Dr. J. Vernon McGee

گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.

Author

Dr. J. Vernon McGee

Category

Religion

Podcast website

ttbkurdish.captivate.fm

Latest episode

Jul 3, 2026

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android 5M+ downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢ 02.10.2025

یوئێل ٢: ٢٢ - ٣٢ 22ئەی ئاژەڵە کێوییەکان مەترسن، چونکە لەوەڕگاکانی دەشتودەر سەوز دەبن، درەختەکان بەر دەگرن، دار هەنجیر و دار مێو بەرێکی زۆر دەردەخەن. 23ئەی نەوەی سییۆن، شاد و دڵخۆش بن بە یەزدانی پەروەردگارتان، چونکە بۆ دەرکەوتنی ڕاستودروستی پاییزە بارانی پێدان. پاییزە باران و بەهارە باران هەروەک پێشتر بەسەرتاندا دەبارێنێت. 24ئیتر جۆخینەکان پڕ دەبن لە دانەوێڵە و قەڕابەکان سەرڕێژ دەبن لە شەراب و زەیت...

یوئێل ٢: ١٦ - ٢١ 01.10.2025

یوئێل ٢: ١٦ - ٢١ 16گەل کۆبکەنەوە و کۆمەڵ تەرخان بکەن، پیران خڕبکەنەوە و منداڵان کۆبکەنەوە لەگەڵ شیرەخۆرەکان. با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە، بووکیش لە کوللەکەی. 17با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان، لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن. با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت، میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر، هەتا گەلان بیانکەنە پەند. بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“» 18ئینجا...

یوئێل ٢: ١٢ - ١٥ 30.09.2025

یوئێل ٢: ١٢ - ١٥ 12یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا، بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام، بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.» 13دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان، بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان، چونکە میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە، لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە. 14کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە، لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت، بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب بۆ...

یوئێل ٢: ١ - ١١ 29.09.2025

یوئێل ٢: ١ - ١١ 1لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن، لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن، چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە. 2ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە، ڕۆژی هەور و تەمی چڕە. وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت، سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت، لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە، لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە. 3لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات و لەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێ...

یوئێل ١: ١٣ - ٢٠ 28.09.2025

یوئێل ١: ١٣ - ٢٠ 13ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە، ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن. ئەی خزمەتکارانی خوداکەم، وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە، چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب لە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە. 14ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن، بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن، پیران کۆبکەنەوە، هەموو دانیشتووانی خاکەکەش بێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان، هاوار بکەن بۆ یەزدان. 15ئای بۆ ئەو ڕۆژە...

یوئێل ١: ٥ - ١٢ 27.09.2025

یوئێل ١: ٥ - ١٢ 5ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن! ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە، واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن، چونکە لە دەمتان بڕاوە. 6نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا، بەهێز و بێشومارە، ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و کەڵبەی شێرە مێی هەیە. 7دار مێوەکەمی وێران کردووە و دار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە، توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە، لقەکانی سپی بوونەوە. 8شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو، بۆ...

یوئێل پێشەكى، ١: ١ - ٤ 26.09.2025

یوئێل پێشەكى، ١: ١ - ٤ 1پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات: 2ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن، ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن. ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوە یان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟ 3ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە، کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان، کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان. 4ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوە کوللەی گەورە لووشیان دا، ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوە پێکوڕە لووشی...

یاقوب ٥: ٧ - ٢٠ 25.09.2025

یاقوب ٥: ٧ - ٢٠ 7بۆیە خوشکان و برایانم، هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ ئارام بگرن. تەماشا بکەن چۆن جوتیار چاوەڕێی بەرهەمە بەهادارەکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پاییز و بەهار ئارام دەگرێت. 8ئێوەش ئارام بگرن و ورەتان بەرز بێت، چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە. 9خوشکان، برایان، بۆڵەبۆڵ لەسەر یەکتری مەکەن، نەوەک حوکم بدرێن. ئەوەتا دادوەر لە بەردەرگا ڕاوەستاوە. 10خوشکان، برایان، نموونە وەربگرن...

