Kurdish Poem Podcast

ئەدەبی کوردی - Kurdish literature

Society FA ↓ 49 episodes

Kurdish Podcast for every Kurds around the world .Kurdish literature is literature written in the Kurdish languages. Literary Kurdish works have been written in each of the four main languages: Zaza, Gorani, Kurmanji and Sorani.

Author

Kurdish Poem Podcast

Category

Society

Podcast website

podcasters.spotify.com

Latest episode

Feb 26, 2026

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android 5M+ downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

چوارینەکانی خەییام - Çwarînekanî Xeyyam 16.02.2024

چوارینەکانی خەییام کۆمەڵە شیعرێکە لە عومەر خەیام کە بە شێوەی چوار خشتەکی لە سەدەی ٤ و ٥ دا بە زمانی فارسی ھۆنڕاوەتەوە. ئەم کۆمەڵە شیعرە زۆرتر سەبارەت بە فەلسەفەیە. بە بۆنی نەبوونی دیوانێک کە لەیان خەییام یان کەسێکی دیکەوە کە لە ساڵانی کزیکی ژیانی خەییام نووسرابێت، ئاگادارییێکی زۆر سەبارەت بە ژمار و راسیەتی ئەم شیعرانە نیە. ئەم کۆمەڵە شیعرە بە زمانەکانی کوردی، لاتین، ئینگلیزی، فەڕانسەوی، ئاڵمانی، ئ...

شیعر حاجی محمد بۆ دەوڵەتی کوردی و دەسەڵات 01.08.2023

شیعر حاجی محمد بۆ دەوڵەتی کوردی و دەسەڵات

چەند پاژ لە چێشتی مجێور - Çêştî Micêvir - خوێندنەوەی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی 07.03.2023

چێشتی مجێور ژیننامەی خۆنووسی مامۆستا ھەژار (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی) یە کە تێیدا باسی سەرگوزشتەکانی ژیانی خۆی دەکات. ئەمە یەکێکە لە پەڕتووکە دەگمەنەکانی ئۆتۆبیۆگرافی بە زمانی کوردی ، کە مامۆستا ھەژار بە زمان و گێڕانەوەیەکی شیرین باسی خۆی و بەسەرھاتەکانی کردووە. [١] ئەم کتێبە بەنرخە پاش کۆچی دوایی مامۆستا هەژار بڵاو بۆتەوە. گەشتێک لە گوڵزاری شیعر و پەخشانی هەژار خوێندنەوەی ماجد مردوخ روحانی All rig...

قانع - پەرێشانی |Perêşanî -Qanî 03.03.2023

ئەی کوردی خەفەت بار و بریندار و پەرێشان ئەی میللەتی بێ پشت و بەبێ یاوەر و عوریان جێماوی لەگەڵ نەوعی بەشەر تاقمی یاران ماڵداری بەبێ ماڵ و سەری بێ سەر و سامان ڕاستۆ بە لەخەو سەیری بکە عالەمی ئیمکان کوردینە ئیتر خزمەتی ئەغیار هەتا کەی؟ شوێن کەوتنی بێگانەیی خونخوار هەتاکەی؟ دڵپاکی لەگەڵ عەقرەبی چزدار هەتا کەی؟ هەڵگرتن و ماچکردنی ڕەشمار هەتا کەی؟ عالەم هەموو خەندان و ئەتۆش زاری و گریان کوردینە وەرن حاڵ...

یه دووسی دیرم | ye dûsî dîrim 01.03.2023

یه دوسی دیرم مەڵگشایملکشاهی Malekshahi

هێمن - ناڵەی جودایی |hêmin - nalley cudayî 05.02.2023

هێمن - ناڵەی جودایی- خوێندنەوەی باست غەریب ---ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە، ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە، موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن، زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن، مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان، مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟! ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە، ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە، بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پ...

تووشی لافاوی عیلمم بووم... فایق بێکەس 02.09.2022

تووشی لافاوی عیلم بووم و بەڵام زوو دەرپەڕیم سواری وا پۆڕی جەهل بووم و بەناویا تێ پەڕیم سەد شوکر ئۆخەی نەجاتم بوو لە باسی عیلم و فەن نامگرن جارێکی تر بۆیە لە کەیفا هەڵپەڕیم گەرچی تا ئێستا وتوومە! تێ بگەن زوو پێ بگەن بەو قسانەم قەتعییەن باوەڕ مەکەن، سەگ بووم وەڕیم خوێندەواری شێتییە، هەر جەهلە ئینسان سەر ئەخا گەر لەمەولا ناوی عیلمم برد بزانن سەرسەریم هێندە تەعقیبی هەقم کرد تاکوو نانی خۆمم بڕی سووک و...

عەبدوڵڵا پەشێو مژدە | Ebdulla Peşêw 18.05.2022

مژدە گوێم لێ بگرن! مژدەم پێیە، بۆ هەمووتان: کەفەڵپان و ڕیوەڵەتان، زڕتەبۆز و بوودەڵەتان، سیخوڕ و بەچکەسیخوڕتان، سکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتان، یەک یەک وەزیر و گزیرتان قونکی پیاز و سەری سیرتان دەیڵێمەوە، مژدەم پێیە بۆ هەمووتان: سەر و سەکوت بە بۆیاخ و بێ بۆیاختان، فایلسووک و فایلقورسی شار و شاختان ملیۆنێر و ملیاردێرتان یەکژنداری بەردکونکەرە و دەژنداری بنزگتێرتان، گوێم لێ بگرن، چونکە ئێوە لەم دنیایە، ک...

