Dr Pavel Vet
Kurd Podcast / Veterinarian
پۆدکاستەکەم دەربارەی پزیشکی ڤێتێرنەری و تەندروستی ئاژەڵانە هەروەها گفتوگۆی زانستی و دۆستانە لەسەر ئەو بابەتانەی کە گرنگن بۆ خەڵک بەگشتی، لەنێویاندا پزیشکە ڤێتێرنەریە گەنجەکان کە تواناکانیان لە پراکتیکیدا پەرەپێداوە، هەروەها زانیاری و ڕێنمایی لەلایەن پسپۆڕانەوە بۆ بەخێوکاران و کەسانی دیکە کە پەیوەندییان بە ئاژەڵ و بەرهەمەکانیانەوە هەیە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و یەک چەمکی تەندروستی بۆ هەموو بوونەوەرە زیندووەکان کە لە مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵەوە دەست پێدەکات و بێ کۆتا هەموو گیانلەبەرە کێوییەکان. لە کۆتاییدا مشتومڕ لەسەر ئەو پرسە هەفتانەیانە بکەن کە پێویستیان بە گرنگیدان هەیە وەک دەرمان...هتد
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
ئەڵقەی 46⛓️/ بۆچی هەندێ پزیشکی ڤێت لە پسپۆڕی خۆیاندا کار ناکەن؟! چۆن وا بکەین گەنجەکان بێ هوا نەبن؟🤷♂️📌 09.01.2025 29:48
دکتۆر ئاکام عەلی ئەو گەنجە خۆشەویستەی هاوتەریب لەگەڵ من پۆدکاستی دانا پێکەوە گفتوگۆی ئەم بابەتانە دەکەین 🎓🏫✌️🩺🧑⚕️👨⚕️🥼📄🧐🏥⚕️⛑️💊💉 هەر لە منداڵییەوە پێمان دەوترێت بخوێنن ئیر پێت ناڵێن بۆ؟؟ یان چۆن؟؟ زانکۆ حەزی خۆی لەبەشەکە چاوچنۆکی خاوەن کار دامەزراندن سەندیکا مەندووبی کلینیکی زۆر لەسەر بنەمای نازانستی نەخۆشخانە توێژینەوە مامۆستای زانکۆ ڕێکخراوەکان ڕاگەیاندن - سۆشیاڵ میدیا شتی زۆر جیاواز...
ئەڵقەی 45⛓️/وەرزی نوێی پۆدکاستەکەمان و ستۆدیۆی نوێ لەگەڵ دکتۆرە گەشاو موستەفا باسی چەندین بابەتی گرنگ 01.01.2025 32:07
🫀🦴🍖🩻🐐🐴🐓🐀🗝️💀 . وانەی Anatomy توێکاری ، گرنگی چییە؟ . چی دەخوێنن؟ . بۆچی وانەیەکی بنچینەییە Basic . جیاوازی ئێسکەپەیکەری گیاندارەکان و ماسولکەکان کۆئەندامەکانی تری لاشە؟ . توێکاری مرۆڤ قورسترە یان گیانداران؟ . پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ خوێندکارەکان؟ .ئەو هاوڕێ و هاوکاری من بوو، بەبیری دێت چۆن ماستەرمان خوێند؟ . باسێکی خوێندنی ماستەرەکەیمان بۆ دەکات کە لەسەر چی بوو؟ 🤓 ئاگاداری چالاکییەک...
ئەڵقەی 44⛓️/ د. بڕوا محمد چۆن بوو بە مامۆستای زانکۆ؟پسپۆڕییەکەی چییە؟بۆچی گەش بینە بە نەوەی داهاتوو؟ 23.12.2024 32:17
هاوڕێ و هاوکاری خۆشەویستم ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین کاک دکتۆر گیان تۆ لە بڕیاردەری بەشی نەشتەرگەری و زاوزێیت لە کۆلێژ ئەم بەشە چییە و بۆ گرنگە؟ چۆن نەشتەرگەری بەرەو پێش چوو؟ بڕوانامەی ماستەرەکەت لەسەر جی بوو؟ باسێکی ئەوەمان بۆ بکە لەگەڵ دەستکەوتەکان گرنگی توێژینەوەکان چین؟ بە تایبەت ئەوەی لەو بوارەدەکرێت بۆچی هەندێک جار توێژەر ئاستەنگی زۆر دێتە پێش؟ بەدەر لە پسپۆڕییەکەی خۆت بڕوانامەی ترت بەدەس...