یاقوب ٥: ١ - ٦ 24.09.2025

یاقوب ٥: ١ - ٦ 1وەرن ئەی دەوڵەمەندەکان، بگریێن و شیوەن بکەن بۆ ئەو دەردەسەرییەی بەسەرتان دێت. 2سامانتان بۆگەن بووە و بەرگتان مۆرانە لێیداوە، 3زێڕ و زیوتان دادەخورێت، داخورانەکەشیان شایەتیتان لەسەر دەدات و وەک ئاگر جەستەتان دەخوات. لە ڕۆژانی کۆتایی گەنجینەتان بۆ خۆتان کۆکردەوە. 4ئەوەتا ئەو کرێیەی کە نەتانداوە بەو کرێکارانەی کە لە کێڵگەکانی ئێوە کاریان کردووە، لە دژی ئێوە هاوار دەکات. هاواری سەپانەک...

یاقوب ٤: ٥ - ١٧ 23.09.2025

یاقوب ٤: ٥ - ١٧ 5یاخود وا دەزانن نووسراوە پیرۆزەکە لەخۆڕا دەفەرموێ، خودا بە دڵگەرمی پەرۆشە بەو ڕۆحەی کە تیاماندا نیشتەجێی کردووە؟ 6بەڵام نیعمەتی زیاتر دەدات، بۆیە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێت: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾ 7بۆیە ملکەچی خودا بن. بەرهەڵستی شەیتان بکەن، لێتان هەڵدێت. 8لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، د...

یاقوب ٤: ١ - ٤ 22.09.2025

یاقوب ٤: ١ - ٤ 1هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم شەڕ و ناکۆکییەی نێوانتان چییە؟ ئایا بەهۆی ئارەزووە خراپەکانتانەوە نییە کە لە ئەندامەکانی لەشتاندا دەجەنگن. 2ئارەزوو دەکەن و نیتانە، هەر بۆیە دەکوژن. ئیرەیی دەبەن و ناتوانن دەستتان بکەوێت، هەر بۆیە ناکۆکی دەکەن و شەڕ دەکەن. نیتانە، چونکە لە خودا داوا ناکەن. 3کاتێک داوا دەکەن وەریناگرن، چونکە بە پاڵنەری خراپ داوا دەکەن، تاکو ئارەزووەکانتانی پێ تێر بکەن. 4ئەی داو...

یاقوب ٣: ١٠ - ١٨ 21.09.2025

یاقوب ٣: ١٠ - ١٨ 10ستایش و نەفرەت لە هەمان دەم دێتە دەرەوە. خوشکان و برایانم، ئەمە پەسەند نییە. 11ئایا لە یەک کانیدا ئاوی سازگار و ئاوی سوێر هەڵدەقوڵێت؟ 12خوشکان و برایانم، ئایا دار هەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ بەم شێوەیەش کانی سوێر ئاوی سازگار نادات. 13کێ لەنێوتاندا دانا و تێگەیشتووە؟ با بە ڕەوشتی باشی نیشانی بدات، هەروەها بەو کارانەی کە بە بێفیزییەوە ئەنجامی دەدات و لە داناییەوە سەرچاو...

یاقوب ٢: ٢١ - ٣: ٩ 20.09.2025

یاقوب ٢: ٢١ - ٣: ٩ 21ئایا ئیبراهیمی باوکمان بە کردار بێتاوان نەکرا، کاتێک لەسەر قوربانگا ئیسحاقی کوڕی پێشکەش کرد؟ 22دەبینیت باوەڕ بە کردارەکەی لە کاردا بوو، باوەڕەکەش بە کردار تەواو بوو. 23نووسراوە پیرۆزەکەش هاتە دی کە دەفەرموێ: ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا،﴾ هەروەها ناوی لێنرا دۆستی خودا. 24دەبینن کە مرۆڤ بە کردار بێتاوان دەبێت نەک تەنها بە باوەڕ. 25بەم شێوەیە ڕا...

