Dr. J. Vernon McGee
گەنجینەکانی دانایی
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.
Author
Dr. J. Vernon McGee
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 3, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
هۆشهع ٩: ١ - ١٧ 07.09.2025 21:54
هۆشهع ٩: ١ - ١٧ 1ئەی ئیسرائیل، وەک گەلان دڵخۆش و شاد مەبە، چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد، حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کرد لەسەر هەموو جۆخینەکان. 2جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات، شەرابی نوێش بەشیان ناکات. 3لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن، بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە و لە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن. 4شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن و قوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن. ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نا...
هۆشهع ٨: ١ - ١٤ 06.09.2025 18:53
هۆشهع ٨: ١ - ١٤ 1«کەڕەنا ببە بۆ دەمت! هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان، لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند و لە فێرکردنەکانم یاخی بوون. 2هاوار بۆ من دەکەن: ”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“ 3بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە، لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت. 4ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو، میریان دانا، کە من نایانناسم. لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد، بۆ لەناوچوون...
هۆشهع ٧: ١ - ١٦ 05.09.2025 19:56
هۆشهع ٧: ١ - ١٦ 1کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد، تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون، هەروەها خراپەی سامیرە. فێڵیان کرد، دز چووە ژوورەوە و جەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد، 2بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوە کە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە. ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات، لە بەرچاومدان. 3«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن و بە درۆکانیشیان میر. 4هەموو داوێنپیسن وەک تەنوورێکی گەرمکراون کە نانەواکە ئا...
هۆشهع ٥: ١٣ - ٦: ١١ 04.09.2025 21:08
هۆشهع ٥: ١٣ - ٦: ١١ 13«کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی و یەهوداش ناسۆرەکەی خۆی، ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور و بەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی. بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات و برینەکەتان لەسەر لاببات. 14من بۆ ئەفرایم وەک شێرم و بۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر، چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم، دەبەم و فریادڕەسیش نییە، 15دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆم هەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن و ڕووی...
هۆشهع ٥: ١ - ١٢ 03.09.2025 17:15
هۆشهع ٥: ١ - ١٢ 1«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن! ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن! حوکمەکە لە دژی ئێوەیە، چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە، هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر. 2یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە، منیش هەموویان تەمبێ دەکەم. 3من ئەفرایم دەناسم و ئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە. ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر، ئیسرائیل گڵاو بووە. 4«کارەکانیان...
هۆشهع ٤: ٧ - ١٩ 02.09.2025 16:46
هۆشهع ٤: ٧ - ١٩ 7ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون، ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد، منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری. 8قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن و ئاواتەخوازن کە تاوان بکات. 9جا کاهین وەک گەل دەبێت، بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم، کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە. 10«دەخۆن و تێر نابن، لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن، چونکە وازیان لە یەزدان هێنا بۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن 11بۆ لەشفرۆشی و بۆ شەرابی کۆن و شەرا...
هۆشهع ٤: ١ - ٦ 01.09.2025 18:47
هۆشهع ٤: ١ - ٦ 1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، چونکە یەزدان سکاڵای هەیە لە دانیشتووانی خاکەکە: «نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ، نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە. 2نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن، دزی و داوێنپیسی، پەرەی سەندووە و خوێنڕشتن، خوێنڕشتنی بەدوادا دێت. 3لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت و ئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت، بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە، تەنانەت ماسی دەری...
هۆشهع ٣: ٤ - ٥ 31.08.2025 15:16
هۆشهع ٣: ٤ - ٥ 4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم دەمێننەوە. 5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.
هۆشهع ٢: ١٦ - ٣: ٣ 30.08.2025 21:28
هۆشهع ٢: ١٦ - ٣: ٣ 16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت، پێم دەڵێیت: ”مێردەکەم“ و چیتر پێم ناڵێیت: ”گەورەم.“ 17ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم و ئیتر ناویان ناهێنێت. 18لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستم لەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان و خشۆکەکانی زەوی. کەوان و شمشێر و جەنگ لە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم و وایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون. 19بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و بە ڕاستودروستی و د...
