Amir Abdolahpur
ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb
ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆل...
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس 18.06.2026 36:01
کتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە تاریکترین کارەکتەرەکانی ئەدەبی جیهانی. کارەساتی ماکبێس کە زۆرجار کورتکراوەتەوە بۆ ماکبێس (/məkˈbɛθ/)، ڕێی تێدەچێت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٦٠٦ نمایشکرابێت. ماکبێس دەربارەی کاریگەریی دەروونیی بەکارهێنانی توندوتیژەکان و زیانبەخشەکانی تەم...
ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت 20.05.2026 40:12
هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دەروونییەکانە. هاملێت تراژێدیایەکی خۆشەویستییە، تراژێدیایەکی خێزانیە و لە هەمان کاتدا تراژێدیای وڵاتێکە. قەیرانی فەیلەسووفێک و تراژیدیای مێتافیزیکە. هاملێت لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکاری قووڵ و هەژێنەرە لە سەر مرۆڤایەتی. دیالۆگە بەناوب...
ڕادیۆ کتێب 27- گیل گامێش 05.02.2026 39:04
گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی داستانی گلگامێش کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ئەو پاشای مێژوویی شار-دەوڵەتی سۆمەری ئورووک بوو، کە دوای مردنی بووەتە ئەفسانە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی حەماسەی گیلگامێش و کارتێکەری ئەو بەرهەمە وەکوو کۆنترین دەقی مێژوو تا ئێستا دەکەین. &nbs...
ڕادیۆ کتێب 26- مەزرای ئاژەڵان 17.12.2025 51:04
مەزرای ئاژەڵان کە لە ساڵی ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکێکی سیاسیغث کە ئاژەڵەکانی مەزرایەک شۆڕشێک دەکەن دژ بە میرانی مرۆڤییان و دەیانەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەن. بەڵام بەرە بەرە، بەرازەکان کە دەبنە ڕابەران، دەست بە زوڵمکردن و دیکتاتۆریەت دەکەن و کۆمەڵگەکە دەگەڕێنەوە بۆ باری خراپتر لە پێشتر.. ڕۆمانی (1984) کە لە ساڵی ١٩٤٩ بڵاوکرایەوە، وێنەیەکی ترسناکە لە داهاتوویەکی دیستۆپی کە تێیدا حکومەتێکی توتال...
ڕادیۆ کتێب 25- هیچ دۆستێک جگە لە پادکەستەکان 12.11.2025 1:01:01
ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێهرووز بوچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە ژیاننامەی خۆیەتی، بووچانی بە ئامێری مۆبایل نووسیویەتی و بە شێوەی پی-دی-ئێف لە دوورگەی مانووس ھاتووەتە دەرێ. بەهرۆز کە لە بنەچەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێگەی وەتسئاپەوە بەشی زۆری پەڕت...
ڕادیۆ کتێب 24- کافکا لە کەنار دەریا 26.09.2025 1:04:02
کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا سەر زمانی ئینگلیزی، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی لە پێرستی ١٠ باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بووە و خەڵاتی خەیاڵی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەست ھێناوە. ئەم ڕۆمانە چیرۆکی دو...
ڕادیۆ کتێب 23- دەربەندی شێرکۆ، هەتاوی شاملوو 14.08.2025 1:06:53
شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو سێ جار یەکتریان بینیوە. دیداری یەکەم لە ساڵی 1985 لە لایان مامۆستا حەسەنی قازییەوە ڕێک خراوە. دیداری دووهەمیان دوای کۆڕەوەکەی باشور لە ساڵی 1991 بووە. شێرکۆ بێکەس دەچێتە تاران و دەیهەوێت لەوێڕا بچێتە ئوروپا. لە تاران شاملوو دەبینێت و دیدار تازە دەکاتەوە. دووایین دیداری شێرکۆ و شاملوو ساڵی 1996 دیسانەوە لە تاران بووە. ئەو دیدارە لە لایان دکتور قوتبەدینی سادەقییەوە...
ڕادیۆ کتێب 22- 12 یاسای ژیان 30.06.2025 52:34
جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر بابەتی فرەڕەهەندی ئایینی، بیردۆزی و پەرەسەندن بارگاوی کراوە. ئەم کتێبە لە مانگی مەی ٢٠٢٣دا لە لیستی زۆرفرۆشترین کتێبەکانی وڵاتانی کەنەدا، ئامریکا و بەریتانیادا بووە. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دە...
ڕادیۆ کتێب 21- مەم و زین 20.04.2025 45:00
زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی مەم و زینی ئەحمەدی خانی حەماسەی نەتەوەیی کوردان دەکەین. پاڵپشتی ئابووری: دارادنیت نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە وێنەکێش: نارین فەرەجی کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی ماڵپەری ئەمیر...
