Dr. J. Vernon McGee
گەنجینەکانی دانایی
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی جیهان. ئازاد كوردستانی مامۆستای کتێبی پیرۆزە بۆ ڕاژەی جیهانیی فێرکردنی کتێبی پیرۆز (گەنجینەکانی دانایی) بە زمانی کوردی.
Author
Dr. J. Vernon McGee
Category
Podcast website
Latest episode
Jul 3, 2026
Where to listen?
Podcasts in the app Replaio Radio Coming soonPodcasts are coming to the app soon. Install now and be the first to see a whole new take on podcasts
Episodes
ئیشایا ٢: ١ - ٢٠ 25.01.2025 21:32
ئیشایا ٢: ١ - ٢٠ 1ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم: 2لە ڕۆژانی کۆتاییدا، کێوی پەرستگای یەزدان لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت، بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و هەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن. 3زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن: «وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین، بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب. فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات، بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.» فێرکر...
ئیشایا ١: ٤ - ٣١ 24.01.2025 22:39
ئیشایا ١: ٤ - ٣١ 4قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار، بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە، توخمی بەدکاران، کوڕانی گەندەڵین! وازیان لە یەزدان هێنا، بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد، پشتیان لێی کرد. 5بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟ بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟ تەواوی سەر نەخۆشە و هەموو دڵ بیمارە. 6لە بنی پێ هەتا تەوقی سەر کوا تەندروستی تێیدا؟ بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە، لێدانی تەڕ و تازە کە...
ئیشایا ١: ١ - ٣ 23.01.2025 18:54
ئیشایا ١: ١ - ٣ 1خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد. 2ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە، چونکە یەزدان دەفەرموێت: «چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن، بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون. 3گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت و گوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی، بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت، گەلی من تێناگات.»
ئیشایا پێشەكى 22.01.2025 17:31
ئیشایا پێشەكى
كۆلۆسی ٤: ١ - ١٨ 21.01.2025 16:51
كۆلۆسی ٤: ١ - ١٨ 1ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان. 2پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن. 3بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنیی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم. 4هەروەها نوێژ بکەن بۆ ئەوەی وەک پێویستە بە ڕوونی پەیامەکە ڕابگەیەنم. 5بە دانایی لەگەڵ ئەوانە...
كۆلۆسی ٣: ١٢ - ٢٥ 20.01.2025 17:41
كۆلۆسی ٣: ١٢ - ٢٥ 12بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن. 13بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن. وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆشبوو، ئێوەش لێیان خۆشبن. 14لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە. 15با ئاشتی مەسیح حوکمی د...
كۆلۆسی ٣: ٦ - ١١ 19.01.2025 18:05
كۆلۆسی ٣: ٦ - ١١ 6چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان. 7ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان. 8بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان. 9لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و 10مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە. 11لەوێدا جولەکە و ناجو...
كۆلۆسی ٣: ١ - ٥ 18.01.2025 15:44
كۆلۆسی ٣: ١ - ٥ 1لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە. 2بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین، 3چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە. 4کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون. 5کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی...
كۆلۆسی ٢: ٨ - ٢٣ 17.01.2025 16:45
كۆلۆسی ٢: ٨ - ٢٣ 8ئاگاداربن کەس بە فەلسەفەی پووچ و هەڵخەڵەتێنەر دیلتان نەکات، کە پشت بە نەریتی خەڵک و بنەما بنەڕەتییەکانی جیهان دەبەستێت، نەک بە مەسیح. 9خودا بە هەموو پڕیی خۆی لە جەستەی مەسیحدا نیشتەجێیە، 10ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا. مەسیح سەری هەموو سەرۆکایەتی و دەسەڵاتێکە. 11هەروەها بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحدا ئێوە خەتەنەیەک کراون کە بە دەستی مرۆڤ ناکرێت. پێشتر تەواوی سروشتە...