ئەڵقەی 43⛓️/ 😎کاتێک کۆلێژ تەواو دەکەیت دەبێت پێش بینی چی بکەیت؟ 🫨چۆن هەوڵی دۆزینەوەی کار بدەیت باشە؟🧐 17.12.2024 31:36
دکتۆرە ژینە وشیار وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دەداتەوە سەردەمی خوێندنت چۆن بوو ؟ بە تەمای زیاتر بخوێنیت یان تەواو کۆتا وێستگەیە؟ کە تەواوی دەکەیت هەستت بەچی کرد؟ یانی ئەوە بوو کە چاوەڕێت دەکرد؟ ڕیزبەندی خوێندکاران و پەیوەندی هاوڕێیانە کاریگەری هەیە؟ ئێستا با باسی هەلی کار بکەین، چۆن خۆت بۆ ئامادەکردووە؟ بە تەمای دامەزراندن هەیت یان کە حاڵی موچەخۆر دەبینیت چۆنە پاشگەز دەبیتەوە کاری ڕێکخراوەیی بە چاک دە...
ئەڵقەی 42⛓️/ بۆچی کێشەی زۆربوونی سەگی بێ لانە لە سەنتەری شارەکان و پارک و شوێنە گشتییەکان بە تایبەتی؟ 07.12.2024 25:08
بە میوانداری هێڤار ئاراز حمه صالح ئەندازیاری کشتوکاڵی ماستەر لە نەخۆشیزانی / نەخۆشیەکانی ئاژەڵ - مشەخۆرە ناوەکیەکان. ئەم زانیارانەش لەسەر بەڕێزیان بزانن لەسەر زمانی خۆیەوە ١.بەشداری کردنم لە کۆرسێکی شەش مانگە لە advanced pharmacology . ٢.بەشداری کردنم لە فێستیڤاڵی ساڵانەی کۆلێج بە پرۆژەی aquaponic لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی ، ساڵی ٢٠١٢ ٣.بەشداری کردنم بە ه...
ئەڵقەی 41⛓️/ د. هەڵاڵە ڕەئوف خەفاف خاتوونێکی بەئەزمون و خانەدانێکی میهرەبان، چۆن بوو لە موسڵ خوێندی؟👩🏻⚕️ 26.11.2024 27:20
ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین 👇 چەند منداڵت هەیە و کاریان چییە جیاوازی خوێندنی ئێستا و ئەوکاتە چی بەسەرهاتێک ناخۆش بووە بەسەرهاتێکی خۆش پەیامت بۆ گەنجان نەخۆشییەکانی ئاژەڵ و پەلەوەر جیاوازی کلینیک لە ئێستا و جاراندا هەبوونی دەرمان لە کۆندا نەخۆشی تاعونی کاوێژکەرە بچوکەکان لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id16977470...
ئەڵقەی40⛓️/ ژیانی ڕۆژانەی پزیشکێکی ڤێتێرنەری کە بە پلەی یەکەم خوێندنی تەواوکردووە و ئامانجی تری هەیە🥇 12.11.2024 24:16
دکتۆر ئومێد خۆی قسەمان بۆ دەکات سەرەتا من وەکوو یەکەمی زانکۆی سلێمانی و باشترین پزیشکیی ساڵ یەکەم ئەزموونم لەگەڵ کلینک پاشان لەگەڵ خوێندکارانی قۆناغی ٥ پاشان باسکردنی کەیسەکان لە وەرزی زستان بەهار هاوین پایز پاشان ئەو نەشتەرگەریانەی لە کلینیکەکەماندا ئەنجام دەدرێ پاشان گرنگیدان بە کاری توێژینەوەی زانستی چ هەوڵێکمانداوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە وە لە کۆتایدا ڕاو پێشنیارمان لەسەر بەرنامەکە لینکی...
