Founders Poscast
Founders
✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.Founders—a podcast dedicated to telling the real stories behind starting and growing businesses and organizations. Our goal is to inspire, educate, and empower the next generation of entrepreneurs and leaders by learning directly from those who’ve done it.
Author
Founders Poscast
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 5, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
چۆن براندێک دروستبکەین لە سفرەوە | سەعد سالم 05.07.2026 2:46:19
زۆرێک لە بزنسەکان پێش ئەوەی دەستپێبکەن شکست ئەهێنن — نەک بەهۆی بەرهەمەکەیانەوە، بەڵکو بەهۆی چۆنیەتی دەستپێکردنیان. هیچ ستراتیجییەکیان نییە. نازانن بۆ کێ ئیش ئەکەن و ناسنامەیان نییە.لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ سەعد، بەڕێوەبەری داهێنەری وایتسپەیس دادەنیشین — ستۆدیۆیەک کە لە بواری ستراتیجی، براندکردن و تەلارسازی کاردەکەن. سەعد دەمێکە لە بواری کریەیڤ کاردەکات و چیرۆک و ئەزموونی خۆیامان بۆ ئەگێڕێتەوە.بە قووڵ...
پارە و وەبەرهێنان | د. سۆران صادق 25.03.2026 3:56:52
لەم زنجیرەی فاوندەرز، لەگەڵ دکتۆر سۆران دادەنیشین — مامۆستای زانکۆ لە بواری دارایی و بازرگانێک کە زانیاری ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی بازرگانی ڕاستی تێکەڵ دەکات.ئەمە گفتوگۆیە باسێکی قووڵە، مرۆڤەکان چۆن بیردەکەنەوە، چۆن هەڵسوکەوت دەکەن و چۆن بڕیار دەدەن لە ڕووی داراییەوە.دکتۆر سۆران گەشتەکەی لە سەرەتایەکی سەختەوە لە ئەوروپا بۆ خوێندن و بنیاتنانی چەندین بزنس لە بەریتانیا و کوردستاندا باس دەکات — لەوانەش...
سۆشیاڵ میدیای بزنسەکان، ناوەڕۆک، ستراتیجی و براندی کەسی | سەڵاح هەورامی 16.02.2026 2:24:38
لە زنجیرەی ١٠ی فاوندەرز لەگەڵ سەڵاح هەورامی پسپۆڕی مارکێتینگی سۆشیال میدیا دادەنیشین و بە وردی قسە لەسەر بازاڕگەری و مارکێتینگ، سۆشیاڵ میدیا، ناوەڕۆک، براندی کەسی و ئینفلوێنسەرەکان ئەکەین.باسی ئەوە ئەکەین بازاڕگەری چۆن بکرێت، پەیجێکی ئۆنلاین و بزنسی گەورە چۆن ڕیکلام بکەن، ناوەڕۆک و ستراتیجی چییە و چۆن دابنرێت.هەروەها باس لەمانە ئەکەین:– بۆچی ئەو بزنسانەی کە لە ئێستاوە سەرکەوتوون لە دەرەوە هێشتا پێ...
لە پەنابەرییەوە بۆ خاوەنکاری لە ئەوروپا | هەرێم قامیشی 23.01.2026 2:35:58
لەم زنجیرەیەی پۆدکاستی فاوندەرز لەگەڵ هەرێم قامیشی، بازرگانێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا دادەنیشین، بۆ باسکردنی چیرۆکی بازرگانی و ژیانی کە تێیدا کاری قورس و زەرەر و زیان و دروستکردنی بینیوە.ھەرێم لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا کوردستانی بەجێهێشت و وەک کۆچبەرێک گەیشتە ئەورووپا بێ ئەوەی هیچ کەسێک لەوێ بناسێ و شوێنێکی هەبێ بۆی بڕوات. ساڵانی سەرەتایی بە کاتژمێرە درێژەکانی کارکردن، کارە سەختەکان و فشاری بەردەوام...
دامەزراوەی خێرخوازی (پارە، متمانە و شەفافیەت) | حاجی کاروان 06.01.2026 1:05:13
لەم زنجیرەیەی فاوندەرز، لەگەڵ حاجی کاروان، کەسایەتییەکی ناسراوی کاری خێرخوازی و بانگخواز دادەنیشین، باسی ڕێکخراوی بەختەوەری و شێوازی کارکردنیان دەکەین — دور لە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا کۆمێنتی خەڵکیحاجی کاروان چیرۆکی ژیانی خۆی باس دەکات، لە منداڵییەکی سەخت و سەرەتای کارکردنەوە تا گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و ئیشکردن و دامەزراندنی ڕێکخراوی بەختەوەری. باسی خێرخوازی، شەفافیەت، متم...
وەبەرهێنان لە ئاڵتون و زیو | دانا وەرتی 23.12.2025 1:57:16
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا دانا وەرتی دادەنیشین — زێڕنگەر و مامۆستای ئاینی وتەبێژی زێڕنگەرانی هەولێر بووە و چەندین لێکوڵینەوەی لە لایەنی شەرعی زێڕ کردووە و هەروەها ماوەیەکی زۆرە لە ناو بازاڕی زێڕنگەرانە و شارەزای بوارەکەیە.لەم زنجیرەیەدا بە گشتی باسی ئاڵتون و وەبەرهێنان، مامەڵەکردن، کڕین و فرۆشتنی ئاڵتون ئەکەین. هەروەها باس لە لایەنە شەرعییەکانی ئاڵتون و حەڵال و حەرامی بابەتەکان ئەکەینلەم زنجیرە...
