Dr Pavel Vet
Kurd Podcast / Veterinarian
پۆدکاستەکەم دەربارەی پزیشکی ڤێتێرنەری و تەندروستی ئاژەڵانە هەروەها گفتوگۆی زانستی و دۆستانە لەسەر ئەو بابەتانەی کە گرنگن بۆ خەڵک بەگشتی، لەنێویاندا پزیشکە ڤێتێرنەریە گەنجەکان کە تواناکانیان لە پراکتیکیدا پەرەپێداوە، هەروەها زانیاری و ڕێنمایی لەلایەن پسپۆڕانەوە بۆ بەخێوکاران و کەسانی دیکە کە پەیوەندییان بە ئاژەڵ و بەرهەمەکانیانەوە هەیە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و یەک چەمکی تەندروستی بۆ هەموو بوونەوەرە زیندووەکان کە لە مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵەوە دەست پێدەکات و بێ کۆتا هەموو گیانلەبەرە کێوییەکان. لە کۆتاییدا مشتومڕ لەسەر ئەو پرسە هەفتانەیانە بکەن کە پێویستیان بە گرنگیدان هەیە وەک دەرمان...هتد
Be sure to visit the podcast's website and support the creator: www.facebook.com
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
ئەڵقەی 21⛓️/ پزیشکی ڤێتێرنەرییە بەڵام ماستەری لە کارگێڕیدا هێناوە وزۆر گرنگی بە ئابوری کشتوکاڵی دەدات 27.01.2024 32:46
لەگەڵ دکتۆرە پەروەر عومەر گفتوگۆ دەکەین لەسەر ئەم بابەتانە کورتەیەک لەسەر ئەزمونەکانی ئابوری کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری ، چییە؟ 👩🌾👨🌾🌾🚜🍗🍖🥩🥛🐏💰🪙 سودی چییە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا؟ بۆچی لای خۆمان فەرامۆش کراوە جیاوازی سامانە سروشتییەکان و ئەم جۆرەی ئابوری؟ ئاسایشی نیشتیمانی کارتێکراو دەبێت؟ پەیوەندی هەناردە و هاوردە لە وڵاتەکەمان نمونە گۆشتی بەستوو؟ ماستەرەکەت لە چیدا بوو باسێکمان بۆ بکە ڕەخنە و پ...
ئەڵقەی 20⛓️/ حەزدەکەیت زیاتر زانیاری وەربگریت لەسەر مەڕوماڵات و نەخۆشییەکانیان؟ ئەی خۆپارێزی؟ 🐑🐐🐄💉🩺🥼😌 20.01.2024 29:35
کەواتە ئەم پۆدکاستە بۆ تۆیە، لە کاک دکتۆر پەیکان عارف دەپرسین👈 بەخێوکردنی مەڕوماڵات و سودەکانی چۆن دەبینیت 🤔 گرنگترین ڕێنمایی بۆ شوان و ئاژەڵداران ⚠️ ئاڵانگاریی و مەترسییەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ چییە لە ڕووی ئابوورییەوە 💰 پێکوتەی پێشوەخت و باوترین نەخۆشییەکان چین؟ 🤷♂️ ئەو نەخۆشییانە چین مەترسی هەیە و دەردێکی مرۆژەڵییە؟ هەتا ئەگەری هەیە لە سەروپێوە بگوازرێتەوە؟ 🤨 دەرمانی دژە کرمەکان کە بە ژەک ن...
ئەڵقەی 19⛓️/ د. گێلاسی زیرەک زانیاری زۆر وردو درشتمان دەداتێ لەسەر گۆشت پرۆسەی بەستن سود و زیانەکانی 13.01.2024 29:55
لەگەڵ دکتۆرەی ئازیزی 🍒🤍 👇ئەم وەڵامی ئەمانە وەربگرە 🧊بەستن چییە لە گۆشدا 🥩لە ڕووی کوالیتییەوە چۆنە 🇲🇩لە چ وڵاتێکەوە دێت ✈️شێوازی هاوردەکردنەکەی 🍖گۆشتی بەڕازیلی ⁉️بۆچی هەرزان ترە ☪️حەڵاڵ و حەرامی 😅چۆن جیایی بکەینەوە 🔬لە تاقیگە پشکنینی بۆ دەکرێت 🔪ئەی لە مەرز چۆن داخل ئەکرێت ئەی کاتی جەژنی قوربان ئەو گۆشتە ئێمەش هەر ئەیکەینە ❄️مجمدە 🥘ئەی ئەگەر لە مەتعەم بووین چۆن بیناسینەوە 🏆ڕێکخراوی OiE و...
