Amir Abdolahpur

ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb

Education KU ↓ 34 episodi

ئەمن ئەمیری عەبدوڵاپوور دانیشتووی شاری مەهابادم لە نۆڕینگەی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونییەکان وەکوو دەروونناس ئیش دەکەم بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری پادکەست بووم. بەڵام ساڵانێکە بەردەوام گوێ دەدەمە پادکەست و چێژیان لێ وەردەگرم. دەنگی پادکەست زۆر وەکوو دەنگی کەسێک دەچێ کە لەبن گوێت بەردەوام دەجریوێنێ. وەکوو دەنگی دایکم کە بەردەوام بێدەنگ بوو بە جوانی نازانم کەنگێ هۆگری ئەوە بووم پادکەستێک بوەشێنم. ئەو کاتەی کتێبی پێدرۆ پارامۆم خوێندەوە کە هۆگری دەنگەکان بووم یان ئەو کاتەی ویستم خۆم بە تەواوی لە دەڤەری ئیدۆلۆجی دەرباز کەم. تێری ئیگلتۆن دەڵێ هیچ شتێ لە ئیدۆلۆجی جیا ناکرێتەوە و بەڵێ ئەوەش ئێوە و ئیدۆل...

Visita il sito del podcast e sostieni chi lo crea: castbox.fm

Autore

Amir Abdolahpur

Categoria

Education

Sito del podcast

castbox.fm

Ultimo episodio

25 ott 2026

Dove ascoltare?

I podcast nell'app Replaio Radio In arrivo

I podcast stanno per arrivare nell'app. Installala ora e scopri per primo un modo tutto nuovo di vivere i podcast

Scaricala su Google Play Installala gratis Android quasi 10 mln di download · valutazione 4,8 iOS in arrivo

Episodi

ڕادیۆ کتێب 34- ئۆدیب پاشا 25.10.2026

ڕشانه‌وه‌ و تاعون شاری تیبا ده‌ته‌نێت و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ده‌مرن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوداكان توڕه‌بوون، ئۆدیبی پاشا به‌ڵێن ده‌دات كه‌ به‌هه‌رجۆرێك بووه‌ خه‌ڵكی ڕزگار بكات، بۆیه‌ كریۆنی برای خێزانه‌كه‌ی ده‌نێرێته‌ په‌رستگای دڵف تاكو بزانێت فه‌رمانی خوداكان به‌ چییه‌، له‌ ئه‌نجامدا ده‌رده‌كه‌وێت خوداكان گله‌ییان هه‌یه‌، چونكه‌ لایۆسی پاشای پێشوو، كه‌سێك كوشتوویه‌تی ئیستا له‌و شاره...

ڕادیۆ کتێب 33- پاییزە 27.09.2026

هاتنی وەرزی پاییز بەتایبەتی لە هۆنراوەکاندا بە وەرزی خەمۆکی و دڵتەنگی ناسراوە، چونکە دەرفەتەکانی هاوین لە دەست دەچن و سەرما و سۆڵەی زستان بەڕێوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی ئاسمان خۆڵەمێشی دەنوێنێت و ڕووناکی بەرەبەیان لەناکاو نامێنێت. ئەڵقەی 33 ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە نواندنەوەی پاییز لە ئەدەبیاتی کوردیدا. نووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور موزیکەکان [1] payiz- adnan kartal [1] ewarey payiz- hesen germyan...

ڕادیۆ کتێب 32- ڕۆمیۆ و جوولێت 03.09.2026

لە بەر دەرگای کتێبفرۆشییەکی شاری ڤێرۆنا نووسراوەیەک لە نووسەرێکی نەناسراو هەیە کە دەڵێ زۆر کەس ئارەزووی خۆشەویستییەکی وەکوو ڕۆمیۆ و جوولێت دەکەن بێ ئەوەی بزانن ئەو خۆشەویستییە تەنیا سێ ڕۆژ درێژەی هەبوو و شەش کەسیشی بە کوشتدا. تراژیدیای ڕۆمیۆ و جولیێت تراژیدیایەکە کە لەلایەن ویلیام شکسپێرەوە نووسراوە و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی دوو گەنجی ئیتاڵی کە بنەماڵەکانیان لەگەڵ یەکتر ناکۆکن ڕادیۆ کتێب لە...

ڕادیۆ کتێب 31- ئۆتێلۆ 08.08.2026

تراژیدیای ئۆتێلۆ، تراژیدیایەکە لە دەوروبەری ساڵی 1603 لەلایەن ویلیام شکسپێر نووسراوە. شانۆگەرییەکە لە ڤینیسیا و قوبرس ڕوودەدات، فەرماندەی سەربازی مۆری ئۆتێلۆ نیشان دەدات کە لەلایەن ئەفسەرەکەی، ئیاگۆ، دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی گومان لە هاوسەرەکەی دێزدێمۆنا بکات کە خەیانەتی لێ دەکات. ئۆتێللۆ بە یەکێک لە مەزنترین کارەکانی شکسپێر دادەنرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێو تراژیدیایە گەورەکانیدا شانبەشانی ماک...