ئەڵقەی 39⛓️/ئەندازیار دەوەن میوانمانە و باسی باوترین جۆرەکانی ڕووەک دەکات کە ئاژەڵەکان ژەهراوی دەکەن☠️ 01.11.2024 29:10
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین ڕووەک دیمەنێکی جوان دەبەخش و جەندین سودی زانستی هەیە، چاکترین ئەو سودانە چین مێژووی ڕاگیرکردنی ڕووەک و پەلەوەری جوانی ئایا زیانی هەیە بۆ تەندروستی خۆمان و ئاژەڵی ماڵی ئەندازیار گیان، هەیە کۆکتێل بەخێو دەکات وە ئەگەری هەیە بیخۆن تا چەند مەترسی دارە بۆ کەسێک کە ئاژەڵ و باڵندەی هەیە کام جۆر ڕووەک ڕێگە پێدراوە بۆئەوە لە ماڵدا هەبێت هەیە ئینجانەی ماڵانی هەیە...
ئەڵقەی 38⛓️/ ئەو دکتۆرە گەنجەی لە یەکەم پرۆژەی شکستی هێنا و کۆڵی نەدا بەڵکو بەردەوام بوو لە هەوڵدان👏👩🏫 23.10.2024 26:14
دکتۆرە سۆما حاتەم گەنجێکی دەڤەری ڕاپەڕینە ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین هۆشیاری پزیشکی ڤێتێرنەری چییە؟ کتێب ، ڕاگەیاندن ، پەروەردە ئەزموون ئاژەڵدۆستی غاندی سەگی بێ لانە نەخۆشییە هاوبەشەکان سیمیناری بەڕێوبەرایەتی ناحیە زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری فیستیڤاڵ خوێندکارانی تازە تەخەروج کەرتی تایبەت چۆنە لایەنی یاساییە گرنگی بەشداری کچان پلان و پرۆژەی داهاتوو لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد...
ئەڵقەی 37⛓️/ئەو دکتۆرە زیرەکەی کە مەرهەمێکی تایبەتی دروست کردووە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئەسپ🧴🐴کێیە⁉️ 12.10.2024 27:08
دکتۆرە کۆشیار کامیل پزیشکێکی داهێنەر و چالاکە ، جێگا دەستی دیارە لە بواری ئەسپسواریدا ئەمە جگە لەوەی سندوقێکی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی دروست کردووە بۆ ئەسپ لە هەمانکاتتدا مەرهەمێکی نایابی دروست کردووە بۆ چارەسەر کردنی ئەسپ تەنانەت مرۆڤ، بزانن پێکهاتەکانی چییە؟ هیوادارم گوێبیستی بن ☺️👇 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-vet...
ئەڵقەی 36⛓️/ بۆچی نەخۆشی لەم وەرزەدا ئەوەندە زۆرە؟ ئەی باوترین نەخۆشییەکانه ئاژەڵە کێڵگەییەکان چییە؟🐮 02.10.2024 27:40
کاک دکتۆر ئومێد ڕەسول لە دەڤەری ڕاپەڕینەوە کۆمەڵێک زانیاری گرنگ و سەرنجڕاکێشمان پێدەدات بەتایبەت ئەزموونی کلینیکی هیوادارم گوێبیستی بن ☺️👇 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی Android هواوی و سامسۆنگ https://podcastgo.pl/listen/?appleid=1697747067 تکایە هاوکاربە لە بڵاوکردنەوە...
ئەڵقەی 35⛓️/باشترین دکتۆری ڤێت لە بواری ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بە حەزو خولیایەکەی تایبەتەوە 15.09.2024 28:27
کاک دکتۆر موحسین ئەحمەد هەمیشە شانازی بە پیشەکەیەوە دەکات و لە ئێستا بەڕێزیان بوونەتە مامۆستای زانکۆ ل وانەی نەخۆشزانی، لە پێشودا چەندین بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنی هەبووە ، هەروەها کتێبێکی جوانکیلەی هەیە بە ناوی سەلامەتی خۆراک، گوێ لە پۆدکاستەکەبگرن و وەڵامی چەندین پرسیار وەربگرن بەتایبەت لەسەر گۆشت و قوربانی کردن… لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.co...
