Diwaxan Podcast
The Diwaxan Podcast
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
Husk å besøke podkastens nettsted og støtte skaperen: podcasters.spotify.com
Forfatter
Diwaxan Podcast
Kategori
Podkastens nettsted
Siste episode
29. aug 2026
Hvor kan du lytte?
Podkaster i appen Replaio Radio Kommer snartPodkaster kommer snart til appen. Installer nå, og bli den første som ser en helt ny tilnærming til podkaster
Episoder
223#چرا حوسێن: ئەزموونی ٢٢ ساڵ کارکردن | بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ! 29.08.2026 1:33:24
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو چرا حوسێن بەڕێوبەری جێبەجێکاری بازرگانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆک و ئەزموونی کارکردنی بەڕێزیان لە ناو ئاسیاسێڵ و بە گشتی باس لە شێوازی بەڕێوەچوونی کار و پڕۆژەکانیان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتا ئێستا.
222#مامۆستا ئیسماعیل: نهێنی دەرمانە گیاییەکان، کەڵەشاخ و ناوککەوتن، سحری دەرزی ئاژنین! 29.08.2026 1:39:18
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا اسماعیل موشیر شارەزا لە بواری پزیشکی میلی و سەرۆکی کۆمەڵەی گژوگیاکارانی گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێک کە مشتومڕی لەسەر ئەویش چارەسەرە بە ڕێگەی سرووشتی وەک کەڵەشاخ و ناوک کەوتن و دەرزی ئاژنین و هتد.. هەروەها باس لە بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتیەکان دەکەین بە شێوازی تەندرووست.
نەوشیروان عەبدولڕەحمان: نهێنی مارەکانی کوردستان، ژەهر و سوودەکانی، مار کوشتن زەرەرە! #221 05.08.2026 1:17:47
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک نەوشیروان عەبدولڕەحمان مارناس و شارەزای مارەکانی کوردستان، باس لە ژیان و جۆری مارەکانی کوردستان دەکەین و چۆن ژەهراوی و بێ ژەهرەکان بناسینەوە و بە گشتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین، هەروەها چەندین زانیاری سەیر و نوێ لەبارەی مارەکانەوە ئاشکرا دەکەین.
پاراو ئەمین: هونەری خواردنی کوردی، تام و چێژی ڕەسەن, ئەو نهێنییەی هەموو خواردنێك خۆش دەکات! #220 05.08.2026 1:40:57
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ خاتوو پاراو ئەمین سەپان یەک لە شێفەکانی یەکەمین بڕاندی خواردنی کوردی (تارا ئەمین) باس لە چیرۆکی جەنابیان دەکەین هەر لە سەرەتاکانەوە چۆن هاتنە ناو ئەم بوارە و کاریان کردووە وەک شێفێکی بازرگان و تارا خانی خوشکیشیان لەسەر فێرکاری خواردن هەتا نوێترین کار و پڕۆژەی هەردوو لایان، هەروەها باس لە نهێنی ئامادەکردنی خوانە کوردیە بەتام و چێژەکان دەکەین.
هەندرێن وەرتی: پیشەی زێڕنگری، بازاڕی قەیسەری، زێڕ لای من تەنەکەیە! #219 05.08.2026 1:29:00
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەندرێن وەرتی سەرۆکی سەندیکای زێڕنگران و پسپۆڕی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆ دەکەین دەربارەی چیرۆکی ژیانی جەنابیان کە چۆن لە هەژارییەوە خۆی پێگەیاند و گەیشتووە بەوەی ئێستا، هەروەها باس لە کار و پیشەی زێڕنگری و بازاڕی قەیسەری دەکەیەن، تیشک دەخەینەسەر جۆرەکانی زێڕ و چۆنێتی درووستکردن و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی و چەندین بابەتی دیکە.
#218ئاوات نەسروڵا: نهێنییەکانی مێشك، چارەسەرکردنی کێشەکانت، چۆن زیرەکتر بیت! 19.07.2026 1:40:00
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاوات نەسروڵا ماستەرە بواری کارگێڕی و بەڕێوبەری ئاوات ئەکادیمی گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی بابەتی زیرەکی و شێوازی بیرکردنەوە و ئەو توانایانەی مێشک کە ڕۆژانە بەکاریاندەهێنین و پێویستمان پێیانە وەک سەرنج و یادگە و تەرکیز و بیرکتوانای چارەسەرکردنی کێشەکان.
