Panjara
Panjara Podcast | پۆدکاستی پەنجەرە
پۆدكاستی پەنجەرە بەرنامەیەكی دەنگی هەفتانەیە. تیایدا گوێبیستی گفتوگۆی بیرمەندان و چالاكوانان و كەسانی خاوەن دەنگ دەبن. تاوەكو لە پەنجەرەكەمانەوە وێنە و ئاوازی ژیان ببینن.
Wo hören?
Podcasts in der App Replaio Radio Bald verfügbarPodcasts kommen bald in die App. Installiere sie jetzt und erlebe als Erster einen ganz neuen Blick auf Podcasts
Folgen
14#شوێنکەوتەیی: بناغەی سەرکردایەتییەكی کاریگەر - م. ئیسماعیل خورماڵی - پۆدکاستی پەنجەرە 15.05.2025
لە پەنجەرەی ئەمجارەدا ئەزموون و چیرۆکی مامۆستا ئیسماعیل خورماڵی دەخەینە بەرچاو و گوێ، چیرۆکێک کە سەرەتاکەی هونەر و سروود و شانۆیە و ئێستاش نووسینەوەی چیرۆکەکەی بە بەڕێوەبردن و بازرگانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی درێژە پێئەدات. مامۆستا ئیسماعیل ئەزمونێکی زۆری لەگەڵ چەندین کاری جیاوازدا هەیە، کاری کردووە لەناو چەندین نەتەوە و زمان و کلتوری جۆراوجۆر، سەرباری ئەزموونێکی زۆر؛ دەیەوێت ئەم ئەزموون و فێربوونەش...
13# - کوردێکی مسوڵمانم؟ یان مسوڵمانێکی کورد؟ - د. نوعمان محمد - پۆدکاستی پەنجەرە 03.05.2025 1:36:03
پەنجەرەی ئەم جارەمان پەنجەرەیەکی پڕ لە گفتوگۆی هەستیارە، ئەو پرسیار و گومانانەی لە خۆی گرتووە کە ڕەنگە مێشکی زۆرینەمانی سەرقاڵ کردبێ، پەنجەرەکە بەڕووی ئاینداری و نەتەوایەتی و بیروباوەڕەکانمان سەبارەت بە دین و دونیا و ئەولەویەتی گرنگییەکانمان کراوەتەوە، ئەپرسین بۆچی هەڵوێستەکانمان جیاوازن و بیرکردنەوەکانمان لەسەر هەمان بابەت دژ بە یەکن؟ بۆچی زۆرجار لەسەر یەک بابەت چەندین بیروبۆچوونی جیاوازمان گوێ ل...
12# پەنجەرەیەکی نوێ بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی - د. عبدالله ئەدهەم - پۆدکاستی پەنجەرە 20.04.2025 1:14:54
پەنجەرەی ئەمجارەمان تەرخانکردووە بۆ باسکردنی یەکێک لە گرنگترین زمانەکانی جیهان و سەردەم، وە گرنگترین زمانی دووەم لە ڕوانگەی ئێمەی کوردی مسوڵمانی نیشتەجێی سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەویش زمانی عەرەبییە. لەگەڵ دکتۆر و ڕاهێنەری بەتوانا و دیاری کوردستان د.عبدالله ئەدهەم باس لە ڕێککارەکان و ڕێگاکانی فێربوونی زمانی عەرەبی دەکەین، باس لە هەموو ئەو ئاستەنگانە دەکەین لە ڕێگای فێربوونی زمانی عەرەبی دێتە...
11# فیزیازانێكی كورد و یەكێك لە باشترین زاناكانی جیهان - پ.د. عەزیز بەرزنجی - پۆدکاستی پەنجەرە 25.01.2025 55:37
پەنجەرەی ئەمجارە پەنجەرەیەکی جیاوازە، بەڕووی زانست و توێژینەوە زانستییە ئەزموونییەكان دەکرێتەوە، پەنجەرەیەکی پڕ وانە و زانیاری و بەرچاو ڕۆشنی دەکەینەوە. د.عزیز بەرزنجی، پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ، لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە؛ بۆ دووەم جار لەدوای یەک وەکو یەکێک لە ٪٢ـی باشترین زانایانی جیهان ناسێندرا لە بواری زانستی فیزیادا، ئەمەش دەستکەوتی چەندین ساڵ هەوڵ و ماندووبوون و شەونوخونی و گەڕان ب...