ئەڵقەی 18⛓️/دەردە مرۆژەڵییەکان لە بواری پزیشکی هەروەها چەمکی یەک تەندروستی کێ پەرەی پێدا و بۆچی گرنگە 04.01.2024 30:17
☺️🩺⚕️ One Health 🌳🐰👨👩👧👦 پۆدکاستی ئەم جارەمان لەگەڵ مامۆستایەکی ئازیزم کاک دکتۆر عوسمانە، گەورەی کردین گفتوگۆی چەندین بابەتی گرنگ دەکەین وەک دەردە مرۆژەڵییەکان چین تاچەند مەترسیدارن؟ ماستەر و دکتۆراکەی لەسەر چی بوو؟ بەڕێزیان یەکەم کەس بوون بۆ چەمکی یەک تەندروستی گرنگترین نەخۆشییەکان و خۆپارێزی ؟ ڕەخنە وپێشنیار !! لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts....
ئەڵقەی 17⛓️/ دکتۆرە لاڤین دوای چوار ساڵ هەوڵدان توانی خوێندنی ماستەر لە بەریتانیا بەدەست بهێنێت 🇬🇧👩🎓📖🏫🐶 17.12.2023 29:51
هاوڕێیەکی زۆر ئازیز و تایبەت کورتەیەک لەسەر ژیان و ئەزموونی، چۆن بوو لە پزیشکی ڤێت وەرگیرا؟ ئایا کات هەبووە بێزاربێت؟ ماستەرەکەی کە لە بەریتانیا هێناویەتی لەچیدا بوو چی لێوەی فێربووە؟ گەنجێک وەک ئەو دەیەوێت چێڤنینگ بەدەست بهێنیت چی بکات ؟ ڕێکخراوی پاکۆ بەڕێزیان یەکێک بوون لە دامەزرێنەرانی بەدڵ و بەگیان؟ چارەسەری کۆ تایی سەگی بێ لانە؟ چۆنە لە بۆنەو یادەکان و تەنانەت وەرزە ساردەکان ڤێتی لە ی...
ئەڵقەی 16⛓️/ بە کورتی و بە پوختی زانیاری گرنگ لەسەر ماسی بزانە و ئەم دکتۆرەیە وات لێدەکات ماسی بخۆی😋🐟 04.12.2023 24:46
لە زمانی دکتۆرەیەکی زیرەکی کوردزمانەوە وەڵام وەربگرە لەگەڵ پرۆفیسۆر د.نەسرین تاوتوێی ئەم بابەتانە دەکەین 🐟🐠🍣🍤🎏🦀🌊🦑🪸🐚🦐🦪 ئاوی کوردستان بۆ ماسی گونجاوە باوترین جۆرەکان کە بەخێو دەکرێن لە ڕووی ئابوورییەوە سامانی ماسی پڕۆژە و کێلگەی بەخێوکردنی ماسی گرنگترین کێشەکانی بەردەمی چییە بەروبوومە دەریاییەکان پەرەی پێبدرێت خواردنی ماسی سودی چییە و چی تێدایە هەندێک ماسی هەیە بێ تامە هیچ خۆش ن...
ئەڵقەی 15⛓️/ ئەمجارەیان یاریدەدەرێکی پزیشکی ڤێتێرنەری میوانمانە و گفتوگۆیەکی تایبەت دەکەین 🩺🎙️🥼👨⚕️🚑⚕️⛑️🚒 16.11.2023 27:53
ی.پ.ڤ. حسین خالد لەم ئەڵقەیەدا وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دەداتەوە: کورتەیەک لەسەر ژیان و ئەزموونت . چۆن بوو لە لە پەیمانگا وەرگیرایت؟ . ئایا حەزت بە پیشەکەت هەیە و ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ سەردەمی خوێندکاری چی هەڵدەبژێریت؟ . سەرەتای کاری مەیدانیت و یەکەمین دامەزراندنت . پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ پزیشکانی ڤێتێرنەری . کلینیکی تایبەتی هەیە یان هەر دەرچوون دەکەیت؟ . بواری زانستی چۆن دەبینیت و هەلی کار بۆ گەنجان ئ...
