Chawg Podcast - چاوگ
پۆدکاستی چاوگ
پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ. بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوەchawg.org
Author
Chawg Podcast - چاوگ
Category
Podcast website
Latest episode
Dec 30, 2025
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
ئەڵقەی تایبەت - لە زانستەوە بۆ خوزەعبەلات 30.10.2022 1:16:43
* گریمانە چییە؟ * ئەی بیردۆز چییە؟ کامیان بەرزترین ئاستی زانستیان هەیە و چی هەر زانست نییە یاخود تەواو دەکەوێتە خانەی توڕەهاتەوە.
ئەڵقەی 07 - وەرزی چوارەم - نوێترین هەواڵە تەکنۆلۆجییەکان 12.10.2022 49:15
وەشانی نوێی ناووکی لینوکس، ئۆنڵی ئۆفیس و چارەسەرەکانی، کڕینی فیگما لەلایەن ئەدۆبی، کێشەی نێوان تویتەر و ئیلۆن مەسک، لە کۆتاییشدا خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خراپیی ئاستی هۆشیاریی تەکنۆلۆجی و گرنگیی نەدان بە بەها ڕەوشتییەکان.
خۆشگەندەڵ یا گەنەخۆر لە کتێبەکەی برایان کڵاسەوە (بەشی دووەم) 20.09.2022 17:41
بەشی دووەم دەربارەی سەرکردەی نەخۆش و گەلی ترسنۆک سەرەتایەکە بە کتێبەکەی برایان کڵاس بەناوی (گەنەخۆر، شیاوی گەندەڵی)
ئەڵقەی 06 - وەرزی چوارەم - دواخستنی ئەرکەکان 29.08.2022 47:11
لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی چاوگ، باسمان لە دواخستنی ئەرکەکان کردووە. حاڵەتێکی باوە و ڕووبەڕووی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەبێتەوە. ئێمەی مرۆڤ بۆچی بەردەوام کار و ئەرکەکانی سەرشانمان دوادەخەین؟ ئایا بەشێکە لە سروشتی ئێمە؟ ئەو هۆکارانە چین کەوادەکات کارەکانمان دوا بخەین؟ لەکۆتاییشدا چۆن بتوانین بەسەریدا زاڵ ببین؟ ئەڵقەی ٦ لە وەرزی چوارەمی پۆدکاستی چاوگ، بەبەشداریی سیامەند نەریمان و ڕێب...
ئەڵقەی 05 - وەرزی چوارەم - فرەکردار 11.08.2022 39:26
فرەکردار یەکێکە لەو دەستەواژانەی بووەتە بەشێک لە ژیانی هەر یەکێک لە ئێمە. لە ژیانی ڕۆژانەمان و لەسەر کارکردن ڕووبەڕووی دەبینەوە. ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ سیامەند نەریمان، ڕێبین سەربەست و هاوکار خەلیل باسمان لە فرەکردار کردووە و لە ژیانی ئێمە و بەڕێوەبردنی نەرمەواڵەکان چۆنە و پێویستە چی لەسەر بزانین؟
خۆشگەندەڵ یا گەنەخۆر لە کتێبەکەی برایان کڵاسەوە (بەشی یەکەم) 20.07.2022 14:54
سەرەتایەکە بە کتێبەکەی برایان کڵاس بەناوی Corruptible (گەنەخۆر، شیاوی گەندەڵی)
ئەڵقەی 04 - وەرزی چوارەم - کڵاود کۆمپیوتینگ 09.07.2022 50:42
کورتەیەک لەسەر مێژووی پاشەکەوت و گرنگی میراتی قسەکردن و گواستنەوەی زانست/زانیاری لە ڕێگەی زمانەوە. هاتنی نەخشی سەرەتایی وەکو هێما و هەڵکۆڵینی وەکو بەشێک لە شانازی و پێویستی بۆ داهاتوو و فێربوون. نووسینەوە و هەڵگرتنەوەی بەرگێکی تر وەکو یەدەک لە مێژوودا. گواستنەوەی بۆ کولتوری (نووسەر) وەکو پیشەی هەڵگری داتا لە نێو کۆمەڵگادا. گواستنەوەی ئەزموونی تاک بۆ مەنهەج یا ڕێڕەوێک و وەرگرتنی قوتابی بۆی. تیژبوون...