10# چوارڕیانی سیحر و جنۆکە و چاوەزار و دەروونزانیی..! - جەعفەر عومەر - پۆدکاستی پەنجەرە 13.01.2025 1:58:02
پەنجەرەی نوێمان، دەلاقەیەکی پڕ لە ئەزموون و زانیاری و شارەزاییە، پێکەوە لەگەڵ د.جعفر عمر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەچینە ناو کۆمەڵێک باس و خواسی گرنگی پەیوەست بە دەروونناسی و ئەزموونی کەسییەوە، وە لەسەر بناغەی ساڵانێک ئەزموونی کار کردنی کاک دکتۆر، دەست دەخەینە سەر هەندێ لەو هەڵە تێگەیشتنە باوانەی کە لەناو کۆمەڵگەی کوردییدا ڕەواجی پێ دەدرێ و بەشێکیان تا ئێستاش بەردەوامن، لەوانە بابەتەکانی وەکو چاوەزار...
09# چەند زمانێكی نوێ لە هەناوی غەریبییەوە - غریب صالح - پۆدکاستی پەنجەرە 13.12.2024 2:03:33
فێربوونی زمانێکی نوێی بەدەر لە زمانی دایک، لە پێشینەترین ویستی گەنجانی سەردەمە، لەگەڵ پێشکەوتنی لایەنی ئەکادیمی و توێژینەوە زانستییەکان و کرانەوەی خەڵکی بەڕووی دونیا و کلتورە جیاوازەکان، ئیدی ئامڕازەکانی پێشکەوتنی مرۆڤەکان و گەشتنیان بە ئامانج و بەرهەمی زیاتر زیادیان کرد، گرنگترینیان فێربوون و زانینی زمانە بەناوبانگەکانی جیهانە. مامۆستا غەریب، خاوەن و بەڕێوەبەری پەیمانگای نۆستاڵجیا و، بەڕێوەبەری ج...
08# پەنجەرەیەك بۆ دونیای زیرەكی دەستكرد - محمد لطیف - پۆدکاستی پەنجەرە 10.11.2024 1:20:06
لەم ئەڵقەیەدا، پەنجەرەیەک دەکەینەوە بۆ دونیای زیرەکی دەستکرد (AI). گەشتێکی سەرنجڕاکێشە بۆ ناو دونیای تەکنەلۆژیای نوێ و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانمان، بە زمانێکی سادە و ڕوون، پەنجەرەیەکی نوێ دەکەینەوە بۆ تێگەیشتن لەم دونیا بەرفراوانە. #پەنجەرە #AI #پۆدکاست #زیرەکی_دەستکرد
07# لە قەزوانی كوردییەوە، بۆ ناوەڕۆكی كوردی - داوەر لهۆنی - پۆدكاستی پەنجەرە 30.10.2024 1:31:33
قەزوان، ئەو دارە ڕەسەنە كوردییەی كە لە دێرینەوە بە چەندین شێوە سوودی هەبووە - لە خواردن ـەوە تا دەرمان و تەنانەت جوانكاریی وەكو تەزبیح - ئەمڕۆ دەبێتە هێما و وانەیەكی جوان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ناوەڕۆكی كوردی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا. لەم ئەڵقەیەدا، كاك داوەر لهۆنی، چیرۆكی خۆدۆزینەوەیمان بۆ دەگێڕێتەوە، لەدوای ئەزموونێكی چەند ساڵە و زۆرباشی Full Stack Developer، دوای ئەوەی كە خۆی دەدۆزێتەوە و هەست...
