Dr. J. Vernon McGee
گەنجینەکانی دانایی
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.
Author
Dr. J. Vernon McGee
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 3, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
فیلیپی ٢: ٨ - ١١ 05.12.2024 17:10
فیلیپی ٢: ٨ - ١١ 8کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو، تەنانەت مردنی سەر خاچ. 9لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە، 10تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات، لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش، 11هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە، بۆ شکۆی خودای باوک.
فیلیپی ٢: ٥ - ٨ 04.12.2024 18:03
فیلیپی ٢: ٥ - ٨ 5وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: 6ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، 7بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات، 8کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو، تەنانەت مردنی سەر خاچ.
فیلیپی ٢: ١ - ٦ 03.12.2024 17:12
فیلیپی ٢: ١ - ٦ 1ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، 2ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. 3هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. 4تەنها بایەخ بە بەرژەوە...
فیلیپی ١: ١٤ - ٣٠ 02.12.2024 20:29
فیلیپی ١: ١٤ - ٣٠ 14مەسیحی باڵادەست بەهۆی کۆت و بەندی منەوە وای لە زۆربەی خوشک و برایان کردووە پشت بە ئەو ببەستن، تاکو بتوانن بوێرانەتر و بە چاونەترسییەوە پەیامەکەی ڕابگەیەنن. 15بێگومان هەندێک لەبەر ئیرەیی و ناکۆکی مزگێنیی مەسیح ڕادەگەیەنن، بەڵام هەندێکی دیکە بە خواستێکی باش. 16ئەوانەی لەبەر خۆشەویستی مزگێنی دەدەن، دەزانن لەبەر بەرگریکردنم لە پەیامی ئینجیل خراومەتە زیندان. 17ئەوانەی دیکە کە لە خۆپ...
فیلیپی ١: ٩ - ١٣ 01.12.2024 15:30
فیلیپی ١: ٩ - ١٣ 9لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات، 10تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن، 11تاکو پڕببن لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا. 12خوشکان، برایان، ئێستا دەمەوێ بزانن ئەوەی بەسەرم هات پەیامی ئینجیلی زیاتر بەرەو پێش برد، 13تەنانەت هەموو پاسەوانانی کۆشکی ئیمپراتۆر و هەمو...
فیلیپی ١: ٦ - ٩ 30.11.2024 18:49
فیلیپی ١: ٦ - ٩ 6لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات. 7کەواتە ئەمە ڕاستە سەبارەت بە هەمووتان ئەم هەستەم هەبێت، چونکە ئێوە لە دڵی مندان. ئەگەر بە کۆت و زنجیرەوە بم، یاخود لە کاتێکدا بەرگری لە پەیامی ئینجیل و چەسپاندنی دەکەم، هەمووتان لە نیعمەت لەگەڵم بەشدارن. 8خودا شایەتمە چەندە بە پەرۆشم بۆ هەمووتان بە سۆزی عیسای مەسیح. 9لە خودا دەپاڕێم...
فیلیپی ١: ٢ - ٦ 29.11.2024 18:22
فیلیپی ١: ٢ - ٦ 2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 3سوپاسی خودا دەکەم، هەر کاتێک یادتان بکەم. 4هەمیشە لە هەموو پاڕانەوەکانم بە خۆشییەوە بۆ هەمووتان داوا دەکەم، 5چونکە لە یەکەم ڕۆژەوە هەتا ئێستا بەشداریتان لە خزمەتی ئینجیلدا کردووە. 6لەمەشدا دڵنیام، خودا کە لە ئێوەدا ئەم ئیشە چاکەی دەستپێکردووە، هەتا ڕۆژی عیسای مەسیح تەواوی دەکات.
فیلیپی پێشەكى، ١: ١ 28.11.2024 15:19
فیلیپی پێشەكى، ١: ١ 1لە پۆڵس و تیمۆساوسی بەندەکانی عیسای مەسیحەوە، بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا لە شاری فیلیپی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، لەگەڵ چاودێران و خزمەتکاران:
پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١ 27.11.2024 23:19
پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١ 20«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە: دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە و دەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“ 21«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت، 22خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا، گێلێک کە تێر نان بێت، 23ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات، کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی. 24«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن بەڵام لە دانایان داناترن: 25مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،...
پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩ 26.11.2024 19:33
پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩ 5ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکات داو لەبەرپێی دەنێتەوە. 6لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە، بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت. 7کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات، بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات. 8گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە، بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە. 9ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا، گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نا...
پهندهكان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤ 25.11.2024 16:21
پهندهكان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤ 1بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت، بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە. 2کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت، بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات. 3ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە، وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە. 4ئەوانەی واز لە تەورات دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن، بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن. 5پیاوخراپان...
پهندهكان ٢٧: ١ - ٢٧ 24.11.2024 19:28
پهندهكان ٢٧: ١ - ٢٧ 1شانازی بە سبەینێ مەکە، چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە. 2با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت، بێگانە نەک لێوەکانت. 3بەرد قورسە و لم بە سەنگە، بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە. 4هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە، بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟ 5سەرزەنشتی ئاشکرا لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە. 6برینی دۆست دڵسۆزییە، بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە. 7کەسی تێر پێ لە هەنگوین...
پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨ 23.11.2024 19:56
پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨ 25وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت، هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور. 26وەک کانییەکی لێڵ و بیرێکی بۆگەنە، ئەو کەسە ڕاستودروستەی لەبەردەم بەدکار کۆڵ دەدات. 27زۆر خواردنی هەنگوین باش نییە، ڕێزدار نابێت ئەوەی داوای ڕێزلێنان بۆ خۆی دەکات. 28وەک شارێکی ڕووخاوی بێ شوورایە، ئەو پیاوەی بەسەر خۆیدا زاڵ نەبێت. پهندهكان ٢٦ 1وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا، ئاواش ڕێزلێنان لە گ...
پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥ 22.11.2024 18:42
پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥ 1ئەمانەش هەر پەندی سلێمانن کە پیاوەکانی حەزقیای پاشای یەهودا نووسیویانەتەوە: 2شکۆمەندیی خودا لە شاردنەوەی بابەتدایە، شکۆمەندیی پاشایانیش لە لێکۆڵینەوەی بابەتدایە. 3هەروەک ئاسمان بۆ بەرزییە و زەوی بۆ قووڵییە، دڵی پاشایانیش ناپشکنرێت. 4خڵت لە زیو داماڵە، ئەو کاتە دەتوانرێت کەرەستەی لێ دروستبکرێت. 5بەدکار لەبەردەم پاشا داماڵە، بە ڕاستودروستی تەختەکەی دەچەسپێت. 6لەبەردەم پاشا خۆت...
پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤ 21.11.2024 19:51
پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤ 1ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە، ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت، 2چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن. 3بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت، بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت، 4بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان. 5پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت. 6بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت، سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە. 7دانایی بەرزە ب...
پهندهكان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥ 20.11.2024 20:01
پهندهكان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥ 28سنووری کۆن مەگوازەوە، ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە. 29ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟ لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت، نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ. پهندهكان ٢٣ 1کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت، باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە، 2چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ، ئەگەر تۆ نەوسنی. 3ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە، چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە. 4خۆ...
پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٢: ٢٧ 19.11.2024 16:47
پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٧ 22پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات. 23ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت، خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت. 24لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت، بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات. 25ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت، چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە، 26بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە، بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێ...
پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢ 18.11.2024 19:40
پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢ 1دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە، بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات. 2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت. 3کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە. 4چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی، ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن. 5بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە، هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە. 6کۆکردنەوەی...
پهندهكان ٢٠: ١ - ٣٠ 17.11.2024 20:12
پهندهكان ٢٠: ١ - ٣٠ 1شەراب گاڵتەجاڕە و مەستی غەڵبەغەڵب دەکات، ئەوەی پێی وێڵ بێت دانا نییە. 2هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە، ئەوەی تووڕەیی بکات لە دژی گیانی خۆی تاوان دەکات. 3وازهێنان لە ناکۆکی ڕێزدارییە بۆ پیاو، بەڵام هەموو گێلێک هەڵیدەگیرسێنێت. 4لە زستاندا تەمبەڵ زەوی ناکێڵێت، بۆیە لە کاتی دروێنەدا داوای بەرهەم دەکات و دەستی ناکەوێت. 5پلان لە دڵی مرۆڤدا ئاوێکی قووڵە، بەڵام تێگەیشتوو دەریدەهێنێت....
پهندهكان ١٩: ١ - ٢٩ 16.11.2024 18:32
پهندهكان ١٩: ١ - ٢٩ 1هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێت باشترە لەوەی زمان خوار و گێلە. 2دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە و ئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت. 3مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات، کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت. 4دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات، بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە. 5شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت، ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت. 6زۆر کەس هەوڵی...
پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤ 15.11.2024 18:03
پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤ 1کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە، بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە. 2گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت، بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە. 3بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت، لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی. 4قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە، بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە. 5نە لایەنگری خراپەکار باشە، نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری. 6لێوەکانی کەسی گێل د...
پهندهكان ١٧: ١ - ٢٨ 14.11.2024 20:29
پهندهكان ١٧: ١ - ٢٨ 1باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوە لە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی. 2بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت و لەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات. 3بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە. 4بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت، درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز. 5ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرن...
پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣ 13.11.2024 22:44
پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣ 1پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە، بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە. 2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن، بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت. 3کارەکانت بە یەزدان بسپێرە، پلانەکانت جێگیر دەبێت. 4یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە، تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا. 5یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە، بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت. 6بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفا...
پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣ 12.11.2024 23:43
پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣ 1وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە، بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت. 2زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە، بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت. 3چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە، چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات. 4هێمنی زمان درەختی ژیانە، بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە. 5گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات، بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت. 6لە ماڵی...
پهندهكان ١٤: ١ - ٣٥ 11.11.2024 20:03
پهندهكان ١٤: ١ - ٣٥ 1ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت، گێلیش بە دەستی خۆی کاولی دەکات. 2ئەوەی ڕاستەڕێیەکەی خۆی بگرێت لەخواترسە، بەڵام ئەوەی ڕێگای خۆی خوار بکاتەوە سووکایەتی پێ دەکات. 3گێل بە قسەکانی خۆی تووشی گۆچانی سزادان دەبێت، بەڵام دانایان لێوەکانیان دەیانپارێزن. 4کە مانگا نەبێت ئاخوڕ بەتاڵە، دروێنەی زۆریش بە هێزی گایە. 5شایەتی دەستپاک درۆ ناکات، بەڵام شایەتی درۆزن درۆ بڵاو دەکاتەوە. 6گاڵتەجاڕ...
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.