بازرگانی تاکو ئەمڕۆ - گوزەرێک بە کتێبەکەی یوڤال نوح حەراری 09.07.2022 14:28
بەشێکی کورتە لە کتێبی (مرۆڤی ژیر - کورتەیەک لە مێژووی مرۆڤایەتی) لەلایەن یوڤاڵ نوح حەرارییەوە. هەمان زیادکردنی خۆمان لەسەر بابەتەکە و نزیککردنەوەی بۆ تێگەیشتن لێی بە سانایی.
کەمتر لە پێنج خولەک - بۆچی مایکرۆسۆت یەک ملیار یۆرۆ لە نەمسا تەرخان دەکات؟ 09.06.2022 4:13
کەمتر لە پێنج خولەک پڕۆژەیەکی نوێی چاوگە. لەو ماوەیەی تەرخانکراوە گرنگترین هەواڵە تەکنۆلۆجییەکانی ئەو هەفتەیە گوێبیست دەبن.
ئەڵقەی 03 - وەرزی چوارەم - ئامێرەکان فێردەبن، لێکدانەوە دەکەن و دەتوانن باشتر لە ئێمە بڕیاربدەن 29.05.2022 1:09:54
دوای ماوەیەک دابڕان، ئەڵقەی سێیەم لە وەرزی چوارەمی پۆدکاستی چاوگ، بەبەشداریی سیامەند نەریمان و ڕێبین سەربەست. کۆمەڵێک هەواڵ دەربارەی هاوینەکۆدی گووگڵ، ئەو نەرمەواڵە و چوارچێوانەی پەرەیان پێدەدرێت. هەروەها داهاتووی ماڵی زیرەک و فێربوونی ئامێرەکان.
ئەڵقەی 02 – (وهرزی چوارەم) – چوارچێوەی تەیڵویند چ ئاسانکارییەکی کردووە؟ 06.02.2022 1:05:55
کۆمپانیاکان لە دروستکردنی بەرهەمەکاندا شوێن کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەکەون و ئەمانەش بە زیان دەشکێنەوە بەسەر بەکارهێنەراندا. (01:12) لە وەشانی 22.04ی ئوبونتو ماتە ، فلاتپاک بە بنەڕەت بەردەست دەبێت. (13:30) وەشانی نوێی Qt ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات، لەگەڵ وەشانی بێبەرامبەری بەرنامەکانیاندا بانگەشە دابنێن. (17:16) گۆڕانکارییە نوێیەکان لە ئوبونتو (23:50) ناساندن و شێوازەکانی کارکردنی چوارچێوەی ( tailwind...