ئەڵقەی 34⛓️/ یەکەمین تیم بۆ ڕزگارکردنی ئەسپ! چی دەکەن؟ بۆ دەیکەن؟ چۆن ئەسپسواری بکەینە وەرزشێک؟؟🐴🐎🏇🧲🚑 07.09.2024 24:53
دکتۆرە شایی یوسف خۆی پزیشکی منداڵانە و خولیایەکی تایبەتی هەیە بۆ ئەسپ و ئەسپسواری بەجۆرێک دەچێت ئەسپی نەخۆش و لە ڕوو لاواز هەڵدەگرێتەوەو چارەسەریان دەکات! ئێمەش چەندین پرسیاری گرنگ و جیاوازی لێدەکەین 😊 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی Android هواوی و سامسۆنگ https://podcast...
ئەڵقەی 33⛓️/ ئاژەڵ دۆستی چییە؟ ئەی هەموویان لەسەر حەقن؟ ئەو کچە کێ بوو غیرەتی چەند پیاوێکی هەبوو؟!🤷♂️🎯💐 17.08.2024 26:41
نگین محمد گەنجێکی دڵسۆزە و ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین: قەت سەگ پەلاماری داویت ؟ کوتانت بۆ خۆت کردووە ڕێژەی سەگ زۆر بووە بۆچی؟ هاوکاری دەکرێیت؟! شێوازی بردنوگواستنەوەی ڕۆحەکان لەلایەن ستافی شێڵتەرەکە شێڵتەر واتای جی و ام شێڵتەرەی سڵێمانی چۆن دەبینن؟ ئاێاڕێگادەدرێت خەڵکی بچێتەسەردانوبینینی اوشێڵتەرە؟؟؟ دەبێت ستافی شێڵتەرچۆنبێ؟؟؟ دەبێت شێڵتەر بۆهەمووڕۆحەکان بێ یان کامانەن اوڕۆحانەی دەبێت لەشێ...
ئەڵقەی 32⛓️/ کاکە دکتۆر محمد سەلام لە شارە جوانەکەی کەرکووکەوە هاتووە بۆ بەرنامەکە و باسی چی دەکات🤔⁉️⚠️ 29.07.2024 27:09
باسی ئەزموونی خۆی دەکات هەروەها باسی نەخۆشییەکی گرنگ ئەویش 👇 تای خوێن بەربوون، چیە؟ بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؟ هەوڵتان داوە چۆن ڕێگری لێبکەن؟ ڕێنمایی؟ ڕەخنەو و پێشنیار… سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی ناوەندی کەرکوک سوپاس بۆ ڕەخنەکانتان،، کێ حەزی کرد بەشداربێت سەرچاوهات لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067 لینکی...
ئەڵقەی 31⛓️/ سەرەتای وەرزێکی نوێی پۆدکاست و ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێتێرنەری لەگەڵ ڕاگری کۆلێژەکەمان🤍🎙️ 22.07.2024 33:50
پ. ی. دکتۆرە نادیەی ئازیز میوانمانە پێکەوە باسی ئەم بابەتانە دەکەین کورتەیەک لەسەر ژیان و ئەزموونی کاری ژیانی ئاکادیمی ماستەر و دکتۆراکەی ڕۆژی جیهانی پ. ڤێت و گەنج بوون بە یەکەمین ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق حەز و خولیا و کاریگەری لەسەر ئیش پشتگیری کردنی خوێندکاران و کردنەوەی یانەی خوێندکاران هاوکاری کردنی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە تایبەت CDO و IVSA ڕێزلێنانی سەرۆکی زانکۆ بۆ...
ئەڵقەی 30⛓️/ گفتوگۆی ڕۆژوو هەروەها خۆراکناسی ئاژەڵان لەگەڵ د. دێرین کە وەک هاوڕێیەکی دڵپاک وەڵامدەدات 02.07.2024 29:51
دکتۆرە دێرین عمر ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین. کورتەیەک لەسەر ژیانت ، خۆت بناسێنە. وانەی Nutritionخۆراک سازی، گرنگی چییە؟. چی دەخوێنن؟. بۆچی وانەیەکی بنچینەییە Basic. جیاوازی پێکهاتەی خۆراکی گیاندارەکان . کۆئەندامەکانی تری لاشە؟. ناسینی خۆراکی مرۆڤ قورسترە یان گیانداران؟. پەیوەندیت چۆنە لەگەڵ خوێندکارەکان؟. تۆ مامۆستای من بوویت، بەبیرت دێت؟چەند تەلەبەی ماستەر و دکتۆرا ؟باڵوێزی ئاشتی؟کۆن...
