Sia Nariman
نوانە - Nwane
نوانە پۆدکاستێکی تاکەکەسییە بە کوردی. گرنگی دەدەم بە بیروڕای خۆم و هاوڕێیانم، کە میواندارییان دەکەم.Keywords: nwane, nwana, sia, nariman, kurdish podcast
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
نەتەوەچی و زۆمبییەکانی - عرووبە، ئاریایی و کوردایەتی - پۆدکاستی نوانە 16.06.2026 32:29
پێکەوە گەشتێک دەکەین بۆ قووڵایی یەکێک لە ڕەشترین و مەترسیدارترین ئایدیۆلۆژیاکانی مێژوو: نازیزم و سۆسیالیزمی نەتەوەیی. ئەمجارە، تیشک دەخەینە سەر کتێبی "ناسیۆنالیزم وەک کینە و بەغیلایەتی" نووسینی مێنۆ تێر براک، کە پێمان دەڵێت چۆن نەتەوەچییەکان بوونە زۆمبییەکی مێژوویی و بۆچی پێویستە لە ئاکامەکانی ئەمڕۆماندا وریا بین.تێر برات بە چاوێکی ڕەخنەیی و قووڵ، پەردە لەسەر لایەنە دەروونی و فیکرییەکانی...
زبڵی ڕۆشنبیران - کێ بڕیار دەدات تۆ ڕۆشنبیریت؟ پۆدکاستی نوانە 12.06.2026 9:58
لەەم ئەڵقەیەی پۆدکاستەکەماندا، پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین وەهمەکانی کۆمەڵگا و ناوەندی فیکری لادەدەین: چەمکی "ڕۆشنبیر".ئایا بەڕاستی پێوەرێکی زانستی هەیە بۆ ئەوەی بزانین کێ ڕۆشنبیرە و کێ نییە؟ یان ئەمە تەنها وشەیەکی ناڕێک و لاستیکیی کۆمەڵایەتییە کە کەوتووەتە سەر حەز و ئارەزووی تاکەکەسەکان؟ لەم ڤیدیۆیەدا باسی "زبڵی ڕۆشنبیران" دەکەین و ئەو تەڵە فیکرییانە هەڵدەماڵین کە زۆرجار خە...
لەگەڵ ئاری محی الدین - نوانەیەک بە زنجیرە ی Pluribus شیکردنەوەیەکی ئەکادیمیانە ''سپۆیل!!!'' 05.02.2026 1:15:50
١.زنجیرەیەکی زانستی-خەیاڵی و سایکۆلۆژییە لەلایەن ڤینس گیلیگان (داهێنەری Breaking Bad) دروستکراوە و Rhea Seehorn ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. ٢. چیرۆک: باس لە داهاتوویەک دەکات کە تێیدا سیگناڵێکی نامۆ هەموو مرۆڤەکان دەبەستێتەوە بە یەک "هۆشی بە کۆمەڵ"ـەوە (Hive Mind) و هەمووان دڵخۆش و ئاشتیخواز دەبن. ٣. گرێی زنجیرەکە: کارۆڵ (ڕۆماننووسێکی ڕەشبین) تاکە کەسە کە بەرگریی هەیە و تێکەڵی ئەو هۆشە گشتی...
ئەلفوبێی سینەما و نهێنی پشت خەڵاتەکان لەگەڵ ئاری محی الدین - نوانە پۆدکاست 05.02.2026 50:57
* تێگەیشتن لە چەمکە سەرەتایی و بنچینەییەکانی سینەما. * خەڵاتە سینەماییەکان (وەک ئۆسکار و کان و...) چیین و گرنگییان چییە؟ * پێوەرەکان بۆ دیاریکردنی "باشترینەکان" لەسەر çi بنەمایەکە؟ * چۆن جیاوازی دەکرێت لە نێوان ئەکتەرێک کە شایەنی خەڵاتە و ئەوانی تر؟ * سینەماتۆگرافی چییە و بۆچی یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی فیلم؟ #نوانە #سینەما #دراما #کوردی ------ کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sia...
