Dr. J. Vernon McGee

گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.

Author

Dr. J. Vernon McGee

Category

Religion

Podcast website

ttbkurdish.captivate.fm

Latest episode

Jul 3, 2026

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android 5M+ downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

زه‌بوره‌كان ٣٩: ١ - ٤١: ١٣ 27.08.2024

زه‌بوره‌كان ٣٩: ١ - ٤١: ١٣ 1گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم و زمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم. ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە، دەمم بە لغاو دەبەستم.» 2بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم، تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت، ئازارم زیاد بوو. 3دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا، هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت، ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن: 4«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە، هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە، بۆ ئە...

زه‌بوره‌كان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١ 26.08.2024

زه‌بوره‌كان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١ 1جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە دەربارەی یاخیبوونی بەدکار: ترسی خودای لەبەرچاو نییە. 2بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە. 3قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە، دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە. 4تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە، خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە، هەڵە ڕەت ناکاتەوە. 5ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسم...

زه‌بوره‌كان ٣٤: ١ - ٣٥: ٢٨ 25.08.2024

زه‌بوره‌كان ٣٤: ١ - ٣٥: ٢٨ 1هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. 2گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. 3با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە. 4ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. 5ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت. 6ئەم پ...

زه‌بوره‌كان ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٢ 24.08.2024

زه‌بوره‌كان ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٢ 1خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە، گوناهەکانی داپۆشراوە. 2خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت و لە ڕۆحەکەی بێ فێڵە. 3کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا، ئێسقانەکانم پووکانەوە، لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ. 4لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ، دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو، تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین. 5ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم و تاوانم ناشار...

زه‌بوره‌كان ٣١: ١ - ٣٢: ١ 23.08.2024

زه‌بوره‌كان ٣١: ١ - ٣٢: ١ 1ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم، بە ڕاستودروستی خۆت دەربازم بکە. 2گوێت بۆم شل بکە، بە زوویی فریام بکەوە، ببە بەو تاشەبەردەی پەنای بۆ دەبەم، بەو قەڵا سەختە بۆ ڕزگارکردنم. 3لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی، لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە. 4لەو تەڵەیەی بۆم نراوەتەوە ئازادم بکە، چونکە تۆ پەناگای منی. 5ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم، ئەی...

زه‌بوره‌كان ٢٩: ١ - ٣٠: ١٢ 22.08.2024

زه‌بوره‌كان ٢٩: ١ - ٣٠: ١٢ 1ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان. 2ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. 3دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە، خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات، یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات. 4دەنگی یەزدان بە هێزە، دەنگی یەزدان بە شکۆیە. 5دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت، یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەش...

زه‌بوره‌كان ٢٧: ١ - ٢٨: ٩ 21.08.2024

زه‌بوره‌كان ٢٧: ١ - ٢٨: ٩ 1یەزدان ڕووناکی و ڕزگاریی منە، لە کێ بترسم؟ یەزدان قەڵای ژیانی منە، لە کێ بتۆقم؟ 2کاتێک بەدکاران لێم نزیک بنەوە بۆ ئەوەی گۆشتم بخۆن، کاتێک دوژمنان و ناحەزانم پەلامارم بدەن، ساتمە دەکەن و دەکەون. 3ئەگەر لەشکرێکیش دەورم بدات، دڵم ناترسێت. ئەگەر جەنگ بەرپا بکەن دژم، ئەو کاتەش هەر دڵنیا دەبم. 4داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم، ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم: کە هەموو ڕۆژانی ژیانم لە ماڵی...

زه‌بوره‌كان ٢٥: ١ - ٢٦: ١٢ 20.08.2024

زه‌بوره‌كان ٢٥: ١ - ٢٦: ١٢ 1ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. 2ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. 3هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. 4ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. 5لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ...

زه‌بوره‌كان ٢٢: ٢١ - ٢٤: ١٠ 19.08.2024

زه‌بوره‌كان ٢٢: ٢١ - ٢٤: ١٠ 21لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. 22ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. 23ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! 24لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت. 25لە کۆڕ و کۆمەڵی...

زه‌بوره‌كان ٢٢: ١ - ٢١ 18.08.2024

زه‌بوره‌كان ٢٢: ١ - ٢١ 1خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟ 2ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. 3لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت. 4باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست، پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن. 5هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن، پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون...

زه‌بوره‌كان ٢١: ١ - ١٣ 17.08.2024

زه‌بوره‌كان ٢١: ١ - ١٣ 1ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت. چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە! 2ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه. 3بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد. 4داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی، ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە. 5بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە، تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە. 6بێگومان بەر...

زه‌بوره‌كان ١٩: ١ - ٢٠: ٩ 16.08.2024

زه‌بوره‌كان ١٩: ١ - ٢٠: ٩ 1ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت. 2ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن، شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن. 3هیچ قسە و زمانێکیان نییە، دەنگیان نابیسترێت، 4بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان. لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە، 5کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە، وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان. 6لەو سەری ئاسم...