ئەڵقەی 29⛓️/ مەمنونی زانکۆم تۆی پێناساندم ئەحە گیان هەرچی وەسفی بکەم کەمە بەس فریای باسی ئیش ئەکەین 😅 09.06.2024 33:10
بەکارهێنانی گیادەرمانی لەلایەن دکتۆر ئەحمەی هاوڕێم🌾🍀🍂🌿🌶️🍃🫘🐓🐥💊🧪🔬🧫👨🔬 یەکەم هاوڕێی زانکۆم کە وەک برا وایە ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین خۆت بناسێنە ئەو جلە کوردییانە بەبیرت دێ چۆن سەعیمان دەکرد تۆ وات لێکردم شەرمم بشکێ چالکی ڤێت پلانی داهاتوو لەکاتی خوێندن دەستکرد بە ئیش هەر لەیەکەم محازەرەوە معارەزە ئەوجا گەڕایتەوە ئیشی ڤێت ئەبوایە یەکەم کەس تۆ بانگ بکەم گیادەرمانی و بیرۆکەی گیادەرمان...
ئەڵقەی 28⛓️/ دەتەوێت زانیاری وەربگریت لەسەر خوێندنی باڵا و خوێندن ئەوا گوێبیستی ئەم ئەڵقەیەمان بە🎓📚🏫 03.06.2024 34:45
لەگەڵ کاک دکتۆر هەرێم هابیل گفتوگۆی زانستییانە دەکەین و وەڵامی چەندین پرسیار دەدەینەوە، جگەلەوە ماستەر نامەکەی بەڕێزیان شەن و کەو دەکەین🤍 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی Android هواوی و سامسۆنگ https://podcasts.google.com/feed/aHR0cHM6Ly9hbmNob3IuZm0vcy9lNWJkZWU2OC9wb2RjYX...
ئەڵقەی 27 ⛓️/نەشتەرگەری باش پێویستە چاوی وەک هەڵۆ بێت، دەستی وەک خاتوون بێت وە دڵی وەک شێر بێت🦅🦁🧕❤️🩹 26.05.2024 32:56
دکتۆرە هانا حسن موستەفا چێژێکی تایبەتی هەبوو گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەم دکتۆرە ئازیزەمان بەڕاستی پەندەکەی بەجێ گەیاندووە وەک خۆی 🦅🦁🫀🧕 ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین دکتۆرە ئەرکت کێشاوە باسێکی خۆت یان ئەزموونەکانت ئافرەت و نەشتەرگەری ماستەر لە مالیزیا ئەوێ چۆن بوو نەخۆشخانەکە پارە نیە و یۆ هەر دڵسۆزی چۆن ئەکرێ ئەوەندە باش بیت ئەوەنە جوان بیت پلانی داهاتوو ڕەخنەو پێشنیار لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS...
ئەڵقەی 26⛓️ / د. شەوێن دەڵێ مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان و مریشکی کوردی تاچەند تەندروستن و سەلامەتن؟ 07.05.2024 28:57
لەگەڵ دکتۆرە شەوێن بورهان گفتوگۆی ئەم بابەتانە دەکەین ، شۆک دەبیت بە وەڵامەکان ئایا Heavy Metal چیە ؟ سەرچاوەکانی بوونی(کانزا قورسەکان) هێڤی میتاڵ چیە؟ هەموو هێڤی میتاڵەکان ئەبنە هۆی ژەهراووی بوونی مرۆڤ؟ چۆن لە مریشکە بوونی هەیە بە چ شێوازێک بۆئ ئەگوازرێتەوە؟ لە مریشکی کوردی زۆرترە یاخود مریشکی دەواجن ؟ لەکاتی خواردنی ئەم مریشکانە هێڤی میتاڵەکان ئەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ؟ هیچ توێژینەەیەکی تازەیە...