ئەڵقەی 14⛓️/ نەخۆشی سیل یاخود دەردەباریکە چیە و بۆ پێی دەوترێت نەخۆشی مرۆژەڵی؟مەترسی چییە بۆ مرۆڤ 👨👩👧👦♻️🐄 04.11.2023 35:47
کورتەیەک لەسەر ژیان و ئەزموونی پ.ی.د. ڕزگار رحیم سلێمان مامۆستای زانکۆ و پزیشکی ڤێتێرنەری چۆن بوو لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرا؟ ئایا حەزی بە پیشەکەی هەیە و ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ سەردەمی خوێندکاری چی هەڵدەبژێرێت؟ سەرەتای کاری ئاکادیمی و دامەزراندنی یەکەمین کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری ماستەر و دکتۆراکەت لەسەر چی بوو؟ وتە و پێشنیارگ چی هەیە بۆ خوێندکارەکانی ؟ کلینیکە تایبەتەکەی خزمەت دەکات بە چەندین چین و توێژ...
ئەڵقەی 13⛓️/ هۆبەی پزیشکی ڤێتێرنەری چییە و سودەکانی چین؟ ئاژەڵداران تا چەند ئئاسانکارییان بۆ دەکرێت؟ 19.10.2023 35:25
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆرە چیناس طە کریم چەند دکتۆر و کارمەندن و دەرچونیان هەیە بۆ لادێکان ؟ ؟ قورسە ئافرەتێک لێپرسراوی هۆبەکەی بێت؟ بەڕێزیان تا چەند پیشەکەیان خۆش دەوێت؟ خولی ڕێنمایی بۆ خاوەن ئاژەڵەکان؟ بواری زانستی چۆن دەبینیت؟ کاری ڕێکخراوەیی و گەنجان، چەندین پرسیاری تر… لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id16...
ئەڵقەی 12⛓️/ 🙌😮💨لە کاری بچوکەوە دەست پێبکە و کۆڵمەدە پشتیوان بەخوا دەگەیتە ئامانج و سەرکەوتوو دەبیت 🤲 12.10.2023 33:09
کاکە هەڵگوردی ئازیز بۆخۆی وەک چیای هەڵگوردە 🏔️ بە سەربەرزی و شانازییەوە ئیش و کاری بوارەکەی خۆی دەکات😏👏 لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە شاری هەڵبجەی شەهید🥚🏭 ببینن و ببیستن چۆن باس لە ژیانی خۆی دەکات وەک گەنجێک👷♂️ جگە لەوە باسی ئەم بابەتانە دەکەین ئەو کتێبەی پێکەوە نوسیمان ، بەخێوکردن و سەرپەرشتی پرۆژەی هێلکەی زۆر گەورە ، 1. هێلکەی دەسکرد 2. بەرواری بەسەرچوون 3. بەرهەمهێنانی هێلکەچەنێکە و باس...
ئەڵقەی 11⛓️/😼ئایا ئەگەر پشیلە بەخێوبکەم مەترسی بۆ سەر ژیانم هەیە ؟⚠️ چۆنە ئاینی ئیسلام ڕێگەی پێداوە؟🤔 26.09.2023 30:50
دکتۆرە شنیار بەختیار خولیایەکی تایبەتی هەیە بۆ پیشەکەی باسی ئەوە دەکات وەک کچێک قورسە بوون بە پزیشکی ڤێتێرنەری و دۆزینەوەی هەلی کار، جگە لەوە خۆی پشیلەی هەیە و نازی پشیلەی خەڵکیش هەڵدەگرێت، چەندین بابەتی تر تاوتوێ دەکەین لەوانە ڕێنمایی و پێداویستییە گرنگەکانی بێچووە پشیلە سود و زیانەکانی بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵاندا باوترین ئەو نەخۆشییانە توشی پشیلە دەبێت چی نەخۆشییەکی دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ؟ لینکی پۆ...