یاقوب ٢: ١٥ - ٢٠ 19.09.2025

یاقوب ٢: ١٥ - ٢٠ 15ئەگەر خوشک یان برایەک پێویستی بە جلوبەرگ و خواردنی ڕۆژانە هەبوو، 16یەکێکتان پێتان گوتن: «بەخێر بچن، جلی گەرم لەبەر بکەن، تێر بخۆن،» و پێداویستییەکانی ژیانیان نەدەنێ، چ سوودێکی هەیە؟ 17بەم شێوەیەش، باوەڕ ئەگەر کرداری نەبێت، لە خۆیدا مردووە. 18لەوانەیە کەسێک بڵێ: «تۆ باوەڕت هەیە و من ‏کردار.» نیشانم بدە باوەڕت چۆن بێ کردار دەبێت، ئەوسا منیش بە کردارەکانم نیشانت دەدەم باوەڕم چۆنە‏....

یاقوب ٢: ٣ - ١٤ 18.09.2025

یاقوب ٢: ٣ - ١٤ 3تەماشای بەرگە نایابەکەتان کرد و گوتتان: «لێرە دانیشە باشە،» بە هەژارەکەش بڵێن: «لەوێ ڕابوەستە» یان «لەبەرپێم دانیشە،» 4ئایا لەنێوان خۆتاندا جیاکاری ناکەن و بە بیری خراپ حوکم بەسەر یەکدا نادەن؟ 5خوشک و برا خۆشەویستەکانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە تاکو لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن، کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟ 6بەڵام ئێوە سووک...

یاقوب ٢: ١ - ٢ 17.09.2025

یاقوب ٢: ١ - ٢ 1ئەی خوشکان و برایانم، ئێمەی باوەڕداران بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، نابێت جیاکاری لەنێوان خەڵکی بکەین. 2ئەگەر پیاوێک هاتە ناو کۆڕەکەتان، ئەنگوستیلەی زێڕی لە پەنجە بوو و بەرگی نایاب بوو، هەروەها هەژارێکیش بە بەرگی پیس،

یاقوب ١: ٢٣ - ٢٧ 16.09.2025

یاقوب ١: ٢٣ - ٢٧ 23چونکە ئەگەر یەکێک گوێگری وشەی خودا بێت و کاری پێ نەکات، وەک یەکێک وایە لە ئاوێنەدا سەیری ڕوخساری خۆی بکات، 24ئینجا دوای ئەوەی سەیری خۆی دەکات و دەڕوات، یەکسەر لەبیری دەچێت چۆن بووە. 25بەڵام هەرکەسێک بە وردی سەرنجی ئەو شەریعەتە تەواوە بدات کە ئازادی دەبەخشێت، هەروەها بەردەوام کاری پێ بکات و ئەوەی دەبیستێت لەیادی نەکات بەڵکو کاری پێ بکات، ئەوا ئەمە لە کرداریدا بەرەکەتدارە. 26ئەوەی...

یاقوب ١: ٢٠ - ٢٢ 15.09.2025

یاقوب ١: ٢٠ - ٢٢ 20چونکە تووڕەیی مرۆڤ ڕاستودروستی خودا ناهێنێتە کایەوە. 21کەواتە هەموو گڵاوی و گەشەکردنێکی بەدکاری دابکەنن، ئەو وشەیەی کە لە ئێوەدا چانراوە بە دڵنەرمییەوە وەریبگرن، ئەوەی دەتوانێت گیانتان ڕزگار بکات. 22تەنها گوێگری وشەی خودا مەبن، بەڵکو کاری پێ بکەن، ئەگینا خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن،

یاقوب ١: ١٦ - ١٩ 14.09.2025

یاقوب ١: ١٦ - ١٩ 16خوشک و برایانی خۆشەویستم، هەڵمەخەڵەتێن. 17هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە. 18خواستی لەسەر بوو کە بە وشەی ڕاستی لەدایک ببین، تاکو ببینە نۆبەرەی بەدیهێنراوانی. 19خوشک و برا خۆشەویستەکانم، ئەمەتان بیر نەچێت: با هەر مرۆڤێک لە گوێگرتندا خێرا بێت، لە قسەکردندا لەسەرخۆ بێت، لە تووڕەب...