مامۆستا عەبدولغەفور: نهێنی نمرەی پۆلی ١٢ ،گەورەترین هەڵەی قوتابیان، بیرکاری گۆرانیە!#217 19.07.2026 1:36:52
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا عبدالغفور عزيز پسپۆڕی بیرکاری باس لە بابەتی خوێندن و پۆلی ١٢ دەکەین کە قۆناغێکی گرنگ و چارەنووسازە بۆ قوتابیان هەروەها شێوازی خوێندن و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان دەخەینەڕوو، بەتایبەت بۆ وانەی بیرکاری، هەڵە باوەکانی قوتابیان، مامۆستای تایبەت و خوولی هاوینە و چەند بابەتێکی دیکە تاووتوێ دەکەین.
ئەم نیشانانەی قورگت پشتگوێ مەخە، هەبوونی جیوب راستە، بۆچی هەناسەت تەنگ دەبێت دوای جوانکاری لوت! 09.07.2026 1:29:34
لە ئەڵقەی ئەمجاریان لەگەڵ دکتۆر ئەرسەلان شەم پزیشکی پسپۆڕی بواری قوڕگ و لوت و گوێ گفتوگۆ دەکەین دەربارەی باوترین نەخۆشیەکان و کێشە و گرفتەکان وچۆنێتی چارەسەرکردنیان. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش پیشەی پزیشکی بە گشتی لە وڵاتی خۆمان.
د. کۆیار: هۆکارەکانی تاوان، بکوژە ترسناکەکان، نەخۆشیە دەرونییەکان و بیرکردنەوەی پیاوکوژەکان! #215 24.06.2026 1:24:40
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر کۆیار شێرکۆ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتی تاوانی کوشتنە چۆن ڕوودەدات و هۆکارەکانی پشتی چین، پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیە دەروونیەکان و ناڕێکیە کەسێتێکان، کەیسی حاڵەتە سەیر و دەگمەنەکان و زۆر لایەنی دیکە باس دەکرێت لەسەر بابەتەکە.
سالار جەلال: نهێنییەکانی تۆپی پێ، ئەفسانەکانی مێژوو، خۆشترین یارییەکان! #214 24.06.2026 1:27:41
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سالار جەلال شرۆڤەکار و بێژەری وەرزشی بەتوانا گفتوگۆ دەکەین لەسەر گەرموگوڕترین ڕووداوی ئەم ڕۆژانە کە ئەویش مۆندیالە، گەشتێک دەکەین بەناو مێژووی پاڵەوانێتیەکە و ئەفسانەکانی تۆپی پێ ڕووداوە گرنگەکان، هەروەها پێشبینیەکان و سوپڕایزەکانی ئەمساڵ باس دەکەین.
ژیار سینەماتیك: ٢ سەعات قسە کردن لەسەر جیهانی فیلم و زنجیرەکان#213 10.06.2026 2:02:49
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ژیار هەندرێن یەکەم پەیامنێر و شیکەرەوەی سینەمایی بە زمانی کوردی، گفتوگۆیەکی چێژبەخش دەکەین دەربارەی جیهانی سینەما و فیلم و زنجیرەکان، هەڵسەنگاند بۆ فیلم و زنجیرە جۆراوجۆرەکان دەکەین باس لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان و کاری ئەکتەر و بەرهەمهێنەرە جیهانیەکان دەکەین
مامۆستا ئاکام: نهێنیەکانی مامۆستای سەرکەوتوو، تێگەیشتن لە ناخی قوتابی، سزا و لێدان! #212 10.06.2026 1:43:29
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاکام ئیدریس باس لە پیشەی مامۆستا و خوێندن و پەروەردە دەکەین بە گشتی و بەتایبەتی ئەو پەیوەندیە تەندرووست و سەرکەوتووەی جەنابی مامۆستا لەگەڵ قوتابیەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر گرنگترین کێشە و گرفتەکانی پەروەردە و چۆنێتی چارەسەرکردنیان
#211 هونەر ئەحمەد: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئازادی ڕۆژنامەنووسی، چەکە دزراوەکان و ئاسایشی نیشتیمانی! 17.05.2026 1:30:27
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک هونەر ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی دیار و بە توانا گفتوگۆیەکی قووڵ و هەمەلایەنە دەکەین دەربارەی کار و پیشەی ڕۆژنامەنووسی و میدیایی لە کوردستان و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا، هەروەها بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و گۆڕانکاریەکان بە گشتی تاوتوێ دەکەین.