كۆلۆسی ٢: ١ - ٨ 16.01.2025 18:11
كۆلۆسی ٢: ١ - ٨ 1دەمەوێ بزانن چ خەباتێک دەکەم بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکییان و هەموو ئەوانەی ڕووبەڕوو منیان نەبینیوە، 2تاکو ورەیان بەرزبێتەوە و لە خۆشەویستیدا یەکبگرن بۆ ئەوپەڕی دەوڵەمەندی لە تێگەیشتنی تەواو، تاکو نهێنی خودا بناسین، واتا مەسیح، 3کە لە ئەودا هەموو گەنجینەی دانایی و زانیاری شاردراوەتەوە. 4ئەمە دەڵێم تاکو کەس بە قسەی لووس چەواشەتان نەکات. 5هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام ب...
كۆلۆسی ١: ٢٤ - ٢٩ 15.01.2025 19:09
كۆلۆسی ١: ٢٤ - ٢٩ 24ئێستا دڵشادم بە ئازارەکانم لە پێناوی ئێوەدا و پاشماوەی تەنگانەی مەسیح لە جەستەی خۆمدا تەواو دەکەم، لە پێناوی جەستەی ئەو، کە کڵێسایە. 25من بووم بە خزمەتکاری کڵێسا بەپێی ئەو ئەرکەی کە لەلایەن خوداوە پێم سپێردراوە، تاوەکو تەواوی پەیامەکەی خوداتان پێ ڕابگەیەنم، 26واتا ئەو نهێنییەی سەردەمانێکی زۆر و نەوە لەدوای نەوە شاردراوە بوو، ئێستا بۆ گەلی پیرۆزی خودا ئاشکرا کرا. 27پلانی خودا ئە...
كۆلۆسی ١: ١٩ - ٢٣ 14.01.2025 17:56
كۆلۆسی ١: ١٩ - ٢٣ 19چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت، 20لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە، ئەگەر لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمان. 21ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، 22بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ کەموکوڕی پێشکەشتان ب...
كۆلۆسی ١: ٩ - ١٨ 13.01.2025 18:05
كۆلۆسی ١: ٩ - ١٨ 9لەبەر ئەم هۆیە ئێمەش لەو ڕۆژەوەی بیستمان، بێ وەستان لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکەین، داوا لە خودا دەکەین کە لە ڕێگای هەموو دانایی و تێگەیشتنێکی ڕۆحییەوە پڕ بن لە زانینی خواستی ئەو، 10بۆ ئەوەی بە شێوەیەک بژین کە شیاوی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت و بە تەواوی جێگای ڕەزامەندیی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و لە ناسینی خودا گەشە بکەن. 11با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێ...
كۆلۆسی ١: ٢ - ٨ 12.01.2025 18:31
كۆلۆسی ١: ٢ - ٨ 2بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت. 3کاتێک نوێژتان بۆ دەکەین هەردەم سوپاسی خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەین، 4چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە عیسای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا هەتانە. 5ئەو باوەڕ و خۆشەویستییە دەرئەنجامی ئەو هیوایەیە کە لە...
كۆلۆسی پێشەكى، ١: ١ - ٢ 11.01.2025 17:45
كۆلۆسی پێشەكى، ١: ١ - ٢ 1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، 2بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت.
گۆرانی گۆرانیهكان ٦: ١ - ٨: ١٤ 10.01.2025 19:39
گۆرانی گۆرانیهكان ٦: ١ - ٨: ١٤ 1دڵدارەکەت چووە کوێ، ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟ دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد، هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟ 2دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی، بۆ ناو باخچەی بۆندار، هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت و سەوسەن کۆبکاتەوە. 3من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. 4یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی، وەک ئۆرشەلیم شیرینی، وەک لەشکرە ئاڵادار...