ئەڵقەی 10⛓️/نوسین و کتێب و ڕاگەیاندنی تایبەت بە پزیشکانی ڤێتێرنەی دامەزراندن و مێژووی یەکەمین کۆلێژ 21.09.2023 31:16
📖 کاک دکتۆر فەرەیدون مامۆستایەکی خۆشەویست و ڕۆح سوک شێوازێکی تایبەتی قسەکردنی هەیە کە حەیفە گوێبیستی نەبیت خامەڕەنگینەکەی وادەکات هەموو چینێک کتێبەکانی بخوێننەوە 📚✍️🕊️ نوسین و کتێب و ڕاگەیاندنی تایبەت بە پزیشکانی ڤێتێرنەی دامەزراندن و مێژووی یەکەمین کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەی لە هەرێمی کوردستان و باسی ڕاگرایەتی ئێستای ئە کۆلێژە چەندین پرس و ڕای زۆر گرنگ و تایبەت بەو بوارە جیاوازە لینکی پۆدکاس...
ئەڵقەی #9⛓️/ یەکێک لە زیرەکترین پرۆفیسۆرەکان لە هەموو هەرێمی کوردستان و عێراق کە شانازی پێوە دەکەین👨🏫 11.09.2023 32:02
پ.د. بەهجەت تەیفور عباس ژیان و ئەزموونی کاک دکتۆری خۆشەویست بزانن و قسەکانی ببیستن ئەو خزمەتگوزاریی و داهێنانەی لە کلینیکە تایبەتەکەی پەرەی پێداوە چەندین زانیاری تر… لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی Android هواوی و سامسۆنگ https://podcasts.google.com/feed/aHR0cHM6Ly9hbmNob3IuZm0...
ئەڵقەی #8⛓️/ کچێکی گەڕیدەیە بەدوای زانستدا و وەک حەز و خولیایەک لە پیشەکەی دەڕوانێت و هەوڵی بۆ دەدات👏 04.09.2023 32:21
🦜🤍✂️😷🙌 چۆن بوو دکتۆرە لە کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری وەرگیرا؟ ژیانی خوێندکاری و جیاوازییەکانی دوای تەواوکردنی خوێندن ئەو بڕوانامەی لە وڵاتی ئێران دەخوێنێت تایبەتمەندیەکانی چیە؟ کاری خۆبەخشی و خۆشەویستی ئاژەڵ و بالندە و هەوڵدان… لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی Android هواوی و سامس...
ئەڵقەی #7⛓️/ زانستێکی زۆر نایاب و تایبەت کە لەلایەن پزیشکی ڤێتێرنەرییەوە پەرەی پێدراوە لە هەموو جیهان 30.08.2023 30:46
ئەمجارەیان لەگەڵ کاک دکتۆر بورهان سابیر 🩺👨⚕️🖥️🐮🐄🤠🍼🤍 باسێکی چڕ و پڕ و تەواو زانستی لەسەر تەکنەلۆجیای زاوزێ و زۆربوون بەگشتی وەڵامی ئەم پرسیارانە وەردەگرن، کەڵدانی دەستکرد چییە؟ چۆن تۆوی گا هەڵدەبژێردرێت؟ سود و زیانەکانی چاککردنی دەسکرد؟ ئایا پزیشکانی ڤێتێرنەری منداڵی بلوری ئەنجامدەدەن بۆ ئاژەڵەکان؟ 👏😌📄 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podca...
ئەڵقەی #6⛓️/ مامۆستایەکی پێگەیشتوو هەروەها تێگەیشتوو زۆر بەجوانی ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر بوارەکەی☑️🤔 23.08.2023 31:03
مامۆستا باوان موستەفا زۆر بە جوانی وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دەداتەوە ⚠️⁉️📖🐮🍗⛑️✌️🎙️ زانستی ئاژەڵ چییە؟ خوێندکارانی ئەو بەشە چی پسپۆڕییەک وەردەگرن؟ وانانەکانی لە بەشەکە دەخوێندرێت؟ پرۆژەکانی خوێندکاران دەفرۆشرێن؟ بەهێزکردنی پەیوەندی ئەندازیارانی کشتوکاڵی پزیشکانی ڤێتێرنەری؟ گوێبیستی چەندین بابەتی سەرنجڕاکێش بن لەسەر پەلەوەر و گیانداران 🤍 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://...