لە کوێووە ئێمە دەزانین یا سەرچاوەکانی زانین چین | نوانە ١٤ | وەرزی ٣ 10.12.2025 59:47
لەگەڵ مامۆستا ڕزگار شەوکەت ئەمجارە لە بەشی دووەمی سەرچاوەکانی زانین قووڵ بووینەوە. هەروەها قوتابخانەکانمان ڕیزکردووە لەمسەری توندەوە بۆ ئەوپەڕی. هەتاکو دەگاتە قوتابخانەی مەعریفە لەلای تەیمییەکان (شێخی ئیسلام) #نوانە #پۆدکاست ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/ کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/causality لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان | نوانە ١٣ | وەرزی ٣ 29.11.2025 9:33
باسێکە لەسەر ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/السببية لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان. تەماشاکردنی بیانووی هەردووکیان بۆ ئەم باسە. بە #کوردی لە #نوانە #پۆدکاست ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
خڕە یا خۆفرۆشە؟ - بیانوی زانین لە نوانە ئەڵقەی ١٢ وەرزی ٣ 27.11.2025 19:09
هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەوەی، کە زانین و بیانووەکەی لەلای خۆمان چۆنە؟ ئێمە چۆن بەڵگە بۆ زانینی خۆمان دێنینەوە؟ ------ کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianariman بڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/ کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
مەعریفەتناسی | ئێمە چۆن دەزانین؟ | بەشی یەکەم | نوانە ١١ | وەرزی ٣ 14.11.2025 29:18
بەشی یەکەم: سروشتی زانین (Nature of Knowledge)- گوزەرێکی خێرا لە زانینزانیدا بەشی یەکەم -ئایا هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بنچینەی زانینەکانمان چییە؟ ئێمە چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە دەیزانین ڕاستە؟ئەم ڤیدیۆیە گەشتێکی قووڵە بۆ نێو جیهانی "بیردۆزی زانین" یان ئەپستمۆلۆجی (Epistemology)، کە یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی فەلسەفە. پێکەوە پێناسەی کلاسیکی زانین (باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار) شی دەکەینەوە، ڕووبە...
مریشکی من - پۆدکاستی نوانە ئەڵقەی ١٠ وەرزی ٣ 03.11.2025 17:42
چیرۆکێکی تەنزی وێژەی تورکییە، کە بۆ گەلانی خۆمان و حوکمڕانییەکانیان زۆر شیاوە. #نوانە #پۆدکاست #سیا ---------------------------------------------------------- YouTube: https://www.youtube.com/@SiaNariman Telegram: https://t.me/sianariman X: https://x.com/sianariman
کەی دەتوانین بڵێین "ئەمە هەڵەیە"؟ - نوانە ٩ وەرزی ٣ 22.08.2025 15:06
لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هەموومان دەستمان بە زانیاری گەیشتووە، بەڵام ئایا ئەمە واتای ئەوەیە، کە دەتوانین ڕای خۆمان لەسەر هەموو بابەتێک بدەین؟ لەم بەرنامە ١٥ خولەکییەدا جیاوازی نێوان "زانین" و "شارەزایی" دەخەینەڕوو، سەیری ئەوە دەکەین، کە بۆچی پسپۆڕیتی گرنگە، و فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبین. لە نموونەی دروستکردنی ماڵەوە تا تیۆریەکانی ئاینشتاین، ئەم پرسیارە گرنگە وەڵام دەدەینەوە...
مێتافیزیک - زبڵی ئەقڵ یا کرۆکەکەی؟ - نوانە ٨ وەرزی ٣ 31.07.2025 19:11
لەم ئەڵقەیەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی خەیاڵی بەناوی ''کاروان'' وتوێژی ڕا و دژی ڕاکەی دەکەین. کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcastبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
ڕووکەشییەکان ''سەتحییەکان'' لەلای نیکۆلاس کار - نوانە ئەڵقەی ٦ وەرزی ٣ 21.03.2025 7:16
گەشتێکی خێرایە بەچەند هەڵەتی کتێبەکەی نیکۆلاس کاردا، کە بۆ ئینتەرنێت ئێمە گێلتر دەکات. بەستەری کتێبەکە: https://www.nicholascarr.com/?page_id=16nicholascarr/Nicholas_Carrs_The_Shallows.html..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣ 12.03.2025 31:39
لەم ئەڵقەیەدا دەچینە ناو جیهانی ڕۆمانی "منداڵانی گەڕەکەکەمان"ـی نەجیب مەحفوز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات. ئەم ڕۆمانە میتافۆرییە/مانادانێکە، کە بە یەکێک لە شاکارەکانی وێژەی عەرەبی دادەنرێت، چیرۆکی گەڕەکێکی قاهیرە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن کەسێکی بەناوی جەبلاوی بەڕێوە دەبرێت. هەروەها کورتەیەک لەسەر ژیانی و هۆکارەکانی تیرۆرکردنیڕۆمانەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی نێ...