#210ڕاوێژ عوسمان: چیرۆکەکانی سروشت، ئاژەڵ و باڵندەکانی کوردستان، سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان! 07.05.2026 1:24:29
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕاوێژ عوسمان فۆتۆگرافەری شارەزا و بە ئەزموون لە بواری فۆتۆگرافی سرووشت گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی چیرۆک و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا. سەرەڕای حاڵەتی جەستەییەکەی بەهێزی کۆڵنەدان و بەهێزی ئیرادە گەیاندیە حەز و خولیاکەی.
#209 کاک جیهاد: کێشەکانی قژ و ستایل، سەرچاککردنی ٥٠ هەزاری، دوژمنەکەشم جوان ئەکەم 29.04.2026 1:34:34
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک جیهاد دەلاکی شارەزا و خاوەنی ١٢ ساڵ ئەزموون و هەڵگری ٩ بڕوانامەی جیهانی دەلاکی، باس لە پیشەی دەلاکی و چیرۆکی جەنابیان دەکەین لە ناو بوارەکەدا. هەروەها باس لە جۆر و کێشەکانی قژ، داهێنان و ستایڵە جیاوازەکان، قاڵبی دەموچاو و هەڵبژاردنی ستایلی گونجاو.
#208کاک عومەر: نهێنیەکانی جیهانی ئۆتۆمبێل، ڕاستییەکانی سەیارەی چینی، سەرئێشەکانی فیتەر 23.04.2026 1:46:50
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عومەر ناوەڕۆک درووستکەری بەتوانا لەسەر بواری ئۆتۆمبێل، گفتوگۆیەکی پڕ چیژ و زانیاری دەکەین لەسەر جیهانی ئۆتۆمبێل و نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانەکانی بوارەکە. هەروەها باس لە ئۆتۆمبێلی چینی دەکەین کە بابەتێکی گەرم و گوڕە و تیشک دەخەینە سەر کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئۆتۆمبێل و چەند بەرچاوڕوونیەکی گرنگ دەخەینەڕوو.
#207ئەم پۆدکاستە هیچ ژیانت ناگۆڕێت! 16.04.2026 1:36:06
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دیاری ئەبوبەکر پزیشک و خوێنەری چالاک باس لە بابەتی کتێب خوێندنەوە، ڕۆشنبیری، سوودەکان، بوارە جیاوازەکانی کتێب و تەواوی لایەنەکانی خوێندنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی گەشەپێدانی خوود و پەیوەندی بە چیرۆکی سەرکەوتن و شکست.
#206د.ئیمام: دکتۆری لەشجوانی، بەکارهێنانی هۆرمۆن، شەڕی کاپتنی کۆن و نوێ 16.04.2026 1:31:32
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئیمام پزیشکی گشتی و ڕاهێنەری لەشجوانی بە شێوەیەکی زانستیانە باس لە پڕۆسەی گەشەکردنی ماسوولەکە، وەرزشی لەشجوانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بەکارهێنانی هۆڕمۆن و کاریگەریەکانی، وزەی خۆراک و هاوکێشەی کێش دابەزاندن و کێش زیادکردن.