06# دەستبەرداربوون لە هەموو شتێک، بۆ دوبارە بنیادنانەوەی هەموو شتێک - سەرمەد محمد - پۆدكاستی پەنجەرە 14.10.2024 1:35:23
لەم پەنجەرەیەدا، چیرۆكی سەرنجڕاكێشی گەنجێکی چل ساڵە دەگێڕینەوە، کاک سەرمەد محمد، كە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراوی دا پاش ساڵانێک لە ئەزموونی جیاوازی کار کردن، لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردووی کار کردنیدا هیچ بەڕێوەبەرێکی نەبووە، كۆمەڵێك كۆمپانیای سەركەوتووی دامەزراند، یەک لەوانە گروپی کۆمپانیاکانی هاما بۆ کاری ڕیکلام و بەرهەمهێنان، کە کۆمپانیایەک بوو پڕ لە داهێنان و نوێگەری لە کاری بەرهەمهێنانی کوردییدا، دواتر...
05# لەگەڵ خاوەنی دیارترین پەیمانگاکانی سلێمانی - یادگار قادر - پۆدكاستی پەنجەرە 14.10.2024 1:16:38
پەنجەرەی ئەم جارەمان دەکەینەوە بەڕووی چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێشدا، چیرۆکێک کە لە شوانیکردنی قەلەوە دەست پێدەکات و دەڕوات بەرەو دونیایەکی فراوانی کار کردن، چیرۆکی پیاوێکی ٤٠ ساڵان دەگێڕینەوە کە پاش ساڵانێک لە هەوڵدان و گەڕان و خۆدۆزینەوە، دەستی گەیشت بە دەیان کاری گەورە، سەرباری ئەوانەش لە ڕۆیشتن بەرەو خاڵی گەورەتر نەوەستاوە و هێشتا دەگەڕێ و وێڵی فێربوونی زیاترە، لەم نێوانەدا پەیوەندییەکانی فراوان بوون...
04# له A تا Z ــی ژیانی كار و كاركردن - پۆدكاستی پەنجەرە 22.09.2024 1:21:04
لە کۆمەڵگەی کوردەواریی خۆماندا، بە شێوەیەکی گشتی هەتاوەکو دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن کار ناکەین، وە پاش تەواو کردنی خوێندنیش، یەكێك لە بەربەستەكانی بەردەممان نەبوونی ئەزموون و شارەزاییە دەربارەی بازاڕی کار، کە لە هەموو شوێنێکی کارکردن داوامان لێ ئەکەن دەربارەی و لەبەر ئەوە کارمان دەست ناکەوێت و تووشی فشارێکی دەروونیی زۆر دەبین. لە پەنجەرەی ئەم جارەماندا، کاک ڕزگار لاین، کە خاوەنی ئەزموونێک...
03# چیرۆکی خۆپێگەیاندنی گەنجێکی بەهرەمەند - پۆدكاستی پەنجەرە 09.09.2024 1:40:55
باسی پەنجەرەی ئەم جارەمان، چیرۆکی گەنجێکی شاری سلێمانییە کە هەر لە سەرەتای تەمەنییەوە خولیای کاری فۆتۆگرافی هەبووە، لەو پێناوەدا هەنگاوی زۆر قورسی ناوە لە ژیانیدا. لە هەمان کاتدا لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیاندا باجی زۆری داوە، تا گەیشتە ئەوەی بە پارەی پاشەکەوتکراوی کارانێکی تاقەتپڕوکێن یەکەم کامێرای کڕی لە ژیانیدا. ڕۆژ بە ڕۆژ هاوڕێیەتیی لەگەڵ فۆتۆگرافی و دیزاین و كاری هونەری زیادی کرد، تا وای لێها...
02# پۆلی 12: کۆتایی قۆناغێک، سەرەتای قۆناغێکی دی - پۆدكاستی پەنجەرە 01.09.2024 1:33:18
“کۆتا قۆناغی ئامادەیی، ئەو قۆناغەی خوێندن کە جیاوازە لە هەموو قۆناغەکانی تر، خوێندکاری ئامادەیی لەگەڵ گەیشتنی بەم ئاستەی خوێندن ئیدی مرۆڤەکەی جاران نامێنێت و دەبێتە کەسێکی تر، ژیان لەو ساڵ و کاتەدا یەکسان دەبێت بە پۆلی ١٢ و هەموو خەون و خولیا و ئاواتەکان بە دەوری ئەنجامی کۆتایی ئەم قۆناغەدا دەسوڕێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی فشارێکی کەمەر شکێن و ورووژم هێنانی ترسێکی زۆر بۆ خوێندکارەکە، تا دە...
