Nareman Agale نەریمان ئاغالی
پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن
نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ
Autor
Nareman Agale نەریمان ئاغالی
Kategorie
Podcast-Website
Neueste Folge
29. Dez 2025
Wo hören?
Podcasts in der App Replaio Radio Bald verfügbarPodcasts kommen bald in die App. Installiere sie jetzt und erlebe als Erster einen ganz neuen Blick auf Podcasts
Folgen
پەیوەندیت لەگەڵ خۆتدا چۆنە؟ هەستەکانت دەناسیت، تا بتوانیت خۆت بەڕێوەبەریت؟ 29.12.2025 49:38
با پیاوانیش بگرین نا کاپتن لە گریانی پیاوێکدا نەک دنیا لەشوێنی خۆیدا نییە، بەڵکو پێمان دەڵێ پیاوێک لەگەڵ خۆیدا لە پەیوەندییەکی باشدایە، پێمان دەڵێ: مرۆڤێک لەبری هەستەکانی خەفە بکات و دوایە بە توندووتیژی دەریان بڕێ، لەکاتی خۆیدا بە گریان پێشوازیان لێ دەکات هیچ هەستێک خراپ نییە، تەنها ئەو کاتە نەبێ، کە ڕێگای نادەین هەستی پێ بکەین و لە ژێرزەمینەکانی ناخمان لەخۆمانیان دەشارینەوە لە منداڵییەوە بە هۆکار...
چی بکەین پێشئەوەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا ببێ و پەشیمانیش دادمان نەدات؟ 15.05.2025 44:03
کەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا دەبێ و پەشیمانی دادمان نادات؟ چی بکەین و چی بزانین پێشئەوەی بە هەر هۆکارێک فشارمان بۆ بێ و هەڵچین، ئیدی بڕیارێک بدەین یان کاردانەوەیەک بنوێنین دوایە پەشیمان بین یان بگاتە ئەوە کە هەوڵی کوشتنی خۆمان وەیان ... کەسێکی تر بدەین، با ئەو زانیاریانەمان لەسەر خۆمان هەبێ و چۆنیەتی ڕاهێنانێکیش بخەینە نێو کۆڵەپشتی ژیانمانەوە وەکوو چارەیەکی بەردەوام بۆ زیاتر فەرموون لە گوێگرتن لە...
تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات 29.12.2024 45:39
ئاسان نییە بۆ بڕواهێنان بەوەی کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ شکۆ (کەرامەت) لەنێو تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا هی هەموو کەس نەبووە، شکۆ بەخشراوە و وەرگیراوەتەوە، ئاها گوتراوە: "ئەی خاوەنشکۆ" شکۆ بۆ چینێک یان بە پێگە و کۆمەڵە خاسێتێکەوە بەستراوەتەوە، پرسی شکۆ منداڵی تێدا نەبووە، تەنانەت ژنیش لەپرسی شکۆدا بوونی نەبووە بەڵکوو ژن بە دەربڕینی شەرەفەوە گرێدراوە لە ساڵی ٢٠٢٣ وە و لە پڕۆژەیەکی نەریمان ئاغالی دا شکۆ (کە...
دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟ 18.09.2024 40:58
دەزانم کە نازانم ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو ڕستەیە وا وەرگێڕدراوە کە دەگوترێ: "من دەزانم کە هیچ نازانم"، ئەمە هەڵەیە و...
چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین تا بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ 02.10.2023 53:10
چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا. فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێی...
گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟ 27.01.2023 30:29
پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان. پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری د...
تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟ 31.07.2022 59:15
ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟ باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟ ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟ ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟ ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە گوێبیست دەبیت! سوپاس بۆ بڵاوکردنەوە...
خواردن و دڵنیایی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین 22.03.2022 49:48
پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین ١) پێویستییە جەستەیییەکان (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ گفتوگۆیەک ھەڵناگرن) وەک: خواردن و خواردنەوە و خەوتن (مەیلپێدان و سێکس). ٢) پێویستی سەلا...
پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا 30.12.2021 47:11
ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان. بە وردبوونەوە لەو کڵێشەیە دەتوانین بزانین داخۆ ھەر یەکێک لە ئێمە کامە باتریەی لاوازە و کامەی بەھێزە، کامەشی بەتاڵ بێتەوە ھاوسەنگی لە ژیاندا لەدەست دەدا یان پێویستە کەسێک کار لەسەر کامیان بکا تا لە ژیاندا سەرکەوتووتر بێ و ھتد. ١) جەستە و تەندروستی ٢) پەیوەندی کۆمەڵایەتی ٣) کار و بەرهەمەکان ٤) دڵنیایی کەرەستە مادییەکان ٥) بەهاکانی وەکو مۆڕاڵ...
تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان 10.09.2021 38:48
بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ: ھەموو قسەیەک یان نووسینێک و نامەیەک، چوارلای وەکو چوارگۆشەیەک ھەیە. واتە تۆ تەنھا یەک ڕستە بڵێیت، دەتواندرێ بەسەر ئەو چوارلایەدا دابەش بکرێ و ئیدی بەپێی ئەو نێوەرۆکی نووسین و قسە و نامە و مەبەستە، لایەک لە لایەکی تری زۆرتر بەسەردا دابەش دەبێ. ئەو لایانەش ئەوانەن: لای بابەتی: نێوەرۆکی بابە...
چۆن و بۆ ئاڵودە دەبین؟ 07.07.2021 43:43
هەرکەسێک دەشێ ئاڵودە ببێ، جا بە مادەیەکی هۆشبەر بێ یان بە ئامێرێک و خواردن و سێکس و شتێکی تر بێ. كێ بەچی ئاڵودەیە و چی بکەین؟ چۆن بزانم داخۆ ئاڵودەی بەکارھێنانێکم یان نا؟ ئایا ئاڵودەبوون نەخۆشییە؟ بەچی و چۆن ئاڵودە دەبین؟ ئەو مادانە چین کە پێیان ئاڵودە دەبین؟ خراپترین دۆخ بۆ ئاڵودەبوون کامەیە؟ چۆن بتوانین ھاوکاری خۆمان یان ئەوانی تر لەنێو خێزان و ھەرشوێنێکی تر بکەین؟ فەرموون بۆ وەڵامی...
گوێگرتن لەبری دەرمان، کلیلی چارەسەرەکان 05.06.2021 35:57
گوێگرتن لەبری دەرمان و چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکان مێژووی گوێگرتنی چالاک دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی کارل ڕۆجەرس کەسایەتی ئەمەریکی، کە یەکەمجار بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێناوە کە بەهۆی گرفتێکی دەروونییەوە سەردانیان کردووە گوێگرتنی چالاک کاریگەریەکی هێجگار زۆری لەسەر ئارامکردنی دەروونی مرۆڤەکان هەیە، بەشێوەیەک کە دەشێ بڵێین: دەتوانین لەبری دەرمان بەکاری بێنین و چارەسەری زۆێک لە گرفتەکانی نێوان پەیوەندییەک...
بۆ قسەی عاتفی وەردەگرین، بەڵام زانست ڕەتدەکەینەوە؟ 05.05.2021 28:37
پرۆسەی وەرگرتنی زانست و زانین و هەرشتێکی تر چۆن لە مێشکی ئێمەدا ڕوودەدا؟ بۆ ئاسان شتانێک وەردەگرین و دواتر ناتوانین لەگەڵ بەدەستهێنانی زانیاری نوێدا، گۆڕانکاریی لە وەرگرتنەکانی پێشتراندا بکەین؟ ئەو کەسەی متمانەت پێیەتی و خۆشت دەوێ، ئاسانتر قسەکانی وەردەگرین تا کەسێک متمانەمان پێی نەبێ، ئەگەر تەنەنات قاسەی ئەوەی خۆشمان دەوێ ناڕاستیش بێ ئەم باسە لەسەر بنەمای زانستییە و پابەندە بە تیۆری زانای دەروون...
قۆناغەکانی گەشەکردنی ژیری و تێگەیشتنمان بۆ ژیان 17.04.2021 31:30
ئێمەی مرۆڤ لە چوار قۆناغی گەشەکردنی ژیریدا. قۆناغی جووڵەی ئاوتۆماتیکی لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی ٢ ساڵی. قۆناغی پێش بیرکردنەوە لە تەمەنی ٢ تا ٧ ساڵی. قۆناغی بیرکردنەوەی کۆنکرێتی لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە تا ١٢ ساڵی. قۆناغی لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئاڵۆزی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە تا ١٨ بۆ ١٩ ساڵی. ئەم پرسە بەپێی تیۆری دەروونناسی سویسری ژان پیاژێ یە (Jan Piaget) لە سەدەی ڕابوردوودا بە زانستی دیاریک...
