Dr. J. Vernon McGee

گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.

Author

Dr. J. Vernon McGee

Category

Religion

Podcast website

ttbkurdish.captivate.fm

Latest episode

Jul 3, 2026

Where to listen?

Podcasts in the app Replaio Radio Coming soon

Podcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts

Get it on Google Play Install for free Android 5M+ downloads · 4.8 rating iOS soon

Episodes

ئه‌یوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨ 08.07.2024

ئه‌یوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨ 8ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە و هەور لەژێری نادڕێت. 9ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە، هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە. 10ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوە وەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی. 11کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن و لە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن. 12بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت و بە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ دەوەشێنێت. 13بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە و دەستی ئەو مارە هەڵاتووەک...

ئه‌یوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧ 07.07.2024

ئه‌یوب ٢٤: ١ - ٢٦: ٧ 1«بۆچی خودای هەرە بەتوانا کاتەکانی دادگاییکردنی خراپەکاران دیاری ناکات؟ بۆچی خواناسەکان ئەو ڕۆژانە نابینن؟ 2خراپەکاران سنوور دەگوازنەوە، دەست بەسەر مێگەلێکدا دەگرن و دەیلەوەڕێنن. 3گوێدرێژی هەتیوان دەدەنە پێش خۆیان و گای بێوەژن وەک بارمتە دەبەن. 4نەداران لەسەر ڕێگا دەردەکەن، هەژارانی خاکەکە ناچار دەکەن خۆیان بشارنەوە. 5هەژاران وەک کەرەکێوی لە چۆڵەوانی، بۆ گەڕان بەدوای خواردندا...

ئه‌یوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧ 06.07.2024

ئه‌یوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧ 1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە: 2«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟ تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟ 3ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟ 4«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و تۆ دەداتە دادگا؟ 5ئایا خراپەکانت زۆر نین و تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟ 6بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وە...

ئه‌یوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤ 05.07.2024

ئه‌یوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤ 1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە: 2«لەبەر جۆشانی ناخم، بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە. 3گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت، ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە. 4«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە، لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟ 5هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە. 6هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و سەریشی لە هەو...

ئه‌یوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩ 04.07.2024

ئه‌یوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩ 1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە: 2«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟ تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین. 3بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و لەبەرچاوتان گێل بووین؟ 4ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە، ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟ 5«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت. 6لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە. 7ه...

ئه‌یوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦ 03.07.2024

ئه‌یوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦ 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 2«زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە، هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن! 3ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟ یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟ 4منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد، ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛ قسەم بۆ دەگێڕانەوە و سەرم لە ئاستتان دەلەقاند. 5بەڵام بە دەم هانم دەدان و جوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن. 6«ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە، ئەگەر بێدەنگیش بم لێم...

ئه‌یوب ١:١٣-٢١:١٥ 02.07.2024

ئه‌یوب ١:١٣-٢١:١٥ 1«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە، گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم. 2وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛ من لە ئێوە کەمتر نیم. 3بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم، دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم. 4بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن، هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن. 5خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون! ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی. 6ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن و بۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن. 7ئایا...

ئه‌یوب ١:١١-٢٥:١٢ 01.07.2024

ئه‌یوب ١:١١-٢٥:١٢ 1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە: 2«ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین، یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟ 3ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات، یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟ 4بە خودا دەڵێیت ”باوەڕم بێگەردە و من لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“ 5بەڵام خۆزگە خودا دەدوا و لێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و 6نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد، چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لای...

ئه‌یوب ١:٩-٢٢:١٠ 30.06.2024

ئه‌یوب ١:٩-٢٢:١٠ 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 2«ڕاستە، دەزانم کە وایە. جا چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟ 3ئەگەر بیەوێت مشتومڕی لەگەڵ بکات، ناتوانێت وەڵامی یەک لە هەزار بداتەوە. 4خودا داناییەکی فراوان و توانایەکی زۆری هەیە. کێ هەیە دژایەتی کردبێت و بە سەلامەتی دەرچووبێت؟ 5هەژێنەری چیاکانە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن، ئەوەی لە کاتی تووڕەییدا سەرەوژێریان دەکات. 6زەوی لە جێی خۆی لەق دەکات، جا کۆڵەکەک...