زه‌بوره‌كان ١٧: ٣ - ١٨: ٥٠ 15.08.2024

زه‌بوره‌كان ١٧: ٣ - ١٨: ٥٠ 3ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت، ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نابینیت، پێداگری دەکەم کە دەمم سنوور نەبەزێنێت. 4سەبارەت بە کاری خەڵک، بە فەرمایشتی سەر لێوی تۆ، خۆم لە ڕێگای توندوتیژی پاراستووە. 5هەنگاوم بە ڕێڕەوی تۆوە جێگیر بوو، پێم نەخلیسکاوە. 6ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت، گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە. 7جوانی خۆشەو...

زه‌بوره‌كان ١٦: ١ - ١٧: ٢ 14.08.2024

زه‌بوره‌كان ١٦: ١ - ١٧: ٢ 1ئەی خودایە، بمپارێزە، چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ. 2بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی، بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.» 3هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن، ئەوانە شکۆدارن. 4ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون، دەردیان زۆر دەبێت. خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و ناویشیان لەسەر لێوم نابێت. 5ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی، تۆ پشکی من دەستەبەر دەک...

زه‌بوره‌كان ١٣: ١ - ١٥: ٥ 13.08.2024

زه‌بوره‌كان ١٣: ١ - ١٥: ٥ 1ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟ هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟ 2هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟ هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟ 3ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە، چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت، 4نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،» نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن. 5بەڵام من پشتم...

زه‌بوره‌كان ١١: ١ - ١٢: ٨ 12.08.2024

زه‌بوره‌كان ١١: ١ - ١٢: ٨ 1من پەنا دەبەمە بەر یەزدان، ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن: «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە، 2چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و تیر دەخەنە بەر کەوان، بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن. 3کاتێک بنچینەکان بڕووخێن، کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟» 4یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی، تەختی یەزدان لە ئاسمانە، تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە. 5یەزدان کەسی ڕاستو...

زه‌بوره‌كان ٩: ١ - ١٠: ١٨ 11.08.2024

زه‌بوره‌كان ٩: ١ - ١٠: ١٨ 1ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. 2بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم، ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم. 3کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن، لەبەردەمی تۆدا دەکەون و لەناودەچن، 4چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم، دادوەرێکی ڕاستودروستی لەسەر تەختی خۆت دانیشتووی. 5تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە، هەتا...

زه‌بوره‌كان ٨: ١ - ٩ 10.08.2024

زه‌بوره‌كان ٨: ١ - ٩ 1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە! تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان. 2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت، هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە. 3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون، 4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تا...

زه‌بوره‌كان ٥: ١ - ٧: ١٧ 09.08.2024

زه‌بوره‌كان ٥: ١ - ٧: ١٧ 1ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە، لە ناڵەم وردبەرەوە. 2گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام، چونکە لێت دەپاڕێمەوە. 3ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت، بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم، 4چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت. 5لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن، ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە، 6ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن...

زه‌بوره‌كان ٣: ١ - ٤: ٨ 08.08.2024

زه‌بوره‌كان ٣: ١ - ٤: ٨ 1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! 2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» 3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. 4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. 5ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. 6لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریا...

زه‌بوره‌كان ٢: ١ - ١٢ 07.08.2024

زه‌بوره‌كان ٢: ١ - ١٢ 1بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ 2پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی و دەڵێن: 3«با کۆتەکانیان بشکێنین و زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.» 4ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت، پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. 5ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات، بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: 6«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆ...

زه‌بوره‌كان ١: ١ - ٦ 06.08.2024

زه‌بوره‌كان ١: ١ - ٦ 1خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت. 2بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە، شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە. 3وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت. 4بێگومان بەدکاران وانین، بەڵکو وەک کا وان کاتێک...

زه‌بوره‌كان پێشەكى 05.08.2024

زه‌بوره‌كان پێشەكى

گەلاتیا ٦: ١١ - ١٨ 04.08.2024

گەلاتیا ٦: ١١ - ١٨ 11سەیر بکەن، ئەو پیتانە کە بە دەستی خۆم نووسیومە چەندە گەورەن. 12ئەوانەی دەیانەوێت لە جەستەدا ڕواڵەتێکی چاک دروستبکەن، ئەوانە ناچارتان دەکەن خەتەنە بکرێن، تەنها تاکو لەبەر خاچی مەسیح نەچەوسێنرێنەوە. 13ئەوانەی خەتەنەکراون، شەریعەتی تەورات پەیڕەو ناکەن، تەنها دەیانەوێت ئێوە خەتەنە بکرێن، تاکو شانازی بە جەستەی ئێوەوە بکەن. 14لە من بەدوور بێت شانازی بە هیچ شتێکەوە بکەم، جگە لە خاچی...

گەلاتیا ٦: ٦ - ١٠ 03.08.2024

گەلاتیا ٦: ٦ - ١٠ 6ئەو کەسەی فێری وشەی خودا دەکرێت، دەبێت فێرکارەکەی لە هەموو شتێکی باشدا بەشدار بکات. 7خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. 8ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. 9کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا...

Listen to the گەنجینەکانی دانایی podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.