01# لە کرێکارییەوە، بەرەو کۆمپانیایەکی جیهانی - پۆدكاستی پەنجەرە 25.08.2024 1:34:39
لە وەرزی نوێ و لە پەنجەرەی یەکەمماندا، لەگەڵ ئەندازیار موسلیم محمد گفتوگۆیەکی قوڵ و درێژ ئەنجامدەدەین، دەچینە ناو باسی بەرزی و نزمییەکانی ژیان، گوزەرێک دەکەین بە ناو قۆناغە جیاوازەکانی خۆپێگەیاندن و خۆ بەرەوپێشبردن، جەنابی ئەندازیار چیرۆکی ژیانی خۆیمان بۆ باس دەکات، چیرۆکێک لە کرێکارییەوە بەرەو کردنەوەی لقی کۆمپانیای پاسیڤ هاوس لە کوردستان و عێراق و، گەڕان بەناو چەندین شار و وڵات لە پێناو زیادکرد...
00# پێشەكی - یەكەمین وەرزی پۆدكاستی پەنجەرە 17.08.2024 24:09
لە کۆتاییدا و دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، پاش وەرزێکی ئەزموونی، یەكەمین وەرزی پۆدکاستی پەنجەرە دەستپێدەكات. لەم ئەڵقەیەدا، و لە یەكەم دیمانەماندا پەنجەرە و تیمی پەنجەرەتان پێ دەناسێنین. لە هەر ئەڵقەیەکدا، میوانێک بانگهێشت دەکەین بۆ گفتوگۆکردن و هاوبەشیکردنی ئەزموون و چیرۆکە تایبەتەکانی خۆی. هەر چیرۆکێک كە سەرچاوەی ئیلهام و فێربوون بێت بۆ هەموومان. پێکەوە لەم گەشتە نوێیەدا ژیانمان بە بیستن و بین...
08 - هاوسەرداری: م. موڕشید أحمد - پۆدکاستی پەنجەرە 25.02.2024 1:23:01
https://www.instagram.com/kolleng_group?igsh=MXE2ZnFya3NseW8zbA==
05 - خوێندن یان ئیشكردن؟: محمد سابیر - پۆدکاستی پەنجەرە 03.02.2024 59:44
mohammed.rasheed@golden-resource.com https://www.facebook.com/goldenresourceiraq
03 پەرجووی تەكنەڵۆجیا: فوئاد عزیز - پۆدکاستی پەنجەرە 13.01.2024 1:13:40
https://penjere.bio.link
01گرنگیی سەربەخۆیی دارایی: د.صهیب ئامێدی - پۆدکاستی پەنجەرە 31.12.2023 58:55
لە یەکەمین ئەڵقەی پەنجەرەدا، میوانداری جەنابی د.صهیب ئامێدیمان کردووە، بۆ کردنەوەی پەنجەرە بە ڕووی بابەتی هۆشیاری دارایی و گرنگی پارە پەیداکردن و باس و خواسێک دەربارەی سەربەخۆیی دارایی، کاک دکتۆر ساڵانێکی زۆرە مامۆستای زانکۆیە و خاوەنی چەندین پڕۆژە و بیرۆکەی بازرگانییە، وە لەم ساڵانەی کۆتاییدا بە تەواوی تەرخان بوون بۆ قوڵبوونەوە لە بابەتی هۆشیاری دارایی و سەربەخۆیی دارایی، کە ساڵانە لەڕێی کۆرسە تا...
Ähnliche Podcasts
Replaio ist kein Herausgeber von Podcasts; die Namen der Sendungen, Cover und Audioinhalte gehören ihren Autoren und werden über öffentliche RSS-Feeds verbreitet