ئه‌یوب ١٤:٦-٢٢:٨ 29.06.2024

ئه‌یوب ١٤:٦-٢٢:٨ 14«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت، ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە. 15بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم، وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن. 16کاتێک لێڵن لەبەر شەختە بەفر تێیاندا دەتوێتەوە، 17بەڵام کە دەڕۆن کۆتاییان پێ دێت، کە گەرما داهات لە شوێنی خۆیان وشک دەبن. 18کاروانەکان لە ڕێگای خۆیان لا دەدەن، دەچنە ناو چۆڵەوانی و لەناودەچن....

ئه‌یوب ٧:٥-١٥:٦ 28.06.2024

ئه‌یوب ٧:٥-١٥:٦ 7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت، وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت. 8«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو. 9ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن. 10ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت. 11ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە، هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی...

ئه‌یوب ١:٤-٧:٥ 27.06.2024

ئه‌یوب ١:٤-٧:٥ 1ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە: 2«ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟ بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟ 3لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە و دەستە شلبووەکانت توند کردووە. 4قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون و ئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند. 5بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە، لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت. 6ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت ناب...

ئه‌یوب ١٤:٣-٢٦ 26.06.2024

ئه‌یوب ١٤:٣-٢٦ 14لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی، ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە، 15یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە، ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە، 16یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم، وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە. 17لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن لەوێ ماندووان پشوو دەدەن، 18دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن، گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت، 19لەو...

ئه‌یوب ٤:٢-١٣:٣ 25.06.2024

ئه‌یوب ٤:٢-١٣:٣ 4شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «پێست بە پێست! مرۆڤ هەرچی هەبێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خۆی دەیدات. 5بەڵام ئێستا دەست درێژبکە و لە ئێسک و گۆشتی خۆی بدە، بزانە چۆن بەرەو ڕوو نەفرەتت لێ دەکات.» 6یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەوەتا لەبەردەستی خۆتدایە، بەڵام ژیانی بپارێزە.» 7ئیتر شەیتان لەبەردەم یەزدان چووە دەرەوە و ئەیوبی تووشی برینی پیس کرد، لە بنی پێیەوە هەتا تەپڵی سەری. 8ئەویش پارچە گ...

ئه‌یوب ٦:١-٣:٢ 24.06.2024

ئه‌یوب ٦:١-٣:٢ 6ئەوە بوو ڕۆژێکیان فریشتەکان هاتن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان بوەستن، شەیتانیش لەگەڵیان هات. 7جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «لەکوێوە هاتیت؟» شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «لە گەڕان لەسەر زەوی و هاتوچۆکردن تێیدا.» 8یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «خۆ چاوت نەبڕیوەتە سەر ئەیوبی بەندەم؟ لە زەویدا کەس نییە وەک ئەو، کەسێکی وا ڕاست و بێ کەموکوڕی، لەخواترسە و لە خراپە لادەدات.» 9شەیتانیش وەڵامی ی...

ئه‌یوب پێشه‌كی – ٥:١ 23.06.2024

ئه‌یوب پێشه‌كی – ٥:١ 1پیاوێک هەبوو لە خاکی عوچ ناوی ئەیوب بوو، کەسێکی ڕاست و بێ کەموکوڕی بوو، لەخواترس بوو، خۆی لە خراپە لا دەدا. 2حەوت کوڕ و سێ کچی هەبوو. 3مەڕوماڵاتەکەشی، حەوت هەزار مەڕ و سێ هەزار وشتر و پێنج سەد جووت مانگا و پێنج سەد ماکەر بوو، خزمەتکارەکانیشی زۆر زۆر بوون، ئەیوب لەنێو هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتدا مەزنترین کەس بوو. 4کوڕەکانیشی بە نۆرە هەر جارەی لە ماڵی یەکێکیان خوانیان ساز دەکرد، سێ...