هۆشهع ٢: ١ - ١٥ 29.08.2025 15:08
هۆشهع ٢: ١ - ١٥ 1«بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“ 2«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن، چونکە ئەو ژنی من نییە و منیش مێردی ئەو نیم. بەدڕەوشتی لە ڕوخساری و ناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت. 3ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە، وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛ وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم، وەک خاکی وشکی لێ دەکەم، بە تینووێتی دەیمرێنم. 4بەزەییم بە منداڵەکانیدا نا...
هۆشهع ١: ١ - ١١ 28.08.2025 17:38
هۆشهع ١: ١ - ١١ 1ئەمە ئەو پەیامەی یەزدانە کە لە سەردەمەکانی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ هۆشەعی کوڕی بئێری هات، کە هاوسەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل بوو. 2سەرەتا یەزدان لە ڕێگەی هۆشەعەوە پەیامی خۆی ڕاگەیاند، ئینجا بە هۆشەعی فەرموو: «بڕۆ ژنێکی سۆزانی بهێنە و با منداڵی زۆڵت ببێت، چونکە خەڵکی خاکەکە وەک ژنێکی داوێنپیس ناپاکی بەرامبەر بە یەزدان کردووە.»...
هۆشهع پێشەكى ٢ 27.08.2025 17:20
هۆشهع پێشەكى ٢
هۆشهع پێشەكى ١ 26.08.2025 18:26
هۆشهع پێشەكى ١
عیبڕانییهكان ١٣: ١٧ - ٢٥ 25.08.2025 11:51
عیبڕانییهكان ١٣: ١٧ - ٢٥ 17گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت. 18نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت. 19زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان. 20با خودای ئاشتی کە بە خ...
عیبڕانییهكان ١٣: ٩ - ١٦ 24.08.2025 14:59
عیبڕانییهكان ١٣: ٩ - ١٦ 9مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین. 10ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن. 11سەرۆکی کاهینان خوێنی ئاژەڵان وەک قوربانی گوناه دەهێنێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، بەڵام کەلاکەکانیان لە دەرەوەی ئۆردوگا دەسووتێنرێن. 12لەبەر ئەوە عی...
عیبڕانییهكان ١٣: ١ - ٨ 23.08.2025 14:30
عیبڕانییهكان ١٣: ١ - ٨ 1بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا. 2میوانداری نامۆکان لەیاد مەکەن، چونکە بەمە کەسانێک بێ ئەوەی بزانن میوانداری فریشتەکانیان کردووە. 3یادی بەندکراوان بکەنەوە هەروەک ئەوەی لەگەڵیان بەند کرابن، هەروەها زۆرلێکراوانیش وەک ئەوەی خۆتان لەگەڵ ئەواندا زۆرلێکراو بن. 4با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپی...
عیبڕانییهكان ١٢: ٢٢ - ٢٩ 22.08.2025 19:17
عیبڕانییهكان ١٢: ٢٢ - ٢٩ 22بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشەلیمی ئاسمانی، بۆ ئاهەنگێک کە فریشتەیەکی بێشوماری کۆکردووەتەوە، 23بۆ کڵێسای نۆبەرە تۆمارکراوەکان لە ئاسماندا، بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون، 24بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت. 25ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چ...
عیبڕانییهكان ١٢: ١٢ - ٢١ 21.08.2025 15:01
عیبڕانییهكان ١٢: ١٢ - ٢١ 12کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن، 13﴿ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،﴾ تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە. 14کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت. 15ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کە...
عیبڕانییهكان ١٢: ٥ - ١١ 20.08.2025 13:43
عیبڕانییهكان ١٢: ٥ - ١١ 5ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت: ﴿ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە، 6چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات، هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریبگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.﴾ 7کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ...
عیبڕانییهكان ١٢: ١ - ٤ 19.08.2025 14:18
عیبڕانییهكان ١٢: ١ - ٤ 1کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە. 2با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا...
