Amir Abdolahpur
ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb
ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆل...
Visita il sito del podcast e sostieni chi lo crea: castbox.fm
Dove ascoltare?
I podcast nell'app Replaio Radio In arrivoI podcast stanno per arrivare nell'app. Installala ora e scopri per primo un modo tutto nuovo di vivere i podcast
Episodi
قەڵای دمدم 24.11.2023 23:58
یەکێک لە کارەساتە هەرە گەورە و خوێناوییەکانی مێژووی کوردستان کە پاش دابەشکرانی ئەو وڵاتە لە نێوان عوسمانی و سەفەویدا ڕووی داوە گەمارۆدان، بەرخۆدان و گیرانی قەڵای دمدمە. شەهید بوونی ئەمیرخانی برادۆست وهاوپەیمانان و دۆستانی ئەو سەردارە مەزنەی کورد بەشێکی سەرنج ڕاکێشی مێژووی کوردستانە. بەڵام قەڵای دمدم چۆن قەڵایەکە و لەکۆ بنیات نراوە؟ بۆچێ لەسەر قەڵای دمدم شەڕ کراوە و بۆ بەرخۆدانی قەڵای دمدم گرینگە ؟...
هەزار و یەک شەوە 27.10.2023 22:30
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە چیرۆکی کتێبی هەزار و یەکشەوە. کتێبێکی لەمیژینە کە نووسەرەکەی ئاشکرا نییە دنگەکان:فەرهاد پیرباڵ،موژگان شاموحەممەدی موزیک:ڕیمیسکی کۆرساکۆڤ، ئوم کلسووم، هانی موجتەهیدی ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای ڕادیۆ کتێب لە ئینستاگرام Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
حەسار و سەگەکانی باوکم 22.09.2023 15:00
لەم ئەڵقەیە باسی حەسار و سەگەکانی باوکم یەکەمین کورتە ڕۆمانی شێرزاد حەسەن دەکەین و ئاوڕێک لە تیۆرییەکانی دەروونشیکاری لەسەر گرێپووچوکەی ئۆدیپ دەکەین. هەروەها یادی بەیتۆجان، هونەرمەندی گەورەی کورد سەوز ڕا دەگیرین. ،دەنگەکان: بەیتۆجان، فەرهاد پیرباڵ، شێرزاد حەسەن (شێرۆ) ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
ئێوە بەشیر موشیرتان نەبینیوە؟ 25.08.2023 13:44
تا دایکی وەتەن دیل و یەخسیرە دڵتنەگ و خەمبار بەشیر موشیرە ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە گۆڕغەریبێک کە لەسەر ڕۆشەنبیرانی سەردەمی خۆی زۆر کارتێکەر بووە دەنگەکان: د کەمال فواد، پ جەمال نەبەز، پ عیزەددین ڕەسول عوود: ڕەحیم ئەلحەج ئاواز: ئاراس ئاژەند ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
لێکدانەوەی خەونەکان 08.08.2023 14:31
سیگمۆند فرۆید بنیات نەری بیرۆکەی دەروونشیکاری ئێستاش سەت ساڵ دوای مردنی لە ڕیزی یەکەمین و ناسیاوترین دەروونناسەکانی دونیایە کە لە 1856 لە فرایبێرگ کە دەبێتە مۆراڤیا لە وڵاتی چێکی ئێستا لە ماڵباتێکی جولەکەی . بازرگانی خووری هاتۆتە دونیا ئەڵقەی ئەم جارەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ژیانی سیگمۆند فرۆید و کتێبە ناوازەکەی دەنگەکان: ئەمیر و ئاراس دودوک: ژیوان گاسپاریان Hosted on Acast. See acast.com/privacy f...
پێشەکیەک + ژانی گەل 27.06.2023 15:34
گەر بمانهەوێ تەنیا 10 ڕۆمان بە کەسێک بناسێنین تا لە ئەدەبیاتی کوردی تێ بگات بێشک یەکێ لەوان بە دڵنیاییەوە ژانی گەل لە نووسینی ئیبراهیم ئەحمەدە ئەم ڕۆمانە ساڵی 1956 نووسراوە و شاکارێکی ئەدەبی بێ وێنەیە ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بەو ڕۆمانە دەنگەکان: ئەمیر عەبدوڵڵاپوور (پادکەستێر)، فەرهاد پیرباڵ (دەسپێک)، مام جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد. عوود: هۆمایوون عەزیزی Hosted on Acast. See acast.com...
سەدەیەک خەبات لە پێناوی زمانی کوردیدا 17.05.2023 17:10
کتێبی ئەو جارەمان کە پێکەوە باسی لێوە دەکەین کتێبی سەدەیەک خەبات لە پێناوی زمانی کوردی دا تیۆری، سیاسەت و ئیدەلۆژیییە کە ساڵی 2015 لە بنکەی ژین لە سلێمانی چاپ کراوە. کاک ئەمیر حەسەنپوور نووسەری کتێبەکە کاتێ خەریکی ئامادە کردنی تێزی دوکترای خۆی دەبێ بۆ تێزەکەی چاوپێکەوتنێک دەکا لەگەڵ ڕیفۆرمێری بەنێوبانگی زمانی کوردی پرۆفیسۆر تۆفیق وەهبی لە ساڵی .1976 هاوڕیان تکایە لە بۆچوون و پێشنیارەکانتان بێ بەری...
دۆن کیشۆت 15.04.2023 16:50
زۆر یەک لە ئێمە دۆن کیشۆتمان وەکوو کتێبێکی پێکەنینی خوێندۆتەوە بەڵام داستایێفسکی دۆن کیشۆتی پێ خەم بارترین و پڕ لە خەفەت ترین کتێبی دونیایە. هەبوونی ئەو هەمۆ بیروباوەڕە جیاوازە وای لە منیش کرد کە بەشی دووی پادکەستی ڕادیۆ کتێب تەرخانی شاکاری سێروانتس واتە دۆن کیشۆت بکەین. کارە ئەدەبییەکانی عەبدوڵڵا کەوسەری وەرگێری فارس لەسەر ئامریکای لاتین تیشکی هاویشتۆتە سەر ئەم بەشە. دۆن کیشۆت لە نووسینی سێرڤانتی...
پەتاتە خۆرەکان 18.03.2023 16:28
ڕاڤەی کتێبی پەتاتەخۆرەکان و بۆ دەبێ ئەو کتێبە بە هێند وەربگیرێ؟ بۆ فەرهاد پیرباڵ مۆدێرنە؟ دەتوانین مۆدێرنە و نامۆدێرنە بلکێنین بە کۆمەڵگای کوردەواری؟ .بۆ کتێبی پەتاتەخۆرەکان یەکێ لە باشترین کتێبەکانە Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
Podcast simili
Replaio non è un editore di podcast; i nomi dei programmi, le copertine e l'audio appartengono ai rispettivi autori e vengono distribuiti tramite feed RSS pubblici