کلاوچییەکانی نوێگەریی و سەرسەرییەکانی تەکفیر - بیلال فەزڵ - نوانە ئەڵقەی ١ وەرزی ٣ 18.01.2025 52:23
00:00 پێشەکی 02:52 ناساندنی "بلال فضل" وەک وتارنووس و سیناریستێکی میسری. 06:06 شرۆڤەی دیاردەی "دوو فاقی" و "دەبڵ مۆڕاڵ" . 09:22 گفتوگۆکردن لەسەر مەفهومی ئازادی و لیبرالیزم. 22:25 ئاماژەدان بە گرنگیی ڕاستگۆیی و دژایەتیکردنی دوو فاقی. 28:29 ڕێگا چارە چییە؟ 32:15 باسکردنی دیاردەی تەکفیر. 51:22 کۆتایی کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane --------------------------------- توی...
کتێبی ''ئەقڵانییەت'' ــی ستیڤن پینکەر - - نوانە ئەڵقەی ٢٢ وەرزی٢ 25.11.2024 26:50
ستيفن پینکەر زانایەکی زانستی دەماغە و مامۆستای زانستی دەروونیە لە زانکۆی هارڤەرد. بەناوبانگە بە شیکاری زانیاری و نووسینی کتێبی ئەو بوارە وەک *ڕەمکی زمان* و *ڕۆشنگەریی ئێستاا*. لە کتێبی *ئەقڵانییەت*. پینکەر هەوڵدەدات بیرکردنەوەی لۆژیکی و کارپێکردنی زانیاری سەرچاوەدار ڕوون بکاتەوە. باسی ئەوە دەکات چۆن توانیین بە تێڕامان و هەڵسەنگاندنی لۆژیکی وەڵامە چاکەکان هەڵبژێرین. بەستەری کتێب: https://www.amazon...
ڕەوشت دوای کانت بۆ ئەمڕۆ - نوانە ئەڵقەی ٢١ وەرزی٢ 08.11.2024 36:33
لەم ئەڵقەیەدا لەسەر هەموو قوتابخانەکانی ڕەوشت لە ئیمانوێل کانتەوە بۆ جۆنت ستیوارت میل و ئەمڕۆی جیهان. هەروەها خستنەپێشی گرێکوێرەی شەمەندەفەرەکە trolley problem وەکو سەنگی مەحەک بۆ هەر شێوە و شیکارێک. کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman #کتێب...
ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان- نوانە ئەڵقەی٢٠وەرزی٢ 29.09.2024 1:07:23
پۆدکستی نوانە؛ ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان. بە ڕاژەی هەردوو مامۆستای ئازیز لە کوردستانەوە. بۆ بینینی ئەڵقەی تر لەسەر هیوم و ڕەوشت، تکایە سەردانی ئەڵقەی (هیوم و ڕەوشت لە کۆبانێ و غەزە)بکە. - هاوار بەرزنجی - ڕزگار شەوکەت - سیا نەریمان --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sian...
بنەچەی مەعریفە و فەلسەفەی ئەزموونگەریی لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٩وەرزی٢- سیا نەریمان 12.09.2024 20:41
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی فەلسەفەی ئەزموونگەریی و ڕێڕەوی زانستی هەبوو. ئەو پێی وابوو، کە ئێمە وەکو کاغەزێکی سپی لەدایک دەبین. بەڵام ئەزموون لە ڕێگەی هەستەکانەوە پڕی دەکاتەوە. هەمان کات دژی زانینی زگماک یا ڕەمک بوو لە مرۆڤدا. بەستەری کتێبەکەی Essay Concerning Human Understanding: http://www.philotextes.info/spip/IMG/pdf/essay_concernin...
بنەچەی لیبرالیزم و سەرەتای عەلمانییەت لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٨ وەرزی٢- سیا نەریمان 05.09.2024 19:52
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی دیموکراسی نوێ هەبوو. لۆک باوەری وا بوو مرۆڤ هەموو مافە سروشتییەکانی لە ڕەچەڵەکەوە هەیە، وەک مافی ژیان، ئازادی و خاوهدارێتی. ویستی حکومەت بە رێککەوتنی مرۆڤایەتی دەدرێت بۆ پاراستنی ئەم مافانە لە چوارچێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتیدا. لۆک دەیوت، ئەگەر حکومەت مافەکانی خەڵکی نەپاراست، خەڵک مافیان هەیە بەرامبەر بەرگری لە...