ڕادیۆ کتێب 20- کافکا ڕەشە وەک خۆر 03.03.2025 36:15
ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرا. کافکا نووسینی ڕۆمانی دادگایی لە نێوان ساڵی 1914 بۆ 1915 دەس پێ کرد. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە ناوی "جۆزیف کا"یە کە لە بەیانی سێیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا دەستگیر...
ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن 30.01.2025 32:59
ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن. هەر وەک هاوڕێکان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئ...
رادیۆ کتێب 18- شکسپێر و هاوڕێیان 19.12.2024 33:00
شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب فرۆشییە بۆ هەتا هەتایی داخرا. جۆرج ویتمن لە ساڵی ١٩٥١ کتێب فرۆشییەکی بە نێوی لو میستراڵ کردەوە. وەکوو ئەمەگ ناسییەک بۆ کتێبفرۆشی شکسپێر و هاوڕێیان نێوی ئەویان لەسەر خۆیان دانا. ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب چیرۆکی کتێبخانەی شکس...
ڕادیۆ کتێب 17- منداڵیی شازادە بچکۆلە 19.12.2024 37:47
شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە. لە ئەدەبیاتی گەلانیش دا لە ڕێژەی دە کتێبی گرینگی دونیایە. زۆربەی ساڵان بەینی یەک میلیۆن بەرگی لێ دەفرۆشرێ. دوای کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان ئینجیل، شازادە بچکۆلە زۆرچاپ کراوترین کتێبی دونیایە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب شازادە،...
ڕادیۆ کتێب 16- خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا 11.09.2024 38:34
ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسۆیەکی دوورەدەست لەگەڵ ژیانی نووسەر بە سەر گریمانە باوەکانی خۆکوشتن دا بێینەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین موزیک: قادر دیلان- فریشتە سامڕەند فەقێ زادە- هیوا مەم ئارارات- بیرانین محەممەد ئاکباش- نین...
ئەڵوەن 16.07.2024 30:36
ئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان دا بێینەوە و نەریتەکانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی دووانەی ژن و پیاودا لێک بدەینەوە. دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد :موزیک ڕۆژدا مەرزیە فەریقی خەجێ هەردەم- چاوکەن مەریەم ئیبراهیم پوور- وەرە یارم کانی و کیژان ئیبراهیم خەیات- کۆنسێر...
خەمۆکی چییە ؟ 21.05.2024 25:50
دەوروبەری 300 میلیۆن کەس لە دونیا لەگەڵ خەمۆکی بەرەوڕوو بوونەتەوە. خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی گرینگی جێگای لێوردبوونەوەیە. بە پێی توێژینەوەکان، هۆی سەرەکی خۆکوشتن لە دونیا خەمۆکییە. خەمۆکی لە سەر فکرەکانی ئێمە، ڕەفتار و هەستەکان کاریگەرە. کەسی خەمۆک توانای بەڕێوەبردنی کارەکانی نەماوە و وەکوو پێشوو ناتوانێ چێژ لە شتە ئاساییەکانی ژیان وەربگرێ. لەم ئەڵقەیە باسی خەمۆکی و لێکەوتەکانی دەکەین موزیک: تەوژم...
شەوئاوێز 1 09.04.2024 15:00
شەوئاوێزی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەیەکی دۆستانەیە. لە شەوئاوێزی ئەم جارە باسی نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش و نووسین لە تۆڕی ئینتەرنێت دەکەین. هەروەها باسی دەنگێک دەکەین کە غەم و پەژارەیەکی زۆری هەیە Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
هێمن هاتۆتەوە شار 12.03.2024 38:55
زۆر کەس پێیان وایە کە مامۆستا هێمن هەر تەنیا شاعیرێکە و بەس. بەڵام هێمن هەم شاعیرێکی سیاسی بوو و هەم سیاسیەکی شاعیر هەمیش تێکۆشەرێکی گەلخوازی بیرخاوێن بوو. هێمن کۆڵنەدەرێکی دڵبازی نیشتمان و ئاشق و سەوداسەری کوردایەتی بوو، پێداهەڵدەری جوانی و ژیان. تا بڵەی ڕووح سووک، دڵناسک و میهرەبان بوو، قسەخۆش و حازر جواب و نوکتەزان. لەم بەشەی ڕادیۆ کتێب باسی شاعیری نەتەوەیی گەل دەکەین، سەید محەممەدئەمین شێخەلئی...