عیبڕانییهكان ١١: ٣٥ - ٤٠ 18.08.2025 14:48
عیبڕانییهكان ١١: ٣٥ - ٤٠ 35هەندێک ژن مردووەکانیان بە هەستانەوە وەرگرتەوە. بەڵام خەڵکی دیکە ئەشکەنجە دران و ڕزگارییان نەویست، تاکو هەستانەوەیەکی باشتریان دەستبکەوێت. 36هەندێکی دیکە ڕووبەڕووی سووکایەتی و قامچی و کۆت و زیندان بوونەوە. 37بەردباران کران، بە مشار لەت لەت کران، بە شمشێر کوژران. هەندێکیش بە پێستی مەڕ و بزن خۆیان داپۆشی، تووشی نەبوونی و چەوسانەوە و زەلیلی بوون. 38جیهان شایانی ئەمان نەبوو....
عیبڕانییهكان ١١: ٣١ - ٣٤ 17.08.2025 15:28
عیبڕانییهكان ١١: ٣١ - ٣٤ 31بە باوەڕ ڕاحابی لەشفرۆش لەگەڵ یاخیبووان لەناونەچوو، چونکە پێشوازییەکی ئاشتییانەی لە سیخوڕەکان کرد. 32چی دیکەش بڵێم؟ کاتم نییە باسی گدعۆن و باراک و شەمشون و یەفتاح و داود و ساموئێل و پێغەمبەران بکەم، 33کە بە باوەڕ پاشایەتییەکانیان بەزاند، دادپەروەرییان هێنایە کایەوە، بەڵێنەکانیان بۆ هاتە دی، دەمی شێریان داخست، 34هێزی ئاگریان کوژاندەوە، لە تیخی شمشێر دەرباز بوون، لە لاواز...
عیبڕانییهكان ١١: ٢٠ - ٣٠ 16.08.2025 18:23
عیبڕانییهكان ١١: ٢٠ - ٣٠ 20بە باوەڕ ئیسحاق داوای بەرەکەتی خودای بۆ داهاتووی یاقوب و عیسۆ کرد. 21بە باوەڕ یاقوب لە سەرەمەرگیدا داوای بەرەکەتی بۆ هەریەکە لە کوڕەکانی یوسف کرد و خۆی بەسەر دەسکی گۆچانەکەیدا دا و ستایشی خودای کرد. 22بە باوەڕ یوسف لە سەرەمەرگیدا باسی چوونەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە میسر کرد و لەبارەی گواستنەوەی ڕوفاتەکەی وەسیەتی بۆ کردن. 23بە باوەڕ کاتێک موسا لەدایک بوو، سێ مانگ دایک و...
عیبڕانییهكان ١١: ٨ - ١٩ 15.08.2025 18:38
عیبڕانییهكان ١١: ٨ - ١٩ 8بە باوەڕ کاتێک ئیبراهیم بانگکرا بچێتە ئەو شوێنەی خەریک بوو بە میرات وەریبگرێت، گوێڕایەڵ بوو و ڕۆیشت، هەرچەندە نەیدەزانی بۆ کوێ دەچێت. 9بە باوەڕ وەک بێگانە لە خاکی بەڵێندراو نامۆ بوو، لە چادردا ژیا، وەک ئیسحاق و یاقوب کە ئەوانیش میراتگری هەمان بەڵێن بوون، 10چونکە ئیبراهیم چاوەڕێی ئەو شارەی دەکرد کە بناغەیەکی چەسپاوی هەیە، ئەوەی خودا ئەندازیار و دروستکەرەکەیەتی. 11بە باوەڕ...
عیبڕانییهكان ١١: ٥ - ٧ 14.08.2025 18:31
عیبڕانییهكان ١١: ٥ - ٧ 5بە باوەڕ حەنۆخ بەرزکرایەوە لای خودا تاکو مردن نەبینێ، ئیتر لەسەر زەوی نەما، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی. پێش بردنیشی شایەتی وەرگرت کە خودای ڕازی کردووە. 6بەبێ باوەڕ مەحاڵە ڕەزامەندی خودا بەدەستبهێنرێت، چونکە ئەوەی لەو نزیک بێتەوە، دەبێ باوەڕی بە بوونی ئەو هەبێت و پاداشتی ئەوانەش دەداتەوە کە بە پەرۆشەوە ڕوویان لەو دەکەن. 7بە باوەڕ نوح کاتێک لەلایەن خوداوە سەبارەت بەوەی کە هێ...
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.