یاقوب ١: ١٣ - ١٥ 13.09.2025

یاقوب ١: ١٣ - ١٥ 13کاتێک کەسێک تاقی دەکرێتەوە، با نەڵێت: «لەلایەن خوداوە تاقی دەکرێمەوە،» چونکە خودا لە کاری خراپەدا تاقی ناکرێتەوە، ئەویش کەس بەو شێوەیە تاقی ناکاتەوە. 14بەڵام هەرکەسێک بەو ئارەزووە خراپەی کە هەیەتی تاقی دەکرێتەوە، ئەگەر پێی ڕاکێشرا و هەڵخەڵەتا. 15کە ئارەزووی خراپ سک بکات گوناهی لێ دەبێت، گوناهیش کە گەشەی کرد مردن بەرهەم دێنێت.

یاقوب ١: ٨ - ١٢ 12.09.2025

یاقوب ١: ٨ - ١٢ 8چونکە مرۆڤی ڕاڕا، لە هیچ یەک لە ڕێگاکانی چەسپاو نییە. 9با برای پایەنزم شانازی بە بەرزییەکەیەوە بکات، 10دەوڵەمەندیش بە نزمییەکەی، چونکە وەک گوڵی گژوگیا لەناودەچێت. 11لەبەر ئەوەی ڕۆژ بە گەرمییە سووتێنەرەکەی هەڵدێت، گژوگیا وشک دەبێت و گوڵەکەی هەڵدەوەرێت و دیمەنی جوانی نامێنێت. بە هەمان شێوە، دەوڵەمەندیش کاتێک سەرقاڵە بە کارەکانییەوە لەناودەچێت. 12خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردن...

یاقوب ١: ١ - ٧ 11.09.2025

یاقوب ١: ١ - ٧ 1لە یاقوبی بەندەی خودا و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، بۆ دوازدە هۆزەکە کە لەنێو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاو بوونەتەوە: سڵاو. 2خوشکان و برایانم، بەوپەڕی خۆشیی دابنێن، کاتێک دەکەونە نێو جۆرەها تاقیکردنەوە و ناخۆشییەوە، 3چونکە دەزانن تاقیکردنەوەی باوەڕتان دانبەخۆداگرتن دروستدەکات. 4با دانبەخۆداگرتن کاری خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی تەواو و پێگەیشتوو بن و کەموکوڕیتان لە هیچ شتێکدا نەبێت. 5ئەگەر یەکێ...

یاقوب پێشەكى 10.09.2025

یاقوب پێشەكى

هۆشه‌ع ١١: ١ - ١٤: ٩ 09.09.2025

هۆشه‌ع ١١: ١ - ١٤: ٩ 1«کە ئیسرائیل منداڵ بوو، خۆشم ویست و من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد. 2بەڵام هەرچەندەی بانگم دەکردن، ئەوەندە منیان لە خۆیان دوورخستەوە، قوربانییان بۆ بەعلەکان سەردەبڕی و بخووریان بۆ وێنەی خوداوەندەکان دەسووتاند. 3من بووم ئەفرایمم فێری ڕۆیشتن کرد، دەستم بە باڵیانەوە گرت، بەڵام نەیانزانی من چاکم کردنەوە. 4بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم، بە بەستنی خۆشەویستی، من بۆیان بووم...

هۆشه‌ع ١٠: ١ - ١٥ 08.09.2025

هۆشه‌ع ١٠: ١ - ١٥ 1ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو، بۆ خۆی بەری دەگرت. بەپێی زۆری بەروبوومەکەی، قوربانگای زۆر کرد. بەپێی باشی خاکەکەی، بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد. 2دڵیان فریودەر بوو، ئێستا سزا دەدرێن. یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت، بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات. 3لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە، چونکە لە یەزدان نەترساین، ئەگەر پاشاشمان هەبێت، چیمان بۆ دەکات؟» 4بە سوێندی درۆ قسە...

Listen to the گەنجینەکانی دانایی podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.