ڕادیۆ کتێب 30- مەرگەساتی شا لیر 12.07.2026

لە مەرگەساتی شا لیر، ویلیام شکسپێر تەنها چیرۆکی پاشایەک ناگێڕێتەوە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی، دەسەڵات، بەساڵاچوویی، خۆفریودان و بهای درەنگ ناسینی حەقیقەت دەنووسێت. ئەمجارە لە ڕادیۆ کتێب، بە یەکێک لە قووڵترین و کاریگەرترین تراژیدییەکانی ئەدەبی جیهاندا دەچین؛ شانۆنامەیەک کە دوای چوار سەدە هێشتا هەر پرسیارەکانی لەسەر مرۆڤ و ژیان تازەن. سەرچاوەکان: مەرگەساتی شالیر لە وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن.   توێژین...

ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس 18.06.2026

کتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە تاریکترین کارەکتەرەکانی ئەدەبی جیهانی. کارەساتی ماکبێس کە زۆرجار کورتکراوەتەوە بۆ ماکبێس (/məkˈbɛθ/)، ڕێی تێدەچێت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٦٠٦ نمایشکرابێت. ماکبێس دەربارەی کاریگەریی دەروونیی بەکارهێنانی توندوتیژەکان و زیانبەخشەکانی تەم...

ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت 20.05.2026

هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دەروونییەکانە. هاملێت تراژێدیایەکی خۆشەویستییە، تراژێدیایەکی خێزانیە و لە هەمان کاتدا تراژێدیای وڵاتێکە. قەیرانی فەیلەسووفێک و تراژیدیای مێتافیزیکە. هاملێت لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکاری قووڵ و هەژێنەرە لە سەر مرۆڤایەتی. دیالۆگە بەناوب...

ڕادیۆ کتێب 27- گیل گامێش 05.02.2026

گیلگامێش یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەفسانە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا و کارەکتەری سەرەکی داستانی گلگامێش کە لە کۆتایی ھەزارەی دووەمی پێش زایین بە زمانی ئەکەدی نووسراوە. ئەو پاشای مێژوویی شار-دەوڵەتی سۆمەری ئورووک بوو، کە دوای مردنی بووەتە ئەفسانە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی حەماسەی گیلگامێش و کارتێکەری ئەو بەرهەمە وەکوو کۆنترین دەقی مێژوو تا ئێستا دەکەین.   &nbs...

ڕادیۆ کتێب 26- مەزرای ئاژەڵان 17.12.2025

مەزرای ئاژەڵان کە لە ساڵی ١٩٤٥ بڵاوکرایەوە، چیرۆکێکی سیاسیغث کە ئاژەڵەکانی مەزرایەک شۆڕشێک دەکەن دژ بە میرانی مرۆڤییان و دەیانەوێت کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەن. بەڵام بەرە بەرە، بەرازەکان کە دەبنە ڕابەران، دەست بە زوڵمکردن و دیکتاتۆریەت دەکەن و کۆمەڵگەکە دەگەڕێنەوە بۆ باری خراپتر لە پێشتر.. ڕۆمانی (1984) کە لە ساڵی ١٩٤٩ بڵاوکرایەوە، وێنەیەکی ترسناکە لە داهاتوویەکی دیستۆپی کە تێیدا حکومەتێکی توتال...

ڕادیۆ کتێب 25- هیچ دۆستێک جگە لە پادکەستەکان 12.11.2025

ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراو لە زیندانی مانووس کتێبێکی ژیاننامەیییە کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەڤانی کورد بێهرووز بوچانی لە کەمپی پەنابەرانی مانووس نووسراوە. ئەم کتێبە کە ژیاننامەی خۆیەتی، بووچانی بە ئامێری مۆبایل نووسیویەتی و بە شێوەی پی-دی-ئێف لە دوورگەی مانووس ھاتووەتە دەرێ. بەهرۆز کە لە بنەچەدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێگەی وەتسئاپەوە بەشی زۆری پەڕت...

ڕادیۆ کتێب 24- کافکا لە کەنار دەریا 26.09.2025

کافکا لە کەنار دەریا (بە ژاپۆنی: 海辺のカフカ، یوومیبێ نۆ کافکا) ڕۆمانێکی نووسەری ژاپۆنی، ھاروکی موراکامییە، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بە ژاپۆنی بڵاو بوویەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ وەرگێڕدرا سەر زمانی ئینگلیزی، وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی لە پێرستی ١٠ باشترین کتێبەکانی ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بووە و خەڵاتی خەیاڵی جیھانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بەدەست ھێناوە. ئەم ڕۆمانە چیرۆکی دو...