ئه‌ستێر ٩: ١ - ١٠: ٣ 22.06.2024

ئه‌ستێر ٩: ١ - ١٠: ٣ 1لە سێزدەی دوازدە، واتا لە مانگی ئادار، کاتی جێبەجێکردنی قسە و فەرمانەکەی پاشا هات. لەو ڕۆژەدا کە دوژمنەکانی جولەکەکان چاوەڕوان بوون تێیدا بەسەریاندا زاڵ بن، بەڵام دۆخەکە لە دژیان هەڵگەڕایەوە بە شێوەیەک کە جولەکەکان بەسەر ناحەزەکانیاندا زاڵ بوون. 2جولەکەکان لە هەموو هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆشی پاشا لەناو شارەکانیان کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئەوانەی دەیانویست خراپەیان بەرام...

ئه‌ستێر ٨: ١ - ١٧ 21.06.2024

ئه‌ستێر ٨: ١ - ١٧ 1لەو ڕۆژە ئەحەشوێرۆشی پاشا سامانی هامانی دوژمنی جولەکەکانی دایە ئەستێری شاژن. مۆردەخای هاتە بەردەم پاشا، چونکە ئەستێر پێی گوتبوو کە خزمی ئەوە. 2هەروەها پاشا ئەنگوستیلەکەی لە دەستی خۆی داکەند کە لە هامانی سەندبووەوە و دایە مۆردەخای. ئەستێریش مۆردەخای کردە بریکاری سامانەکەی هامان. 3ئەستێر جارێکی دیکە لەگەڵ پاشا قسەی کرد. خۆی خستە بەر پێیەکانی و گریا و لێی پاڕایەوە بۆ ئەوەی پیلانەکە...

ئه‌ستێر ٦: ٧ - ٧: ١٠ 20.06.2024

ئه‌ستێر ٦: ٧ - ٧: ١٠ 7ئیتر هامان وەڵامی پاشای دایەوە: «بۆ ئەو پیاوەی کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت، 8با ئەو جلوبەرگە شاهانەیەی کە پاشا لەبەری دەکات و ئەو ئەسپەی کە پاشا سواری دەبێت، لەگەڵ ئەو تاجەی شاهانە کە لەسەر سەری ئەسپەکە دادەنرێت بهێنرێ. 9ئینجا با جلوبەرگەکە و ئەسپەکە بدرێنە پیاوێک لە میرانی سەرکردەی پاشا، بۆ ئەوەی لەبەری ئەو پیاوەی بکات کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت، لە شەقامەکانی شار بە...

ئه‌ستێر ٥: ٥ - ٦: ٦ 19.06.2024

ئه‌ستێر ٥: ٥ - ٦: ٦ 5پاشاش گوتی: «بە پەلە هامان بهێنن بۆ ئەوەی داواکەی ئەستێر جێبەجێ بکات.» ئینجا پاشا و هامان چوون بۆ ئەو خوانەی کە ئەستێر ئامادەی کردبوو. 6پاشا لە کاتی شەراب خواردنەوە بە ئەستێری گوت: «بابەتەکەت چییە؟ پێت دەدرێت. داواکارییەکەت چییە؟ تەنانەت داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت، پێت دەدرێت.» 7ئەستێر وەڵامی دایەوە و گوتی: «بابەتەکەم و داواکارییەکەم ئەمەیە: 8ئەگەر پاشا لێم ڕازی بێت و پێی خۆ...

ئه‌ستێر ٤: ٤ - ٥: ٤ 18.06.2024

ئه‌ستێر ٤: ٤ - ٥: ٤ 4کاتێک کەنیزەکانی ئەستێر و کاربەدەستەکانی چوونە ژوورەوە و باسی مۆردەخایان بۆی کرد، شاژن زۆر دڵتەنگ بوو. دەستە جلێکی نارد بۆ ئەوەی لە جیاتی جلوبەرگی گوش لەبەری بکرێت، بەڵام ئەو پەسەندی نەکرد. 5پاشان ئەستێر هەتاخی بانگکرد، کە یەکێک لە کاربەدەستەکانی پاشا بۆ خزمەتکردنی تەرخان کرابوو و فەرمانی پێ کرد بچێتە لای مۆردەخای، بزانێت ئەمە چییە و لەسەر چییە. 6ئیتر هەتاخ چووە دەرەوە بۆ لای...