ئەڵقەی 25⛓️/ خاکی 🤍 زیرەک 🧐 بێ وێنە، باسی زۆربەی نەشتەرگەرییەکان دەکەین بە جلی کوردی و زمانی شیرینەوە 17.03.2024 30:23
کاک دکتۆر بێستوون ئەبوبەکر ، کەسایەتییەکی ئێجگار خۆشەویست لە ناو هاوپیشە و هاونیشتیمانیان، بەڕاستی خۆم زۆر کاریگەرم بە وتە و کردەوەکانی، کە بەڕێزیان بەڕێوبەرن لە هۆبەی ڤێتێرنەری سەیدسادق ئەم پرسیارانەی ئاڕاستەدەکەین ئەزمونی خۆی و خۆ ناساندنی نەشتەرگەری ئاژەڵی بێلانە (سەگ و پشیلە) خەساندن و نەزۆککردن ئاژەڵە ماڵییەکان (کێڵگەییەکان) زمان ورگ کە عەلاگە دەخوات سلوەجا دومەڵ شکاویی گوان دەرهێنانی چاو فتق...
ئەڵقەی 24⛓️/ گرنگی توێژینەوەکان لە بواری سەلامەتی خۆراک و ڕوونکردنەوەی یەکێک لە تێزی ماستەرنامەکان📕🥩🍖 22.02.2024 38:01
لەلایەن کاک دکتۆر هیوا محمد حسین میوانی ئەمجارەم پزیشکی ڤێتێرنەریە و خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باڵا لە پشکنین و سەلامەتی گۆشت ، ماستەر لە سەلامەتی خۆراك زانیاری زۆر ورد و درشت دەدرێت لەسەر تێزی ماستەرنامەکەی بەڕێزییان 🤍 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی IOS واتە ئایفۆن و ئایپاد … https://podcasts.apple.com/ae/podcast/kurd-podcast-veterinarian/id1697747067 لینکی پۆدکاست بۆ سیستمی Android هواوی و سامسۆنگ...
ئەڵقەی 23⛓️/ ژیانی زانکۆ و خوێندن لە پێناو ژیانێکی نوێ ,دو خوێندکاری زۆر چالاک و شەیدایی پیشەکەیان👩🎓👨🎓🎙️ 12.02.2024 33:25
هاوکار ئەحمەد و نوسەیبە حمد خوێندکاری کۆتا قۆناغی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەرین ، بەشێوەیەکی هاوڕێیان ئەم پرسیارانەیان ئاڕاستە دەکەین👇 جیاوازی نێوان خوێندنی پێش زانکۆ و ناو زانکۆ✏️ پەیوەندی ئێوە و مامۆستاکان و ڕاگر🤍 پەیوەندیتان لە گەڵ هاوپۆلەکانتان😌 بەشە ناو خۆییەکان و خود بەڕێوبەری🤔 لە قۆناخی یەک تا سێ زانستە بنچینەییەکانە💪 لەقۆناخەکانی تر چی دەخوێنن😉 خولی هاوینە لێرە و لەوێ😇 ڕێکخراوی IVSA🔰 گو...
ئەڵقەی 22⛓️/ زانستی بەرگری زانی چییە؟ گرنگییەکانی چییە؟ ڕۆڵی پزیشکانی ڤێتێرنەری لەم بوارەدا چەندە؟💉🛡️🥼 03.02.2024 27:05
لەگەڵ دکتۆر هەوراز فەرهادی ئازیز شەن و کەوی ئەم بابەتە دەکەین کە بەڕێزیان گەنجێکی خۆشەویستە و زۆر بەتوانایە ئەم پرسیارانەی ئاڕاستە دەکەین 1. باسێکی کورت لەسەر خۆت یان ئەزموونەکانت 2. چۆن بوو لە بەریتانیا خوێندت؟ 3. بۆچی گرنگە لە دەرەوەی وڵات بخوێنین ؟ 4. پسپۆڕییەکەی بەڕێزتان چییە؟ 5. بۆچی دەرسێکی بنچینەییە؟ 6. گرنگترین پشکنین و ئامێرەکان کە فێری خوێندکارەکان دەکەن؟ 7. پەیوەندی نێوان تۆ و خوێندکارە...
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.