ڕادیۆ کتێب 23- دەربەندی شێرکۆ، هەتاوی شاملوو 14.08.2025

شێرکۆ بێکەس و ئەحمەدی شاملوو سێ جار یەکتریان بینیوە. دیداری یەکەم لە ساڵی 1985 لە لایان مامۆستا حەسەنی قازییەوە ڕێک خراوە. دیداری دووهەمیان دوای کۆڕەوەکەی باشور لە ساڵی 1991 بووە. شێرکۆ بێکەس دەچێتە تاران و دەیهەوێت لەوێڕا بچێتە ئوروپا. لە تاران شاملوو دەبینێت و دیدار تازە دەکاتەوە. دووایین دیداری شێرکۆ و شاملوو ساڵی 1996 دیسانەوە لە تاران بووە. ئەو دیدارە لە لایان دکتور قوتبەدینی سادەقییەوە...

ڕادیۆ کتێب 22- 12 یاسای ژیان 30.06.2025

جۆردن پیتەرسۆن پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وڵاتی کەنەدایە. لە ساڵی ٢٠١٨ کتێبی "١٢ یاسای ژیان"دا: دژەهێزی ئاژاوەی بڵاو کردەوە. هەر یاسایەک باسی ڕاستییەکی ژیان دەکا و بە زۆر بابەتی فرەڕەهەندی ئایینی، بیردۆزی و پەرەسەندن بارگاوی کراوە. ئەم کتێبە لە مانگی مەی ٢٠٢٣دا لە لیستی زۆرفرۆشترین کتێبەکانی وڵاتانی کەنەدا، ئامریکا و بەریتانیادا بووە.   نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دابەش کردنی تکنیکی دە...

ڕادیۆ کتێب 21- مەم و زین 20.04.2025

زۆربەی نەتەوەکانی سەر گۆی زەوی حەماسەیەکیان هەیە کە شانازی پێوە دەکەن. یۆنانییەکان ئیلیاد و ئۆدیسەیان هەیە، ڕۆمیەکان ئەنئید، و ئینگلیسیەکان ڕۆمیۆ و ژولیەت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی مەم و زینی ئەحمەدی خانی حەماسەی نەتەوەیی کوردان دەکەین. پاڵپشتی ئابووری: دارادنیت نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دیزاینی تکنیکی و دەنگ: سامڕەند فەقێ زادە وێنەکێش: نارین فەرەجی کاوێر: سیاوەش ڕەحیمی ماڵپەری ئەمیر...

ڕادیۆ کتێب 20- کافکا ڕەشە وەک خۆر 03.03.2025

ئەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەون بینین. فرانتس کافکا (1883-1924) ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی بوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرا. کافکا نووسینی ڕۆمانی دادگایی لە نێوان ساڵی 1914 بۆ 1915 دەس پێ کرد. کەسایەتی سەرەکیی ڕۆمانەکە ناوی "جۆزیف کا"یە کە لە بەیانی سێیەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونیدا دەستگیر...

ڕادیۆ کتێب 19- بێگانە مردن 30.01.2025

ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن. هەر وەک هاوڕێکان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئ...

رادیۆ کتێب 18- شکسپێر و هاوڕێیان 19.12.2024

شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب فرۆشییە بۆ هەتا هەتایی داخرا. جۆرج ویتمن لە ساڵی ١٩٥١ کتێب فرۆشییەکی بە نێوی لو میستراڵ کردەوە. وەکوو ئەمەگ ناسییەک بۆ کتێبفرۆشی شکسپێر و هاوڕێیان نێوی ئەویان لەسەر خۆیان دانا. ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب چیرۆکی کتێبخانەی شکس...

ڕادیۆ کتێب 17- منداڵیی شازادە بچکۆلە 19.12.2024

شازادە بچکۆلە لە ساڵی ١٩٤٣ لە ئامریکا لە گەرمەی شەڕی دووهەمی دونیاگرەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە. ئەو کتێبە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە. لە ئەدەبیاتی گەلانیش دا لە ڕێژەی دە کتێبی گرینگی دونیایە. زۆربەی ساڵان بەینی یەک میلیۆن بەرگی لێ دەفرۆشرێ. دوای کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان ئینجیل، شازادە بچکۆلە زۆرچاپ کراوترین کتێبی دونیایە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب شازادە،...

ڕادیۆ کتێب 16- خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا 11.09.2024

ئەڵقەی خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسۆیەکی دوورەدەست لەگەڵ ژیانی نووسەر بە سەر گریمانە باوەکانی خۆکوشتن دا بێینەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین  موزیک: قادر دیلان- فریشتە سامڕەند فەقێ زادە- هیوا مەم ئارارات- بیرانین محەممەد ئاکباش- نین...