چۆن پارە پاشەکەوت بکەین؟ — بازرگانی و ئازادی دارایی | د. صهیب ئامێدی 06.12.2025 3:28:00
لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ دکتۆر صهیب ئامێدی دادەنیشین — ڕاوێژکاری بازرگانی و وتاربێژ و ڕاهێنەرە کە هەشت ساڵی ڕابردووی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لە بازرگانی و پارە و ئازادی دارایی.دوای چەندین ساڵ وانەوتنەوە لە زانکۆ و پسپۆڕی لە خوێندنی ئیسلامی، دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی تەرکیز بخاتە سەر پڕۆژەکانی: ڕاوێژکاری، وەبەرهێنان، خول و ڕاهێنان، یارمەتیدانی خەڵک بۆ بنیاتنانی سەربەخۆیی دا...
دامەزراندنی کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆجیا (IT) | زانا عوسمان 20.11.2025 2:31:18
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ زانا عوسمان دامەزرێنەری کۆمپانیای Sharp Soft دادەنیشین کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی لە بواری IT و ERPی سلێمانی. کاک زانا گەشتێکی درێژی کارکردنی هەیە هەر لە کرێکاری و شۆفێری تەکسی لە کاتی زانکۆدا تا دامەزراندنی کۆمپانیایەکی IT پێشکەوتوو کە ئێستا پەرە بە سیستەمی ERP، نەرمەکاڵا زیرەکەکان، چارەسەرەکانی تۆڕ، بەدواداچوونی GPS، و پلاتفۆرمی تایبەتمەند بۆ بازرگانی و کەرتەکانی حکوم...
بازرگانی لە شاری بچووک | گۆران عوسمان 12.11.2025 2:33:17
دابمەزرێنێت.کاک گۆران لە تەمەنی کارکردندا بەرزی و نزمی زۆری بینیوە و چەنیدن کاری جیاوازی تاقی کردووەتەوە. چیرۆکێک لە حەز بۆ کارکردن و هیلاکی و ئەنجام و شکست✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە،...
لە حەوزە وشکەکەی سلێمانییەوە بۆ دوبەی و چین | کوردە معروف 22.10.2025 1:33:15
کاک کوردە هەر لە مناڵییەوە لە ناو بازاری سلێمانی لەگەڵ باوکی لە دوکان بووە و پاشان دەستی کردووە بە فرۆشتنی قوماش بە سەربەخۆیی، پاشان بۆ ئیش و کەسابەت سەفەری کردووە و چووەتە دهۆک و زاخۆ، دوبەی و لە کۆتاییشدا لە چین بووە پێش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی — ئەمە چیرۆکی کاک کوردەیە، کە تەعین نەبوونەکەی دەرگای وڵاتان و بازرگانی جیاوازی کردەوە بۆی و بووە دەرفەتێک بۆ گەشەکردن.دوای ئەوەی لە کاری حکومی بێبەش کرا، د...
چۆن و کەی دەستپێبکەین؟ پۆدکاست، بازارگەری و چا | هەژیر و محەمەد 01.10.2025 2:08:15
هەژیر و محەمەد دوو کوڕی گەنجن کە بە پۆدکاستی دیوەخان دەستیان پێکردووە، ئەو پۆدکاستەی ژیانی بە تەواوی گۆڕی. سەرەتا بە پۆدکاستێکی سادە و تەنها دەنگ تۆمارکردن دەستی پێکرد بەڵام توانیان گەشەی پێ بدەن و وردە وردە ببێتە یەکێک لە ناسراوترین پۆدکاستەکانی کوردستان. هەژیر و محمد هەر بەوە نەوەستان و بەردەوام بوون لە کارەکانیان و دەزگایەکی بە بازارکردنیان دامەزراند لەگەڵ دیوەخان. دوای ئەم سەرکەوتنانە بڕیار ئە...
چیرۆکی بازرگانێک کە لە بێ کارییەوە دەستیپێکرد | سۆران محمد 11.09.2025 1:48:34
لەم ئەڵقەیەی فاوندەرز لەگەڵ سۆران محەمەد دامەزرێنەری بەرهەمەکانی SMA و بازاڕی سۆران لە کەلار دادەنیشین. کاک سۆران گەشتێکی بازرگانی ئیلهامبەخشی هەیە — لە دەرچوویەکی بێکارەوە کە لەگەڵ ماڵی باوکیدا دەژیا دوا ژن هێنان، بۆ دروستکردنی بازرگانییەکی سەرکەوتوو، دەستپێکی کاری جوملە، و دروستکردنی بەرهەمی تایبەتی خۆی. کاک سۆران باس لەوە دەکات چۆن لە سفرەوە دەستیپێکردووە، چۆن یەکەم کارمەندی دامەزراندووە و چۆن...
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.