گۆرانی گۆرانیهكان ٥: ٦ - ١٦ 09.01.2025 19:21
گۆرانی گۆرانیهكان ٥: ٦ - ١٦ 6دەرگام بۆ دڵدارەکەم کردەوە، بەڵام دڵدارەکەم بایدابووەوە و ڕۆیشتبوو. گیانم بەدوای ئەودا دەرچوو، بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. بانگم کرد، وەڵامی نەدامەوە. 7تووشی ئێشکگرەکان بووم کاتێک بەناو شاردا دەسووڕانەوە. لێیان دام و برینداریان کردم، چارۆکەکەیان لەبەر داکەندم، ئێشکگری شووراکان 8ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، ئەگەر تووشی دڵدارەکەم بوون، ئەمەی پێ بڵێن، من بە...
گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥ 08.01.2025 19:38
گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥ 1ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت، چەند جوانیت! چاوەکانت دوو کۆترن لە پشت پەچەکەتەوە. قژت وەک مێگەلە بزنە کە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە. 2ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن، کە تازە بڕاونەتەوە و لە شوشتن گەڕاونەتەوە، هەموویان جووتن، هیچیان بە تەنها نین. 3لێوەکانت وەک ڕیسی ئاڵە، دەمت شیرینە، گۆنات وەک لەتە هەنارە لە پشت پەچەکەتەوە. 4گەردنت وەک قوللەی داودە بە ڕیزە بەرد بنیاد نراوە...
گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١ 07.01.2025 17:41
گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١ 1بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەم بەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛ بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. 2ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە، بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت. ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. 3تووشی ئێشکگرەکان بووم، کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان. «ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟» 4ئە...
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١٤ - ١٧ 06.01.2025 16:24
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١٤ - ١٧ 14ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان، لە پەناگای بنارەکان، با ڕوخسارت ببینم، با دەنگت ببیستم، چونکە دەنگت ناسکە و ڕوخسارت شیرینە! 15ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن، ئەو توولە ڕێوییانەی ڕەزەکانمان تێکدەدەن، چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە. 16دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. 17بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت و تاریکی بڕەوێتەوە، ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێو...
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ٥ - ١٣ 05.01.2025 19:49
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ٥ - ١٣ 5بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن، بە سێو بمگەشێننەوە، چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم. 6دەستی چەپی لەژێر سەرمە و دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. 7ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. 8گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە! تەماشا بکە! وا دێت، لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە، بەسەر گردەکاندا...
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١ - ٤ 04.01.2025 17:54
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١ - ٤ 1من گوڵاڵە سوورەی شارۆن و سەوسەنی دۆڵانم. 2وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵ یارەکەم ئاوایە لەناو کچان. 3وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستان دڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان. حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەی مێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە. 4با بمباتە هۆڵی خوانەکە، خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە.
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١٤ - ١٧ 03.01.2025 18:33
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١٤ - ١٧ 14دڵدارەکەم هێشووی خەنەیە لەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی. 15ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت، چەند جوانیت! چاوەکانت کۆترن. 16ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت، چەند شیرینیت! جێگاکەمان سەوزە. 17کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە، تەختەدارەکانی سەروون.
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٩ - ١٣ 02.01.2025 15:47
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٩ - ١٣ 9یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەون لێکم چوواندی، 10گۆنات بە خشڵەوە جوانە، گەردنت بە گەردانەوە. 11خشڵی زێڕت بۆ دەکەین، لەگەڵ نقێمی زیو. 12هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی، ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە. 13دڵدارەکەم چەپکێک موڕە کە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات.
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٥ - ٨ 01.01.2025 12:30
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٥ - ٨ 5ئەی کچانی ئۆرشەلیم، من ئەسمەرێکی جوانم، وەک ڕەشماڵەکانی قێدار، وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان. 6تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم، ئەوە خۆر لێیداوم. کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون، منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو، لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد. 7ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ، لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت، کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟ بۆچی وەک پەچەکراوێ...
Similar podcasts
Replaio is not a podcast publisher; show names, artwork and audio belong to their authors and are distributed through public RSS feeds.