پارچە شیعرێکی سیمین چایچی 08.05.2022

پارچە شیعرێکی سیمین چایچی

ھێمن | عیشق و ئازادی |Hêmin | 'îşq û azadî 21.04.2022

ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر! ئەوەندە دەردەدار و بێپەرستارم کە پێم وایە: لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر! گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم: لە پێشمدا...

خەجێ و سۆفی - شێخ ڕەزای تاڵەبانی | Şêx Rizayê Talebanî : Sufi & Khaje 13.04.2022

بەهیوای ئەو ڕۆژەی کەکەس شەیتانەکانی تری ئەو کاتەناپەرستێت. نابێت کەس بکوژرێت بۆ ئەوەی داوای ئازادی بکات با چیتر خەڵک شوێن ئەم عەرەبانە نەکەوێت ئەو کاردانەوە بێسەرپەرشتانەی کە ڕێز لە هیچ نەریت و بیروباوەڕێک ناگرن هیوادارم خاتوو میا خەلیفە خۆشمان ببوورە بۆ بەکارهێنانی وێنەکەی   Special Thanks to Lady Mia Khalifa . ------------------------------- Sheikh Riza Talabani was a celebrated Kurdish poe...

ھۆنراوە: ئاسۆ | خوێندنەوەی: ناسر ڕەزازی 13.04.2022

خوێندنەوەی: ناسر ڕەزازی

سەدان ساڵە - عەبدوڵڵا پەشێو |Abdulla Pashew - For Hundreds of Years 09.04.2022

سەدان ساڵە عەبدوڵڵا پەشێو سەدان ساڵە لە وێرانە ماڵی خۆمدا کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم سەدان ساڵە حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم. سەدان ساڵە ڕۆژێک دەبم بە مەیتەری والی بەغدا ڕۆژێک لە تاران کوتالم ڕۆژێک لیفکەم پشتی ژنی سولتان دەشۆم، ڕۆژێک گەسکم شام دەمالم! سەدان ساڵە وەکو چەنگێک دانە وێلە، ئاشی مێژوو فرێی داوم. ھەرچوار دەورەم شارۆچکەیە و مێروولە دەمیان تێ ناوم. سەدان سا...

پەرتەو کرماشانی - ئەی هەوار | پرتو کرماشانی|Pertew Kirmaşanî - Ey Hewar 29.03.2022

پرتو کرماشانی❤️❤️❤️   شعر: ئەی هەوار    تهیە و تدوین: استودیو دنگ پەراو   وحید نظری کرماشانی ------------------------------------------------ Parto Kermashani 

شێرکۆ بێکەس :کۆماری سێدارە 18.03.2022

شێرکۆ بێکەس ئەمڕۆ با بریندارە و ھەتاوێکی سووری لێ ئەچۆڕێتەوە ھەموو درەختەکان بوون بە دار ھەنار ھەموو ماڵەکان ئەرخەوانین ھەموو شەقامەکان ھەستاونەتە سەر پێ ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەما پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە لەسەر سێدارەوە ھەڵفڕیون و شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان کۆترە سوورەکان دەڵێن ئێمە گمەی ئەو چیایانەین کە ناگوێزرێنەوە ئێمە گەرووی ئەو شعرانەین کە وشک ناکەن ئێمە لە نەسلی ئەو باھۆزانەین ک...

عەبدوڵا پەشێو : تەزبیح 12.03.2022

بەو تەزبیحە چ دەژمێری؟

عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە 09.03.2022

ئیتر بەسە  نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە، تا سەدان ساڵ جەرگەی شەڕی نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ. "دڵ" یش نییە¹ تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان، سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ. هەر مەشخەڵێک لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە. چیای حەمرینش، هەر بستێکی لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە² وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر، هەر بەسامە، مەند و کڕە. لەسەر زەوی تەختی بکەن، لەبن زەوی ها...

دوو دانە دوو - نادر قازی (کوردستان نابێ بە چوار) 26.02.2022

دوو دانە دوو  شيعرى نادر قازى   وەبیرمە لە مەکتەبا دەیان پرسی دوو دانە دوو دەکاتە چەند ؟  هەموو تێکرا دەیان نووسی دەكاتە چوار کەچی ئەمن لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێناو دەهاتمە خوار   ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی ،،،،   لای من وابوو دوو دانە دوو دەبێت بە یەک نابێ بە چوار  لای من وابوو ددان و دوو لێو و زبان نابن بە چوار دەبن بە زار بەتێکڕایی دەکەن هاوار  لای...

شارەکەم سنە - 5 18.02.2022

کتێبی " شارەکەم سنە " ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی ش...

شارەکەم سنە - 4 16.02.2022

کتێبی " شارەکەم سنە " ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی ش...

شارەکەم سنە - 3 14.02.2022

کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی شار...

شارەکەم سنە - 2 10.02.2022

کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی شار...

شارەکەم سنە - 1 04.02.2022

کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی شار...

ھەڵۆ - سوارە ئیلخانیزادە 29.01.2022

 خوێندنەوەی عەلی سۆهرابی پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە ھەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ تاو ھەناوی نییە وا مات و پەشێو لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ ژینی خۆی ھاتەوە بیر پیرەھەڵۆ بە قسە خۆشە مەترسیی مردن تاڵە ئەو ھەستی بە مردن کردن کاتی کۆچکردنە وەختی سەفەرە داخ...

Listen to the ئەدەبی کوردی - Kurdish literature podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.