ئەڵقەی 01 – (وهرزی چوارەم) – داهاتووی ئەو دابەشکراوانە چۆن دەبێت کە لە ئوبونتوەوە هاتوون؟ 18.01.2022 42:04
ئێستا ( Anaconda Installer ) لەسەر وێب بەردەستە. لینوکس مینت 20.3 بڵاوکرایەوە. وەشانی نوێی ئوبونتو 22.04 پشتگیریی درێژخایەن بڵاودەکرێتەوە. سیستەم 76 دوای کێشەکانی لەگەڵ گنۆم سیستەمێکی نوێی دروست کردووە بە زمانی ڕەست. ئایا داهاتووی تەلەفونی چەماوەی زیرەک چی دەبێت؟ گووگڵیش دێتە بازاڕەکەوە؟ ڤاڵڤ لە کاتی خۆیدا ستیم دێک بڵاودەکاتەوە. تەکنۆلۆجیای بەردەست بۆ باشتکردنی ماڵپەڕەکان بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێدا...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 13 - ئاشنابوون بە جیهانی لینوکس و ڕاهاتن لەسەری 15.01.2022 1:28:13
لەم ئەڵقەیەدا باسی ئاشنابوونمان کردووە بە جیهانی لینوکس، ئەگەر کەسێک هیچ شارەزاییەکی لەو سیستەمی کارگێڕییە و دابەشکراوەکانی نەبێت، چۆن ئاشنابێت پێی؟ ئایا بەکارهێنانی لینوکس گرانە و ناتوانیت وەکو هەر سیستەمێکی تر بەکاری بهێنیت؟ هەروەها باسی کۆمەڵێک یاری ئەلیکترۆنی و سستی و ناچالاکی مەکۆکان لە کوردستان و هاوبەشی نەکردنی خەڵکی لە پڕۆژەکاندا. ئەم ئەڵقەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تۆمارکراوە کە دەتوانن لێرەوە...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 12 - دواین ئەڵقەی ساڵی 2021 کاتی نییە گۆڕانکاریی لە خۆماندا بکەین؟ 23.12.2021 1:24:43
بەرەو ساڵی ٢٠٢٢ دەچین، کاتی نییە کۆمەڵگەی ئێمە گۆڕانکاریی بکەن و بەجۆرێکی تر بیربکەنەوە؟ (03:38) خەڵکی چی دەکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و چۆن لە مایکرۆبڵۆگ تێگەیشتوون؟ کە هیچت نەبێت بیبەخشیت، بۆچی بەکارهێنەریت؟ (13:58) ساڵی ٢٠٢١ لە چاوگ چالاکییەکانمان چی بوون؟ (45:40) لە بوارە زانستییەکاندا کەسی پشوو درێژمان نییە و هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکان ناکرێت (52:42) ئەمساڵ چی گرنگ لە جیهان و هەروەها ژیانی ئەنداما...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 11 - هەمیشە بیانویەک هەیە بۆ نایەکسانی لە نێوان مرۆڤەکاندا 24.11.2021 1:39:11
هۆکار چییە هەندێک لە بەرنامەکان، تایبەتمەندییەکانیان پاشەکەوت دەبن و دوای دووبارە دامەزراندنەوەشیان هەمان تایبەتمەندیی وەردەگرنەوە؟ (01:58) خێرا پڕبوونەوەی بیرگە بەهۆی پەڕگەکانی کاشەوە (06:13) کڕاککردنی بەرنامەکانی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و دەنگ و دیزاین کردن، لەلایەن ئەو کۆمپانیا و کەسانەوە کە داهاتەکانیان لەو ڕێگایانەوەیە (16:48) دەربارەی (PIA) و کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکی ترەوە، هەروەها باسی (VPN...
ئەڵقەی 16 – (وهرزی سێیەم) – سەرچاوەکراوە واتە ئازادیی، نەک خۆڕایی و خراپ 08.11.2021 1:13:08
چۆن باشتر لە سەرچاوە کراوە تێبگەین؟ ئایا ئازادیی لە نەرمەواڵە واتە خراپ و داخراوی واتە باش؟ (01:47) وەشانی 5.15 دەنکی لینوکس بڵاوکرایەوە (14:31) لەوە بەدوا دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت تەماشای زنجیرە و فیلمەکان بکەن، لە ڕێگەی فەیس تایم. (15:48) بۆچی گووگڵ بیر لە درووستکردنی بەرنامەیەکی بەکاربەریی ناکاتەوە بۆ نامەناردن و پەیوەندی گرتن؟ (17:16) ئایا پێویستە هەموو ماڵپەڕێک بکرێتە بەرنامەی بە...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 10 - دەکرێت بڵێین ئاساییە داتا و تایبەتمەندییەکانمان کۆبکرێنەوە؟ 01.11.2021 1:37:56