ئەڵوەن 16.07.2024

ئەحلام مەنسوور ڕۆمانی ئەڵوەنی لە ساڵی ١٩٧٩ نوویساندووە. ئەڵوەن باسی پەیوەندی لایەنە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگای کوردەوارییە. ئەڵوەن بۆتە بیانوویەک تا لەو ئەڵقەیە بە خۆمان دا بێینەوە و نەریتەکانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی دووانەی ژن و پیاودا لێک بدەینەوە. دیزاینی ڕووبەرگ: فریا مستەفانژاد   :موزیک ڕۆژدا مەرزیە فەریقی خەجێ هەردەم- چاوکەن مەریەم ئیبراهیم پوور- وەرە یارم کانی و کیژان ئیبراهیم خەیات- کۆنسێر...

خەمۆکی چییە ؟ 21.05.2024

دەوروبەری 300 میلیۆن کەس لە دونیا لەگەڵ خەمۆکی بەرەوڕوو بوونەتەوە. خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی گرینگی جێگای لێوردبوونەوەیە. بە پێی توێژینەوەکان، هۆی سەرەکی خۆکوشتن لە دونیا خەمۆکییە. خەمۆکی لە سەر فکرەکانی ئێمە، ڕەفتار و هەستەکان کاریگەرە. کەسی خەمۆک توانای بەڕێوەبردنی کارەکانی نەماوە و وەکوو پێشوو ناتوانێ چێژ لە شتە ئاساییەکانی ژیان وەربگرێ. لەم ئەڵقەیە باسی خەمۆکی و لێکەوتەکانی دەکەین موزیک: تەوژم...

شەوئاوێز 1 09.04.2024

شەوئاوێزی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەیەکی دۆستانەیە. لە شەوئاوێزی ئەم جارە باسی نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش و نووسین لە تۆڕی ئینتەرنێت دەکەین. هەروەها باسی دەنگێک دەکەین کە غەم و پەژارەیەکی زۆری هەیە  Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

هێمن هاتۆتەوە شار 12.03.2024

زۆر کەس پێیان وایە کە مامۆستا هێمن هەر تەنیا شاعیرێکە و بەس. بەڵام هێمن هەم شاعیرێکی سیاسی بوو و هەم سیاسیەکی شاعیر هەمیش تێکۆشەرێکی گەلخوازی بیرخاوێن بوو. هێمن کۆڵنەدەرێکی دڵبازی نیشتمان و ئاشق و سەوداسەری کوردایەتی بوو، پێداهەڵدەری جوانی و ژیان. تا بڵەی ڕووح سووک، دڵناسک و میهرەبان بوو، قسەخۆش و حازر جواب و نوکتەزان. لەم بەشەی ڕادیۆ کتێب باسی شاعیری نەتەوەیی گەل دەکەین، سەید محەممەدئەمین شێخەلئی...

سەد ساڵ تەنیایی 05.02.2024

ناتالیا گینزبورگ ژنەنووسەری ئیتاڵی دەڵێ گەر ڕاستە دەڵێن سەردەمی ڕۆمان بەسەر چووە و ڕۆمان مردووە وا باشترە حەموومان لەبەرگەورەیی دوایین ڕۆمانی دونیا سەر دابخەین و سڵاوێکی گەورەی لێ بکەین. باسی ئەڵقەی ئەو جارەی ڕادیۆ کتێب، ڕۆمانی سەد ساڵ تەنیایی لە نووسینی گابریەل گارسیا مارکیزە موزیک . ڤیکتۆر خارا . پابلۆز گالینازوز . پەروین چاکار ڕادیۆ کتێب لە ئینستاگرام ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted on Acast. See...

جەمشیدخان 28.12.2023

لەم ڕۆمانەدا قسە لە ئازادی و نرخەکەیەتی، قسە لە توڕەیی مێژووە، قسە لە ئێستایەکە فریومان دەدات، باس و پرسیاری شوناسە، بە زمانێکی ڕوون و بە پەخشانێکی شاعیرانە بەختیار عەلی چیرۆکەکەی دەگێرێتەوە. جارێک گاڵتەچییانە و جارێک پڕ حەسرەت، جارێک سووکەڵە و جارێک سەنگین 'جەمشید خانی مامم کە هەمێشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد' چیرۆکی جەمشیدخانە کە لەگەڵ با دەفڕێت موزیک:مستەفا دادار موکری ڕادیۆ کتێب لە سپاتیفای Hosted...

Ascolta il podcast ڕادیۆ کتێب|Radyo Kiteb su Replaio

Radio e podcast in un'unica app - gratis e senza registrazione. Installala oggi e non perderti il lancio

Scaricala su Google Play

Replaio non è un editore di podcast; i nomi dei programmi, le copertine e l'audio appartengono ai rispettivi autori e vengono distribuiti tramite feed RSS pubblici