سەد ساڵ تەنیایی 05.02.2024 15:00
ناتالیا گینزبورگ ژنەنووسەری ئیتاڵی دەڵێ گەر ڕاستە دەڵێن سەردەمی ڕۆمان بەسەر چووە و ڕۆمان مردووە وا باشترە حەموومان لەبەرگەورەیی دوایین ڕۆمانی دونیا سەر دابخەین و سڵاوێکی گەورەی لێ بکەین. باسی ئەڵقەی ئەو جارەی ڕادیۆ کتێب، ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی لە نووسینی گابریەل گارسیا مارکیزە موزیک . ڤیکتۆر خارا . پابلۆز گالینازوز . پەروین چاکار ڕادیۆ کتێب لە ئینستاگرام ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted on Acast. See...
جەمشیدخان 28.12.2023 25:43
لەم ڕۆمانەدا قسە لە ئازادی و نرخەکەیەتی، قسە لە توڕەیی مێژووە، قسە لە ئێستایەکە فریومان دەدات، باس و پرسیاری شوناسە، بە زمانێکی ڕوون و بە پەخشانێکی شاعیرانە بەختیار عەلی چیرۆکەکەی دەگێرێتەوە. جارێک گاڵتەچییانە و جارێک پڕ حەسرەت، جارێک سووکەڵە و جارێک سەنگین 'جەمشید خانی مامم کە هەمێشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد' چیرۆکی جەمشیدخانە کە لەگەڵ با دەفڕێت موزیک:مستەفا دادار موکری ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted...
قەڵای دمدم 24.11.2023 23:58
یەکێک لە کارەساتە هەرە گەورە و خوێناوییەکانی مێژووی کوردستان کە پاش دابەشکرانی ئەو وڵاتە لە نێوان عوسمانی و سەفەویدا ڕووی داوە گەمارۆدان، بەرخۆدان و گیرانی قەڵای دمدمە. شەهید بوونی ئەمیرخانی برادۆست وهاوپەیمانان و دۆستانی ئەو سەردارە مەزنەی کورد بەشێکی سەرنج ڕاکێشی مێژووی کوردستانە. بەڵام قەڵای دمدم چۆن قەڵایەکە و لەکۆ بنیات نراوە؟ بۆچێ لەسەر قەڵای دمدم شەڕ کراوە و بۆ بەرخۆدانی قەڵای دمدم گرینگە ؟...
هەزار و یەک شەوە 27.10.2023 22:30
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە چیرۆکی کتێبی هەزار و یەکشەوە. کتێبێکی لەمیژینە کە نووسەرەکەی ئاشکرا نییە دنگەکان:فەرهاد پیرباڵ،موژگان شاموحەممەدی موزیک:ڕیمیسکی کۆرساکۆڤ، ئوم کلسووم، هانی موجتەهیدی ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای ڕادیۆ کتێب لە ئینستاگرام Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
حەسار و سەگەکانی باوکم 22.09.2023 15:00
لەم ئەڵقەیە باسی حەسار و سەگەکانی باوکم یەکەمین کورتە ڕۆمانی شێرزاد حەسەن دەکەین و ئاوڕێک لە تیۆرییەکانی دەروونشیکاری لەسەر گرێپووچوکەی ئۆدیپ دەکەین. هەروەها یادی بەیتۆجان، هونەرمەندی گەورەی کورد سەوز ڕا دەگیرین. ،دەنگەکان: بەیتۆجان، فەرهاد پیرباڵ، شێرزاد حەسەن (شێرۆ) ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ئێوە بەشیر موشیرتان نەبینیوە؟ 25.08.2023 13:44
تا دایکی وەتەن دیل و یەخسیرە دڵتنەگ و خەمبار بەشیر موشیرە ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە گۆڕغەریبێک کە لەسەر ڕۆشەنبیرانی سەردەمی خۆی زۆر کارتێکەر بووە دەنگەکان: د کەمال فواد، پ جەمال نەبەز، پ عیزەددین ڕەسول عوود: ڕەحیم ئەلحەج ئاواز: ئاراس ئاژەند ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
لێکدانەوەی خەونەکان 08.08.2023 14:31
سیگمۆند فرۆید بنیات نەری بیرۆکەی دەروونشیکاری ئێستاش سەت ساڵ دوای مردنی لە ڕیزی یەکەمین و ناسیاوترین دەروونناسەکانی دونیایە کە لە 1856 لە فرایبێرگ کە دەبێتە مۆراڤیا لە وڵاتی چێکی ئێستا لە ماڵباتێکی جولەکەی . بازرگانی خووری هاتۆتە دونیا ئەڵقەی ئەم جارەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ژیانی سیگمۆند فرۆید و کتێبە ناوازەکەی دەنگەکان: ئەمیر و ئاراس دودوک: ژیوان گاسپاریان Hosted on Acast. See acast.com/privacy f...
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.