دەربارەی یاری ( Far Cry 6 ) (01:22) مایکرۆسۆفت لە بڕیارەکەی پاشگەزبۆوە دەربارەی (NET.) (14:45) خەڵکی تا چەند گرنگیی بە پاراستنی زانیارییەکانیان دەدەن؟ دەکرێت بڵێین ئاساییە با زانیارییەکانمان کۆبکرێنەوە؟ (21:25) ئاستی هۆشیاری خەڵک و دانانی یاسا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پاراستنی زانیارییەکان (36:20) هەندێک باسی وەرزشی (43:20) زنجیرەی ( Angolmois: Genkou Kassenki ) (56:04) هۆکاری ئاست بەرزیی کۆمپی...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 9 - ئایا دەکرێت تەنها بە دوو وەشان لە ئەزموونی دەیان ساڵی بەرهەمێک بەهێزتربیت؟ 26.10.2021 1:08:08
دوواین بڕیاری مایکرۆسۆفت دەربارەی (.Net) و داخستنی سەرچاوەکانی. (02:25) دوواین کۆنگرەی ئەپڵ بۆ بڵاوکردنەوەی دوو چارەسەری نوێ (M1 Pro) و (M1 Max) (16:56) دوواین کۆنگرەی گووگڵ بۆ بڵاوکردنەوەی تەلەفوونە نوێیەکانی پیکسڵ. (17:17) ئەپڵ دەڵێت دوواین وەشانی چارەسەری (M1) لە هەندێک کاتتدا لە چارەسەری (i9)ی ئینتێڵ بەهێزترە. (17:52) ئەپڵ بەدووای پڕۆگرامسازدا دەگەڕێت بۆ پەرەپێدانی ئەندازەی (RISC-V) ئایا ئەپڵ...
ئەڵقەی 15 – (وهرزی سێیەم) – هێز و توانای کۆمپانیا زەبەلاحەکان، داهێنانی گەنجان بەرەوکوێ دەبات؟ 14.10.2021 45:44
بەکارهێنانی (Under Desk Cable Tray) بۆ ڕێکخستنی کێبڵەکانی مێزی کارکردن. دەربارەی (NAS) و چۆنییەتی کارکردنی، هەروەها شێوازی دامەزراندنی پەپکەڕەقەکانی. کۆمپانیای ( Fiverr ) کۆمپانیا و فێرگەی (CreativeLive)ی کڕییەوە، وەکو بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی (Fiverr) چیتر (CreativeLive) لە ئێراق و هەرێمی کوردستان کارناکات. پرسیار: ئایا هەموو ئەو کڕین و یەکگرتنانەی کۆمپانیا گەورەکان ئەنجامی دەدەن، داهاتووی خزمە...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 8 - گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان بەکوێ گەیشتووە؟ 08.10.2021 47:03
زنجیرە و فیلمەکان فیلمی ( A Star Is Born ) (02:40) زنجیرەی ( Countdown: Inspiration4 Mission to Space ) (04:48) زنجیرەی ( Squid Game ) (25:41) زنجیرەی ( Gyakkyô burai Kaiji ) (27:00) زنجیرەی ( See ) (31:43) زنجیرەی ( Home Before Dark ) (32:58) زنجیرەی ( Godfather of Harlem ) (37:58) فیلمی ( No Time to Die ) (39:36) فیلمی ( Bohemian Rhapsody ) (41:00) فیلمی ( Ray ) (41:52) فیلمی ( Man on Fire ) (45...
ئەڵقەی 14 – (وهرزی سێیەم) – ئایا منداڵان پێویستە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بن؟ 03.10.2021 1:14:54
پوختەی ڕێنووسی کوردی ، لەلایەن بەڕێز دیاکۆ هاشمی بڵاوکراوەتەوە و دەتوانن دایبگرن. (03:50) لیتوانیا داوا دەکات، خەڵکیی لە بەکارهێنانی تەلەفوونە چینییەکان دووربکەونەوە، دەربارەی نوێترین بەرهەمەکانی شاومی. (07:18) خولێکی ڕاهێنانی (Full-Stack Development) لەلایەن پۆتان (23:47) فەیسبووک گەشەپێدانی بەرنامەی بەکاربەریی (ئینستاگرام بۆ منداڵان)ی ڕاگرت. (50:47) کۆمپانیای لیکویدوێب پێوەکراوی لێرن داشی کڕییەو...