#205توانا عوسمان: پلانی ئیسڕائیلی گەورە، نەمانی شێخی شیعەکان، شەڕی ئاخیر زەمان! 16.04.2026 2:12:34
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکاری میدیایی، گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی ڕەگ و ڕیشە و دیوە ئاینیەکەی هەڵگیرسانی جەنگی ئیسڕائیل و ئێران و بیروباوەڕە ئاینیەکانی هەردوولا، هەروەها تێگەیشتنەکانی هەردوولا بۆ ئاخیر زەمان و هاتنی مەهدی و مەسیح دەخەینەڕوو
#204د.دانا: شەڕی توڕەیی و خۆشەویستی، گەورەترین کێشەکانی هاوسەرەکان, چارەسەری توڕەیی 16.04.2026 1:29:43
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا فازڵ پسپۆڕی کۆمەڵناسی و ڕاوێژکاری خێزانی و پەروەردەیی باس لە بابەتێکی هەستیار و گرنگ دەکەین کە ڕۆژانە بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵی، ئەویش حاڵەتی تووڕەبوونە هەر لە هۆکار ڕیشەکانیەوە هەتاوەکو چارەسەر دەخەینەڕوو، بەتایبەتیش تیشک دەخەینەسەر تووڕەیی لە پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان و لەناو خێزانەکاندا.
#203د.محەمەد ئامانج: لە سفرەوە بۆ سەدی گەشتی ماڵی خوا! 16.04.2026 1:31:12
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر محمد ئامانج پاڕەزانی، باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە پایەیەکی سەرەکی ئیمانە لە ئیسلام ئەویش بابەتی گەشتی حەج و عەمرەیە لەگەڵ بەڕێزیان کە وەک کەسێکی حەملەدار و شارەزا لە بوارەکەدا باس لە مێژووی سەردانکردن و ڕێکارەکانی سەفەرکردنەکەی و ڕووکن و ئادابەکانی عیبادەتەکەش دەکەین.
#202مامۆستا مورشید: سایکەلۆژیای ئیسلامی، کێشە دەروونییەکانی شەیتان، جەنگی نەفس! 16.04.2026 1:50:24
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا موڕشید ئەحمەد پسپۆڕی دەروونناسی، باس لە بابەتێکی گرنگ و جیاواز دەکەین ئەویش دەرووناسی ئیسلامیە کە بوارێکی تازەیە و هەڵگری کۆمەڵێک بنەما و تێزی تایبەت بەخۆیەتی، تیشک دەخەینەسەر لایەنە جیاوازەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر دەروونناسی شەیتان و نهێنیەکانی
#201م.هەڵاڵە ئەڵماس: ژن، ئیسلام، ئازادی 16.04.2026 1:41:39
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەڵاڵە ئەڵماس نووسەر و بانگخواز و چالاکوانی ژن باس لە بابەتی ژیانکردنی ئافرەتی موسڵمان و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەکەین لە سەردەمی مۆدێرن و پێشکەوتنی دنیا و چۆن خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم دنیا تازەیەدا. وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ و جەوهری دەدرێتەوە سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی ژن لەم سەردەمەی ئێستادا لە ڕوانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
#200١١ ئایەت بۆ هەموو کێشەکانت! 16.04.2026 1:05:34
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی عەلی باپیر باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە ئەویش بابەتی کارکردنە بە قورئانی پیرۆز و سوود وەرگرتنە لە چیرۆک و بەسەرهات و وانە کاریگەرەکانی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەماندا وەک ئەوەی ژیانمان ئاوێنەی قورئانی پیرۆز بێت. …
#199جیهانی غەیب و ئاخیرەت: نهێنیەکانی بەهەشت و دۆزەخ، بینینی خودا! 16.04.2026 1:44:16
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی علی باپیر گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی ئیمان بە جیهانی غەیب کە پایەیەکی سەرەکی بیروباوەڕە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. جەنابی دکتۆر کۆمەڵێک سەرنج و تێڕوانینێکی نوێ دەخاتەڕوو لەسەر بابەتەکانی بەهەشت و دۆزەخ، زاتی خودا، جیهانی بەرزەخ و ڕۆح کە جێگەی پرسیار و مشتومڕن لای زۆرێکمان
Lignende podkaster
Replaio er ikke podkastutgiver; programnavn, omslag og lyd tilhører opphavspersonene og distribueres via offentlige RSS-feeder.