ئەڵقەی #5 ⛓️/ تەنها کچ لە هەموو دەربەندیخان چارەسەرو ڕێنمایی دەدات بە زیاتر لە ٣٠ پڕۆژەی پەلەوەری🐓 14.08.2023 31:49
🐓🐣🐔🐥⁉️لەم بەرنامەیەدا دکتۆرە سەعیدە موحەممەد پێمان دەڵێت باوترین نەخۆشییەکانی دەواجین ( پەلەوەر )چین ؟ چارەسەرەکانیان چییە ؟ چی پشکنینێکی بۆ دەکرێت؟ جیاوازی کەشوو هەوا کاریگەری هەیە بۆ نەخۆشی ؟ چەندین پرسیاری تر لەگەڵ دکتۆرە سەعیدەی ئازیز 🤍 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067?i=1000621566689 لینکی پۆدک...
ئەڵقەی #4 ⛓️/ئامۆژگاری مامۆستایەکمان کە بە نایاب توانی ماستەر لە موسڵ و دکتۆرا لە لیڤەرپوڵ تەواوبکات🤍 09.08.2023 26:56
یەکێک لە زیرەکترین نەشتەرگەرەکانی هەموو کوردستان 💪 پ.ی.د. عوسمان جلال علی ئەم دکتۆرە بەڕێزەمان یەکەمی یەکەم خولی کۆلێژە ئازیزەکەی پزیشکی ڤێتێرنەری لە زانکۆی دایکە ئامۆژگاری گفتوگۆ لەگەڵ یەکێک لە مامۆستا خۆشەویستەکانم بیسەر و بینەری بن دڵنیام چێژ لە قسەکانی دەبینن… 👨🏫💬😇 ✍️ لە پرۆگرامی پۆدکاستی پزیشکی ڤێتێرنەری ڕادیۆی DGK🤍 👇لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcast...
ئەڵقەی #3⛓️/ئەوەندە چالاک و دڵسۆزە ڕۆژانە ٤٠ کم دەبڕێت بۆ کلینیک و تاقیگە تایبەتەکەیان! تۆ وادەکەیت؟ 31.07.2023 28:07
👩🏼⚕️دکتۆرە لانە مەکی شەهاب بەشێوەیەکی زانستی و هاوڕێیانە قسەمان بۆ دەکات جگە لەوە نوێگەرییەکی کردووە لە پشکنینی تاقگەیی ئاژەڵان بزانن چییە ‼️ 🔬⁉️ هەروەها وەڵامدانەوەی چەندین پرسیاری گرنگ: . نەخۆشی زەردووی چییە ؟ چەند جۆری هەیە ؟🐮 پشکنینە تاقیگەییەکان چین؟ بۆچی گرنگن؟🔬 بەڕێوبردنی حەوزی ماسی و ئاڵانگارییەکان!🐟
ئەڵقەی #2 ⛓️/مەرج نیە بڕوانامە داهاتووی تۆ دیاری بکات ! شتی جیاواز بکە 💪 25.07.2023 31:16
🤩 ئەڵقەی ئەم جارەمان زۆر تایبەتە لەگەڵ ئەندازیار موحەممەده کە گەنجێکی دڵسۆزە و زۆر چالاکە چەندین داهێنانی هەیە وەک هەناردە کردنی هێلکە بۆ میسر 🥚🇪🇬، خاوەن گەورەترین پرۆژەی پەلەوەری جوانی لە هەموو عێراق بەناوی کێڵگەی مریشکی براهمای میسۆپۆتامیا 🐓🇮🇶، جوجەڵە هەڵهێن 🐣⚙️… هتد #Dr #Pavel #Vet 🎙️ #Kurd #Podcast #Veterinarian 🤍
ئەڵقەی #1 ⛓️ /گەنج و خۆش ویستنی پیشەی پزشکی ڤێتێرنەری 18.07.2023 30:02
لەم بەرنامەیەدا د. چرپە عمر باسی خۆی و پیشەکەی دەکات لەگەڵ چەندین زانیاری سەرنج ڕاکێش لەبارەی کێڵگە پەلەوەرییەکان... بیسەرمان بن
Dr Pavel Vet پۆدکاست چییە؟ باسی چی تر دەکەم؟ 13.07.2023 15:29
لەم زنجیرەدا کە یەکەمین بەرنامەیە ناساندن دەکەم بو پیشەکەم و بواری زانستی …
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.