ئه‌ستێر ٣: ٧ - ٤: ٣ 17.06.2024

ئه‌ستێر ٣: ٧ - ٤: ٣ 7لە مانگی یەک کە مانگی نیسانە، لە ساڵی دوازدەیەمینی ئەحەشوێرۆشی پاشا، لەبەردەم هامان تیروپشکیان دەکرد کە پێی دەگوترا پور‏، بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژ و مانگێک. تیروپشک کەوتە سەر مانگی دوازدە، واتا مانگی ئادار. 8ئینجا هامان بە ئەحەشوێرۆش پاشای گوت: «نەتەوەیەک هەیە لەنێو هەموو نەتەوەکانی هەرێمەکانی پاشایەتییەکە پەرتەوازەن و بە جیاواز دەژین. نەریتەکانیان لەگەڵ نەریتی هەموو نەتەوەکان جیاواز...

ئه‌ستێر ٢: ١٥ - ٣: ٦ 16.06.2024

ئه‌ستێر ٢: ١٥ - ٣: ٦ 15کاتێک نۆرەی ئەستێر هات، کچی ئەبیحەیلی مامی مۆردەخای، ئەوەی مۆردەخای کردییە کچی خۆی، بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا، هیچ شتێکی داوا نەکرد جگە لەوەی هێگەیی کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی حەرەمسەرا پێشنیاری کردبوو. هەرکەسێکیش ئەستێری ببینیایە دەچووە دڵییەوە. 16ئەستێر لە مانگی دە بردرایە ژوورەوە بۆ لای ئەحەشوێرۆش پاشا لە کۆشکی شاهانە، لە مانگی تێڤێت، لە حەوتەمین ساڵی پاشایەتییەکە...

ئه‌ستێر ٢: ١ - ١٤ 15.06.2024

ئه‌ستێر ٢: ١ - ١٤ 1پاش ئەوەی تووڕەیی ئەحەشوێرۆشی پاشا دامرکایەوە، پاشا ڤەشتی و ڕەفتارەکەی و ئەو بڕیارەی کە لە دژی دەریکرد بەبیری هاتەوە. 2ئینجا ئەوانەی خزمەتی پاشایان دەکرد پێشنیاریان کرد: «با بگەڕێن بۆ کچانی پاکیزە و ڕوخسار جوان بۆ پاشا، 3با پاشا بریکار دابنێت لەناو هەموو هەرێمەکانی شانشینەکەیدا تاکو هەموو کچە پاکیزە و جوانەکان لە حەرەمسەرای قەڵای شوش کۆبکەنەوە. با لەژێر سەرپەرشتی هێگەیدا بن، کە...

ئه‌ستێر ١: ٤ - ٢٢ 14.06.2024

ئه‌ستێر ١: ٤ - ٢٢ 1ئەم ڕووداوانە لە سەردەمی پاشایەتی ئەحەشوێرۆش بوو، ئەو ئەحەشوێرۆشەی کە لە هیندستانەوە هەتا کوش فەرمانڕەوایەتی سەد و بیست و حەوت هەرێمی دەکرد. 2لەو کاتەدا ئەحەشوێرۆشی پاشا لەسەر تەختی پاشایەتییەکەی دادەنیشت کە لە قەڵای شوش بوو. 3لە ساڵی سێیەمی پاشایەتییەکەی، خوانێکی سازکرد بۆ هەموو سەرکردە و کاربەدەستەکانی. سەرکردەکانی سوپای فارس و ماد و میر و فەرمانڕەوای هەرێمەکان تێیدا ئامادە بو...

Listen to the گەنجینەکانی دانایی podcast in Replaio

Radio and podcasts in one app - free, with no sign-up. Install today and do not miss the launch

Get it on Google Play

Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.