ئەڵقەی 13 – (وهرزی سێیەم) – ئایا ئێمە لەسەر نێت پارێزراوین؟ داهاتووی ئامێرەکان چۆن دەبێت؟ 19.09.2021 1:09:38
ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، بەڕێگایەکی نوێ دەیەوێت بەشداریی زیاتر درووست ببێت. (02:28) دامەزراندنی فرە سیستەم لەسەر کۆمپیوتەری (ARM) لە ڕێگای ( BerryBoot ) (15:54) ( Planner ) نەرمەواڵەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکان (Todoist) (21:30) دەربارەی (Two Factor Auth) پێشنیاری چەند نەرمەواڵە و ڕەقەواڵەیەک و پاراستنی زیاتر. (24:14) دەرکەوتووە کە پڕۆتۆنمەیڵ ، زانیاری ئایپی بەکارهێنەری داوە بە لایەنی لێکۆڵینەوە ل...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 7 - شێوازی ژیان و کارکردن لە کوردستان 30.08.2021 1:00:52
باسکردنی باروودۆخی ئێستای کوردستان، شێوازی ژیان و کارکردن (01:58) ناوچەی جوگرافیی ئێمەی کورد خاوەنی کۆنترین شارستانییەکانن، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان و کارکردن چۆنە؟ (07:31) گرنگی نەدان بە سرووشت و سەوزایی و خراپیی ئەندازیاریی و شێوازی درووستکردنی باڵەخانە و خانووەکان (17:20) ئینتەرنێت و خراپیی کارکردن و بەکارهێنانی (36:37) ئایا ناوی وەشانەکانی دێبیان لە چییەوە دێن؟ مێژوویەکی خێرای دێبیان (44:34) کا...
ئەڵقەی 12 – (وهرزی سێیەم) – چۆن ماڵپەڕەکانی پشتبەست بە وۆردپرێس پارێزراوتر دەبن؟ 18.08.2021 1:16:03
زیاتر لە ٨٦ ملیار هێرشی شکاندنی تێپەڕەوشە تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ بۆ سەر ماڵپەڕەکانی پشتبەست بە وۆردپرێس بەرپەرچ دراونەتەوە. (01:34) ئێستا ٤٢% ی ماڵپەڕەکانی جیهان پشتبەستن بە وۆردپرێس، چی وادەکات ماڵپەڕەکان پارێزراوتربن؟ (22:16) شکستی فەیسبووک و گووگڵ لە بەرپەرچدانەوەی بانگەشە و بازرگانییە ساختەکان، تا چەند زیانبەخش بوون بۆ بەکارهێنەران؟ (32:40) پلانەکانی فەیسبووک سەبارەت بە هەڵبژاردن...
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 6 - چۆن دەبیت بە زۆردار؟ ئایا ڕووداوەکانی ژیان ڕێکەوتن؟ 31.07.2021 1:23:33
بەکەم تەماشاکردنی زمانی کوردی و تێکەڵکردنی وشەی بیانیی بەتایبەتی ئینگلیزی لەکاتی گفتوگۆدا، هەروەها دیاردە دەروونییەکانی خۆبەکەم زانین. (02:05) زنجیرە و فیلمەکان زنجیرەی ( قید مجهول ) (24:24) زنجیرەی ( How to Become a Tyrant ) (28:58) زنجیرەی ( Cabins in the Wild ) (33:38) زنجیرەی ( Devs ) (37:00) زنجیرەی ( Peaky Blinders ) (43:57) فیلمی ( F9: The Fast Saga ) (46:17) زنجیرەی ( One Punch Man ) (47:0...
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.