پۆدکاستی نوانە | دەروونشیکاری جەماوەری گۆستاف لۆبۆن | ئەڵقەی١٧ وەرزی٢ 08.08.2024 24:29
ئەمجارە نوانەیەکی کورتە بەسەر هەندێک لە خاڵە گرنگەکانی ''دەروونشیکاری جەماوەر''ـی نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاف لۆبۆن(١٨٤١-١٩٣١). لەگەڵ هەندێ نمونەی ئەم سەردەمە و بەتایبەت دۆخی کوردستان. پزیشک و مێژوونووسی فەرەنسی • لە پارێزگای نۆگەرس-لۆرۆترو، (فەرەنسا) لەدایک بووە، لە پارێزگای مارنێ لا کوکێت، (فەرەنسا) کۆچی دوایی کردووە. • پزیشکی خوێندووە و لە ئەوروپا و ئاسیا و باکووری ئەفریقا...
هەڵەوێژی ژیربێژی logical fallacies | پەڕینەوە بۆ ئەنجام Begging the Question | سیا نەریمان 23.07.2024 7:27
زنجیرەی هەڵەگێڕی ژیربێژی |logical fallacies | المغالطات المنطقية بەشی یەکەم: Begging the Question | پەڕینەوە بۆ ئەنجام بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی: https://en.wikipedia.org/wiki/Begging_the_question #podcast #نوانە #کوردستان #fallacy #مغالطة #هەڵەگێڕی #لۆژیک --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
پۆدکاستی نوانە | دوای شکستی دەوڵەتی ئاینی و مۆدێرن، چیمان هەیە؟ | ئەڵقەی١٦ وەرزی٢ 14.07.2024 33:36
وەکو دەردەکەوێت لەم ڕۆژانەدا ئەو بنەما سەرەکیانەی وەکو ڕەوشتی باشە بۆ تاک و کۆی سیستەمی دەوڵەت نادروست یاخود ناقوڵا کەوتۆتەوە. لەم ئەڵقەیەی نوانە دەربارە کێشەکانی ڕێڕەوە ڕەوشتییەکان تاکو ئێستا و چەمکی بەرژەوەندی گشتی وەکو چارە خراونەتە ڕوو. #نوانە #کوردستان --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman20...
پۆدکاستی نوانە | فاشیزمی دوو گۆڵی | سیا نەریمان - بڕوا عەلادین | ئەڵقەی١٥ وەرزی٢ 10.07.2024 55:00
لەم ئەڵقەیە باس لەوە کراوە بیرۆکەی پۆدکاست یەکێکە لە بیرۆکە سەرکەوتووەکان بۆ گەیاندنی پەیامەکانتان. هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستەخۆ دەربڕی ڕای تایبەتی تۆ بێت. لە بەشی دووەم باس لە مێژووی بەکارهێنانی فاشیزم لە ناو یاری تۆپی پێ. ئەوەش خراوەتە بەرباس کەوا لە دۆخێکی وا چۆن مامەڵە بکەین. سەرەتا: 00:00 بیرۆکەی پۆدکاست: 2:18 فاشیزمی دوو گۆڵی: 19:10 لە #نوانە بە #کوردی --------------------------------- https://p...
نێت وەکو حەوشەی دواوە - نوانە ئەڵقەی١٤ وەرزی٢ 01.07.2024 18:51
لەم ئەڵقەیەدا باسی گوێگر/بینەر لەسەر نێتمان کردووە بۆ تۆی خاوەن بەرهەم. چەند جۆرن و چەندیان دابەش دەبن بۆ بەشێکی بچووکتر. پاشان باسی ئەو گوێگرانەی، کە نێت بە حەوشەی ماڵی خۆیان یا دواوە دەزانن لە #نوانە بە #کوردی --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
سێ جۆرەکەی جوان و نابووت ''تحسین تقبیح'' لە هەر سێ قوتابخانەکانەی ئسوڵ(چاککراو) - Nwane 08.06.2024 33:56
لەم ئەڵقەیەدا دەمانەوێت باسی هەر سێ خاڵەکەی هەر سێ ڕێڕەوەکەی ئسوڵ بکەین، کە بریتین لە ئەشعەری، ماتوریدی و موعتەزیلە. پاشان خاڵی جیاوازی و کێشەکانیان لەهەر ڕوویەکەوە. کلیلەوشەکان: نوانە، ئیسلام، لاهوت، مەسیحی، جولەکە. Nwane, Nawna, Sia Nariman --------------------------------- Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.