بۆ دەشێ سەرکەوتنت بۆ دەروونی کەس و خزمەکانت ببێتە فشار؟ 28.03.2021 28:13
چۆن هەستی ڕکابەری لە منداڵییەوە بەهۆی بەراوردکردنمان بە ئەوانی تر دروست دەبێ؟ ڕێگایەکی گرنگی بەختەوەری خۆت لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بدۆزەرەوە لەبری گرنگی بە هەست و ویست و ئارەزووەکانی خۆمان وەکو تاک بدرێ پێت دەڵێن: فڵان کەس ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێناوە، چاوەڕێی ئەوە لە تۆش دەکرێ، بێ ئەوەی حیسابی ئەوە بکرێ کە داخۆ هەر بەڕاستی تۆ ئەوەت دەوێ؟ هەندێک جار بێ ئەوەی کەسانی خێزان ودەورووبە...
گەشەکردنی سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیمان 11.03.2021 35:12
گەشەکردنی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی تاک لە ھەشت قۆناغی تەمەندا، لەنێوان ویست و ئارەزووەکانی خۆیی و داواو فشارەکانی خێزان و کۆمەڵگەدا. قۆناغەکانی تەمەن و گەشەکردنەکانی سایکۆلۆجیای تاک ١- لەدایکبوون تا تەمەنی یەک ساڵی لەنێوانی: بنەمای متمانە دروستکردن بەرانبەر بەدگوومانی ٢- لەدوای یەک ساڵی و شتێک زیاتر تا تەمەنی سێ ساڵی لەنێوانی: سەربەخۆبوون یان پشتبەخۆبەستن بەرانبەر شەرم و دوودڵی و ڕاڕایی ٣-...
ڕێگاکانی پەیوەندیەکی سەرکەوتوو 23.02.2021 27:23
هۆکاری شکستی پەویوەندی نێوان خەڵکی چین و چۆن پەوەندیەکانمان بەهێز دەکەین؟ بۆ پەیوەندیەکی بەهێز چیمان پێویستن و ئەو ڕێگاو هۆکارانە چین کە بۆ پەیوەندیەکی تەندروست و ئارامی نێوانمان لەگەڵ هەر کەسێکدا دەبێ بیزانین لە پەیوەندی بەهێز یان شکستدا، چی لە مێشکماندا ڕوودەدا و بۆ مرۆڤ لەگەڵ ئەوانی تردا پێویستی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتییە؟ ئەوانە و زۆر باسی تری گرنگ لەبارەی پەیوەندی سەرکەوتوو و شکستی نێوان کەسەک...
کاریگەری یەکەم پەیوەندی لەسەر کەسایەتی و ژیانمان 09.02.2021 32:05
باسی یەکەم پەیوەندی منداڵە لەگەڵ کەسی یەکەمدا کە بەزۆری دایکە، لە ڕۆژی لەدایکبوونەوە تاکو نزیکەی تەمەنی دووساڵی منداڵەکە بەم باسە زانستییە دەگوترێ: پەیوەندی دڵنایی، کە بناغەی کەسایەتیمان دیاری دەکات ودواتر لەوێوە ڕەهەندەکانی تری گەشەکردن بینا دەکرێن
گەشەکردنی مرۆڤ و دروستبوونی کەسایەتی 24.01.2021 29:18
ئەم باسە تایبەتە بە گەشەکردنی مرۆڤ و دروستبوونی کەسایەتی لەسەر بنەماکانی تووخم و ژینگە و خۆبەڕێوەبردنی تاک.
ناساندنی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن 11.01.2021 21:48
ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە و تایبەتە بە ناساندنی پۆدکاستەکە ژیان و بەرکەوتن چییە و بۆ داهاتوو چی دەکات و چی دەوێ؟ نێوەرۆکی بەرنامەکانی چۆن دەبن و بە کامە قۆناغانەدا تێپەڕ دەکا؟ کێ بەڕێوەی دەبات و هتد
بڵاوکردنەوەی یەکەم دەنگی پۆدکاستی ژیان وبەرکەوتن 03.01.2021 1:44
بڵاوکردنەوەی یەکەم دەنگی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ئەم بڵاوکردنەوەیە لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەدایە، لەگەڵ ئەوەدا لەپێناوی هاوکاریکردنی ئەو بەڕێزانەدایە کە تاکو ئێستا بەرکەوتنیان لەگەڵ پۆدکاستدا نەبووە، ئێمە لە ڕێگەی کەناڵەکانی سۆشیال مێدیای پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنەوە، هاوکاریان دەبین تاکو بتوانن لە ڕێگای یەکێک لە بەرنامەکانەوە گوێ لەم دەنگە بگرن و بۆ داهاتووش بەرنامەکانی ئەم پۆدکاستەیان لەدەست نەچ...
Ähnliche Podcasts
Replaio ist kein Herausgeber von Podcasts; die Namen der Sendungen, Cover und Audioinhalte gehören ihren Autoren und werden über öffentliche RSS-Feeds verbreitet