئەو قووڵاییەکان شەق بوون، هەورەکان شەونمیان دڵۆپاند. 21ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە، ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، 22دەبنە ژیان بۆ تۆ، ملوانکە بۆ جوانی گەردنت. 23ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت و ساتمە ناکەیت و ناکەویت. 24کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت، ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەب...
پهندهكان ٢: ١٦ - ٣: ١٨ 30.10.2024 21:13
پهندهكان ٢: ١٦ - ٣: ١٨ 16هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس، 17ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە و پەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە. 18بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە. 19هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و ناگەنە ڕێچکەی ژیان. 20کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ و ڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە، 21چونکە سەرڕاستا...
پهندهكان ٢: ١ - ١٥ 29.10.2024 15:24
پهندهكان ٢: ١ - ١٥ 1ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت، فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت، 2هەتا گوێ بدەیتە دانایی و دڵت بدەیتە تێگەیشتن، 3ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت، 4ئەگەر وەک زیو داوات کرد و وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت، 5ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و ناسینی خودا دەدۆزیتەوە، 6چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت، زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە. 7دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکا...
پهندهكان ١: ٥ - ٣٣ 28.10.2024 17:38
پهندهكان ١: ٥ - ٣٣ 5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت، تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،) 6بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە، قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان. 7لەخواترسی سەرەتای زانیارییە، بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن. 8ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە، 9چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت، گەردانەن بۆ ملت. 10ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دای...
پهندهكان ١: ١ - ٤ 27.10.2024 17:17
پهندهكان ١: ١ - ٤ 1پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل، 2بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن، بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن، 3بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی، ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی، 4بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە، بە لاویش زانیاری و سەلیقە، 5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت، تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)
پهندهكان پێشەكى 26.10.2024 18:42
پهندهكان پێشەكى
ئهفهسۆس ٦: ١٥ - ٢٤ 25.10.2024 20:17
ئهفهسۆس ٦: ١٥ - ٢٤ 15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی، 16لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. 17هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە. 18بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپ...
ئهفهسۆس ٦: ١٣ - ١٥ 24.10.2024 14:03
ئهفهسۆس ٦: ١٣ - ١٥ 13بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن. 14بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، 15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی،
ئهفهسۆس ٦: ١٠ - ١٢ 23.10.2024 18:34
ئهفهسۆس ٦: ١٠ - ١٢ 10لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. 11بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن، 12چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان.
ئهفهسۆس ٦: ٥ - ٩ 22.10.2024 19:20
ئهفهسۆس ٦: ٥ - ٩ 5ئەی کۆیلەکان، بە ترس و لەرزەوە بە دڵپاکی گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن لەسەر زەوی، وەک بۆ مەسیح بێت، 6نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن. 7با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی، 8چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد. 9ئێوەش ئەی گ...
ئهفهسۆس ٦: ١ - ٤ 21.10.2024 17:47
ئهفهسۆس ٦: ١ - ٤ 1ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە. 2﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.﴾ ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت 3﴿بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی.﴾ 4ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن.
ئهفهسۆس ٥: ٢٥ - ٣٣ 20.10.2024 20:17
ئهفهسۆس ٥: ٢٥ - ٣٣ 25ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسای خۆشویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، 26تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە، 27بۆ ئەوەی کڵێسایەکی شکۆدار بۆ خۆی ئامادە بکات، لەکە و لۆچ و هیچ شتێکی ئاوای نەبێت، بەڵکو پیرۆز و بێ کەموکوڕی بێت. 28بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ. 29کەس...
ئهفهسۆس ٥: ٢٠ - ٢٤ 19.10.2024 19:04
ئهفهسۆس ٥: ٢٠ - ٢٤ 20هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن، 21بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن. 22ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن. 23وەک چۆن مەسیح سەری کڵێسایە کە جەستەی خۆیەتی و خۆی ڕزگارکەریەتی، ئاوا پیاو سەری ژنە. 24وەک چۆن کڵێسا ملکەچی مەسیحە، ژنانیش دەبێت لە هەموو شتێک ملکەچی مێردەکانیان بن.
ئهفهسۆس ٥: ١٥ - ٢٠ 18.10.2024 21:13
ئهفهسۆس ٥: ١٥ - ٢٠ 15ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا، 16کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە. 17گێل مەبن، بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە. 18بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: 19لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، 20هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپ...
ئهفهسۆس ٥: ١ - ١٤ 17.10.2024 20:51
ئهفهسۆس ٥: ١ - ١٤ 1کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە، 2لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا. 3بەڵام داوێنپیسی و هەموو گڵاوییەک یان چاوچنۆکییەک با لەنێوتاندا ناوی نەبێت، چونکە ئەمانە لە گەلی پیرۆزی خودا ناوەشێتەوە، 4نەک بێ شەرمی و قسەی ناشیرین و سووک کە ناشێت، بەڵکو لە جیاتی ئەمە سوپاسکردن. 5بێگومان بن لەوەی...
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.